Judges 3 (BOKSSV)

1 ئەوانە ئەو نەتەوانەن کە یەزدان بەجێی هێشتن، بۆ ئەوەی ئیسرائیلیان پێ تاقی بکاتەوە، هەموو ئەو ئیسرائیلییانەی کە شارەزاییان نەبوو دەربارەی هیچ کامێک لە جەنگەکانی کەنعان، 2 جا ئەوەی تەنها بۆ فێرکردنی نەوەی ئیسرائیل کرد بۆ جەنگ، ئەوانەی کە پێشتر شارەزاییان لە جەنگ نەبوو، 3 پێنج حوکمڕانەکەی فەلەستییەکان و هەموو کەنعانی و سەیدائی و حیڤییەکانی دانیشتووی زنجیرە چیای لوبنان، لە چیای بەعل‌حەرمۆنەوە هەتا دەروازەی حەمات. 4 ئەمانە بۆ تاقیکردنەوەی ئیسرائیل بوون، بۆ ئەوەی بزانرێت ئاخۆ گوێڕایەڵی فەرمانەکانی یەزدان دەبن، ئەوانەی لە ڕێگەی موساوە فەرمانی بە باوباپیرانیان دابوو. 5 ئیتر کوڕانی ئیسرائیل لەنێو کەنعانی و حیتی و ئەمۆری و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکاندا نیشتەجێ بوون. 6 کچەکانیان هێنان وەک ژن بۆ خۆیان و کچەکانی خۆشیان دا بە کوڕەکانی ئەوان و خوداوەندەکانی ئەوانیان پەرست. 7 جا نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان خراپەکارییان کرد و یەزدانی پەروەردگاری خۆیان لەبیر چووەوە و بەعلەکان و ئەشێراکانیان پەرست. 8 تووڕەیی یەزدان بەسەر نەوەی ئیسرائیلدا جۆشا، لەبەر ئەوە ڕادەستی کوشەن ڕیشعاتەیمی پاشای میسۆپۆتامیای کردن. ئیتر نەوەی ئیسرائیل هەشت ساڵ ژێردەستەی کوشەن ڕیشعاتەیم بوون. 9 ئینجا نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد و یەزدانیش ڕزگارکەرێکی بۆیان هەستاندەوە و ڕزگاری کردن، ئەویش عۆسنیێلی کوڕی قەنەزی برای کالێب ئەوەی لەو بچووکتر بوو. 10 ڕۆحی یەزدان هاتە سەری و ڕابەرایەتی ئیسرائیلی کرد. چوو بۆ جەنگ و یەزدانیش کوشەن ڕیشعاتەیمی پاشای ئارامی خستە ژێر دەستیەوە و بەسەر کوشەن ڕیشعاتەیمدا باڵادەست بوو. 11 چل ساڵ خاکەکە لە ئاشتیدا بوو، ئینجا عۆسنیێلی کوڕی قەنەز مرد. 12 دیسان نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان گەڕانەوە بۆ خراپەکاری، لەبەر ئەوە عەگلۆنی پاشای مۆئابی زاڵ کرد بەسەر ئیسرائیل، چونکە لەبەرچاوی یەزدان بەدکارییان کرد. 13 جا عەگلۆن عەمۆنی و عەمالێقییەکانی لە خۆی کۆکردەوە، چوو و ئیسرائیلی بەزاند، دەستی بەسەر شاری دار خورمادا گرت. 14 ئیتر نەوەی ئیسرائیل هەژدە ساڵ ژێردەستەی عەگلۆنی پاشای مۆئاب بوون. 15 ئینجا نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد و یەزدانیش ڕزگارکەرێکی بۆیان هەستاندەوە، ئێهودی کوڕی گێرای بنیامینی، پیاوێکی چەپلەر بوو. نەوەی ئیسرائیلیش سەرانەیان بە دەستی ئەودا نارد بۆ عەگلۆنی پاشای مۆئاب. 16 ئێهود شمشێرێکی دوو دەمی بۆ خۆی دروستکرد کە درێژییەکەی باڵێک بوو، لەژێر جلەکانییەوە لەسەر ڕانی ڕاستی لە خۆی بەست. 17 سەرانەکەی بۆ عەگلۆنی پاشای مۆئاب هێنا، عەگلۆنیش پیاوێکی زۆر قەڵەو بوو. 18 کاتێک ئێهود لە ڕادەستکردنی سەرانەکەی بووەوە، هەڵگرانی سەرانەکەی ڕەوانە کرد. 19 بەڵام ئەو لەلای بتەکانی گلگالەوە گەڕایەوە و گوتی: «ئەی پاشا، پەیامێکی نهێنیم پێیە بۆت.»ئەویش گوتی: «بێدەنگ بن!» ئینجا هەموو ئەوانەی لەلای وەستا بوون چوونە دەرەوە. 20 ئیتر ئێهود هاتە ژوورەوە بۆ لای بۆ ژوورە فێنکەکەی سەرەوە کە لێی دانیشتبوو و بە تەنها هی خۆی بوو، ئێهود گوتی: «پەیامی خودام لەلایە بۆ تۆ.» ئەویش لەسەر کورسییەکە هەستا. 21 ئێهودیش دەستی چەپی درێژکرد و شمشێرەکەی لە ڕانی ڕاستی کردەوە و کردی بە ورگی دا. 22 دەسکەکەشی لەدوای تیخەکە چووە ناوەوە و تیخەکە لە پشتی دەرچوو. ئێهود شمشێرەکەی لە ورگی ڕانەکێشایەوە، پیوەکەی هاتەوە سەر شمشێرەکە و پیساییەکەی هاتە دەرەوە. 23 ئینجا ئێهود چووە دەرەوە بۆ هەیوانەکە، دەرگاکانی سەرەوەی بەدوای خۆیدا داخست و کلیلی دان. 24 لەدوای ئەوەی ڕۆیشت، خزمەتکارەکان هاتن و بینییان دەرگاکانی ژوورەکەی سەرەوە داخراوە، بۆیە گوتیان: «بێگومان لە ژوورە فێنکەکە لە ئاودەستە.» 25 ئیتر چاوەڕێیان کرد هەتا نیگەران بوون. کاتێک بینییان دەرگاکانی سەرەوە ناکاتەوە، بۆیە دەستیان دایە کلیلەکە و کردیانەوە، بینییان گەورەکەیان لەسەر زەوی بە مردوویەتی کەوتووە. 26 بەڵام کاتێک ئەوان لە چاوەڕوانی بوون ئێهود دەرباز بوو، بەلای بتەکانیاندا تێپەڕی و دەرباز بوو بۆ سێعیرا. 27 کاتێک هات لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم کەڕەنای لێدا و کوڕانی ئیسرائیل لەگەڵی لە چیاکە هاتنە خوارەوە و ئەو لەپێشیانەوە بوو. 28 پێی گوتن: «دوام بکەون، چونکە یەزدان دوژمنە مۆئابییەکانی ئێوەی خستە ژێر دەستتان.» ئەوانیش بەدوایدا هاتنە خوارەوە و تەنکاییەکانی ڕووباری ئوردونیان گرت کە دەچووە مۆئاب و نەیانهێشت کەس تێبپەڕێت. 29 لەو کاتەدا لە مۆئاب نزیکەی دە هەزار پیاویان کوشت، لە هەموو پاڵەوانێکی کەڵەگەت، کەس دەرباز نەبوو. 30 مۆئابییەکان لەو ڕۆژەدا ژێردەستەی ئیسرائیل بوون، خاکەکەش هەشتا ساڵ لە ئاشتیدا بوو. 31 لەدوای ئێهود شەمگەری کوڕی عەنات بوو، کە شەش سەد پیاوی لە فەلەستییەکان بە گۆچانی گاوانی کوشت، هەروەها ئەویش ئیسرائیلی ڕزگار کرد.

In Other Versions

Judges 3 in the ANGEFD

Judges 3 in the ANTPNG2D

Judges 3 in the AS21

Judges 3 in the BAGH

Judges 3 in the BBPNG

Judges 3 in the BBT1E

Judges 3 in the BDS

Judges 3 in the BEV

Judges 3 in the BHAD

Judges 3 in the BIB

Judges 3 in the BLPT

Judges 3 in the BNT

Judges 3 in the BNTABOOT

Judges 3 in the BNTLV

Judges 3 in the BOATCB

Judges 3 in the BOATCB2

Judges 3 in the BOBCV

Judges 3 in the BOCNT

Judges 3 in the BOECS

Judges 3 in the BOGWICC

Judges 3 in the BOHCB

Judges 3 in the BOHCV

Judges 3 in the BOHLNT

Judges 3 in the BOHNTLTAL

Judges 3 in the BOICB

Judges 3 in the BOILNTAP

Judges 3 in the BOITCV

Judges 3 in the BOKCV

Judges 3 in the BOKCV2

Judges 3 in the BOKHWOG

Judges 3 in the BOLCB

Judges 3 in the BOLCB2

Judges 3 in the BOMCV

Judges 3 in the BONAV

Judges 3 in the BONCB

Judges 3 in the BONLT

Judges 3 in the BONUT2

Judges 3 in the BOPLNT

Judges 3 in the BOSCB

Judges 3 in the BOSNC

Judges 3 in the BOTLNT

Judges 3 in the BOVCB

Judges 3 in the BOYCB

Judges 3 in the BPBB

Judges 3 in the BPH

Judges 3 in the BSB

Judges 3 in the CCB

Judges 3 in the CUV

Judges 3 in the CUVS

Judges 3 in the DBT

Judges 3 in the DGDNT

Judges 3 in the DHNT

Judges 3 in the DNT

Judges 3 in the ELBE

Judges 3 in the EMTV

Judges 3 in the ESV

Judges 3 in the FBV

Judges 3 in the FEB

Judges 3 in the GGMNT

Judges 3 in the GNT

Judges 3 in the HARY

Judges 3 in the HNT

Judges 3 in the IRVA

Judges 3 in the IRVB

Judges 3 in the IRVG

Judges 3 in the IRVH

Judges 3 in the IRVK

Judges 3 in the IRVM

Judges 3 in the IRVM2

Judges 3 in the IRVO

Judges 3 in the IRVP

Judges 3 in the IRVT

Judges 3 in the IRVT2

Judges 3 in the IRVU

Judges 3 in the ISVN

Judges 3 in the JSNT

Judges 3 in the KAPI

Judges 3 in the KBT1ETNIK

Judges 3 in the KBV

Judges 3 in the KJV

Judges 3 in the KNFD

Judges 3 in the LBA

Judges 3 in the LBLA

Judges 3 in the LNT

Judges 3 in the LSV

Judges 3 in the MAAL

Judges 3 in the MBV

Judges 3 in the MBV2

Judges 3 in the MHNT

Judges 3 in the MKNFD

Judges 3 in the MNG

Judges 3 in the MNT

Judges 3 in the MNT2

Judges 3 in the MRS1T

Judges 3 in the NAA

Judges 3 in the NASB

Judges 3 in the NBLA

Judges 3 in the NBS

Judges 3 in the NBVTP

Judges 3 in the NET2

Judges 3 in the NIV11

Judges 3 in the NNT

Judges 3 in the NNT2

Judges 3 in the NNT3

Judges 3 in the PDDPT

Judges 3 in the PFNT

Judges 3 in the RMNT

Judges 3 in the SBIAS

Judges 3 in the SBIBS

Judges 3 in the SBIBS2

Judges 3 in the SBICS

Judges 3 in the SBIDS

Judges 3 in the SBIGS

Judges 3 in the SBIHS

Judges 3 in the SBIIS

Judges 3 in the SBIIS2

Judges 3 in the SBIIS3

Judges 3 in the SBIKS

Judges 3 in the SBIKS2

Judges 3 in the SBIMS

Judges 3 in the SBIOS

Judges 3 in the SBIPS

Judges 3 in the SBISS

Judges 3 in the SBITS

Judges 3 in the SBITS2

Judges 3 in the SBITS3

Judges 3 in the SBITS4

Judges 3 in the SBIUS

Judges 3 in the SBIVS

Judges 3 in the SBT

Judges 3 in the SBT1E

Judges 3 in the SCHL

Judges 3 in the SNT

Judges 3 in the SUSU

Judges 3 in the SUSU2

Judges 3 in the SYNO

Judges 3 in the TBIAOTANT

Judges 3 in the TBT1E

Judges 3 in the TBT1E2

Judges 3 in the TFTIP

Judges 3 in the TFTU

Judges 3 in the TGNTATF3T

Judges 3 in the THAI

Judges 3 in the TNFD

Judges 3 in the TNT

Judges 3 in the TNTIK

Judges 3 in the TNTIL

Judges 3 in the TNTIN

Judges 3 in the TNTIP

Judges 3 in the TNTIZ

Judges 3 in the TOMA

Judges 3 in the TTENT

Judges 3 in the UBG

Judges 3 in the UGV

Judges 3 in the UGV2

Judges 3 in the UGV3

Judges 3 in the VBL

Judges 3 in the VDCC

Judges 3 in the YALU

Judges 3 in the YAPE

Judges 3 in the YBVTP

Judges 3 in the ZBP