Proverbs 2 (BOKSSV)
1 ڕۆڵە، ئەگەر قسەکانم وەربگریت،فەرمانەکانم لەلای خۆت هەڵبگریت، 2 هەتا گوێ بدەیتە دانایی ودڵت بدەیتە تێگەیشتن، 3 ئەگەر بانگی پەیبردن بکەیت ودەنگ بۆ تێگەیشتن هەڵبڕیت، 4 ئەگەر وەک زیو داوات کرد ووەک خشڵی شاردراوە بەدوایدا گەڕایت، 5 ئەوسا لە واتای لەخواترسی دەگەیت وناسینی خودا دەدۆزیتەوە، 6 چونکە یەزدان دانایی دەبەخشێت،زانیاری و تێگەیشتنیش لە دەمی ئەوە. 7 دانایی تەواو بۆ سەرڕاستەکان هەڵدەگرێت وقەڵغانە بۆ ئەوانەی ڕێگای تەواوەتی دەگرنەبەر، 8 بۆ چاودێری ڕێچکەی دادپەروەری وپاراستنی ڕێگای خۆشەویستانی. 9 ئینجا ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی تێدەگەیت،هەموو ڕێڕەوێکی چاک، 10 لەبەر ئەوەی دانایی دێتە ناو دڵتەوە وزانیاریش دەبێتە خۆشی دەروونت، 11 سەلیقە دەتپارێزێت وتێگەیشتن چاودێریت دەکات. 12 دانایی لە ڕێگای خراپەکاران ڕزگارت دەکات،لەو کەسانەی قسەی خوار دەکەن، 13 ئەوانەی ڕێچکەی ڕاستیان بەرداوەتاکو بە ڕێگای تاریکیدا بڕۆن، 14 ئەوانەی دڵخۆشن بە خراپەکردن،دڵشاد دەبن بە خواروخێچیێتی خراپە، 15 ئەوانەی ڕێچکەکانیان چەوتن،گەوجن لە ڕێڕەویان. 16 هەروەها دانایی لە ژنی بەدڕەوشت ڕزگارت دەکات،لە ژنی داوێنپیسی زمانلووس، 17 ئەوەی وازی لە مێردی گەنجییەتی هێناوە وپەیمانەکەی لەبەردەم خودای لەبیر کردووە. 18 بێگومان ماڵەکەی بەرەو خوارەوە دەچێت بۆ مردن وڕێڕەوەکانی بەرەو دنیای مردووانە. 19 هەموو ئەوانەی بچنە لای ناگەڕێنەوە وناگەنە ڕێچکەی ژیان. 20 کەواتە بە ڕێگای پیاوچاکاندا بڕۆ وڕێچکەی ڕاستودروستان بپارێزە، 21 چونکە سەرڕاستان لە خاکەکە نیشتەجێ دەبن وتەواوەکان تێیدا دەمێننەوە، 22 بەڵام خراپەکاران لە خاکەکە دەبڕێنەوە وناپاکانیش تێیدا ڕیشەکێش دەکرێن.