Psalms 43 (BOKSSV)
1 ئەی خودایە، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە،پارێزگاریم لێ بکە لە نەتەوەیەکی خوانەناس،لە پیاوی فێڵباز و لە زۆردار دەربازم بکە. 2 تۆ خودا و قەڵای منی.بۆ وازت لێ هێنام؟بۆچی دەبێت بناڵێنم،بچەوسێمەوە بە دەست دوژمنانم؟ 3 ڕووناکی و ڕاستی خۆت بنێرە،با ئەوان ڕێنماییم بکەن،با ئەوان بمهێننە کێوی پیرۆزت،بۆ نشینگەکەت. 4 ئەوسا دێم بۆ قوربانگای خودا،خودای خۆشی و دڵشادیم،خودایە، خودای من، بە قیسارەوە ستایشت دەکەم. 5 ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟ئومێدت بە خودا هەبێت،چونکە هەر ستایشی ئەو دەکەم،ئەو ڕزگارکەر و خودامە.