Psalms 113 (BOKSSV)
1 هەلیلویا! ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن،ستایشی ناوی یەزدان بکەن. 2 با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت،لە ئێستاوە و هەتاهەتایە. 3 لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا،با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت. 4 یەزدان لەسەر هەموو نەتەوەکان بەرزە،شکۆمەندی بەسەر ئاسمانەوەیە. 5 کێ وەک یەزدانی پەروەردگارمانە،ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە، 6 ئەوەی دەچەمێتەوەهەتا بڕوانێتە ئاسمان و زەوی؟ 7 ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە،کڵۆڵ لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە، 8 بۆ ئەوەی لەگەڵ میران داینیشێنێت،لەگەڵ میرانی گەلی خۆی. 9 ئافرەتی نەزۆک دەکاتە خاوەن ماڵ،دەیکاتە دایکێکی شادمان لەنێو منداڵانی. هەلیلویا!