Micah 2 (BOKSSV)
1 قوڕبەسەر ئەوانەی بیر لە بەدکاری دەکەنەوە ولەناو نوێنەکانیان پیلان بۆ خراپە دادەڕێژن!کاتێک ڕووناکی بەیان دێت جێبەجێی دەکەنچونکە لە دەستیان دێ. 2 چاویان لە کێڵگەکانە و داگیری دەکەن،هەروەها لە ماڵەکانە و دەستی بەسەردا دەگرن.دەست بەسەر ماڵی خەڵکدا دەگرن،تاکو لە میراتەکەی بێبەشی بکەن. 3 لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا من سەبارەت بەم گەلە بیر لە بەڵا دەکەمەوە،ئەوەی ناتوانن ملتانی لەبەر لابدەن.بە لووتبەرزییەوە هاتوچۆ ناکەن،چونکە کاتی خراپە دەبێت. 4 لەو ڕۆژەدا پەندتان بەسەردا هەڵدەدرێت وشیوەن دەگێڕن و دەگوترێ:”بە تەواوی وێران بووین،بەشی گەلەکەی منی گۆڕیوە.چۆن لێی داماڵین!کێڵگەکانی ئێمەی بەسەر ناپاکەکاندا دابەش کرد؟“» 5 لەبەر ئەوە لەنێو کۆمەڵی یەزداندا کەست نابێتبە گوریسی پێوانە خاکەکە بە تیروپشک دابەش بکات. 6 پێغەمبەرەکانیان دەڵێن: «پێشبینی مەکەن!دەربارەی ئەم شتانە پێشبینی مەکەن،ڕیسواییمان بەسەردا نایەت.» 7 ئەی بنەماڵەی یاقوب، ئایا دروستە خەڵک بپرسێت:«ئایا یەزدان ئارامی لەبەر دەبڕێت؟یان ئەمە کارەکانی ئەوە؟» «ئایا وشەکانم باش نینبۆ ئەوانەی بە ڕێکی هاتوچۆ دەکەن؟ 8 بەڵام لەم دواییەدا گەلەکەمبۆ دوژمنایەتی ڕاپەڕین.ئێوە کراس و کەوا پێکەوە دادەماڵنلەوانەی بە دڵنیاییەوە تێدەپەڕن،وەک ئەوانەی لە جەنگ دەگەڕێنەوە. 9 ژنانی گەلەکەم دەردەکەنلەو ماڵانەیان کە دڵیان پێی خۆشە.بەرەکەتەکەم لە منداڵەکانیانبۆ هەتاهەتایە دەبەیت. 10 هەستن و بڕۆن!چونکە ئەمە شوێنی حەسانەوە نییە،لەبەر ئەوەی گڵاو بوو،وێران بوو، وێرانبوونێکی خراپ. 11 ئەگەر درۆزن و چەواشەکار بێت و بڵێت:”پێشبینیت بۆ دەکەم، سەبارەت بە شەراب و مەی زۆر دەبێت،“ئەوا ئەو دەبێتە پێغەمبەری ئەم گەلە! 12 «ئەی یاقوب، بە دڵنیایی بە تەواوی کۆتدەکەمەوە،بە دڵنیایی پاشماوەی ئیسرائیل خڕدەکەمەوە.یەکیاندەخەم وەک ڕانە مەڕی ناو پشتیر،وەک ڕانێک لەناو لەوەڕگاکەی،ئەم شوێنە پڕ لە خەڵک دەبێت. 13 کەلێندڕ پێشیان دەکەوێت،دەروازەکە دەشکێنن و لێی تێدەپەڕن و دێنە دەرەوە.پاشاکەشیان لەپێشیانەوە تێدەپەڕێت،یەزدانیش پێشەنگیانە.»