Leviticus 7 (BOKSSV)

1 «”ئەمانەش ڕێنماییەکانن دەربارەی قوربانی تاوان. ئەمە هەرەپیرۆزە. 2 لەو شوێنەی قوربانی سووتاندن سەردەبڕدرێت هەر لەوێ قوربانی تاوانیش سەردەبڕدرێت. خوێنەکەشی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا دەڕژێنرێت. 3 هەموو پیوەکەشی پێشکەش دەکرێت، دوگەکەی و ئەو پیوەی هەناوی داپۆشیوە، 4 لەگەڵ دوو گورچیلەکە و ئەو پیوەی لەسەریانە، ئەوەی لەسەر ناوقەدە و ئەو پیوەی لەسەر جگەر و گورچیلەکانە لێی دەکاتەوە، 5 کاهینەکە لەسەر قوربانگاکە دەیانسووتێنێت. قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان، ئەمە قوربانی تاوانە. 6 هەموو نێرینەیەک لە کاهینەکان لێی دەخوات، بەڵام لە شوێنێکی پیرۆز دەخورێت، ئەمە هەرەپیرۆزە. 7 «”قوربانی تاوان وەک قوربانی گوناهە، یەک فێرکردن هەیە دەربارەیان، ئەو کاهینەی کەفارەتیان پێ دەکات بۆ ئەو دەبێت، 8 ئەو کاهینەش کە قوربانییەکی سووتاندن بۆ کەسێک دەکات، ئەوا پێستی ئەو قوربانییەی سووتاندن کە دەیکات بۆ ئەو دەبێت. 9 هەموو پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەش بە تەنوور کرابێتە نان و هەموو ئەوەی لەناو تاوە دروستکرابێت یان لەسەر ساج بۆ ئەو کاهینە دەبێت کە پێشکەشی دەکات، 10 هەروەها هەموو پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەی بە زەیت شێلراو یان وشک، بۆ هەموو کوڕانی هارون دەبێت، هەریەکە وەک براکەی. 11 «”ئەمانەش ڕێنماییەکانن دەربارەی قوربانی هاوبەشی، ئەوەی کەسێک دەتوانێت بۆ یەزدانی بهێنێت. 12 «”ئەگەر بۆ سوپاسکردن هێنای، ئەوا بۆ قوربانی سوپاسگوزاری کولێرەی فەتیرەی بە زەیت شێلراو و ناسکە نانی فەتیرەی بە زەیت چەورکراو و باشترین ئاردی شێلراو، کرابێتە کولێرەی بە زەیت شێلراو. 13 لەگەڵ کولێرەی بە هەویرترش، قوربانییەکەی لەسەر قوربانی سوپاسگوزاری بۆ ژیانە هاوبەشییەکەی پێشکەش دەکات. 14 لە هەر جۆرێکیان یەکێک وەک پێشکەشکراوێک دەهێنێت، وەک بەخشینێک بۆ یەزدان، بۆ ئەو کاهینە دەبێت کە خوێنی قوربانی هاوبەشی دەپرژێنێت. 15 گۆشتی قوربانی سوپاسگوزاری بۆ ژیانی هاوبەشییەکەی لە ڕۆژی قوربانییەکەی دەخورێت، هیچی لێ ناهێڵێتەوە بۆ بەیانی. 16 «”ئەگەر قوربانییەکەی نەزر بوو یان بە خواستی خۆی بوو، ئەوا ڕۆژی پێشکەشکردنی قوربانییەکە دەخورێت و بۆ سبەینێش ئەوەی لێی ماوەتەوە دەخورێت. 17 بەڵام بەرماوەی گۆشتی قوربانییەکە لە ڕۆژی سێیەم دەسووتێنرێ. 18 ئەگەر لە ڕۆژی سێیەم لە گۆشتی قوربانی هاوبەشییەکە خواردرا، ئەوا قوربانییەکە قبوڵ نییە، ئەوەی پێشکەشی کرد بە چاک بۆی دانانرێت، چونکە قوربانییەکە گڵاو بووە. ئەوەی لێی بخوات ئەوا تاوانی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت. 19 «”ئەو گۆشتەش کە بەر شتێکی گڵاو بکەوێت ئەوا بەپێی ڕێوڕەسم ناخورێت، بە ئاگر دەسووتێنرێت. بەڵام ئەو گۆشتەی کە گڵاو نییە، هەموو کەسێکی پاک بەپێی ڕێوڕەسم دەتوانێت لێی بخوات. 20 هەروەها ئەگەر کەسێک بە شتێک گڵاو بووبێت و لە گۆشتی قوربانی هاوبەشی یەزدان بخوات، ئەوا دەبێت ئەو کەسە لە گەلەکەی ببڕدرێتەوە. 21 ئەگەر هەرکەسێک دەست لە شتێکی گڵاو بدات یان بەر شتێکی گڵاو بکەوێت، گڵاویی مرۆڤێک یان ئاژەڵێکی گڵاو یان هەر شتێکی قێزەونی گڵاو، ئینجا لە گۆشتی قوربانی هاوبەشی یەزدان بخوات، ئەوا ئەو کەسە لەنێو گەلەکەیدا دەبڕدرێتەوە.“» 22 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 23 «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ: ”پیوی ئاژەڵی مێگەل و گاوگۆتاڵ مەخۆن. 24 پیوی ئاژەڵی مردارەوەبوو و پیوی ئەو ئاژەڵەی بووە بە نێچیر ئەوا بۆ هەموو کارێک بەکاردێت، بەڵام ناخورێت. 25 هەر یەکێک لە پیوی ئەو ئاژەڵانەی خوارد کە بۆ یەزدان وەک قوربانی بە ئاگر لێیان پێشکەش دەکرێت، ئەو کەسە لەنێو گەلەکەیدا دەبڕدرێتەوە. 26 هیچ خوێنێکیش مەخۆن لە هەموو نشینگەکانتان، ئەگەر هی باڵندە بێت یان ئاژەڵ. 27 هەرکەسێک خوێن بخوات، ئەو کەسە لەنێو گەلەکەیدا دەبڕدرێتەوە.“» 28 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 29 «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ: ”ئەوەی قوربانی هاوبەشی بۆ یەزدان پێشکەش دەکات، لە قوربانی هاوبەشییە پێشکەشکراوەکەی بۆ یەزدان دەهێنێت. 30 کەسەکە بە دەستی خۆی قوربانییە بە ئاگرەکانی بۆ یەزدان دەهێنێت. پیوەکە لەگەڵ سنگەکە دەهێنێت. لەبەردەم یەزدان سنگەکە وەک قوربانی بەرزکردنەوە بەرز دەکاتەوە. 31 کاهینەکە پیوەکە لەسەر قوربانگاکە دەسووتێنێت، بەڵام سنگەکە بۆ هارون و کوڕەکانی دەبێت. 32 ڕانی ڕاستەش لە قوربانییەکانی هاوبەشیتان وەک پیتاک دەدەنە کاهینەکە. 33 ئەوەی خوێنی قوربانی هاوبەشی و پیوەکە پێشکەش دەکات لە کوڕانی هارون، ڕانە ڕاستەکە دەبێتە بەشی ئەو، 34 چونکە من لە قوربانییەکانی هاوبەشییان سنگی بەرزکراوە و ڕانە پێشکەشکراوەکەم لە نەوەی ئیسرائیل وەرگرتووە، بە هارونی کاهین و بە کوڕەکانیم داوە. بەشێکی چەسپاوە بۆ نەوەی ئیسرائیل.“» 35 ئەوە پشکی هارون و کوڕەکانییەتی لە قوربانییە بە ئاگرەکانی بۆ یەزدان، ڕۆژی پێشکەشکردنیان هەتا کاهینیێتی بۆ یەزدان بکەن، 36 لەو ڕۆژەی دەستنیشان کران یەزدان فەرمانی بە نەوەی ئیسرائیل دا بیاندەنێ، وەک بەشێکی چەسپاو بۆ نەوەکانیان. 37 ئەوە ڕێنماییە بۆ قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە و قوربانی گوناه و قوربانی تاوان و قوربانی ئەرک پێ سپاردن و قوربانی هاوبەشی، 38 کە یەزدان لە شاخی سینا دایە موسا، بۆ ئەوەی فەرمان بە نەوەی ئیسرائیل بکات هەتا لە چۆڵەوانی سینا قوربانییەکانیان بۆ یەزدان پێشکەش بکەن.

In Other Versions

Leviticus 7 in the ANGEFD

Leviticus 7 in the ANTPNG2D

Leviticus 7 in the AS21

Leviticus 7 in the BAGH

Leviticus 7 in the BBPNG

Leviticus 7 in the BBT1E

Leviticus 7 in the BDS

Leviticus 7 in the BEV

Leviticus 7 in the BHAD

Leviticus 7 in the BIB

Leviticus 7 in the BLPT

Leviticus 7 in the BNT

Leviticus 7 in the BNTABOOT

Leviticus 7 in the BNTLV

Leviticus 7 in the BOATCB

Leviticus 7 in the BOATCB2

Leviticus 7 in the BOBCV

Leviticus 7 in the BOCNT

Leviticus 7 in the BOECS

Leviticus 7 in the BOGWICC

Leviticus 7 in the BOHCB

Leviticus 7 in the BOHCV

Leviticus 7 in the BOHLNT

Leviticus 7 in the BOHNTLTAL

Leviticus 7 in the BOICB

Leviticus 7 in the BOILNTAP

Leviticus 7 in the BOITCV

Leviticus 7 in the BOKCV

Leviticus 7 in the BOKCV2

Leviticus 7 in the BOKHWOG

Leviticus 7 in the BOLCB

Leviticus 7 in the BOLCB2

Leviticus 7 in the BOMCV

Leviticus 7 in the BONAV

Leviticus 7 in the BONCB

Leviticus 7 in the BONLT

Leviticus 7 in the BONUT2

Leviticus 7 in the BOPLNT

Leviticus 7 in the BOSCB

Leviticus 7 in the BOSNC

Leviticus 7 in the BOTLNT

Leviticus 7 in the BOVCB

Leviticus 7 in the BOYCB

Leviticus 7 in the BPBB

Leviticus 7 in the BPH

Leviticus 7 in the BSB

Leviticus 7 in the CCB

Leviticus 7 in the CUV

Leviticus 7 in the CUVS

Leviticus 7 in the DBT

Leviticus 7 in the DGDNT

Leviticus 7 in the DHNT

Leviticus 7 in the DNT

Leviticus 7 in the ELBE

Leviticus 7 in the EMTV

Leviticus 7 in the ESV

Leviticus 7 in the FBV

Leviticus 7 in the FEB

Leviticus 7 in the GGMNT

Leviticus 7 in the GNT

Leviticus 7 in the HARY

Leviticus 7 in the HNT

Leviticus 7 in the IRVA

Leviticus 7 in the IRVB

Leviticus 7 in the IRVG

Leviticus 7 in the IRVH

Leviticus 7 in the IRVK

Leviticus 7 in the IRVM

Leviticus 7 in the IRVM2

Leviticus 7 in the IRVO

Leviticus 7 in the IRVP

Leviticus 7 in the IRVT

Leviticus 7 in the IRVT2

Leviticus 7 in the IRVU

Leviticus 7 in the ISVN

Leviticus 7 in the JSNT

Leviticus 7 in the KAPI

Leviticus 7 in the KBT1ETNIK

Leviticus 7 in the KBV

Leviticus 7 in the KJV

Leviticus 7 in the KNFD

Leviticus 7 in the LBA

Leviticus 7 in the LBLA

Leviticus 7 in the LNT

Leviticus 7 in the LSV

Leviticus 7 in the MAAL

Leviticus 7 in the MBV

Leviticus 7 in the MBV2

Leviticus 7 in the MHNT

Leviticus 7 in the MKNFD

Leviticus 7 in the MNG

Leviticus 7 in the MNT

Leviticus 7 in the MNT2

Leviticus 7 in the MRS1T

Leviticus 7 in the NAA

Leviticus 7 in the NASB

Leviticus 7 in the NBLA

Leviticus 7 in the NBS

Leviticus 7 in the NBVTP

Leviticus 7 in the NET2

Leviticus 7 in the NIV11

Leviticus 7 in the NNT

Leviticus 7 in the NNT2

Leviticus 7 in the NNT3

Leviticus 7 in the PDDPT

Leviticus 7 in the PFNT

Leviticus 7 in the RMNT

Leviticus 7 in the SBIAS

Leviticus 7 in the SBIBS

Leviticus 7 in the SBIBS2

Leviticus 7 in the SBICS

Leviticus 7 in the SBIDS

Leviticus 7 in the SBIGS

Leviticus 7 in the SBIHS

Leviticus 7 in the SBIIS

Leviticus 7 in the SBIIS2

Leviticus 7 in the SBIIS3

Leviticus 7 in the SBIKS

Leviticus 7 in the SBIKS2

Leviticus 7 in the SBIMS

Leviticus 7 in the SBIOS

Leviticus 7 in the SBIPS

Leviticus 7 in the SBISS

Leviticus 7 in the SBITS

Leviticus 7 in the SBITS2

Leviticus 7 in the SBITS3

Leviticus 7 in the SBITS4

Leviticus 7 in the SBIUS

Leviticus 7 in the SBIVS

Leviticus 7 in the SBT

Leviticus 7 in the SBT1E

Leviticus 7 in the SCHL

Leviticus 7 in the SNT

Leviticus 7 in the SUSU

Leviticus 7 in the SUSU2

Leviticus 7 in the SYNO

Leviticus 7 in the TBIAOTANT

Leviticus 7 in the TBT1E

Leviticus 7 in the TBT1E2

Leviticus 7 in the TFTIP

Leviticus 7 in the TFTU

Leviticus 7 in the TGNTATF3T

Leviticus 7 in the THAI

Leviticus 7 in the TNFD

Leviticus 7 in the TNT

Leviticus 7 in the TNTIK

Leviticus 7 in the TNTIL

Leviticus 7 in the TNTIN

Leviticus 7 in the TNTIP

Leviticus 7 in the TNTIZ

Leviticus 7 in the TOMA

Leviticus 7 in the TTENT

Leviticus 7 in the UBG

Leviticus 7 in the UGV

Leviticus 7 in the UGV2

Leviticus 7 in the UGV3

Leviticus 7 in the VBL

Leviticus 7 in the VDCC

Leviticus 7 in the YALU

Leviticus 7 in the YAPE

Leviticus 7 in the YBVTP

Leviticus 7 in the ZBP