Leviticus 25 (BOKSSV)

1 هەروەها یەزدان لە شاخی سینا بە موسای فەرموو: 2 «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”کاتێک هاتنە ئەو خاکەی من پێتان دەدەم، با خاکەکە شەممە بۆ یەزدان بپارێزێت. 3 شەش ساڵ کێڵگەکەت دەڕوێنیت و شەش ساڵ ڕەزەکەت پەرچ دەکەیت و بەروبوومی کۆدەکەیتەوە. 4 بەڵام لە ساڵی حەوتەم دەبێتە پشووی خاک، شەممەیە بۆ یەزدان، کێڵگەکەت مەڕوێنە و ڕەزەکەت پەرچ مەکە. 5 ئەوەی لە دروێنە لێت کەوتووە و ئێستا ڕواوەتەوە، دروێنەی مەکە، ترێی ڕەزەکەشت، هی ئەو لقانەی پەرچ نەکراون، لێ مەکەرەوە. ساڵی پشوودان دەبێت بۆ خاکەکە. 6 هەر شتێک خاکەکە لە ساڵی پشوودا بە خۆڕستی بەرهەمی دەهێنێت، ئەوا دەبێتە خۆراکتان، بۆ تۆ و کۆیلەکەت و کەنیزەکەت یان کرێگرتەکەت و نیشتەجێی کاتی کە لەلای تۆ دەژیێت، 7 هەروەها بۆ ئاژەڵە ماڵییەکانت و بۆ ئەو ئاژەڵە کێوییە دەبێت کە لە خاکەکەتە. هەموو بەروبوومی خاکەکە دەبێتە خۆراک. 8 «”حەوت پشووی ساڵانە بۆ خۆت دەژمێریت، حەوت جار حەوت ساڵ، جا ڕۆژانی حەوت پشووە ساڵانەکە بۆ تۆ دەبێتە چل و نۆ ساڵ، 9 ئینجا لە ڕۆژی دەی مانگی حەوت، کەڕەنا لێ دەدەیت لە ڕۆژی کەفارەت، کەڕەنا بە هەموو خاکەکەتان دەگێڕن. 10 ساڵی پەنجایەمین تەرخان دەکەن و بانگەوازی ئازادکردن لە زەوییەکەدا ڕادەگەیەنن بۆ هەموو دانیشتووانەکەی، بۆتان دەبێتە یۆبیل و هەریەکە و بۆ موڵکی خۆی دەگەڕێتەوە و هەریەکە و بۆ خێڵەکەی خۆی دەگەڕێتەوە. 11 ساڵی پەنجایەمین یۆبیل، ناڕوێنن و ئەوەی خۆڕسکە نایدروونەوە و ڕەزی پەرچ نەکراو ناڕنن. 12 ئەوە یۆبیلە و پیرۆز دەبێت بۆتان، ئەو ساڵە تەنها ئەوە بخۆن کە ڕاستەوخۆ لە کێڵگەوە دەستتان دەکەوێت. 13 «”لەم ساڵی یۆبیلە هەرکەسە دەگەڕێتەوە سەر موڵکی خۆی. 14 «”جا کاتێک زەوی و زارت بە هاونیشتیمانیت فرۆشت یان لێت کڕی، با کەستان ستەم لەوی دیکەتان نەکات. 15 بەگوێرەی ژمارەی ساڵەکانی دوای یۆبیل لە هاونیشتیمانییەکەت دەکڕیت و بەگوێرەی ساڵەکانی کە ماوەتەوە بۆ خەرمانان پێت دەفرۆشێت. 16 بەگوێرەی زۆری ساڵەکان نرخی زیاد دەکەیت و بەگوێرەی کەمی ساڵەکان نرخی کەم دەکەیتەوە، چونکە ژمارەی بەروبوومەکەت پێ دەفرۆشێت. 17 جا ستەم لە یەکتری مەکەن، بەڵکو لە خوداتان بترسن، من یەزدانی پەروەردگارتانم. 18 «”فەرزەکانم بەجێبهێنن و ئاگاداری ئەوە بن کە گوێڕایەڵی یاساکانم بن و کاریان پێ بکەن، بۆ ئەوەی بە ئاسوودەیی لە خاکەکە نیشتەجێ بن. 19 زەوییەکەش بەروبوومەکەی دەدات، جا هەتا تێر دەبن لێی دەخۆن و بە ئاسوودەیی تێیدا نیشتەجێ دەبن. 20 ئەگەر بڵێن: ’لە ساڵی حەوتەم چی بخۆین، ئەگەر نەچێنین و بەروبووممان کۆنەکەینەوە؟‘ 21 ئەوا من فەرمانی بەرەکەتی خۆم دەدەم بۆتان لە ساڵی شەشەمدا، جا بەروبوومی سێ ساڵ دەدات. 22 ساڵی هەشتەم دەچێنن و لە بەروبوومە کۆنەکە دەخۆن، هەتا ساڵی نۆیەم بەروبوومەکەی دەدات لە کۆنەکە دەخۆن. 23 «”زەوییەکەش هەمیشە هەتاسەر نافرۆشرێت، چونکە زەوییەکە هی منە و ئێوە نامۆ و کرێگرتەی منن، 24 بەڵکو لە هەموو ئەو خاکەی ئەو زەوییەی موڵکتان بووە، پێویستە کڕینەوە بۆ زەوییەکە دابنێن. 25 «”ئەگەر هاونیشتیمانیێکت هەژار بوو و لە موڵکەکەی خۆی فرۆشت، ئەوا نزیکترین خزمی دێت و فرۆشراوی هاوڵاتییەکەی دەکڕێتەوە. 26 ئەگەر کەسێکیش خزمی نەبێت زەوییەکەی بۆ بکڕێتەوە، بەڵام ئەگەر خۆی توانی و ئەوەندەی دەستکەوتەوە کە بەشی کڕینەوەکە بکات، 27 ئەوا نرخی ئەو ساڵانە دەژمێرێت لە کاتی فرۆشتنەکەوە و ئەوەندەی دەمێنێتەوە بۆ هاوسەنگکردنی نرخەکە دەداتەوە ئەو کەسە کە پێی فرۆشتووە، ئینجا دەگەڕێتەوە بۆ موڵکەکەی. 28 بەڵام ئەگەر ئەوەندەی لە دەست نەبێت کە بۆی بگەڕێنێتەوە، ئەوا لە دەستی کڕیار دەبێت هەتا ساڵی یۆبیل. ئینجا لە یۆبیلدا دەگەڕێتەوە، ئەو کاتە خاوەنەکەی دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ موڵکەکەی. 29 «”ئەگەر لە شارێکی شوورابەند یەکێک خانووی نیشتەجێبوونی فرۆشت، ئەوا مافی کڕینەوەکەی هەتا تەواوی ساڵێک دەبێت لە کاتی فرۆشتنەوە، لە ماوەی ئەو کاتەدا دەتوانێت بیکڕێتەوە. 30 ئەگەر هەتا تەواوبوونی ئەو ساڵە نەیکڕێتەوە، ئەوا ئەو خانووەی لە شارە شوورابەندەکەیە بە هەمیشەیی هەتاسەر بۆ کڕیارەکە دەبێت، بۆ نەوەکانی و لە یۆبیلدا ناگەڕێتەوە. 31 بەڵام خانوو لە لادێی شوورابەند نەبێت، ئەوا وەک کێڵگە هەژمارد دەکرێت، کڕینەوەی هەیە و لە یۆبیلدا دەگەڕێتەوە. 32 «”لە شارۆچکەکانی لێڤییەکان، لێڤییەکان هەمیشە مافی کڕینەوەی ماڵەکانیان هەیە، کە موڵکی خۆیانە. 33 ماڵەکانی لێڤییەکان مافی کڕینەوە و گەڕانەوەی هەیە، لە ساڵی یۆبیل، چونکە خانووی شارۆچکەکانی لێڤییەکان موڵکی ئەوانە لەنێو نەوەی ئیسرائیل. 34 بەڵام لەوەڕگای دەوروبەری شارۆچکەکانیان نافرۆشرێت، چونکە موڵکێکی هەتاهەتاییە بۆیان. 35 «”ئەگەر یەکێک لە هاوڵاتیانت هەژار و دەستکورت بوو لەنێوتان، پشتگیری بکە، هەروەک چۆن پشتگیری نامۆ یان نیشتەجێی کاتی دەکەیت، با لەنێوتان بژیێت. 36 نە سووی لێ وەربگرە و نە قازانج، بەڵکو لە خوداکەت بترسە و با هاونیشتیمانیت لەنێوتان بژیێت، 37 نە پارەکەتی بە سوو پێبدە و نە خۆراکەکەتی بە قازانج پێبدە. 38 من یەزدانی پەروەردگارتانم کە لە خاکی میسر دەریهێنان هەتا خاکی کەنعانتان بداتێ و ببێت بە خوداتان. 39 «”ئەگەر هاوڵاتییەکت لەنێوتان هەژار بوو و خۆی فرۆشتە تۆ، وەک کۆیلە کۆیلایەتی پێ مەکە، 40 بەڵکو وەک کرێگرتە و نیشتەجێی کاتی لەنێوتان دەبێت، هەتا ساڵی یۆبیل لەلات کار دەکات. 41 ئینجا خۆی و کوڕەکانی لەلات ئازاد دەبن و بۆ خێڵەکەی خۆی و بۆ موڵکی باوباپیرانی دەگەڕێتەوە. 42 لەبەر ئەوەی گەلی ئیسرائیل بەندەی منن، ئەوانەی لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان، بۆیە نابێت وەک کۆیلە بفرۆشرێن. 43 بە توندوتیژی بەسەریاندا زاڵ مەبە، بەڵکو لە خودات بترسە. 44 «”بەڵام کۆیلەکانت و کەنیزەکانت ئەوانەی دەبنە هی تۆ، ئەوا لەو گەلانەی دەوروبەرتان دەبن، لەوان کۆیلە و کەنیزە بۆ خۆتان پەیدا دەکەن. 45 هەروەها لە نەوەی ئەوانەی لای ئێوە نیشتەجێی کاتین و لە خێڵەکانیان کە لەنێوتانن پەیدای دەکەن، ئەوانەی لە خاکی ئێوە لەدایک دەبن، ئەوان دەبنە موڵکی ئێوە. 46 دەیانکەنە موڵکی کوڕانتان لەدوای خۆتان وەک میرات بۆیان، هەتاسەر دەیانکەنە کۆیلە، بەڵام براکانتان لە نەوەی ئیسرائیل، ئەوا هیچ کەسێک بە توندوتیژی بەسەر براکەیدا زاڵ نابێت. 47 «”ئەگەر نامۆیەک یان نیشتەجێیەکی کاتی لەنێوتان دەوڵەمەند بوو، یەکێک لە هاوڵاتیانتان هەژار بوو و خۆی بەو نامۆیە فرۆشت کە لەنێوتان دەژی، یان بە ئەندامی خێڵی نامۆکە، 48 ئەوا دوای فرۆشتنەکەی کڕینەوەی بۆ دەبێت، یەکێک لە خزمەکانی دەیکڕێتەوە. 49 مامی یان ئامۆزای دەیکڕێتەوە، یەکێک لە خزمەکانی لە خێڵەکەی دەیکڕێتەوە، یان ئەگەر توانای ماددی هەبوو ئەوا خۆی دەکڕێتەوە. 50 لەگەڵ کڕیارەکەی لە ساڵی فرۆشتنییەوە هەتا ساڵی یۆبیل دەژمێرێت و نرخی ئازادبوونی بەپێی نرخی پێدانی کرێگرتەیەک دەبێت لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا. 51 ئەگەر ساڵانێکی زۆر مابێت، ئەوا پێویستە ئەو پارەیە بگەڕێنێتەوە لە نرخی کڕینەکەی بەپێی ژمارەی ئەو ساڵانەی کە ماوەتەوە. 52 ئەگەر ساڵانێکی کەم مابێتەوە هەتا ساڵی یۆبیل، ئەوا پێویستە ئەو پارەیە بگەڕێنێتەوە لە نرخی کڕینەکەی بەپێی ژمارەی ئەو ساڵانەی کە ماوەتەوە، 53 وەک کرێگرتەیەک هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت، لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی دیکە. پێویستە ئاگاداربن خاوەنەکەی بە توندوتیژی بەسەریدا زاڵ نەبێت. 54 «”ئەگەر بەو شێوازانەی پێشوو نەکڕدرێتەوە، ئەوا لە ساڵی یۆبیل خۆی و منداڵەکانی ئازاد دەکرێن، 55 چونکە نەوەی ئیسرائیل بەندەن بۆ من، ئەوان بەندەی منن، ئەوانەی لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان، من یەزدانی پەروەردگارتانم.

In Other Versions

Leviticus 25 in the ANGEFD

Leviticus 25 in the ANTPNG2D

Leviticus 25 in the AS21

Leviticus 25 in the BAGH

Leviticus 25 in the BBPNG

Leviticus 25 in the BBT1E

Leviticus 25 in the BDS

Leviticus 25 in the BEV

Leviticus 25 in the BHAD

Leviticus 25 in the BIB

Leviticus 25 in the BLPT

Leviticus 25 in the BNT

Leviticus 25 in the BNTABOOT

Leviticus 25 in the BNTLV

Leviticus 25 in the BOATCB

Leviticus 25 in the BOATCB2

Leviticus 25 in the BOBCV

Leviticus 25 in the BOCNT

Leviticus 25 in the BOECS

Leviticus 25 in the BOGWICC

Leviticus 25 in the BOHCB

Leviticus 25 in the BOHCV

Leviticus 25 in the BOHLNT

Leviticus 25 in the BOHNTLTAL

Leviticus 25 in the BOICB

Leviticus 25 in the BOILNTAP

Leviticus 25 in the BOITCV

Leviticus 25 in the BOKCV

Leviticus 25 in the BOKCV2

Leviticus 25 in the BOKHWOG

Leviticus 25 in the BOLCB

Leviticus 25 in the BOLCB2

Leviticus 25 in the BOMCV

Leviticus 25 in the BONAV

Leviticus 25 in the BONCB

Leviticus 25 in the BONLT

Leviticus 25 in the BONUT2

Leviticus 25 in the BOPLNT

Leviticus 25 in the BOSCB

Leviticus 25 in the BOSNC

Leviticus 25 in the BOTLNT

Leviticus 25 in the BOVCB

Leviticus 25 in the BOYCB

Leviticus 25 in the BPBB

Leviticus 25 in the BPH

Leviticus 25 in the BSB

Leviticus 25 in the CCB

Leviticus 25 in the CUV

Leviticus 25 in the CUVS

Leviticus 25 in the DBT

Leviticus 25 in the DGDNT

Leviticus 25 in the DHNT

Leviticus 25 in the DNT

Leviticus 25 in the ELBE

Leviticus 25 in the EMTV

Leviticus 25 in the ESV

Leviticus 25 in the FBV

Leviticus 25 in the FEB

Leviticus 25 in the GGMNT

Leviticus 25 in the GNT

Leviticus 25 in the HARY

Leviticus 25 in the HNT

Leviticus 25 in the IRVA

Leviticus 25 in the IRVB

Leviticus 25 in the IRVG

Leviticus 25 in the IRVH

Leviticus 25 in the IRVK

Leviticus 25 in the IRVM

Leviticus 25 in the IRVM2

Leviticus 25 in the IRVO

Leviticus 25 in the IRVP

Leviticus 25 in the IRVT

Leviticus 25 in the IRVT2

Leviticus 25 in the IRVU

Leviticus 25 in the ISVN

Leviticus 25 in the JSNT

Leviticus 25 in the KAPI

Leviticus 25 in the KBT1ETNIK

Leviticus 25 in the KBV

Leviticus 25 in the KJV

Leviticus 25 in the KNFD

Leviticus 25 in the LBA

Leviticus 25 in the LBLA

Leviticus 25 in the LNT

Leviticus 25 in the LSV

Leviticus 25 in the MAAL

Leviticus 25 in the MBV

Leviticus 25 in the MBV2

Leviticus 25 in the MHNT

Leviticus 25 in the MKNFD

Leviticus 25 in the MNG

Leviticus 25 in the MNT

Leviticus 25 in the MNT2

Leviticus 25 in the MRS1T

Leviticus 25 in the NAA

Leviticus 25 in the NASB

Leviticus 25 in the NBLA

Leviticus 25 in the NBS

Leviticus 25 in the NBVTP

Leviticus 25 in the NET2

Leviticus 25 in the NIV11

Leviticus 25 in the NNT

Leviticus 25 in the NNT2

Leviticus 25 in the NNT3

Leviticus 25 in the PDDPT

Leviticus 25 in the PFNT

Leviticus 25 in the RMNT

Leviticus 25 in the SBIAS

Leviticus 25 in the SBIBS

Leviticus 25 in the SBIBS2

Leviticus 25 in the SBICS

Leviticus 25 in the SBIDS

Leviticus 25 in the SBIGS

Leviticus 25 in the SBIHS

Leviticus 25 in the SBIIS

Leviticus 25 in the SBIIS2

Leviticus 25 in the SBIIS3

Leviticus 25 in the SBIKS

Leviticus 25 in the SBIKS2

Leviticus 25 in the SBIMS

Leviticus 25 in the SBIOS

Leviticus 25 in the SBIPS

Leviticus 25 in the SBISS

Leviticus 25 in the SBITS

Leviticus 25 in the SBITS2

Leviticus 25 in the SBITS3

Leviticus 25 in the SBITS4

Leviticus 25 in the SBIUS

Leviticus 25 in the SBIVS

Leviticus 25 in the SBT

Leviticus 25 in the SBT1E

Leviticus 25 in the SCHL

Leviticus 25 in the SNT

Leviticus 25 in the SUSU

Leviticus 25 in the SUSU2

Leviticus 25 in the SYNO

Leviticus 25 in the TBIAOTANT

Leviticus 25 in the TBT1E

Leviticus 25 in the TBT1E2

Leviticus 25 in the TFTIP

Leviticus 25 in the TFTU

Leviticus 25 in the TGNTATF3T

Leviticus 25 in the THAI

Leviticus 25 in the TNFD

Leviticus 25 in the TNT

Leviticus 25 in the TNTIK

Leviticus 25 in the TNTIL

Leviticus 25 in the TNTIN

Leviticus 25 in the TNTIP

Leviticus 25 in the TNTIZ

Leviticus 25 in the TOMA

Leviticus 25 in the TTENT

Leviticus 25 in the UBG

Leviticus 25 in the UGV

Leviticus 25 in the UGV2

Leviticus 25 in the UGV3

Leviticus 25 in the VBL

Leviticus 25 in the VDCC

Leviticus 25 in the YALU

Leviticus 25 in the YAPE

Leviticus 25 in the YBVTP

Leviticus 25 in the ZBP