Numbers 11 (BOKSSV)

1 گەل دەربارەی ناخۆشییان بۆڵەبۆڵیان کرد، گەیشتە لای یەزدان. یەزدان کە ئەمەی بیست پێی خراپ بوو، تووڕەیی جۆشا، ئیتر ئاگری یەزدان تێیاندا گڕی گرت و قەراغی ئۆردوگاکەی سووتاند. 2 لەبەر ئەوە گەل هاواریان بۆ موسا کرد، موساش لە یەزدان پاڕایەوە و ئاگرەکە کوژایەوە. 3 ئەو شوێنەش ناونرا تەبعیرە، چونکە ئاگری یەزدان تێیاندا گڕی گرت. 4 ئەو ئاژاوەگێڕانەی لەنێویان دەژیان ئارەزووی گۆشتیان دەکرد، جا نەوەی ئیسرائیلیش گەڕانەوە و گریان و گوتیان: «کێ گۆشتمان دەرخوارد دەدات. 5 ئەو ماسیەی لە میسر بەخۆڕایی دەمانخوارد بەبیرمان هاتەوە، لەگەڵ خەیار و شووتی و کەوەر و پیاز و سیر. 6 ئێستاش وا گیانمان وشک بوو، هیچ شتێک نییە و هەر چاومان لەسەر ئەو مەنەیە!» 7 مەنیش وەک تۆوی گژنیژ وابوو، دیمەنی وەک دیمەنی سرێشی دار درەوشاوە بوو. 8 گەلیش دەسووڕانەوە هەتا هەڵیبگرنەوە، ئینجا بە دەستاڕ دەیانهاڕی یان لە هاون دەیانکوتایەوە و لە مەنجەڵ لێیان دەنا و دەیانکردە کولێرە، تامەکەشی وەک تامی کولێرە برژاوی بە زەیت بوو. 9 هەر کاتێک بە شەو شەونم بەسەر ئۆردوگاکەدا دەهاتە خوارەوە، ئەوا مەنیش لەگەڵیدا دەهاتە خوارەوە. 10 کاتێک موسا گوێی لێبوو هەموو گەل دەگریێن، هەریەکە بەخۆی و بنەماڵەکەیەوە لەبەر دەروازەی چادرەکەی ڕاوەستاوە، تووڕەیی یەزدان زۆر زیادی کرد، موسا بەمە دڵگران بوو. 11 جا موسا بە یەزدانی گوت: «بۆچی لەگەڵ خزمەتکارەکەت خراپ بوویت؟ بۆچی لەلات پەسەند نەبووم، تەنانەت باری هەموو ئەم گەلەت خستە سەر من؟ 12 ئایا سکم بەم هەموو خەڵکە پڕ بووە یان لە منەوە لەدایک بوونە؟ بۆچی پێم دەڵێی بە باوەش هەڵیانبگرە، هەروەک چۆن دایەن منداڵی ساوا هەڵدەگرێت، بیانبە ئەو خاکەی سوێندت بۆ باوانیان خوارد؟ 13 گۆشتم لەکوێ بوو تاکو بە هەموو ئەم گەلەی بدەم؟ بەسەرمەوە دەگرین و دەڵێن: ”گۆشتمان بدەرێ بیخۆین!“ 14 من بە تەنها ناتوانم هەموو ئەم گەلە هەڵبگرم، چونکە بۆ من گرانە. 15 جا ئەگەر وام پێدەکەیت، بمکوژە ئەگەر لەلات پەسەندم، با تووشی بەڵای خۆم نەبم.» 16 یەزدانیش بە موسای فەرموو: «لە پیرانی ئیسرائیل حەفتا پیاوم بۆ کۆبکەرەوە، ئەوانەی دەزانیت کە ڕیش سپی و کوێخای گەلن و بیانهێنە لای چادری چاوپێکەوتن و با لەوێ لەگەڵتدا ڕاوەستن. 17 جا من دێمە خوارەوە و لەوێ لەگەڵتدا دەدوێم و لەو ڕۆحەی بەسەرتەوەیە دەبەم و دەیخەمە سەریان، جا لەگەڵتدا بارگرانی گەلەکە هەڵدەگرن، ئیتر تۆ بە تەنها هەڵیناگریت. 18 «بە گەلیش دەڵێیت: ”بۆ بەیانی خۆتان تەرخان بکەن ئینجا گۆشت دەخۆن، چونکە یەزدان گوێی لێبوو کە گریان و گوتتان، ’کێ گۆشتمان دەرخوارد دەدات؟ لە میسر حاڵمان خۆشتر بوو!‘ ئێستا یەزدان گۆشتتان دەداتێ و دەیخۆن. 19 نە ڕۆژێک، نە دوو ڕۆژ، نە پێنج ڕۆژ، نە دە ڕۆژ و نە بیست ڕۆژ، 20 بەڵکو ماوەی مانگێکی تەواو دەیخۆن، هەتا لە کونی لووتتان دێتە دەرەوە و ڕقتان لێی دەبێتەوە، چونکە یەزدانتان ڕەتکردەوە کە لەنێوتاندایە و لەبەردەمیدا گریان و گوتتان: ’بۆچی ئەمەمان کرد و لە میسر هاتینە دەرەوە؟‘ “» 21 بەڵام موسا گوتی: «ئەو گەلەی من لەنێویانم شەش سەد هەزار پیادەیە، تۆش فەرمووت: ”گۆشتیان دەدەمێ لێی بخۆن بۆ ماوەی مانگێک!“ 22 ئایا مەڕ و مانگایان بۆ سەردەبڕدرێت هەتا بەشیان بکات، یان هەموو ماسی دەریایان بۆ کۆدەکرێتەوە هەتا بەشیان بکات؟» 23 یەزدانیش بە موسای فەرموو: «ئایا یەزدان بێ دەسەڵاتە؟ ئێستا دەبینیت ئاخۆ قسەکانم دێتە دی یان نا.» 24 موساش چووە دەرەوە و بە فەرموودەی یەزدان لەگەڵ گەلدا دوا. حەفتا پیاوی لە پیرانی گەل کۆکردەوە، لە دەوروبەری چادرەکە ڕایگرتن. 25 یەزدانیش لە هەوردا هاتە خوارەوە و لەگەڵیدا دوا و لەو ڕۆحە پیرۆزەی کە لەسەری بوو بردی و خستییە سەر حەفتا ڕیش سپییەکە. کاتێک ڕۆحەکە هاتە سەریان ئیتر پەیامی خودایان ڕاگەیاند، بەڵام یەک جار و زیاتر نا. 26 دوو پیاویش لە ئۆردوگاکە مانەوە، ناوی یەکێکیان ئەلداد و ناوی ئەوەی دیکە میداد بوو، ڕۆحی خودا لەسەریان نیشتەوە، ئەوانیش لە ڕیش سپییەکان بوون، بەڵام نەچووبوونە لای چادرەکە، جا لە ئۆردوگاکە پەیامی خودایان ڕاگەیاند، 27 لاوێکیش ڕایکرد و هەواڵی دایە موسا و گوتی: «ئەلداد و میداد لە ئۆردوگاکە پەیامی خودا ڕادەگەیەنن!» 28 یەشوعی کوڕی نونیش کە لە گەنجیێتیەوە خزمەتکاری موسا بوو وەڵامی دایەوە و گوتی: «موسای گەورەم ڕێیان لێ بگرە!» 29 موساش پێی گوت: «ئایا لە جیاتی من ئیرەیی دەبەیت؟ خۆزگە هەموو گەلی یەزدان پێغەمبەر بوونایە، کە یەزدان ڕۆحی خۆی دەخستە سەریان!» 30 ئینجا موسا و پیرانی ئیسرائیل گەڕانەوە بۆ ئۆردوگاکە. 31 بایەکیش لەلایەن یەزدانەوە هەڵیکرد و سوێسکەی لە دەریاوە هێنا بۆ ئۆردوگاکە. بۆ ماوەی ڕۆژە ڕێیەک لەم لا و ڕۆژە ڕێیەک لەو لا لە چواردەوری ئۆردوگاکە و بە بەرزی دوو باڵ لەسەر ڕووی زەوییەوە بڵاوی کردنەوە. 32 گەلیش هەستان و بە درێژایی ئەو ڕۆژە و بە درێژایی شەو و ڕۆژی دواتریش سوێسکەیان کۆکردەوە، کەمترینیان دە حۆمەری کۆکردەوە و بۆ خۆیان بە چواردەوری ئۆردوگاکە ڕایانخست. 33 لەو کاتەشدا کە هێشتا گۆشت لەژێر ددانەکانیان بوو پێش ئەوەی بیجوون، تووڕەیی یەزدان بەسەر گەلدا جۆشا و یەزدان گەلی تووشی دەردێکی گران کرد، 34 جا ئەو شوێنە ناونرا قیبرۆت هەتەڤا، چونکە لەوێ ئەو خەڵکانەیان ناشت کە نەوسیان هەستا. 35 لە قیبرۆت هەتەڤاشەوە گەل بۆ حەچێرۆت بەڕێکەوتن، جا لەوێ چادریان هەڵدا.

In Other Versions

Numbers 11 in the ANGEFD

Numbers 11 in the ANTPNG2D

Numbers 11 in the AS21

Numbers 11 in the BAGH

Numbers 11 in the BBPNG

Numbers 11 in the BBT1E

Numbers 11 in the BDS

Numbers 11 in the BEV

Numbers 11 in the BHAD

Numbers 11 in the BIB

Numbers 11 in the BLPT

Numbers 11 in the BNT

Numbers 11 in the BNTABOOT

Numbers 11 in the BNTLV

Numbers 11 in the BOATCB

Numbers 11 in the BOATCB2

Numbers 11 in the BOBCV

Numbers 11 in the BOCNT

Numbers 11 in the BOECS

Numbers 11 in the BOGWICC

Numbers 11 in the BOHCB

Numbers 11 in the BOHCV

Numbers 11 in the BOHLNT

Numbers 11 in the BOHNTLTAL

Numbers 11 in the BOICB

Numbers 11 in the BOILNTAP

Numbers 11 in the BOITCV

Numbers 11 in the BOKCV

Numbers 11 in the BOKCV2

Numbers 11 in the BOKHWOG

Numbers 11 in the BOLCB

Numbers 11 in the BOLCB2

Numbers 11 in the BOMCV

Numbers 11 in the BONAV

Numbers 11 in the BONCB

Numbers 11 in the BONLT

Numbers 11 in the BONUT2

Numbers 11 in the BOPLNT

Numbers 11 in the BOSCB

Numbers 11 in the BOSNC

Numbers 11 in the BOTLNT

Numbers 11 in the BOVCB

Numbers 11 in the BOYCB

Numbers 11 in the BPBB

Numbers 11 in the BPH

Numbers 11 in the BSB

Numbers 11 in the CCB

Numbers 11 in the CUV

Numbers 11 in the CUVS

Numbers 11 in the DBT

Numbers 11 in the DGDNT

Numbers 11 in the DHNT

Numbers 11 in the DNT

Numbers 11 in the ELBE

Numbers 11 in the EMTV

Numbers 11 in the ESV

Numbers 11 in the FBV

Numbers 11 in the FEB

Numbers 11 in the GGMNT

Numbers 11 in the GNT

Numbers 11 in the HARY

Numbers 11 in the HNT

Numbers 11 in the IRVA

Numbers 11 in the IRVB

Numbers 11 in the IRVG

Numbers 11 in the IRVH

Numbers 11 in the IRVK

Numbers 11 in the IRVM

Numbers 11 in the IRVM2

Numbers 11 in the IRVO

Numbers 11 in the IRVP

Numbers 11 in the IRVT

Numbers 11 in the IRVT2

Numbers 11 in the IRVU

Numbers 11 in the ISVN

Numbers 11 in the JSNT

Numbers 11 in the KAPI

Numbers 11 in the KBT1ETNIK

Numbers 11 in the KBV

Numbers 11 in the KJV

Numbers 11 in the KNFD

Numbers 11 in the LBA

Numbers 11 in the LBLA

Numbers 11 in the LNT

Numbers 11 in the LSV

Numbers 11 in the MAAL

Numbers 11 in the MBV

Numbers 11 in the MBV2

Numbers 11 in the MHNT

Numbers 11 in the MKNFD

Numbers 11 in the MNG

Numbers 11 in the MNT

Numbers 11 in the MNT2

Numbers 11 in the MRS1T

Numbers 11 in the NAA

Numbers 11 in the NASB

Numbers 11 in the NBLA

Numbers 11 in the NBS

Numbers 11 in the NBVTP

Numbers 11 in the NET2

Numbers 11 in the NIV11

Numbers 11 in the NNT

Numbers 11 in the NNT2

Numbers 11 in the NNT3

Numbers 11 in the PDDPT

Numbers 11 in the PFNT

Numbers 11 in the RMNT

Numbers 11 in the SBIAS

Numbers 11 in the SBIBS

Numbers 11 in the SBIBS2

Numbers 11 in the SBICS

Numbers 11 in the SBIDS

Numbers 11 in the SBIGS

Numbers 11 in the SBIHS

Numbers 11 in the SBIIS

Numbers 11 in the SBIIS2

Numbers 11 in the SBIIS3

Numbers 11 in the SBIKS

Numbers 11 in the SBIKS2

Numbers 11 in the SBIMS

Numbers 11 in the SBIOS

Numbers 11 in the SBIPS

Numbers 11 in the SBISS

Numbers 11 in the SBITS

Numbers 11 in the SBITS2

Numbers 11 in the SBITS3

Numbers 11 in the SBITS4

Numbers 11 in the SBIUS

Numbers 11 in the SBIVS

Numbers 11 in the SBT

Numbers 11 in the SBT1E

Numbers 11 in the SCHL

Numbers 11 in the SNT

Numbers 11 in the SUSU

Numbers 11 in the SUSU2

Numbers 11 in the SYNO

Numbers 11 in the TBIAOTANT

Numbers 11 in the TBT1E

Numbers 11 in the TBT1E2

Numbers 11 in the TFTIP

Numbers 11 in the TFTU

Numbers 11 in the TGNTATF3T

Numbers 11 in the THAI

Numbers 11 in the TNFD

Numbers 11 in the TNT

Numbers 11 in the TNTIK

Numbers 11 in the TNTIL

Numbers 11 in the TNTIN

Numbers 11 in the TNTIP

Numbers 11 in the TNTIZ

Numbers 11 in the TOMA

Numbers 11 in the TTENT

Numbers 11 in the UBG

Numbers 11 in the UGV

Numbers 11 in the UGV2

Numbers 11 in the UGV3

Numbers 11 in the VBL

Numbers 11 in the VDCC

Numbers 11 in the YALU

Numbers 11 in the YAPE

Numbers 11 in the YBVTP

Numbers 11 in the ZBP