Psalms 99 (BOKSSV)
1 یەزدان پاشایەتی دەکات،با گەلان بلەرزن،لەنێوان کەڕوبەکان لەسەر تەخت دانیشتووە،با زەوی بهەژێت. 2 یەزدان مەزنە لە سییۆن،بەرزە و بەسەر هەموو گەلانەوەیە. 3 با ستایشی ناوە مەزن و سامناکەکەت بکەن،ئەو پیرۆزە. 4 پاشا بەهێزە، حەز لە دادپەروەری دەکات.تۆ ڕاست و ڕێکیت چەسپاند،تۆ دادپەروەری و ڕاستودروستیت لەناو یاقوب دروستکردووە. 5 یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە،لە تەختەپێی کڕنۆش ببەن،ئەو پیرۆزە. 6 موسا و هارون لەناو کاهینەکانی ئەون،ساموئێل لەناو ئەو کەسانەیە بە ناوی ئەو دەپاڕێنەوە.لە یەزدان پاڕانەوە،ئەویش وەڵامی دانەوە، 7 بە ستوونی هەور قسەی لەگەڵ کردن،یاساکەیان پەیڕەو کرد، هەروەها ئەو فەرزەی پێیدان. 8 ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، تۆ وەڵامت دانەوە،خودایەکی لێبوردە بوویت،هەرچەندە تۆ لەسەر کردەوەکانیان تۆڵەت لێ سەندنەوە. 9 یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە،لە چیای پیرۆزی ئەو کڕنۆش ببەن،چونکە یەزدانی پەروەردگارمان پیرۆزە.