Isaiah 25 (BOKSSV)
1 ئەی یەزدان، تۆ خودای منیت!بە گەورەت دەزانم، ستایشی ناوت دەکەم،چونکە تۆ کاری سەرسوڕهێنەرت کردووە،پلانەکانت لە دێرزەمانەوەن،بە دڵسۆزی چەسپاون. 2 شارت کاول کرد وشارۆچکەی قەڵابەندت وێران کرد،قەڵای بێگانەکان وەک شار نامێنێتەوە،بۆ هەتاهەتایە بنیاد نانرێتەوە. 3 لەبەر ئەوە گەلی بەهێز ڕێزت لێ دەگرن،شارۆچکەی نەتەوە بێ ویژدانەکان لێت دەترسن. 4 بوویت بە پەناگای هەژار،پەناگای نەدار لە کاتی تەنگانە،چەتر لە لێزمەی باران وسێبەر لە گەرما،چونکە هەڵچوونی بێ ویژدانەکانلێزمەی بارانە بەسەر دیوارەوە، 5 وەک گەرمایە لە خاکی وشکدا.هاتوهەرای بێگانەکان کپ دەکرێتوەک گەرما بە سێبەری هەورگۆرانی بێ ویژدانەکان زەلیل دەکرێت. 6 یەزدانی سوپاسالار بۆ هەموو گەلانلەم کێوە خوانی دابەستەکان ساز دەکات،خوانی شەرابی سادە و دابەستە پڕ لە مۆخەکانمەی سادەی پاڵاوتە. 7 لەم کێوەدا لووشی دەداتپەچەی سەر مردوو،پەچە بەسەر هەموو گەلانەوە،هەروەها ئەو سەرپۆشەی بەسەر هەموو نەتەوەکاندا پۆشراوە، 8 مردن لووشدەدات بۆ هەتاهەتایە.یەزدانی باڵادەست سڕییەوەفرمێسک لەسەر هەموو ڕووەکان،ڕیسوایی گەلەکەی دادەماڵێتلە هەموو زەویدا،چونکە یەزدان فەرمووی. 9 لەو ڕۆژەدا دەگوترێت:«ئەوەتا ئەمە خودامانە،چاوەڕێمان دەکرد، ڕزگاری کردین.ئەمە یەزدانە، چاوەڕێمان دەکرد،شاد دەبین و دڵشاد دەبین بە ڕزگارییەکەی.» 10 دەستی یەزدان ئەم کێوە دەپارێزێت،بەڵام مۆئاب لە جێی خۆی پێپەست دەکرێتوەک پێپەستکردنی کا بە ئاوی تەپاڵە. 11 جا مۆئاب لە ناوەڕاستیدا دەستی بڵاو دەکاتەوەوەک چۆن مەلەوان بۆ مەلەکردن بڵاوی دەکاتەوە.خودا لووتبەرزییەکەی دادەگرێتلەگەڵ فرتوفێڵەکانی دەستی. 12 قەڵابەندی بەرزی شووراکانت دەچەمێنێتەوە،دایدەگرێت دەینووسێنێت بە زەوییەوە، هەتا خۆڵ.