Job 17 (BOKSSV)
1 ڕۆحم شکا،ڕۆژگارم کوژایەوە،گۆڕ چاوەڕێی منە. 2 بێگومان گاڵتەجاڕان لە دەورمدان وناچار تەماشای کێشمەکێشیان بکەم. 3 «تکایە لەلای خۆت ببە پشتگیرم،بێجگە لە تۆ کێ هەیە ببێتە کەفیلم؟ 4 تێگەیشتنت لە مێشکیان شاردووەتەوە،لەبەر ئەوە بەرزیان ناکەیتەوە. 5 ئەوەی لە پێناوی پارە پەنجەی تاوان بۆ هاوڕێیەکانی ڕادەکێشێت،نەبوونی چاوی منداڵەکانی دەپوکێنێتەوە. 6 «منی کردە پەندی گەلان وبووم بەوەی تف لە ڕووم بکرێت. 7 چاوەکانم لەبەر خەم کز بوون،هەموو ئەندامەکانم زۆر لاواز بوون. 8 ئەوانەی ڕاستن بەمە سەرسام دەبن وبێتاوان بەسەر خوانەناسدا ڕادەپەڕێت. 9 کەسی ڕاستودروست ڕێگای خۆی دەگرێت وئەوەی دەست پاکە هێزی بۆ زیاد دەکرێت. 10 «ئێستا وەرنەوە، دووبارە هەوڵ بدەن،بەڵام من هیچ دانایەکتان تێدا نادۆزمەوە. 11 ڕۆژگارم بەسەرچوو، مەبەستەکانم هەڵکەنران.لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزووەکانی دڵم 12 شەو دەکەن بە ڕۆژ،لە تاریکیدا ڕووناکی بە نزیک دەبینن. 13 ئەگەر هیوا بخوازم جیهانی مردووان ببێت بە ماڵم ولە تاریکیدا نوێنەکەم ڕابخەم، 14 ئەگەر بە گۆڕم گوت: ”تۆ باوکی منیت،“بە کرمیش: ”تۆ دایکی منیت“ یان ”خوشکی منیت،“ 15 ئیتر ئومێدم کوا؟کێ تەماشای ئومێدم دەکات؟ 16 ئایا بەرەو قووڵایی جیهانی مردووان دەچێتە خوارەوە؟ئایا پێکەوە لەناو خۆڵ شۆڕدەبینەوە؟»