Numbers 16 (BOKSSV)

1 قۆرەحی کوڕی یەسهار کوڕی قەهات کوڕی لێڤی و داتان و ئەبیرامی کوڕانی ئەلیاب و ئۆنی کوڕی پەلەت لە نەوەی ڕەئوبێن 2 لە دژی موسا هەستانەوە. چەند کەسێکیش لە نەوەی ئیسرائیل لەگەڵیان بوون، دوو سەد و پەنجا کەس لە ڕابەرەکانی کۆمەڵ لە ئەنجومەن هەڵبژێردرابوون، کە زۆر ناسراو بوون، 3 جا لەسەر موسا و هارون کۆبوونەوە و پێیان گوتن: «ئێوە زیادەڕۆییتان کردووە! هەموو کۆمەڵ پیرۆزن و یەزدانیش لەنێوانیاندایە، ئیتر بۆچی خۆتان لەسەر کۆمەڵی یەزدان بەرز دەکەنەوە؟» 4 جا موسا گوێی لێبوو و بەسەر ڕوودا کەوت. 5 ئینجا بە قۆرەح و هەموو کۆمەڵەکەی گوت: «بەیانی یەزدان پیشانی دەدات کێ بۆ ئەوە و کێ پیرۆزە تاکو لە خۆی نزیکی بکاتەوە، جا هەرکەسێک هەڵبژێرێت ئەو لە خۆی نزیک دەکاتەوە. 6 ئەمە بکەن، بخووردان بۆ خۆتان ببەن، قۆرەح و هەموو کۆمەڵەکەی، 7 بەیانی ئاگری لەناو دابنێن و لەبەردەم یەزدان بخووری بەسەردا بکەن، جا ئەو پیاوەی یەزدان هەڵیدەبژێرێت ئەو پیرۆزە، ئیتر ئەی نەوەی لێڤی ئەمەتان بەس بێت!» 8 هەروەها موسا بە قۆرەحی گوت: «ئەی نەوەی لێڤی گوێ بگرن، 9 ئایا بە کەمی دەزانن کە خودای ئیسرائیل لەنێو کۆمەڵی ئیسرائیل جیای کردنەوە بۆ ئەوەی لە خۆی نزیکتان بکاتەوە، تاکو خزمەتی چادری پەرستنی یەزدان بکەن و لەبەردەم کۆمەڵ بوەستن بۆ خزمەتکردنی؟ 10 جا تۆ و هەموو براکانت لە نەوەی لێڤی لە خۆی نزیک کردەوە و داوای کاهینیێتیش دەکەن؟ 11 کەواتە تۆ و هەموو کۆمەڵەکەت لەسەر دژایەتیکردنی یەزدان ڕێک کەوتوون، بەڵام هارون کێیە هەتا بۆڵەبۆڵی لەسەر بکەن؟» 12 جا موسا ناردی هەتا بانگی داتان و ئەبیرامی کوڕانی ئەلیاب بکەن، بەڵام ئەوان گوتیان: «نایەین! 13 ئایا ئەمە بەس نییە کە تۆ لە خاکێک دەرتهێناین کە شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت هەتا لە چۆڵەوانی بمانمرێنیت و ئێستاش خۆت بکەیت بە میر بەسەرمانەوە، 14 هەروەها ئێمەت نەهێناوەتە خاکێک شیر و هەنگوینی لێ بڕژێت و کێڵگە و ڕەزت بە میرات پێنەداین. ئایا چاوی ئەو کەسانە دەردەهێنیت؟ ئێمە نایەین!» 15 جا موسا زۆر تووڕە بوو و بە یەزدانی گوت: «ئاوڕ لە قوربانییەکەیان مەدەوە. نە گوێدرێژێکم لێ بردوون و نە خراپەم لەگەڵ کەسیان کردووە.» 16 ئینجا موسا بە قۆرەحی گوت: «بەیانی تۆ و هەموو کۆمەڵەکەت لەبەردەم یەزدان بن، تۆ و ئەوان و هارونیش. 17 هەریەکە بخووردانەکەی ببات و بخووری تێبکات و لەبەردەم یەزدان بخووردانەکەی پێشکەش بکات، دوو سەد و پەنجا بخووردان، تۆ و هارونیش هەریەکە و بخووردانی خۆتان.» 18 جا هەریەکە بخووردانەکەی خۆی برد و ئاگریان تێکرد و بخووریان بەسەردا کرد و لەگەڵ موسا و هارون لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن ڕاوەستان. 19 قۆرەحیش هەموو کۆمەڵی لە دژی ئەوان لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن کۆکردەوە، جا شکۆمەندی یەزدان بۆ هەموو کۆمەڵ دەرکەوت. 20 ئینجا یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: 21 «خۆتان لەم کۆمەڵە جیا بکەنەوە، وا من دەستبەجێ لەناویان دەبەم.» 22 بەڵام موسا و هارون بەسەر ڕوویاندا کەوتن و گوتیان: «خودایە، ئەی ئەو خودایەی ژیان بە ئادەمیزاد دەبەخشیت، ئایا یەک پیاو گوناه بکات، تۆ لە هەموو کۆمەڵ تووڕە دەبیت؟» 23 جا یەزدان بە موسای فەرموو: 24 «لەگەڵ کۆمەڵ بدوێ و بڵێ: ”لە دەوروبەری چادرەکانی قۆرەح و داتان و ئەبیرام دوور بکەونەوە.“» 25 موسا هەستا و چوو بۆ لای داتان و ئەبیرام، پیرەکانی ئیسرائیلیش دوای کەوتن، 26 ئینجا موسا بە کۆمەڵەکەی گوت: «لە چادرەکانی ئەو کەسە بەدکارانە دوور بکەونەوە و دەست لە هیچ شتێکی ئەوان مەدەن، نەوەک بە هەموو گوناهەکانی ئەوانەوە لەناوبچن.» 27 ئیتر ئەوانیش لە دەوروبەری چادرەکانی قۆرەح و داتان و ئەبیرام دوور کەوتنەوە و داتان و ئەبیرامیش هاتنە دەرەوە و لەگەڵ ژن و کوڕ و منداڵەکانیان لە دەرگای چادرەکانیان وەستان. 28 ئینجا موسا گوتی: «بەمە دەزانن کە یەزدان ناردوومی بۆ ئەوەی ئەم هەموو کارانە بکەم و ئەمەش لە خۆمەوە نییە. 29 ئەگەر ئەم پیاوانە وەک مردنێکی سروشتی بمرن و وەک هەموو مرۆڤێک بە مەرگی ئاسایی مردن، ئەوا یەزدان منی نەناردووە. 30 بەڵام ئەگەر یەزدان شتێکی نوێی داهێنا و زەوی دەمی کردەوە و قووتی دان لەگەڵ هەموو ئەوەی هەیانە و بە زیندوویی چوونە خوارەوە بۆ ناو جیهانی مردووان، ئەوا دەزانن کە ئەو کۆمەڵە سووکایەتییان بە یەزدان کردووە.» 31 کاتێک لە هەموو ئەم قسانە بووەوە، زەوییەکەی ژێریان شەق بوو و 32 زەوی دەمی کردەوە و قووتی دان لەگەڵ ماڵەکانیان و هەموو پیاوەکانی قۆرەح و لەگەڵ هەموو سامانەکانیان. 33 جا خۆیان و هەموو ئەوەی هەیان بوو بە زیندوویی چوونە خوارەوە بۆ ناو جیهانی مردووان و زەوی بەسەریاندا هاتەوە یەک و لەنێو کۆمەڵدا لەناوچوون. 34 هەموو ئیسرائیلیش کە لە چواردەوریان بوون لە هاواریان هەڵاتن و گوتیان: «نەوەک زەوی قووتمان بدات!» 35 ئاگرێکیش لەلایەن یەزدانەوە هات و دوو سەد و پەنجا پیاوەکەی هەڵلووشی کە بخووریان پێشکەش کرد. 36 ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: 37 «بە ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهین بڵێ، با بخووردانەکان لەناو ئاگرەکە هەڵبگرێت و پاشماوەی ئاگرەکە لە دوور و بە فراوانی بڵاو بکاتەوە، 38 چونکە بخووردانەکانی ئەوانەی لە دژی نرخی ژیانی خۆیان گوناهبارن پیرۆزکراون. با بخووردانەکان بکوتن و بیکەنە چەند پلێتێک و قوربانگاکەی پێ دابپۆشرێت، چونکە لەبەردەم یەزدان پێشکەشیان کرد و پیرۆز بوو. با نەوەی ئیسرائیل پەند لەمە وەربگرن.» 39 ئینجا ئەلعازاری کاهین بخووردانە بڕۆنزییەکانی برد کە ئەوانەی سووتێنرابوون پێشکەشیان کردبوو و کوتایان و کردیانە پۆشەر بۆ قوربانگاکە، 40 وەک یەزدان پێی فەرموو لەسەر دەستی موسا. ئەمە وەک بەبیرهێنانەوەیەک بوو بۆ نەوەی ئیسرائیل، ئەگەر پیاوێکی بێگانە کە لە نەوەی هارون نەبێت لەبەردەم یەزدان بۆ بخوور سووتاندن نزیک بکەوێتەوە، ئەوا وەک قۆرەح و کۆمەڵەکەی لێدێت. 41 جا هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل بۆ بەیانی دەستیان بە بۆڵەبۆڵ کرد لەسەر موسا و هارون و گوتیان: «ئێوە گەلی یەزدانتان کوشت.» 42 کاتێک کۆمەڵ لە دژی موسا و هارون کۆبوونەوە ئەوان چوونە لای چادری چاوپێکەوتن، لەپڕ هەورێک دایپۆشی و شکۆمەندی یەزدان دەرکەوت. 43 جا موسا و هارون هاتنە بەردەم چادری چاوپێکەوتن. 44 یەزدانیش بە موسای فەرموو: 45 «لەنێو ئەم کۆمەڵە بچنە دەرەوە، من بە ساتێک لەناویان دەبەم.» جا بەسەر ڕوویاندا کەوتن. 46 ئینجا موسا بە هارونی گوت: «بخووردانەکە ببە و لەسەر قوربانگاکەوە ئاگری تێبکە، بخووری لەسەر دابنێ، بە خێرایی بیبە لای کۆمەڵ و کەفارەتیان بۆ بکە. لەبەر ئەوەی تووڕەیی یەزدان جۆشاوە، وا دەردەکە دەستی پێکرد.» 47 ئیتر هارون لەسەر قسەی موسا ڕایکرد بۆ ناو کۆمەڵ، بەڵام دەردەکە لەنێو گەلدا دەستی پێکردبوو، ئەویش بخوورەکەی پێشکەش کرد و کەفارەتی بۆ گەل کرد. 48 هارون لەناوەندی مردووان و زیندوواندا ڕاوەستا، دەردەکەش وەستا، 49 جا ئەوانەی بە دەردەکە مردن چواردە هەزار و حەوت سەد بوون، بێجگە لەوانەی بەهۆی قۆرەحەوە مردن. 50 ئینجا هارون گەڕایەوە لای موسا بۆ لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن، لەبەر ئەوەی دەردەکە وەستابوو.

In Other Versions

Numbers 16 in the ANGEFD

Numbers 16 in the ANTPNG2D

Numbers 16 in the AS21

Numbers 16 in the BAGH

Numbers 16 in the BBPNG

Numbers 16 in the BBT1E

Numbers 16 in the BDS

Numbers 16 in the BEV

Numbers 16 in the BHAD

Numbers 16 in the BIB

Numbers 16 in the BLPT

Numbers 16 in the BNT

Numbers 16 in the BNTABOOT

Numbers 16 in the BNTLV

Numbers 16 in the BOATCB

Numbers 16 in the BOATCB2

Numbers 16 in the BOBCV

Numbers 16 in the BOCNT

Numbers 16 in the BOECS

Numbers 16 in the BOGWICC

Numbers 16 in the BOHCB

Numbers 16 in the BOHCV

Numbers 16 in the BOHLNT

Numbers 16 in the BOHNTLTAL

Numbers 16 in the BOICB

Numbers 16 in the BOILNTAP

Numbers 16 in the BOITCV

Numbers 16 in the BOKCV

Numbers 16 in the BOKCV2

Numbers 16 in the BOKHWOG

Numbers 16 in the BOLCB

Numbers 16 in the BOLCB2

Numbers 16 in the BOMCV

Numbers 16 in the BONAV

Numbers 16 in the BONCB

Numbers 16 in the BONLT

Numbers 16 in the BONUT2

Numbers 16 in the BOPLNT

Numbers 16 in the BOSCB

Numbers 16 in the BOSNC

Numbers 16 in the BOTLNT

Numbers 16 in the BOVCB

Numbers 16 in the BOYCB

Numbers 16 in the BPBB

Numbers 16 in the BPH

Numbers 16 in the BSB

Numbers 16 in the CCB

Numbers 16 in the CUV

Numbers 16 in the CUVS

Numbers 16 in the DBT

Numbers 16 in the DGDNT

Numbers 16 in the DHNT

Numbers 16 in the DNT

Numbers 16 in the ELBE

Numbers 16 in the EMTV

Numbers 16 in the ESV

Numbers 16 in the FBV

Numbers 16 in the FEB

Numbers 16 in the GGMNT

Numbers 16 in the GNT

Numbers 16 in the HARY

Numbers 16 in the HNT

Numbers 16 in the IRVA

Numbers 16 in the IRVB

Numbers 16 in the IRVG

Numbers 16 in the IRVH

Numbers 16 in the IRVK

Numbers 16 in the IRVM

Numbers 16 in the IRVM2

Numbers 16 in the IRVO

Numbers 16 in the IRVP

Numbers 16 in the IRVT

Numbers 16 in the IRVT2

Numbers 16 in the IRVU

Numbers 16 in the ISVN

Numbers 16 in the JSNT

Numbers 16 in the KAPI

Numbers 16 in the KBT1ETNIK

Numbers 16 in the KBV

Numbers 16 in the KJV

Numbers 16 in the KNFD

Numbers 16 in the LBA

Numbers 16 in the LBLA

Numbers 16 in the LNT

Numbers 16 in the LSV

Numbers 16 in the MAAL

Numbers 16 in the MBV

Numbers 16 in the MBV2

Numbers 16 in the MHNT

Numbers 16 in the MKNFD

Numbers 16 in the MNG

Numbers 16 in the MNT

Numbers 16 in the MNT2

Numbers 16 in the MRS1T

Numbers 16 in the NAA

Numbers 16 in the NASB

Numbers 16 in the NBLA

Numbers 16 in the NBS

Numbers 16 in the NBVTP

Numbers 16 in the NET2

Numbers 16 in the NIV11

Numbers 16 in the NNT

Numbers 16 in the NNT2

Numbers 16 in the NNT3

Numbers 16 in the PDDPT

Numbers 16 in the PFNT

Numbers 16 in the RMNT

Numbers 16 in the SBIAS

Numbers 16 in the SBIBS

Numbers 16 in the SBIBS2

Numbers 16 in the SBICS

Numbers 16 in the SBIDS

Numbers 16 in the SBIGS

Numbers 16 in the SBIHS

Numbers 16 in the SBIIS

Numbers 16 in the SBIIS2

Numbers 16 in the SBIIS3

Numbers 16 in the SBIKS

Numbers 16 in the SBIKS2

Numbers 16 in the SBIMS

Numbers 16 in the SBIOS

Numbers 16 in the SBIPS

Numbers 16 in the SBISS

Numbers 16 in the SBITS

Numbers 16 in the SBITS2

Numbers 16 in the SBITS3

Numbers 16 in the SBITS4

Numbers 16 in the SBIUS

Numbers 16 in the SBIVS

Numbers 16 in the SBT

Numbers 16 in the SBT1E

Numbers 16 in the SCHL

Numbers 16 in the SNT

Numbers 16 in the SUSU

Numbers 16 in the SUSU2

Numbers 16 in the SYNO

Numbers 16 in the TBIAOTANT

Numbers 16 in the TBT1E

Numbers 16 in the TBT1E2

Numbers 16 in the TFTIP

Numbers 16 in the TFTU

Numbers 16 in the TGNTATF3T

Numbers 16 in the THAI

Numbers 16 in the TNFD

Numbers 16 in the TNT

Numbers 16 in the TNTIK

Numbers 16 in the TNTIL

Numbers 16 in the TNTIN

Numbers 16 in the TNTIP

Numbers 16 in the TNTIZ

Numbers 16 in the TOMA

Numbers 16 in the TTENT

Numbers 16 in the UBG

Numbers 16 in the UGV

Numbers 16 in the UGV2

Numbers 16 in the UGV3

Numbers 16 in the VBL

Numbers 16 in the VDCC

Numbers 16 in the YALU

Numbers 16 in the YAPE

Numbers 16 in the YBVTP

Numbers 16 in the ZBP