Job 27 (BOKSSV)
1 ئەیوب دیسان بە هەمان شێوە قسەی کردەوە و گوتی: 2 «بە گیانی خودا کە مافی خۆمی لێم داماڵیوە،سوێند بە توانادارەکە کە ناخی منی تاڵکردووە، 3 هەتا ئەو کاتەی کە ژیانم لەبەر بێت،هەناسەی خودا لە لووتمدا بێت، 4 لێوەکانم بە خراپە نادوێن وزمانم بە فێڵ ناگەڕێت. 5 لە من بەدوور بێت بڵێم کە ڕاستییەکەی لای ئێوەیە،هەتا ئەو کاتەی ژیان بەدەستەوە دەدەم دروستی لە خۆم دانابڕم. 6 دەستم بە ڕاستودروستی خۆمەوە گرتووە و شلی ناکەم،بە درێژایی ژیانم ویژدانم سەرزەنشتم ناکات. 7 «با دوژمنم وەک بەدکار بێت وبەرهەڵستکارم وەک زۆردار بێت. 8 خوانەناس کە دەبڕدرێتەوە چ هیوایەکی هەیە،کاتێک خودا ژیانی دەڕفێنێت؟ 9 ئایا خودا گوێی لە هاواری دەبێتکە تەنگانەی بەسەردا دێت؟ 10 یان ئایا بە توانادارەکە دڵخۆش دەبێت؟ئایا هەموو کاتێک داوا لە خودا دەکات؟ 11 «من توانای خوداتان پێ دەناسێنم؛کارەکانی توانادارەکە لە ئێوە ناشارمەوە. 12 ئەوەتا ئێوە هەمووتان بینیتان،ئیتر بۆچی بە پووچی دەدوێن؟ 13 «ئەمە بەشی کەسی بەدکارە لەلایەن خوداوە،میراتی ستەمکارە کە لە توانادارەکەوە وەریدەگرن. 14 ئەگەر کوڕانی زۆر بوون ئەوا بۆ شمشێرن ونەوەکەشی تێر نان نابن. 15 دەرد پاشماوەکەی دەخاتە ناو گۆڕ وبێوەژنەکانیان ناگرین. 16 ئەگەر زیو وەک خۆڵ وجلوبەرگ وەک قوڕ کەڵەکە بکات، 17 ئەوەی ئامادەی دەکات ڕاستودروست لەبەری دەکات،بێتاوان زیوەکەی دابەش دەکات. 18 وەک قۆزاخەی مۆرانە ماڵەکەی خۆی بنیاد دەنێت ووەک کەپرێک چاودێر دروستی بکات. 19 بە دەوڵەمەندی ڕادەکشێت، بەڵام جارێکی دیکە نایکات؛کە چاوی دەکاتەوە هیچی نەماوە. 20 کارەساتەکان وەک لافاو پێی دەگەن،ڕەشەبایەک بە شەو دەیڕفێنێت. 21 بای ڕۆژهەڵات هەڵیدەگرێت و دەڕوات،لە شوێنی خۆی ڕایدەماڵێت. 22 لەبەردەم با بەهێزەکە هەڵدێت،بایەکەش بەبێ بەزەیی لێی دەدات. 23 بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵەی بۆ لێدەدات،بە فیکەلێدان لە جێی خۆیەوە دەریدەکات.»