Psalms 6 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە قیسارە بە شێوەی شیمینیت. زەبوورێکی داود. 1 ئەی یەزدان، لە کاتی تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە،لە کاتی تووڕەییت تەمبێم مەکە. 2 ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە داهێزراوم،ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چونکە ئێسقانەکانم ژان دەکات. 3 گیانم زۆر دەلەرزێت،هەتا کەی، ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ 4 ئەی یەزدان، بگەڕێوە و ژیانم ڕزگار بکە،بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربازم بکە، 5 چونکە مردوو ناتوانێت یادی تۆ بکات.لە جیهانی مردووان کێ ستایشت دەکات؟ 6 ئەوەندەم ناڵاند شەکەت بووم!هەموو شەوێک نوێنەکەم نوقومی فرمێسک دەکەم،جێگاکەم تەڕ دەکەم. 7 چاوەکانم لە خەفەتان کز بوون،بەهۆی دوژمنەکانمەوە بێهێز بوون. 8 ئەی هەموو بەدکاران، لێم دوور بکەونەوە،چونکە یەزدان گوێی لە دەنگی گریانم بووە. 9 یەزدان گوێی لە پاڕانەوەم بووە،یەزدان نوێژم وەردەگرێت. 10 هەموو دوژمنەکانم بە توندی شەرمەزار و ڕیسوا دەبن،لەناکاو سەرشۆڕی دایاندەگرێت و شەرمەزار دەبن.