Judges 6 (BOKSSV)

1 نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان خراپەکارییان کرد، یەزدانیش حەوت ساڵ ژێر دەستەی میدیانییەکانی کردن. 2 جا دەسەڵاتی مییدیانییەکان بەسەر ئیسرائیلدا زاڵ بوو، لەبەر میدیانییەکان نەوەی ئیسرائیل بۆ خۆیان پەناگایان لەناو کونە شاخ و ئەشکەوت و قەڵای چیاکان دروستکرد. 3 هەر جارێک ئیسرائیلییەکان تۆویان دەچاند میدیانییەکان بۆیان سەردەکەوتن و عەمالێقییەکان و کوڕانی ڕۆژهەڵات دەهاتنە سەریان. 4 لە دژیان چادریان هەڵدەدا و بەروبوومی زەوی و زاریان لەناو دەبرد تاکو دەگەیشتنە غەزە، هیچ شتێکی زیندوویان بۆ نەوەی ئیسرائیل نەدەهێشت، نە لە مەڕ و نە لە مانگا و نە لە گوێدرێژ. 5 لەبەر ئەوەی کە سەردەکەوتن بە ئاژەڵی ماڵی و چادرەکانیانەوە دەهاتن و وەک کۆمەڵە کوللە لە زۆریدا، خۆیان و وشترەکانیان بێشومار بوون، دەچوونە ناو خاکەکەوە بۆ ئەوەی وێرانی بکەن. 6 ئیتر ئیسرائیلییەکان بەدەست میدیانییەکانەوە زۆر هەژار بوون و نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد. 7 کاتێک نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد بەهۆی میدیانییەکانەوە، 8 یەزدان پێغەمبەرێکی بۆ نەوەی ئیسرائیل نارد، ئەوەی پێ گوتن: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: من لە میسرەوە سەرم خستن و لە خاکی کۆیلایەتی دەرمهێنان و 9 لە دەستی میسرییەکان و لە دەستی هەموو ئەوانەی دەیانچەوساندنەوە دەربازم کردن، لەبەردەمتاندا دەرمکردن و خاکەکەیانم پێدان. 10 پێم فەرموون: ”من یەزدانی پەروەردگاری ئێوەم. خوداوەندەکانی ئەمۆرییەکان مەپەرستن، ئەوانەی ئێوە لە خاکیاندا نیشتەجێن،“ بەڵام گوێتان لێ نەگرتم.» 11 ئینجا فریشتەی یەزدان هات و لەژێر دار بەڕووەکەی عۆفرا کە هی یۆئاشی ئەبیعەزەری بوو دانیشت. گدعۆنی کوڕی یۆئاشیش لە گوشەرەکە گەنمی دەکوتا بۆ ئەوەی لە میدیانییەکانی بشارێتەوە. 12 جا فریشتەی یەزدان بۆ گدعۆن دەرکەوت و پێی فەرموو: «ئەی جەنگاوەری بەهێز، یەزدانت لەگەڵە.» 13 گدعۆنیش پێی گوت: «گەورەم لێت دەپرسم، ئەگەر یەزدان لەگەڵماندایە، ئەی بۆچی ئەم هەموو کارەساتەمان بەسەرهات؟ کوا هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی کە باوکانمان پێیان ڕاگەیاندین و گوتیان: ”ئایا یەزدان نەبوو لە میسرەوە دەریهێناین؟“ ئێستاش یەزدان وازی لێ هێناوین و ژێردەستەی میدیانی کردووین.» 14 ئینجا یەزدان ئاوڕی لێدایەوە و گوتی: «بەم توانایەتەوە بڕۆ و ئیسرائیل لە دەستی میدیان ڕزگار بکە. من تۆ دەنێرم.» 15 گدعۆنیش لێی پرسی: «ئای گەورەم! ئیسرائیل بە چی ڕزگار بکەم؟ ئەوەتا خێڵەکەم بێهێزترین خێڵی مەنەشەیە و منیش لە ماڵی باوکم لە هەموویان بچووکترم.» 16 یەزدانیش وەڵامی دایەوە: «من لەگەڵت دەبم و لە هەموو میدیانییەکان دەدەی وەک ئەوەی لە تەنها پیاوێک بدەی.» 17 گدعۆنیش پێی گوت: «ئەگەر جێی ڕەزامەندی تۆم، نیشانەیەکم بدەرێ کە تۆ خۆتی قسەم لەگەڵ دەکەیت. 18 تکایە ئێرە بەجێمەهێڵە هەتا دێمەوە بۆ لات و پێشکەشکراوەکەم دەردەهێنم و لەبەردەمتدا دای دەنێم.»یەزدانیش فەرمووی: «دەمێنمەوە هەتا دەگەڕێیتەوە.» 19 گدعۆنیش چووە ژوورەوە و کارەبزنێکی سەربڕی و ئامادەی کرد لەگەڵ ئێفەیەک ئارد کە نانی فەتیرەی لێ دروستکرد. گۆشتەکەی لەناو سەبەتەیەک دانا و گۆشتاوەکەشی کردە مەنجەڵێکەوە و بردیە دەرەوە بۆی بۆ ژێر دار بەڕووەکە و پێشکەشی کرد. 20 فریشتەی خوداش پێی فەرموو: «گۆشت و نانە فەتیرەکە ببە و لەسەر ئەو تاتەبەردە دایانبنێ و گۆشتاوەکە بڕێژە.» گدعۆنیش بەم جۆرەی کرد. 21 ئینجا فریشتەکەی یەزدان سەری گۆچانەکەی کە بە دەستیەوە بوو درێژی کرد و لە گۆشت و نانە فەتیرەکەی دا و ئاگرێک لە بەردەکەوە بەرزبووەوە و گۆشت و نانە فەتیرەکەی خوارد. ئینجا فریشتەکەی یەزدان لەبەرچاوی نەما. 22 ئیتر گدعۆن زانی کە فریشتەی یەزدان بوو، بۆیە گوتی: «ئای ئەی یەزدانی باڵادەست! من فریشتەی یەزدانم ڕووبەڕوو بینی.» 23 یەزدانیش پێی فەرموو: «ئاشتی بۆ تۆ، مەترسە، نامریت.» 24 ئیتر گدعۆن لەوێ قوربانگایەکی بۆ یەزدان دروستکرد و ناوی لێنا «یەزدان ئاشتییە.» هەتا ئەمڕۆ لە عۆفرای ئەبیعەزەرییەکانە. 25 ئینجا لەو شەوەدا یەزدان پێی فەرموو: «دووەمین گای باوکت کە حەوت ساڵانە، بیبە بۆ قوربانگاکەی بەعل کە هی باوکتە، قوربانگاکە تێکبدە و ئەو ستوونە ئەشێرایەی لەتەنیشتییەتی بیبڕەوە. 26 ئینجا قوربانگایەک بۆ یەزدانی پەروەردگارت لەسەر ئەو قەڵا بەرزە بە ڕێکوپێکی دروستبکە و دووەمین گا سەربخە و بیکە قوربانی سووتاندن لەسەر تەختە دارەکانی ئەو ستوونە ئەشێرایەی کە دەیبڕیتەوە.» 27 گدعۆنیش دە پیاوی لە خزمەتکارەکانی برد و ئەوەی کرد کە یەزدان پێی گوت. لەبەر ئەوەی لە ماڵی باوکی و خەڵکی شارۆچکەکە دەترسا ئەو کارە بە ڕۆژ ئەنجام بدات، بۆیە بە شەو کردی. 28 بۆ سبەینێ خەڵکی شارۆچکەکە هەستان و بینییان قوربانگاکەی بەعل ڕووخێنراوە و ستوونە ئەشێراکەی تەنیشتی بڕاوەتەوە، دووەمین گا کراوە بە قوربانی لەسەر قوربانگاکەی کە تازە دروستکرابوو. 29 ئیتر بە یەکتریان دەگوت: «کێ ئەمەی کردووە؟»دوای پرسیارکردن و گەڕان، گوتیان «گدعۆنی کوڕی یۆئاش ئەمەی کردووە.» 30 جا خەڵکی شارۆچکەکە بە یۆئاشیان گوت: «کوڕەکەت بهێنە دەرەوە، دەبێت بکوژرێت، چونکە قوربانگاکەی بەعلی ڕووخاندووە و ستوونە ئەشێراکەی تەنیشتی بڕیوەتەوە.» 31 بەڵام یۆئاش بە هەموو ئەوانەی گوت کە لێی هەستابوون: «ئایا ئێوە داکۆکی لە بەعل دەکەن، یان ڕزگاری دەکەن؟ ئەوەی داکۆکی لە بەعل بکات لەم بەیانییەدا دەکوژرێت! ئەگەر بەڕاستی خودایە با خۆی داکۆکی لە خۆی بکات، چونکە قوربانگاکەی ڕووخێنراوە.» 32 ئیتر لەو ڕۆژەدا گدعۆنیان ناونا یەروبەعل و گوتیان: «با بەعل لە دژی شەڕ بکات،» چونکە قوربانگاکەی ڕووخاندووە. 33 ئینجا هەموو میدیانییەکان و عەمالێقییەکان و کوڕانی ڕۆژهەڵات پێکەوە کۆبوونەوە و لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە و لە دۆڵی یەزرەعیل چادریان هەڵدا. 34 ڕۆحی یەزدان هاتە سەر گدعۆن و کەڕەنای لێدا و ئەبیعەزەرییەکان شوێنی کەوتن. 35 ئینجا نێردراوی نارد بۆ هەموو مەنەشە و ئەوانیش بە دەنگییەوە هاتن، هەروەها نێردراوی نارد بۆ ئاشێر و زەبولون و نەفتالی، ئەوانیش سەرکەوتن بۆ ئەوەی پێیان بگەن. 36 ئینجا گدعۆن بە خودای گوت: «ئەگەر بە دەستی من ئیسرائیل ڕزگار دەکەیت وەک فەرمووت، 37 ئەوەتا من کەوڵی مەڕ لەسەر جۆخینەکە دادەنێم، جا ئەگەر تەنها کەوڵەکە شەونمی لەسەر بوو و زەوی هەمووی وشک بوو، ئەوا دەزانم کە تۆ بە دەستی من ئیسرائیل ڕزگار دەکەیت وەک گوتت.» 38 ئیتر ئاوا بوو. بەیانی گدعۆن زوو هەستا و کەوڵەکەی گوشی و پڕ تەشتێک شەونمی لە کەوڵەکە گوشی. 39 ئینجا گدعۆن بە خودای گوت: «لێم تووڕە مەبە هەر ئەم جارە داوا دەکەم. تەنها ئەم جارە بە کەوڵەکە تاقی دەکەمەوە. با بەس کەوڵەکە وشک بێت و لەسەر هەموو زەوی شەونمی لێ بێت.» 40 خوداش لەو شەوەدا بەم جۆرەی کرد. بە تەنها کەوڵەکە وشک بوو و لەسەر هەموو زەوییەکە شەونم هەبوو.

In Other Versions

Judges 6 in the ANGEFD

Judges 6 in the ANTPNG2D

Judges 6 in the AS21

Judges 6 in the BAGH

Judges 6 in the BBPNG

Judges 6 in the BBT1E

Judges 6 in the BDS

Judges 6 in the BEV

Judges 6 in the BHAD

Judges 6 in the BIB

Judges 6 in the BLPT

Judges 6 in the BNT

Judges 6 in the BNTABOOT

Judges 6 in the BNTLV

Judges 6 in the BOATCB

Judges 6 in the BOATCB2

Judges 6 in the BOBCV

Judges 6 in the BOCNT

Judges 6 in the BOECS

Judges 6 in the BOGWICC

Judges 6 in the BOHCB

Judges 6 in the BOHCV

Judges 6 in the BOHLNT

Judges 6 in the BOHNTLTAL

Judges 6 in the BOICB

Judges 6 in the BOILNTAP

Judges 6 in the BOITCV

Judges 6 in the BOKCV

Judges 6 in the BOKCV2

Judges 6 in the BOKHWOG

Judges 6 in the BOLCB

Judges 6 in the BOLCB2

Judges 6 in the BOMCV

Judges 6 in the BONAV

Judges 6 in the BONCB

Judges 6 in the BONLT

Judges 6 in the BONUT2

Judges 6 in the BOPLNT

Judges 6 in the BOSCB

Judges 6 in the BOSNC

Judges 6 in the BOTLNT

Judges 6 in the BOVCB

Judges 6 in the BOYCB

Judges 6 in the BPBB

Judges 6 in the BPH

Judges 6 in the BSB

Judges 6 in the CCB

Judges 6 in the CUV

Judges 6 in the CUVS

Judges 6 in the DBT

Judges 6 in the DGDNT

Judges 6 in the DHNT

Judges 6 in the DNT

Judges 6 in the ELBE

Judges 6 in the EMTV

Judges 6 in the ESV

Judges 6 in the FBV

Judges 6 in the FEB

Judges 6 in the GGMNT

Judges 6 in the GNT

Judges 6 in the HARY

Judges 6 in the HNT

Judges 6 in the IRVA

Judges 6 in the IRVB

Judges 6 in the IRVG

Judges 6 in the IRVH

Judges 6 in the IRVK

Judges 6 in the IRVM

Judges 6 in the IRVM2

Judges 6 in the IRVO

Judges 6 in the IRVP

Judges 6 in the IRVT

Judges 6 in the IRVT2

Judges 6 in the IRVU

Judges 6 in the ISVN

Judges 6 in the JSNT

Judges 6 in the KAPI

Judges 6 in the KBT1ETNIK

Judges 6 in the KBV

Judges 6 in the KJV

Judges 6 in the KNFD

Judges 6 in the LBA

Judges 6 in the LBLA

Judges 6 in the LNT

Judges 6 in the LSV

Judges 6 in the MAAL

Judges 6 in the MBV

Judges 6 in the MBV2

Judges 6 in the MHNT

Judges 6 in the MKNFD

Judges 6 in the MNG

Judges 6 in the MNT

Judges 6 in the MNT2

Judges 6 in the MRS1T

Judges 6 in the NAA

Judges 6 in the NASB

Judges 6 in the NBLA

Judges 6 in the NBS

Judges 6 in the NBVTP

Judges 6 in the NET2

Judges 6 in the NIV11

Judges 6 in the NNT

Judges 6 in the NNT2

Judges 6 in the NNT3

Judges 6 in the PDDPT

Judges 6 in the PFNT

Judges 6 in the RMNT

Judges 6 in the SBIAS

Judges 6 in the SBIBS

Judges 6 in the SBIBS2

Judges 6 in the SBICS

Judges 6 in the SBIDS

Judges 6 in the SBIGS

Judges 6 in the SBIHS

Judges 6 in the SBIIS

Judges 6 in the SBIIS2

Judges 6 in the SBIIS3

Judges 6 in the SBIKS

Judges 6 in the SBIKS2

Judges 6 in the SBIMS

Judges 6 in the SBIOS

Judges 6 in the SBIPS

Judges 6 in the SBISS

Judges 6 in the SBITS

Judges 6 in the SBITS2

Judges 6 in the SBITS3

Judges 6 in the SBITS4

Judges 6 in the SBIUS

Judges 6 in the SBIVS

Judges 6 in the SBT

Judges 6 in the SBT1E

Judges 6 in the SCHL

Judges 6 in the SNT

Judges 6 in the SUSU

Judges 6 in the SUSU2

Judges 6 in the SYNO

Judges 6 in the TBIAOTANT

Judges 6 in the TBT1E

Judges 6 in the TBT1E2

Judges 6 in the TFTIP

Judges 6 in the TFTU

Judges 6 in the TGNTATF3T

Judges 6 in the THAI

Judges 6 in the TNFD

Judges 6 in the TNT

Judges 6 in the TNTIK

Judges 6 in the TNTIL

Judges 6 in the TNTIN

Judges 6 in the TNTIP

Judges 6 in the TNTIZ

Judges 6 in the TOMA

Judges 6 in the TTENT

Judges 6 in the UBG

Judges 6 in the UGV

Judges 6 in the UGV2

Judges 6 in the UGV3

Judges 6 in the VBL

Judges 6 in the VDCC

Judges 6 in the YALU

Judges 6 in the YAPE

Judges 6 in the YBVTP

Judges 6 in the ZBP