Isaiah 50 (BOKSSV)
1 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«کوا تەڵاقنامەی دایکتانئەوەی کە من بەڕەڵام کرد پێی؟یان خاوەن قەرزەکانم کێن،ئەوانەی ئێوەم پێی فرۆشتووە؟ئەوەتا لەبەر تاوانەکانتان فرۆشران،لەبەر یاخیبوونەکانتان دایکتان بەڕەڵا کرا. 2 بۆچی هاتم و کەس نەبوو؟بانگم کرد و کەس وەڵامی نەدایەوە؟ئایا دەستکورت بووم لە کڕینەوە؟ئایا توانای فریاکەوتنم نییە؟ئەوەتا بە ڕاخوڕینم دەریا وشک دەکەم،ڕووبارەکان دەکەم بە چۆڵەوانی،لەبەر بێ ئاوی ماسییەکانی بۆگەن دەبن،لە تینووان دەمرن. 3 تاریکی دەکەمە بەر ئاسمان،گوش دەکەم بە پۆشاکی.» 4 یەزدانی باڵادەست زمانی فێربووانی پێم بەخشیبۆ ئەوەی بزانم کە چۆن بە قسە یارمەتی ماندوو بدەم.هەموو بەیانییەک بەخەبەرم دەهێنێتەوە،گوێی من بەئاگا دەهێنێتبۆ سەرنجدان وەک قوتابی. 5 یەزدانی باڵادەست گوێیەکانی منی کردەوە،منیش یاخی نەبووم،بەرەو دوا هەڵنەگەڕامەوە. 6 پشتم ڕاگرت بۆ ئەوەی لێی بدەن،ڕوومەتیشم بۆ ئەوەی ڕیشم بڕننەوە.ڕووی خۆمم دانەپۆشی لەگاڵتەپێکردن و تفلێکردن. 7 لەبەر ئەوەی یەزدانی باڵادەست یارمەتیم دەدات،ڕیسوا نابم،لەبەر ئەوە ڕووی خۆمم وەک بەردەئەستێ لێکرد،دەزانم شەرمەزار نابم. 8 ئەوەی بێتاوانم دەکات نزیکە،کێ سکاڵا لە من دەکات؟با پێکەوە ڕابوەستین،کێ خاوەنی سکاڵایە لە دژی من؟با لێم بێتە پێش! 9 ئەوەتا یەزدانی باڵادەست یارمەتیم دەدات،ئیتر کێ تاوانبارم دەکات؟ئەوەتا هەموویان وەک کراس دادەڕزێن،مۆرانە دەیانخوات. 10 کێ لە ئێوە لە یەزدان دەترسێت وگوێڕایەڵی بەندەکەی دەبێت؟ئەوەی بە تاریکیدا دەڕوات وڕووناکی نابینێت،با پشت بە ناوی یەزدان ببەستێت وپاڵ بداتە پاڵ خودای خۆی. 11 بەڵام ئەی هەموو ئەوانەی ئاگر دەکەنەوە،مەشخەڵ داگیرسێنن،بڕۆن بە ڕووناکی ئاگرەکەی خۆتان وبەو مەشخەڵانەی داتانگیرساند.لە دەستی منەوە ئەمەتان بۆ دەبێتلەناو ئازاردا ڕادەکشێن.