Judges 4 (BOKSSV)
1 لەدوای مردنی ئێهود نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان گەڕانەوە بۆ خراپەکاری، 2 یەزدانیش ڕادەستی یاڤینی پاشای کەنعانی کردن، ئەوەی لە حاچۆر فەرمانڕەوا بوو. سیسرا فەرماندەی گشتی سوپاکەی بوو کە لە حەرۆشەت هەگۆیم دەژیا. 3 لەبەر ئەوەی نۆ سەد گالیسکەی ئاسنی هەبوو، بۆ ماوەی بیست ساڵ بە توندی ستەمی لە نەوەی ئیسرائیل دەکرد، هەر بۆیە نەوەی ئیسرائیل هاواریان کرد بۆ یەزدان. 4 دەڤۆرا پێغەمبەرێکی ژن بوو کە لەو کاتەدا ڕابەرایەتی ئیسرائیلی دەکرد و ژنی لەپیدۆت بوو. 5 بۆ دادپرسی لەژێر دار خورمای دەڤۆرا دادەنیشت کە لەنێوان ڕامە و بێتئێل لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم بوو، نەوەی ئیسرائیل بۆ دادگەری دەهاتنە لای. 6 ناردی بەدوای باراکی کوڕی ئەبینۆعەم کە لە قەدەشی نەفتالی بوو، پێی گوت: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمانی پێت کردووە و دەفەرموێت: ”بەرەو پێش بڕۆ بۆ کێوی تاڤۆر. دە هەزار پیاو لە نەوەی نەفتالی و زەبولون لەگەڵ خۆت ببە. 7 ئیتر سیسرای فەرماندەی گشتی لەشکری یاڤین و گالیسکە و لەشکرەکەی بەرەو ڕووباری قیشۆن دەبەم و دەیخەمە ژێر دەستتەوە.“» 8 باراکیش پێی گوت: «ئەگەر لەگەڵم بێیت دەچم، بەڵام ئەگەر لەگەڵم نەیێیت ئەوا ناچم.» 9 دەڤۆراش گوتی: «بێگومان لەگەڵت دێم، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو ڕێگایەی کە پێیدا دەڕۆیت، بۆت نابێتە شانازی، چونکە یەزدان سیسرا دەداتە دەستی ژنێک.» ئیتر دەڤۆرا هەستا و لەگەڵ باراک چوو بۆ قەدەش، 10 لەوێ باراک زەبولونی و نەفتالییەکانی بانگکرد. دە هەزار پیاو دوای کەوتن، هەروەها دەڤۆراش لەگەڵی چوو. 11 حەڤەری قێنی خۆی لە قێنییەکان جیا کردبووەوە کە نەوەی حۆڤاڤ بوون، کە حۆڤاڤ ژن برای موسا بوو، چادرەکەی لەلای دار بەڕووێکی گەورە لە چەعەنەنیم نزیکی قەدەش هەڵدابوو. 12 ئەوە بوو بە سیسرایان گوت کە باراکی کوڕی ئەبینۆعەم سەرکەوتووە بۆ کێوی تاڤۆر. 13 سیسراش هەموو گالیسکەکانی واتە نۆ سەد گالیسکەی ئاسن و هەموو ئەو پیاوانەی کە لەگەڵیدا بوون لە حەرۆشەت هەگۆیمەوە هەتا ڕووباری قیشۆن کۆکردەوە. 14 دەڤۆرا بە باراکی گوت: «هەستە! ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە تێیدا یەزدان سیسرای خستووەتە ژێر دەستت. ئایا یەزدان پێشت نەکەوتووە؟» ئیتر باراکیش لە کێوی تاڤۆرەوە هاتە خوارەوە و دە هەزار پیاویش بەدوایەوە. 15 یەزدانیش لەبەردەمی باراک بە زەبری شمشێر سەری لە سیسرا و هەموو گالیسکەکان و هەموو لەشکرەکەی شێواند، ئینجا سیسرا لە گالیسکەکە دابەزی و بە پێ هەڵات. 16 باراکیش بەدوای گالیسکەکان و لەشکرەکە کەوت بۆ حەرۆشەت هەگۆیم، هەموو لەشکرەکەی سیسرا بە شمشێر کوژران، کەسیان نەما. 17 بەڵام سیسرا ڕایکرد بۆ چادری یاعێلی ژنی حەڤەری قێنی، چونکە پەیوەندییەکی ئاشتییانە لەنێوان یاڤینی پاشای حاچۆر و ماڵی حەڤەری قێنی هەبوو. 18 یاعێل چووە دەرەوە بۆ پێشوازی سیسرا و پێی گوت: «لابدە گەورەم، لابدە بۆ ئێرە، مەترسە.» ئەویش لایدا بۆ لای چادرەکە و ئیتر بە جاجم دایپۆشی. 19 پێی گوت: «تۆزێک ئاوم بدەرێ، چونکە تینوومە.» ئەویش مەشکەی شیرەکەی کردەوە و پێیدا، ئینجا دایپۆشییەوە. 20 ئیتر پێی گوت: «لەبەردەم چادرەکە بوەستە، ئەگەر یەکێک هات و پرسیاری لێکردیت: ”ئایا ئێرە کەسی لێیە؟“ تۆش بڵێ: ”نەخێر.“» 21 بەڵام یاعێلی ژنی حەڤەر مێخێکی چادرەکە و چەکوشێکی هەڵگرت، بە شێنەیی بۆ سیسرا چوو، لە کاتێکدا بەهۆی ماندووییەوە لە خەوێکی قووڵدا بوو. یاعێل مێخەکەی کرد بە لاجانیدا و بە زەوییەکەدا چەقاندی و ئەویش یەکسەر مرد. 22 لە کاتێکدا باراک بەدوای سیسرا کەوتبوو، یاعێل چووە دەرەوە بۆ پێشوازیکردنی و پێی گوت: «وەرە با ئەو پیاوەت پیشان بدەم کە تۆ بەدوایدا دەگەڕێیت.» ئەویش هات بۆ لای و بینی سیسرا بە مردوویەتی کەوتووە و مێخی چادرەکە لەناو لاجانییەتی. 23 خوداش لەو ڕۆژەدا یاڤینی پاشای کەنعانی لەبەردەم نەوەی ئیسرائیلدا زەلیل کرد. 24 نەوەی ئیسرائیل بەهێزتر و بەهێزتر دەبوون بەسەر یاڤینی پاشای کەنعان، هەتا یاڤینی پاشای کەنعانیان لەناوبرد.
In Other Versions
Judges 4 in the ANGEFD
Judges 4 in the ANTPNG2D
Judges 4 in the AS21
Judges 4 in the BAGH
Judges 4 in the BBPNG
Judges 4 in the BBT1E
Judges 4 in the BDS
Judges 4 in the BEV
Judges 4 in the BHAD
Judges 4 in the BIB
Judges 4 in the BLPT
Judges 4 in the BNT
Judges 4 in the BNTABOOT
Judges 4 in the BNTLV
Judges 4 in the BOATCB
Judges 4 in the BOATCB2
Judges 4 in the BOBCV
Judges 4 in the BOCNT
Judges 4 in the BOECS
Judges 4 in the BOGWICC
Judges 4 in the BOHCB
Judges 4 in the BOHCV
Judges 4 in the BOHLNT
Judges 4 in the BOHNTLTAL
Judges 4 in the BOICB
Judges 4 in the BOILNTAP
Judges 4 in the BOITCV
Judges 4 in the BOKCV
Judges 4 in the BOKCV2
Judges 4 in the BOKHWOG
Judges 4 in the BOLCB
Judges 4 in the BOLCB2
Judges 4 in the BOMCV
Judges 4 in the BONAV
Judges 4 in the BONCB
Judges 4 in the BONLT
Judges 4 in the BONUT2
Judges 4 in the BOPLNT
Judges 4 in the BOSCB
Judges 4 in the BOSNC
Judges 4 in the BOTLNT
Judges 4 in the BOVCB
Judges 4 in the BOYCB
Judges 4 in the BPBB
Judges 4 in the BPH
Judges 4 in the BSB
Judges 4 in the CCB
Judges 4 in the CUV
Judges 4 in the CUVS
Judges 4 in the DBT
Judges 4 in the DGDNT
Judges 4 in the DHNT
Judges 4 in the DNT
Judges 4 in the ELBE
Judges 4 in the EMTV
Judges 4 in the ESV
Judges 4 in the FBV
Judges 4 in the FEB
Judges 4 in the GGMNT
Judges 4 in the GNT
Judges 4 in the HARY
Judges 4 in the HNT
Judges 4 in the IRVA
Judges 4 in the IRVB
Judges 4 in the IRVG
Judges 4 in the IRVH
Judges 4 in the IRVK
Judges 4 in the IRVM
Judges 4 in the IRVM2
Judges 4 in the IRVO
Judges 4 in the IRVP
Judges 4 in the IRVT
Judges 4 in the IRVT2
Judges 4 in the IRVU
Judges 4 in the ISVN
Judges 4 in the JSNT
Judges 4 in the KAPI
Judges 4 in the KBT1ETNIK
Judges 4 in the KBV
Judges 4 in the KJV
Judges 4 in the KNFD
Judges 4 in the LBA
Judges 4 in the LBLA
Judges 4 in the LNT
Judges 4 in the LSV
Judges 4 in the MAAL
Judges 4 in the MBV
Judges 4 in the MBV2
Judges 4 in the MHNT
Judges 4 in the MKNFD
Judges 4 in the MNG
Judges 4 in the MNT
Judges 4 in the MNT2
Judges 4 in the MRS1T
Judges 4 in the NAA
Judges 4 in the NASB
Judges 4 in the NBLA
Judges 4 in the NBS
Judges 4 in the NBVTP
Judges 4 in the NET2
Judges 4 in the NIV11
Judges 4 in the NNT
Judges 4 in the NNT2
Judges 4 in the NNT3
Judges 4 in the PDDPT
Judges 4 in the PFNT
Judges 4 in the RMNT
Judges 4 in the SBIAS
Judges 4 in the SBIBS
Judges 4 in the SBIBS2
Judges 4 in the SBICS
Judges 4 in the SBIDS
Judges 4 in the SBIGS
Judges 4 in the SBIHS
Judges 4 in the SBIIS
Judges 4 in the SBIIS2
Judges 4 in the SBIIS3
Judges 4 in the SBIKS
Judges 4 in the SBIKS2
Judges 4 in the SBIMS
Judges 4 in the SBIOS
Judges 4 in the SBIPS
Judges 4 in the SBISS
Judges 4 in the SBITS
Judges 4 in the SBITS2
Judges 4 in the SBITS3
Judges 4 in the SBITS4
Judges 4 in the SBIUS
Judges 4 in the SBIVS
Judges 4 in the SBT
Judges 4 in the SBT1E
Judges 4 in the SCHL
Judges 4 in the SNT
Judges 4 in the SUSU
Judges 4 in the SUSU2
Judges 4 in the SYNO
Judges 4 in the TBIAOTANT
Judges 4 in the TBT1E
Judges 4 in the TBT1E2
Judges 4 in the TFTIP
Judges 4 in the TFTU
Judges 4 in the TGNTATF3T
Judges 4 in the THAI
Judges 4 in the TNFD
Judges 4 in the TNT
Judges 4 in the TNTIK
Judges 4 in the TNTIL
Judges 4 in the TNTIN
Judges 4 in the TNTIP
Judges 4 in the TNTIZ
Judges 4 in the TOMA
Judges 4 in the TTENT
Judges 4 in the UBG
Judges 4 in the UGV
Judges 4 in the UGV2
Judges 4 in the UGV3
Judges 4 in the VBL
Judges 4 in the VDCC
Judges 4 in the YALU
Judges 4 in the YAPE
Judges 4 in the YBVTP
Judges 4 in the ZBP