Numbers 31 (BOKSSV)

1 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 2 «بە تەواوی تۆڵە بۆ نەوەی ئیسرائیل لە میدیانییەکان بکەرەوە، ئینجا دەچیتە پاڵ گەلەکەت.» 3 موساش بە گەلی گوت: «لەنێو خۆتان هەندێک پیاو چەکدار بکەن بۆ جەنگ، هەتا بچنە سەر میدیان و تۆڵەی یەزدان لە میدیان بکەنەوە، 4 لە هەر هۆزێک هەزار کەس لە هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل بۆ جەنگ دەنێرن.» 5 ئینجا لە خێڵەکانی ئیسرائیلدا لە هەر هۆزێک هەزار کەس هەڵبژێردرا، دوازدە هەزار کەس بۆ جەنگ چەکدار کران. 6 ئینجا موسا ناردنی بۆ جەنگ، لە هەر هۆزێک هەزار، لەگەڵ فینەحاسی کوڕی ئەلعازاری کاهین، قاپوقاچاغی پیرۆزگا و کەڕەناکانی هوتافیشی بەدەستەوە بوو. 7 ئەوان لە دژی میدیانییەکان جەنگان، وەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد، هەموو نێرینەیەکیان کوشت. 8 پاشاکانی میدیانیشیان لەگەڵ کوژراوەکانیاندا کوشت، ئاڤی و ڕاقەم و چوور و حوور و ڕێڤەع، پێنج پاشای میدیان، بەلعامی کوڕی بەعۆریشیان بە شمشێر کوشت. 9 هەروەها نەوەی ئیسرائیل ژن و منداڵی میدیانیان ڕاپێچ کرد و هەموو ئاژەڵ و مەڕ و مانگا و هەموو موڵکیانیان تاڵان کردن. 10 هەموو ئەو شارۆچکانەش کە میدیانییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون و خێوەتگاکانیان سووتاند. 11 لە دەستکەوت و تاڵانییەکەش لە مرۆڤ و ئاژەڵ هەموویان برد. 12 ئینجا بە ڕاپێچکراوان و تاڵان و دەستکەوتەوە هاتنە لای موسا و ئەلعازاری کاهین، کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل لە ئۆردوگاکە لە دەشتی مۆئاب کە لەسەر ڕووباری ئوردون بوو بەرامبەر ئەریحا. 13 موسا و ئەلعازاری کاهین و هەموو ڕابەرانی کۆمەڵ بۆ پێشوازییان چوونە دەرەوەی ئۆردوگاکە. 14 بەڵام موسا لە سەرکردەکانی سوپا تووڕە بوو، کە فەرماندەکانی هەزاران و سەدان بوون و لە جەنگەوە هاتبوونەوە. 15 موسا لێی پرسین: «ئایا هەموو ئافرەتێکتان بە زیندوویی هێشتووەتەوە؟ 16 ئەوانە بوون بە قسەی بەلعامیان کرد و بوونە هۆی ناپاکی نەوەی ئیسرائیل لەگەڵ یەزدان لە کێشەکەی پەعۆر، جا دەرد لەناو کۆمەڵی یەزدان بڵاو بووەوە. 17 ئێستاش هەموو منداڵە نێرینەکان بکوژن لەگەڵ هەر ژنێک کە لەگەڵ نێر سەرجێیی کردووە، 18 بەڵام هەموو ئەو کچانەی لەگەڵ پیاو سەرجێییان نەکردووە بۆ خۆتان بە زیندوویی بیانهێڵنەوە. 19 «ئێوەش حەوت ڕۆژ لە دەرەوەی ئۆردوگاکە چادر هەڵبدەن و خۆتان پاک بکەنەوە، هەرکەسێک یەکێکی کوشتووە یان دەستی لە کوژراوێک داوە، با لە ڕۆژی سێیەم و حەوتەم خۆی پاک بکاتەوە، ئێوە و ڕاپێچکراوانتان. 20 هەروەها هەر بەرگێک یان شتێک لە پێست یان لە مووی بزن دروستکرابێت و هەر شتێک لە دار دروستکرابێت، پاکی دەکەنەوە.» 21 ئەلعازاری کاهینیش بە پیاوانی سوپاکەی گوت کە چووبوون بۆ جەنگ: «ئەمە فەرزی فێرکردنەکەیە کە یەزدان فەرمانی بە موسا کرد، 22 زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و تەنەکە و قورقوشم، 23 هەموو ئەو شتانەی بەرگەی ئاگر دەگرێت، بەناو ئاگردا تێپەڕی دەکەن و پاشان بە ئاوی پاککردنەوە خاوێن دەبێتەوە. هەموو ئەو شتانەش کە بەرگەی ئاگر ناگرێت، ئەوا بەناو ئاودا تێپەڕی دەکەن. 24 لە ڕۆژی حەوتەمیش جلەکانتان دەشۆن و ئێوە پاک دەبنەوە، ئینجا دێنەوە ناو ئۆردوگاکە.» 25 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 26 «تۆ و ئەلعازاری کاهین و گەورەی بنەماڵەکانی کۆمەڵ تاڵانە ڕاپێچکراوەکە لە خەڵک و لە ئاژەڵ بژمێرن. 27 تاڵانییەکە بە یەکسانی دابەش بکە لەنێوان ئەو سەربازانەی کە لە جەنگ بەشداریان کرد و هەروەها هەموو کۆمەڵ. 28 بەشی یەزدانیش دەربهێنە لە بەشی ئەوانەی بەشدارییان لە جەنگ کردووە، یەک لە پێنج سەدی خەڵک و گاوگۆتاڵ و گوێدرێژ. 29 لە نیوەکەی ئەوان وەریدەگرن و دەیدەنە ئەلعازاری کاهین، بەخشینی بەرزکراوەیە بۆ یەزدان. 30 لە نیوەکەی نەوەی ئیسرائیلیش یەک لە پەنجا لە خەڵک و گاوگۆتاڵ و گوێدرێژ و مەڕ یان لە هەر ئاژەڵێکی دیکە دەبەیت و دەیدەیتە لێڤییەکان کە بەرپرسیارن لە بایەخدان بە چادری پەرستنی یەزدان.» 31 جا موسا و ئەلعازاری کاهین وەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد، ئاوایان کرد. 32 کۆی تاڵانییەکەش کە دەستکەوتی پیاوانی سوپاکە بوو، شەش سەد و حەفتا و پێنج هەزار مەڕ و 33 حەفتا و دوو هەزار مانگا و 34 شەست و یەک هەزار گوێدرێژ بوون، 35 لە مرۆڤیش لەو ئافرەتانەی کە لەگەڵ پیاو سەرجێییان نەکردبوو سی و دوو هەزار کەس بوون. 36 جا نیوەکەی کە بەشی ئەوانە بوو بۆ جەنگ چووبوون: سێ سەد و سی و حەوت هەزار و پێنج سەد مەڕ بوو، 37 بەشی یەزدانیش لە مەڕەکان شەش سەد و حەفتا و پێنج بوو، 38 مانگاکانیش سی و شەش هەزار بوو و بەشی یەزدانیش حەفتا و دوو بوو، 39 گوێدرێژیش سی هەزار و پێنج سەد بوو، بەشی یەزدانیش شەست و یەک بوو. 40 مرۆڤیش شازدە هەزار بوو، بەشی یەزدانیش سی و دوو بوو. 41 جا بەشەکە کە بەخشینی بەرزکراوە بوو بۆ یەزدان، موسا دایە ئەلعازاری کاهین، وەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 42 بەڵام نیوەکەی ئیسرائیل کە موسا لە پیاوانی سوپاکەی جیا کردبووەوە، 43 نیوەکەی کۆمەڵ سێ سەد و سی و حەوت هەزار و پێنج سەد مەڕ بوو، 44 مانگاش سی و شەش هەزار بوو، 45 گوێدرێژیش سی هەزار و پێنج سەد بوو، 46 لە مرۆڤیش شازدە هەزار بوو. 47 جا موسا لە نیوەکەی نەوەی ئیسرائیل یەک لە پەنجای خەڵک و ئاژەڵی برد و دایە لێڤییەکان کە بەرپرسیار بوون لە بایەخدان بە چادری پەرستنی یەزدان، وەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 48 ئینجا سەرکردەی یەکەکانی سوپاکە هاتنە پێش بۆ لای موسا، فەرماندەکانی هەزاران و سەدان، 49 بە موسایان گوت: «ئێمەی خزمەتکارانت ژمارەی ئەو پیاوانەی جەنگمان وەرگرت کە لەژێر فەرمانمان بوون و کەسمان لەدەست نەداوە. 50 ئەوەتا قوربانی یەزدانمان پێشکەش کرد، هەریەکە هەرچی کەلوپەلی زێڕی دەست کەوتووە لە خڕخاڵ و بازن و ئەنگوستیلە و گوارە و ملوانکە، بۆ کەفارەتکردن بۆمان لەبەردەم یەزدان.» 51 جا موسا و ئەلعازاری کاهین هەموو کەلوپەلێکی لە زێڕ دروستکراویان لێ وەرگرتن. 52 هەموو زێڕەکەی بەخشینی بەرزکراوە کە لەلایەن فەرماندەکانی هەزاران و سەدان بۆ یەزدان بەرز کرایەوە، شازدە هەزار و حەوت سەد و پەنجا شاقل بوو. 53 بەڵام پیاوانی سوپاکە ئەوەی دەستیان کەوتبوو بۆ خۆیان بوو. 54 جا موسا و ئەلعازاری کاهین زێڕەکەیان لە فەرماندەکانی هەزاران و سەدان وەرگرت و هێنایانە ناو چادری چاوپێکەوتنەوە، وەک یادگاری بۆ نەوەی ئیسرائیل لەبەردەم یەزدان.

In Other Versions

Numbers 31 in the ANGEFD

Numbers 31 in the ANTPNG2D

Numbers 31 in the AS21

Numbers 31 in the BAGH

Numbers 31 in the BBPNG

Numbers 31 in the BBT1E

Numbers 31 in the BDS

Numbers 31 in the BEV

Numbers 31 in the BHAD

Numbers 31 in the BIB

Numbers 31 in the BLPT

Numbers 31 in the BNT

Numbers 31 in the BNTABOOT

Numbers 31 in the BNTLV

Numbers 31 in the BOATCB

Numbers 31 in the BOATCB2

Numbers 31 in the BOBCV

Numbers 31 in the BOCNT

Numbers 31 in the BOECS

Numbers 31 in the BOGWICC

Numbers 31 in the BOHCB

Numbers 31 in the BOHCV

Numbers 31 in the BOHLNT

Numbers 31 in the BOHNTLTAL

Numbers 31 in the BOICB

Numbers 31 in the BOILNTAP

Numbers 31 in the BOITCV

Numbers 31 in the BOKCV

Numbers 31 in the BOKCV2

Numbers 31 in the BOKHWOG

Numbers 31 in the BOLCB

Numbers 31 in the BOLCB2

Numbers 31 in the BOMCV

Numbers 31 in the BONAV

Numbers 31 in the BONCB

Numbers 31 in the BONLT

Numbers 31 in the BONUT2

Numbers 31 in the BOPLNT

Numbers 31 in the BOSCB

Numbers 31 in the BOSNC

Numbers 31 in the BOTLNT

Numbers 31 in the BOVCB

Numbers 31 in the BOYCB

Numbers 31 in the BPBB

Numbers 31 in the BPH

Numbers 31 in the BSB

Numbers 31 in the CCB

Numbers 31 in the CUV

Numbers 31 in the CUVS

Numbers 31 in the DBT

Numbers 31 in the DGDNT

Numbers 31 in the DHNT

Numbers 31 in the DNT

Numbers 31 in the ELBE

Numbers 31 in the EMTV

Numbers 31 in the ESV

Numbers 31 in the FBV

Numbers 31 in the FEB

Numbers 31 in the GGMNT

Numbers 31 in the GNT

Numbers 31 in the HARY

Numbers 31 in the HNT

Numbers 31 in the IRVA

Numbers 31 in the IRVB

Numbers 31 in the IRVG

Numbers 31 in the IRVH

Numbers 31 in the IRVK

Numbers 31 in the IRVM

Numbers 31 in the IRVM2

Numbers 31 in the IRVO

Numbers 31 in the IRVP

Numbers 31 in the IRVT

Numbers 31 in the IRVT2

Numbers 31 in the IRVU

Numbers 31 in the ISVN

Numbers 31 in the JSNT

Numbers 31 in the KAPI

Numbers 31 in the KBT1ETNIK

Numbers 31 in the KBV

Numbers 31 in the KJV

Numbers 31 in the KNFD

Numbers 31 in the LBA

Numbers 31 in the LBLA

Numbers 31 in the LNT

Numbers 31 in the LSV

Numbers 31 in the MAAL

Numbers 31 in the MBV

Numbers 31 in the MBV2

Numbers 31 in the MHNT

Numbers 31 in the MKNFD

Numbers 31 in the MNG

Numbers 31 in the MNT

Numbers 31 in the MNT2

Numbers 31 in the MRS1T

Numbers 31 in the NAA

Numbers 31 in the NASB

Numbers 31 in the NBLA

Numbers 31 in the NBS

Numbers 31 in the NBVTP

Numbers 31 in the NET2

Numbers 31 in the NIV11

Numbers 31 in the NNT

Numbers 31 in the NNT2

Numbers 31 in the NNT3

Numbers 31 in the PDDPT

Numbers 31 in the PFNT

Numbers 31 in the RMNT

Numbers 31 in the SBIAS

Numbers 31 in the SBIBS

Numbers 31 in the SBIBS2

Numbers 31 in the SBICS

Numbers 31 in the SBIDS

Numbers 31 in the SBIGS

Numbers 31 in the SBIHS

Numbers 31 in the SBIIS

Numbers 31 in the SBIIS2

Numbers 31 in the SBIIS3

Numbers 31 in the SBIKS

Numbers 31 in the SBIKS2

Numbers 31 in the SBIMS

Numbers 31 in the SBIOS

Numbers 31 in the SBIPS

Numbers 31 in the SBISS

Numbers 31 in the SBITS

Numbers 31 in the SBITS2

Numbers 31 in the SBITS3

Numbers 31 in the SBITS4

Numbers 31 in the SBIUS

Numbers 31 in the SBIVS

Numbers 31 in the SBT

Numbers 31 in the SBT1E

Numbers 31 in the SCHL

Numbers 31 in the SNT

Numbers 31 in the SUSU

Numbers 31 in the SUSU2

Numbers 31 in the SYNO

Numbers 31 in the TBIAOTANT

Numbers 31 in the TBT1E

Numbers 31 in the TBT1E2

Numbers 31 in the TFTIP

Numbers 31 in the TFTU

Numbers 31 in the TGNTATF3T

Numbers 31 in the THAI

Numbers 31 in the TNFD

Numbers 31 in the TNT

Numbers 31 in the TNTIK

Numbers 31 in the TNTIL

Numbers 31 in the TNTIN

Numbers 31 in the TNTIP

Numbers 31 in the TNTIZ

Numbers 31 in the TOMA

Numbers 31 in the TTENT

Numbers 31 in the UBG

Numbers 31 in the UGV

Numbers 31 in the UGV2

Numbers 31 in the UGV3

Numbers 31 in the VBL

Numbers 31 in the VDCC

Numbers 31 in the YALU

Numbers 31 in the YAPE

Numbers 31 in the YBVTP

Numbers 31 in the ZBP