Judges 8 (BOKSSV)

1 ئینجا پیاوانی ئەفرایم بە گدعۆنیان گوت: «ئەو کارە چی بوو بە ئێمەت کرد، بۆچی کە چوویت بۆ شەڕکردن لەگەڵ میدیانییەکان ئێمەت بانگ نەکرد؟» هەروەها ڕەخنەی توندیان لێ گرت. 2 ئەویش وەڵامی دانەوە: «ئەوەی من کردوومە چییە لەچاو ئەوەی ئێوە کردووتانە؟ ئایا چنینەوەی ترێی ئەفرایم لە ترێ ڕنینەوەی ئەبیعەزەر باشتر نییە؟ 3 خودا عۆرێڤ و زئێڤی هەردوو سەرکردەی میدیانییەکانی خستە ژێر دەستتانەوە. من توانیومە چی بکەم لەچاو ئێوەدا؟» جا لەو کاتەدا کە ئەم قسەیەی کرد، تووڕەییان بەرامبەری خاو بووەوە. 4 ئینجا گدعۆن هات بۆ ڕووباری ئوردون و خۆی و سێ سەد پیاوەکەی کە لەگەڵیدا بوون پەڕینەوە، ماندوو بوون بەڵام بەردەوام بوون لە ڕاونانیان. 5 گدعۆن بە خەڵکی سوکۆتی گوت: «نان بدەن بەو جەنگاوەرانەی لەگەڵمدان، چونکە ماندوون و من بەردەوام بەدوای زەڤەح و زەلموناعی هەردوو پاشای میدیان کەوتووم.» 6 بەڵام کاربەدەستەکانی سوکۆت گوتیان: «ئایا ئێستا دەستی زەڤەح و زەلموناع لە دەستتە تاوەکو نان بدەینە سەربازەکانت؟» 7 گدعۆنیش گوتی: «بۆیە کاتێک یەزدان زەڤەح و زەلموناع دەخاتە ژێر دەستم، لەشتان بە دڕکوداڵی دەشتودەر زامدار دەکەم.» 8 لەوێشەوە سەرکەوت بۆ پەنیێل و هەمان داواکاری لێکردن. خەڵکی پەنیێلیش وەکو خەڵکی سوکۆت وەڵامیان دایەوە. 9 هەروەها بە خەڵکی پەنیێلی گوت: «کاتێک بە سەرکەوتوویی دەگەڕێمەوە ئەم قوللەیە دەڕووخێنم.» 10 زەڤەح و زەلموناعیش لە قەرقۆر بوون و سوپاکانیان لەگەڵیان بوون، کە نزیکەی پازدە هەزار بوون، هەموو ئەوانەی مابوونەوە لە هەموو سوپاکەی کوڕانی ڕۆژهەڵات بوون، ئەوانەش کە کەوتن سەد و بیست هەزار پیاوی شمشێر بەدەست بوون. 11 ئیتر گدعۆن لە ڕێگای چادرنشینەکانەوە سەرکەوت، لە ڕۆژهەڵاتی نۆڤەح و یۆگبەهایەوە و لە سوپاکەی دا و سوپاکەش لەو کاتەدا ئاگادار نەبوون. 12 جا زەڤەح و زەلموناع هەڵاتن و ئەویش دوایان کەوت و هەردوو پاشای میدیان زەڤەح و زەلموناعی گرت و هەموو سوپاکەی تەفروتونا کرد. 13 ئینجا گدعۆنی کوڕی یۆئاش بەلای ڕێگای هەورازی حەرەس لە جەنگ گەڕایەوە. 14 گەنجێکی لە خەڵکی سوکۆت گرت و پرسیاری لێکرد، ئەویش ناوی کاربەدەستەکانی سوکۆت و پیرەکانی بۆ نووسی کە حەفتا و حەوت پیاو بوون. 15 ئینجا گدعۆن هات بۆ لای خەڵکی سوکۆت و گوتی: «ئەوەتا زەڤەح و زەلموناع کە گاڵتەتان پێکردم و گوتتان: ”ئایا دەستی زەڤەح و زەلموناع ئێستا بە دەستتەوەیە هەتا نان بدەینە پیاوە ماندووەکانت؟“» 16 جا پیرەکانی شارۆچکەکەی برد و بە دڕکوداڵی دەشتودەر سزای دان و کردنی بە پەند بۆ خەڵکی سوکۆت. 17 هەروەها قوللەی پەنیێلی ڕووخاند و پیاوەکانی شارۆچکەکەی کوشت. 18 بە زەڤەح و زەلموناعی گوت: «ئەو پیاوانەی کە لە تاڤۆر کوشتتان چۆن بوون؟»ئەوانیش گوتیان: «لە تۆ دەچوون، هەریەکەیان وەک شازادەیەک بوو.» 19 گدعۆنیش گوتی: «ئەوان برای منن و کوڕی دایکمن. بە یەزدانی زیندوو، ئەگەر ئێوە بە زیندوویی بتانهێشبوونایەوە نەمدەکوشتن!» 20 ئینجا بە یەتەری نۆبەرەی کوڕی گوت: «هەستە بیانکوژە!» بەڵام یەتەر شمشێرەکەی ڕانەکێشا، چونکە ترسا، لەبەر ئەوەی هێشتا مێردمنداڵ بوو. 21 زەڤەح و زەلموناعیش گوتیان: «تۆ هەستە و بمانکوژە، چونکە ”پیاو چۆن بێت هێزیشی وایە.“» گدعۆنیش هەستا و زەڤەح و زەلموناعی کوشت و ئەو هیزارەی بە ملی وشترەکانیانەوە بوو بردی. 22 ئیتر پیاوانی ئیسرائیل بە گدعۆنیان گوت: «فەرمانڕەوایەتیمان بکە، خۆت و کوڕەکەت و کوڕی کوڕەکەشت، چونکە ڕزگارت کردین لە دەستی میدیان.» 23 بەڵام گدعۆن پێی گوتن: «من فەرمانڕەوایەتیتان ناکەم و کوڕەکەشم فەرمانڕەوایەتیتان ناکات. یەزدان فەرمانڕەوایەتیتان دەکات.» 24 ئینجا گدعۆن پێی گوتن: «داوای شتێکتان لێ دەکەم، هەریەکەتان ئەو گوارانەی دەستیکەوتووە بمداتێ.» بەگوێرەی نەریتی ئیسماعیلییەکان، گوارەی زێڕیان لە گوێ کردبوو. 25 ئەوانیش گوتیان: «بە خۆشحاڵییەوە.» ئینجا جبەیەکیان ڕاخست و هەریەکە و ئەو گوارانەی دەستی کەوتبوو فڕێیدایە سەری. 26 کێشی ئەو گوارە زێڕانەی کە داوای کرد هەزار و حەوت سەد شاقل بوو، ئەمە بێجگە لە هیزارەکان کە لەسەر شێوەی مانگی نوێ بوون، هەروەها بازن و جبە و عەبای ئەرخەوانی کە لەبەر پاشایانی میدیان بوو، هەروەها بێجگە لەو ملوانکانەی کە لە ملی وشترەکانیان بوو. 27 جا گدعۆن ئێفۆدێکی لێ دروستکردن و لە عۆفرا داینا کە شارۆچکەکەی خۆی بوو. هەموو ئیسرائیلیش بەدوایەوە لەوێ لەشفرۆشییان کرد، ئیتر ئەوە تەڵەیەک بوو بۆ گدعۆن و ماڵەکەی. 28 میدیانیش لەبەردەم کوڕانی ئیسرائیلدا زەلیل بوون و ئیتر سەریان بەرز نەکردەوە. خاکەکەش لە سەردەمی گدعۆندا چل ساڵ لە ئاشتیدا بوو. 29 جا یەروبەعلی کوڕی یۆئاش ڕۆیشت و لە ماڵی خۆی دانیشت. 30 گدعۆن حەفتا کوڕی لە پشتی خۆی هەبوو، چونکە ژنی زۆربوو. 31 هەروەها کەنیزەکەشی کە لە شەخەم بوو، ئەویش کوڕێکی بۆی بوو، ناوی لێنا ئەبیمەلەخ. 32 ئینجا گدعۆنی کوڕی یۆئاش لە تەمەنێکی باشی پیریدا مرد و لە گۆڕی یۆئاشی باوکی لە عۆفرای ئەبیعەزەرییەکاندا نێژرا. 33 هەر لەدوای مردنی گدعۆن نەوەی ئیسرائیل دیسان بەدوای بەعلەکانەوە لەشفرۆشییان کرد و بەعل‌بەریتیان بە خودای خۆیان دانا. 34 نەوەی ئیسرائیل یەزدانی پەروەردگاری خۆیان بیر نەکەوتەوە، ئەوەی دەربازی کردن لە دەستی هەموو دوژمنەکانی دەوروبەریان. 35 هەروەها لەگەڵ ماڵی یەروبەعل، واتە گدعۆن، دڵسۆز نەبوون بەرامبەر بە هەموو ئەو چاکانەی کە لەگەڵ ئیسرائیل کردی.

In Other Versions

Judges 8 in the ANGEFD

Judges 8 in the ANTPNG2D

Judges 8 in the AS21

Judges 8 in the BAGH

Judges 8 in the BBPNG

Judges 8 in the BBT1E

Judges 8 in the BDS

Judges 8 in the BEV

Judges 8 in the BHAD

Judges 8 in the BIB

Judges 8 in the BLPT

Judges 8 in the BNT

Judges 8 in the BNTABOOT

Judges 8 in the BNTLV

Judges 8 in the BOATCB

Judges 8 in the BOATCB2

Judges 8 in the BOBCV

Judges 8 in the BOCNT

Judges 8 in the BOECS

Judges 8 in the BOGWICC

Judges 8 in the BOHCB

Judges 8 in the BOHCV

Judges 8 in the BOHLNT

Judges 8 in the BOHNTLTAL

Judges 8 in the BOICB

Judges 8 in the BOILNTAP

Judges 8 in the BOITCV

Judges 8 in the BOKCV

Judges 8 in the BOKCV2

Judges 8 in the BOKHWOG

Judges 8 in the BOLCB

Judges 8 in the BOLCB2

Judges 8 in the BOMCV

Judges 8 in the BONAV

Judges 8 in the BONCB

Judges 8 in the BONLT

Judges 8 in the BONUT2

Judges 8 in the BOPLNT

Judges 8 in the BOSCB

Judges 8 in the BOSNC

Judges 8 in the BOTLNT

Judges 8 in the BOVCB

Judges 8 in the BOYCB

Judges 8 in the BPBB

Judges 8 in the BPH

Judges 8 in the BSB

Judges 8 in the CCB

Judges 8 in the CUV

Judges 8 in the CUVS

Judges 8 in the DBT

Judges 8 in the DGDNT

Judges 8 in the DHNT

Judges 8 in the DNT

Judges 8 in the ELBE

Judges 8 in the EMTV

Judges 8 in the ESV

Judges 8 in the FBV

Judges 8 in the FEB

Judges 8 in the GGMNT

Judges 8 in the GNT

Judges 8 in the HARY

Judges 8 in the HNT

Judges 8 in the IRVA

Judges 8 in the IRVB

Judges 8 in the IRVG

Judges 8 in the IRVH

Judges 8 in the IRVK

Judges 8 in the IRVM

Judges 8 in the IRVM2

Judges 8 in the IRVO

Judges 8 in the IRVP

Judges 8 in the IRVT

Judges 8 in the IRVT2

Judges 8 in the IRVU

Judges 8 in the ISVN

Judges 8 in the JSNT

Judges 8 in the KAPI

Judges 8 in the KBT1ETNIK

Judges 8 in the KBV

Judges 8 in the KJV

Judges 8 in the KNFD

Judges 8 in the LBA

Judges 8 in the LBLA

Judges 8 in the LNT

Judges 8 in the LSV

Judges 8 in the MAAL

Judges 8 in the MBV

Judges 8 in the MBV2

Judges 8 in the MHNT

Judges 8 in the MKNFD

Judges 8 in the MNG

Judges 8 in the MNT

Judges 8 in the MNT2

Judges 8 in the MRS1T

Judges 8 in the NAA

Judges 8 in the NASB

Judges 8 in the NBLA

Judges 8 in the NBS

Judges 8 in the NBVTP

Judges 8 in the NET2

Judges 8 in the NIV11

Judges 8 in the NNT

Judges 8 in the NNT2

Judges 8 in the NNT3

Judges 8 in the PDDPT

Judges 8 in the PFNT

Judges 8 in the RMNT

Judges 8 in the SBIAS

Judges 8 in the SBIBS

Judges 8 in the SBIBS2

Judges 8 in the SBICS

Judges 8 in the SBIDS

Judges 8 in the SBIGS

Judges 8 in the SBIHS

Judges 8 in the SBIIS

Judges 8 in the SBIIS2

Judges 8 in the SBIIS3

Judges 8 in the SBIKS

Judges 8 in the SBIKS2

Judges 8 in the SBIMS

Judges 8 in the SBIOS

Judges 8 in the SBIPS

Judges 8 in the SBISS

Judges 8 in the SBITS

Judges 8 in the SBITS2

Judges 8 in the SBITS3

Judges 8 in the SBITS4

Judges 8 in the SBIUS

Judges 8 in the SBIVS

Judges 8 in the SBT

Judges 8 in the SBT1E

Judges 8 in the SCHL

Judges 8 in the SNT

Judges 8 in the SUSU

Judges 8 in the SUSU2

Judges 8 in the SYNO

Judges 8 in the TBIAOTANT

Judges 8 in the TBT1E

Judges 8 in the TBT1E2

Judges 8 in the TFTIP

Judges 8 in the TFTU

Judges 8 in the TGNTATF3T

Judges 8 in the THAI

Judges 8 in the TNFD

Judges 8 in the TNT

Judges 8 in the TNTIK

Judges 8 in the TNTIL

Judges 8 in the TNTIN

Judges 8 in the TNTIP

Judges 8 in the TNTIZ

Judges 8 in the TOMA

Judges 8 in the TTENT

Judges 8 in the UBG

Judges 8 in the UGV

Judges 8 in the UGV2

Judges 8 in the UGV3

Judges 8 in the VBL

Judges 8 in the VDCC

Judges 8 in the YALU

Judges 8 in the YAPE

Judges 8 in the YBVTP

Judges 8 in the ZBP