Isaiah 62 (BOKSSV)
1 لە پێناوی سییۆن بێدەنگ نابم ولە پێناوی ئۆرشەلیم هێمن نابمهەتا بێتاوانییەکەی وەک گزنگی خۆر دەدرەوشێتەوە وڕزگاریشی وەک مەشخەڵ داگیرسێت. 2 ئەو کاتە هەموو نەتەوەکان بێتاوانییەکەت وهەموو پاشاکان شکۆمەندییەکەت دەبینن.ناوێکی نوێت لێ دەنرێتکە دەمی یەزدان دیاری دەکات. 3 دەبیت بە تاجی جوانی لە دەست یەزدان وتاجەگوڵینە لەناو لەپی خودات. 4 چیتر ناوت نانرێت «بەجێماو» وچیتر بە خاکەکەت ناگوترێت «وێرانە»،بەڵکو پێت دەگوترێت «حەفچیڤا»،خاکەکەشت، «بەعولە»،چونکە یەزدان بە تۆ دڵخۆش دەبێت،خاکەکەشت مێردی دەبێت. 5 وەک چۆن گەنج دەبێت بە مێردی کچێکی پاکیزە،ئاواش کوڕەکانت دەبن بە مێردت.وەک دڵخۆشی زاوا بە بووک،ئاواش خودات بە تۆ دڵخۆش دەبێت. 6 ئەی ئۆرشەلیم، ئێشکگرم لەسەر شووراکانت داناوە،بەردەوام شەو و ڕۆژ بێدەنگ نابن.ئەی ئەوانەی یەزدانتان لە یادە،ئۆقرە مەگرن، 7 لێ مەگەڕێن یەزدان ئۆقرە بگرێت هەتا ئۆرشەلیم دەچەسپێنێت وناوداری دەکات لە زەویدا. 8 یەزدان بە دەستی ڕاستی خۆی وبە هێزی بازووی سوێندی خوارد:«چیتر دانەوێڵەکەتناکەم بە خۆراک بۆ دوژمنەکانت وشەرابە نوێیەکەشت کە پێوەی ماندوو بوویت،نامۆکان نایخۆنەوە، 9 بەڵکو ئەوانە دەیخۆن کە گەنمیان بەرهەم هێناوە وستایشی یەزدان دەکەن،ئەوانەی ترێیان ڕنیوەتەوەلە حەوشەی پیرۆزگاکەم دەیخۆنەوە.» 10 تێپەڕ بن! تێپەڕ بن لە دەروازەکانەوە!ڕێگای گەل خۆش بکەن.ئامادەی بکەن! ڕێڕەو ئامادە بکەن!لە بەرد پاکی بکەنەوە.ئاڵا بۆ گەل بەرز بکەنەوە. 11 ئەوەتا یەزدانبە هەر چوار لای زەویدا ڕایگەیاندووە:«بە شاری سییۆن بڵێن،”وا ڕزگارکەرەکەت دێت!وا پاداشتەکەی لەگەڵیەتی وخەڵاتەکەی لەبەردەمییەتی.“» 12 ناویان لێ دەنێن، «گەلە پیرۆزەکە»،«ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە»،تۆش ناوت لێ دەنرێت، «داواکراوەکە»،«شارە بەجێنەماوەکە».