Jeremiah 29 (BOKSSV)

1 ئەمە دەقی ئەو نامەیەیە کە یەرمیای پێغەمبەر لە ئۆرشەلیمەوە بۆ پاشماوەکانی نارد، پیر و کاهین و پێغەمبەر و هەموو گەل، هەموو ئەوانەی نەبوخودنەسر لە ئۆرشەلیمەوە بۆ بابل ڕاپێچی کردبوون، 2 لەدوای ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشا و شاژنی دایکی و دەستوپێوەندەکانی و پیاوە گەورەکانی یەهودا و ئۆرشەلیم، هەروەها پیشەوەر و ئاسنگەرەکانی ئۆرشەلیم. 3 سدقیای پاشای یەهودا ئەلعاسای کوڕی شافان و گەمەریای کوڕی حیلقیای ناردە لای نەبوخودنەسری پاشای بابل. یەرمیاش نامەیەکی پێدا ناردن بۆ بابل و تێیدا گوتی: 4 یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل بە هەموو ئەوانە دەفەرموێت کە لە ئۆرشەلیمەوە بۆ بابل ڕاپێچی کردن: 5 «خانوو بنیاد بنێن و نیشتەجێ بن؛ باخ بچێنن و بەروبوومی بخۆن. 6 ژن بهێنن با کوڕ و کچتان ببێت؛ ژن بۆ کوڕتان بهێنن و کچتان بە مێرد بدەن، با ئەوانیش کوڕ و کچیان ببێت و لەوێ زۆر بن و کەم مەکەن. 7 کار بکەن بۆ ئاشتی و گەشەسەندنی ئەو شارەی ئێوەم بۆ ئەوێ ڕاپێچ کردووە؛ نوێژ بکەن بۆ یەزدان لە پێناوی، چونکە بە گەشەسەندنی ئەو ئێوەش گەشە دەکەن.» 8 یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: «با پێغەمبەر و فاڵگرەوەکان کە لەنێوتانن هەڵتاننەخەڵەتێنن و گوێ لە خەونەکانیان مەگرن کە بۆ ئێوەی دەبینن. 9 ئەوان بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینیتان بۆ دەکەن. من ئەوانم نەناردووە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 10 «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: کاتێک حەفتا ساڵ لە بابل تەواو دەبێت، بەسەرتان دەکەمەوە و بەڵێنە باشەکەم سەبارەت بە ئێوە دەهێنمە دی، دەتانگەڕێنمەوە بۆ ئەم شوێنە. 11 خۆم ئەو پلانە دەزانم کە بۆ ئێوەم داڕشتووە، پلان بۆ ئاشتی و گەشەسەندنی ئێوە نەک بۆ زیانتان، بۆ ئەوەی دواڕۆژ و هیواتان بدەمێ.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 12 «جا لێم دەپاڕێنەوە و دێن و نوێژم بۆ دەکەن، منیش گوێتان لێ دەگرم. 13 ڕووتان لە من دەکەن و بۆتان دەردەکەوم، کاتێک بە هەموو دڵتانەوە ڕووتان لێم دەکەن. 14 کاتێک بۆتان دەردەکەوم، ڕاپێچکراوەکانتان دەگەڕێنمەوە و بەختیاریتان نوێ دەکەمەوە. لەناو هەموو ئەو نەتەوانە و ئەو شوێنانە کۆتان دەکەمەوە کە بۆ ئەوێ دەرمکردبوون. دەتانگەڕێنمەوە بۆ ئەو شوێنەی کە لێیەوە ڕاپێچم کردن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 15 گوتتان: «یەزدان لە بابل پێغەمبەرانی بۆ هەستاندینەوە.» 16 بەڵام یەزدان ئاوا دەفەرموێت سەبارەت بەو پاشایەی لەسەر تەختەکەی داود دانیشتووە و هەموو ئەو گەلەی لەم شارەدا ماونەتەوە، ئەو هاوڵاتییانەی ڕاپێچ نەکراون، 17 بەڵێ، یەزدانی سوپاسالار ئاوا دەفەرموێت: «ئەوەتا من شمشێر و قاتوقڕی و دەرد دەنێرمە ناویان و دەیانکەمە هەنجیری خراپ کە لە خراپیدا نەخورێت. 18 بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد ڕاویان دەنێم، لەبەردەم هەموو شانشینەکانی زەوی قێزەونیان دەکەم، نەفرەتیان لێ دەکرێت و دەبنە پەند و مایەی گاڵتەجاڕی و ڕیسوایی، لەنێو هەموو ئەو نەتەوانەی بۆ ئەوێ دەریاندەکەم. 19 لەبەر ئەوەی گوێیان لە فەرمایشتی من نەگرت، ئەوەی بە بەردەوامی بەدەستی بەندە پێغەمبەرەکانم بۆم ناردن. هەروەک ئێوەی ڕاپێچکراویش گوێتان لێ نەگرت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 20 لەبەر ئەوە، ئەی هەموو ڕاپێچکراوەکان، ئەی ئەوانەی لە ئۆرشەلیمەوە بۆ بابلم ناردن، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن. 21 ئەمە فەرموودەی یەزدانی سوپاسالارە، خودای ئیسرائیل، سەبارەت بە ئەحاڤی کوڕی قولایا و سدقیای کوڕی مەعسێیاهو، ئەوانەی بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینیتان بۆ دەکەن: «دەیاندەمە دەست نەبوخودنەسری پاشای بابل، ئەویش لەبەرچاوتان دەیانکوژێت. 22 لەبەر ئەوە هەموو ڕاپێچکراوەکانی یەهودا لە بابل، ناوی ئەوان وەک نەفرەت بەکاردەهێنن و دەڵێن: ”یەزدان وەک سدقیا و ئەحاڤت لێ بکات، ئەوانەی پاشای بابل بە ئاگر برژاندنی،“ 23 چونکە لەناو ئیسرائیلدا کارێکی قێزەونیان کرد، داوێنپیسییان لەگەڵ ژنی برادەرەکانیان کرد، بە ناوی منەوە بە درۆ قسەیان کرد کە من فەرمانم پێ نەکردبوون. من خۆم دەزانم و شایەتی ئەوەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 24 بە شەمەعیای نەحەلامی بڵێ: 25 «یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: تۆ بە ناوی خۆتەوە نامەت نارد بۆ هەموو ئەو گەلەی لە ئۆرشەلیمە و بۆ سەفەنیای کوڕی مەعسێیاهوی کاهین و بۆ هەموو کاهینەکان. بە سەفەنیات گوت: 26 ”یەزدان تۆی لە جێگای یەهۆیاداعی کاهین کردووە بە کاهین، بۆ ئەوەی ببیتە سەرپەرشتیار بەسەر ماڵی یەزدانەوە، هەر پیاوێکی شێت کە خۆی وەک پێغەمبەر بنوێنێ بیخەیتە ناو کۆت و بەندەوە. 27 ئەی بۆچی سەرزەنشتی یەرمیای عەناتۆتی ناکەیت کە خۆی وەک پێغەمبەر دەنوێنێ؟ 28 پەیامێکی بۆ بابل بۆ ناردووین و دەڵێت: مانەوەتان درێژە دەکێشێت. جا بۆ خۆتان خانوو بنیاد بنێن و نیشتەجێ بن؛ باخ بچێنن و لە بەروبوومەکەی بخۆن.“» 29 سەفەنیای کاهینیش ئەم نامەیەی بۆ یەرمیای پێغەمبەر خوێندەوە. 30 ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات: 31 «پەیامێک بۆ هەموو ڕاپێچکراوان بنێرە و بڵێ: ”یەزدان لەبارەی شەمەعیای نەحەلامییەوە ئەمە دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی شمەعیا پێشبینیی بۆ کردن، منیش نەمناردووە، وای لێکردوون پشت بە درۆ ببەستن، 32 یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئەوەتا من سزای شەمەعیای نەحەلامی و وەچەکەی دەدەم. کەسی بۆ نامێنێتەوە لەناو ئەم گەلەدا دانیشێت، ئەو شتە باشانە نابینێت کە من بۆ گەلەکەی خۆمی دەکەم، چونکە جاڕی یاخیبوونی دا لە دژی من.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

In Other Versions

Jeremiah 29 in the ANGEFD

Jeremiah 29 in the ANTPNG2D

Jeremiah 29 in the AS21

Jeremiah 29 in the BAGH

Jeremiah 29 in the BBPNG

Jeremiah 29 in the BBT1E

Jeremiah 29 in the BDS

Jeremiah 29 in the BEV

Jeremiah 29 in the BHAD

Jeremiah 29 in the BIB

Jeremiah 29 in the BLPT

Jeremiah 29 in the BNT

Jeremiah 29 in the BNTABOOT

Jeremiah 29 in the BNTLV

Jeremiah 29 in the BOATCB

Jeremiah 29 in the BOATCB2

Jeremiah 29 in the BOBCV

Jeremiah 29 in the BOCNT

Jeremiah 29 in the BOECS

Jeremiah 29 in the BOGWICC

Jeremiah 29 in the BOHCB

Jeremiah 29 in the BOHCV

Jeremiah 29 in the BOHLNT

Jeremiah 29 in the BOHNTLTAL

Jeremiah 29 in the BOICB

Jeremiah 29 in the BOILNTAP

Jeremiah 29 in the BOITCV

Jeremiah 29 in the BOKCV

Jeremiah 29 in the BOKCV2

Jeremiah 29 in the BOKHWOG

Jeremiah 29 in the BOLCB

Jeremiah 29 in the BOLCB2

Jeremiah 29 in the BOMCV

Jeremiah 29 in the BONAV

Jeremiah 29 in the BONCB

Jeremiah 29 in the BONLT

Jeremiah 29 in the BONUT2

Jeremiah 29 in the BOPLNT

Jeremiah 29 in the BOSCB

Jeremiah 29 in the BOSNC

Jeremiah 29 in the BOTLNT

Jeremiah 29 in the BOVCB

Jeremiah 29 in the BOYCB

Jeremiah 29 in the BPBB

Jeremiah 29 in the BPH

Jeremiah 29 in the BSB

Jeremiah 29 in the CCB

Jeremiah 29 in the CUV

Jeremiah 29 in the CUVS

Jeremiah 29 in the DBT

Jeremiah 29 in the DGDNT

Jeremiah 29 in the DHNT

Jeremiah 29 in the DNT

Jeremiah 29 in the ELBE

Jeremiah 29 in the EMTV

Jeremiah 29 in the ESV

Jeremiah 29 in the FBV

Jeremiah 29 in the FEB

Jeremiah 29 in the GGMNT

Jeremiah 29 in the GNT

Jeremiah 29 in the HARY

Jeremiah 29 in the HNT

Jeremiah 29 in the IRVA

Jeremiah 29 in the IRVB

Jeremiah 29 in the IRVG

Jeremiah 29 in the IRVH

Jeremiah 29 in the IRVK

Jeremiah 29 in the IRVM

Jeremiah 29 in the IRVM2

Jeremiah 29 in the IRVO

Jeremiah 29 in the IRVP

Jeremiah 29 in the IRVT

Jeremiah 29 in the IRVT2

Jeremiah 29 in the IRVU

Jeremiah 29 in the ISVN

Jeremiah 29 in the JSNT

Jeremiah 29 in the KAPI

Jeremiah 29 in the KBT1ETNIK

Jeremiah 29 in the KBV

Jeremiah 29 in the KJV

Jeremiah 29 in the KNFD

Jeremiah 29 in the LBA

Jeremiah 29 in the LBLA

Jeremiah 29 in the LNT

Jeremiah 29 in the LSV

Jeremiah 29 in the MAAL

Jeremiah 29 in the MBV

Jeremiah 29 in the MBV2

Jeremiah 29 in the MHNT

Jeremiah 29 in the MKNFD

Jeremiah 29 in the MNG

Jeremiah 29 in the MNT

Jeremiah 29 in the MNT2

Jeremiah 29 in the MRS1T

Jeremiah 29 in the NAA

Jeremiah 29 in the NASB

Jeremiah 29 in the NBLA

Jeremiah 29 in the NBS

Jeremiah 29 in the NBVTP

Jeremiah 29 in the NET2

Jeremiah 29 in the NIV11

Jeremiah 29 in the NNT

Jeremiah 29 in the NNT2

Jeremiah 29 in the NNT3

Jeremiah 29 in the PDDPT

Jeremiah 29 in the PFNT

Jeremiah 29 in the RMNT

Jeremiah 29 in the SBIAS

Jeremiah 29 in the SBIBS

Jeremiah 29 in the SBIBS2

Jeremiah 29 in the SBICS

Jeremiah 29 in the SBIDS

Jeremiah 29 in the SBIGS

Jeremiah 29 in the SBIHS

Jeremiah 29 in the SBIIS

Jeremiah 29 in the SBIIS2

Jeremiah 29 in the SBIIS3

Jeremiah 29 in the SBIKS

Jeremiah 29 in the SBIKS2

Jeremiah 29 in the SBIMS

Jeremiah 29 in the SBIOS

Jeremiah 29 in the SBIPS

Jeremiah 29 in the SBISS

Jeremiah 29 in the SBITS

Jeremiah 29 in the SBITS2

Jeremiah 29 in the SBITS3

Jeremiah 29 in the SBITS4

Jeremiah 29 in the SBIUS

Jeremiah 29 in the SBIVS

Jeremiah 29 in the SBT

Jeremiah 29 in the SBT1E

Jeremiah 29 in the SCHL

Jeremiah 29 in the SNT

Jeremiah 29 in the SUSU

Jeremiah 29 in the SUSU2

Jeremiah 29 in the SYNO

Jeremiah 29 in the TBIAOTANT

Jeremiah 29 in the TBT1E

Jeremiah 29 in the TBT1E2

Jeremiah 29 in the TFTIP

Jeremiah 29 in the TFTU

Jeremiah 29 in the TGNTATF3T

Jeremiah 29 in the THAI

Jeremiah 29 in the TNFD

Jeremiah 29 in the TNT

Jeremiah 29 in the TNTIK

Jeremiah 29 in the TNTIL

Jeremiah 29 in the TNTIN

Jeremiah 29 in the TNTIP

Jeremiah 29 in the TNTIZ

Jeremiah 29 in the TOMA

Jeremiah 29 in the TTENT

Jeremiah 29 in the UBG

Jeremiah 29 in the UGV

Jeremiah 29 in the UGV2

Jeremiah 29 in the UGV3

Jeremiah 29 in the VBL

Jeremiah 29 in the VDCC

Jeremiah 29 in the YALU

Jeremiah 29 in the YAPE

Jeremiah 29 in the YBVTP

Jeremiah 29 in the ZBP