Jeremiah 47 (BOKSSV)
1 ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیای پێغەمبەر سەبارەت بە فەلەستییەکان، بەر لەوەی فیرعەون پەلاماری غەزە بدات: 2 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا ئاو لە باکوورەوە هەڵدەستێت ودەبێتە لافاوێکی ڕاماڵ،زەوی و هەرچی لەسەریەتی ڕایدەماڵێت،شار و دانیشتووانەکەی.خەڵکی هاوار دەکەن،هەموو دانیشتووانی خاکەکە واوەیلا دەکەن 3 لە دەنگی تەقەی سمی ئەسپە بە تواناکانی،لە خڕەی گالیسکەکانی وجیڕەی چەرخەکانی.باوک ئاوڕ لە کوڕ ناداتەوەلەبەر شلبوونی دەستەکانی. 4 لەبەر ئەوەی ئەو ڕۆژە هاتووەبۆ تەفروتوناکردنی فەلەستییەکان وبۆ بڕینەوەی هەموو پاشماوەیەککە بتوانن پشتگیری پاشایەتی سور و سەیدا بکەن.یەزدان خەریکە فەلەستییەکان تەفروتونا دەکات،پاشماوەی کەناری کەفتۆر. 5 خەڵکی غەزە لەبەر ماتەم سەریان دەتاشن،ئەسقەلان کپ دەبێت.ئەی پاشماوەی خەڵکی دۆڵەکان،هەتا کەی لەشی خۆتان بریندار دەکەن؟ 6 «”ئای ئەی شمشێری یەزدان،هەتا کەی پشوو نادەیت؟بڕۆ ناو کێلانەکەتەوە وهێدی بە و کپ بە.“ 7 بەڵام چۆن پشوو دەداتکە یەزدان فەرمانی پێکردبێت،لە دژی ئەسقەلان و لە دژی کەناری دەریا،لەوێ ئەرکی پێ سپارد؟»