1 Corinthians 16 (BOKSSV)
1 بەڵام لەبارەی کۆمەک بۆ گەلی پیرۆزی خودا، چۆن کڵێساکانی گەلاتیام ڕاسپاردووە، ئێوەش ئاوا بکەن. 2 لە سەرەتای هەر هەفتەیەک با هەریەکەتان چەندی لە توانادایە بیخاتە لایەک، تاکو کۆمەکەکە ئەو کاتە نەبێت کە دەگەمە لاتان. 3 کاتێک گەیشتمە لاتان، جا ئەوانەی پەسەندکراون بە نامەوە دەیاننێرم تاکو دیارییەکانتان بگەیەننە ئۆرشەلیم. 4 ئەگەر بە باشم زانی کە منیش بچم، ئەوا لەگەڵ من دەچن. 5 کاتێک لە مەکدۆنیا تێپەڕیم دێمە لاتان، چونکە بە مەکدۆنیادا تێدەپەڕم. 6 لەوانەیە ماوەیەک لەلاتان بم، یاخود هەموو زستان، تاکو ڕێگای سەفەرم بۆ ئاسان بکەن بۆ هەر شوێنێک کە بۆی دەچم، 7 چونکە ئەم جارە نامەوێت تەنها بە سەرپێیی بتانبینم، بەڵکو هیوادارم ئەگەر عیسای خاوەن شکۆ خواستی لەسەر بێت ماوەیەک لەلاتان بمێنمەوە. 8 بەڵام هەتا ڕۆژی پەنجایەمین لە ئەفەسۆس دەمێنمەوە، 9 چونکە دەرگایەکی پان و بەرینم لێ کراوەتەوە بۆ خزمەتێکی کاریگەر، هەرچەندە دوژمنێکی زۆریشم هەیە. 10 ئەگەر تیمۆساوس هات، ئاگاداربن با لەلاتان بەبێ ترس بێت، چونکە کاری یەزدان دەکات، وەک منیش دەیکەم. 11 با کەس بە سووکی سەیری نەکات، بەڵکو بە ئاشتی بینێرنەوە لام، چونکە من و برایان چاوەڕێی دەکەین. 12 هەروەها سەبارەت بە ئەپۆلۆسی برامان، زۆر پاڕامەوە کە لەگەڵ برایان بێتە لاتان، ئەو هەرگیز نەیویست ئێستا بێتە لاتان، بەڵام کە بۆی ڕێککەوت، دێت. 13 ئێشک بگرن، لە باوەڕ بچەسپێن، ئازا و بەهێز بن. 14 هەرچییەک دەکەن لە خۆشەویستییەوە بیکەن. 15 ئێوە دەزانن ماڵی ستیفاناس لە ئەخایا پێشەبەرە بوون و خۆیان بۆ خزمەتکردنی گەلی پیرۆزی خودا تەرخان کردبوو. خوشکان و برایان، لێتان دەپاڕێمەوە، 16 کە ئێوەش ملکەچی وەک ئەوانە بن، هەموو ئەوانەی لەگەڵیان ئیش دەکەن و ماندوو دەبن. 17 بە هاتنی ستیفاناس و فەرتوناتۆس و ئەخایکۆس دڵشاد بووم، چونکە شوێنی ئێوەیان گرتەوە. 18 هەروەها چونکە ئەوان ڕۆحی من و ئێوەیان گەشاندەوە. بۆیە ئەو جۆرە کەسانە بناسن. 19 کڵێساکانی ئاسیا سڵاوتان لێدەکەن.ئەکیلا و پریسکیلا، لەگەڵ ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەیانن بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە بە گەرمی سڵاوتان لێدەکەن. 20 هەموو خوشک و برایان سڵاوتان لێدەکەن.بە ماچی پیرۆز سڵاو لە یەکتری بکەن. 21 من پۆڵسم، ئەم سڵاوە بە دەستی خۆم دەنووسم. 22 بەڵێ ئەو کەسەی عیسای خاوەن شکۆی خۆشناوێت با نەفرەتی لێ بێت! ئەی پەروەردگار، وەرە! 23 نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆتان لەگەڵ بێت. 24 خۆشەویستیی من لەگەڵ هەمووتان بێت کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن. ئامین.
In Other Versions
1 Corinthians 16 in the ANGEFD
1 Corinthians 16 in the ANTPNG2D
1 Corinthians 16 in the BNTABOOT
1 Corinthians 16 in the BOATCB
1 Corinthians 16 in the BOATCB2
1 Corinthians 16 in the BOGWICC
1 Corinthians 16 in the BOHLNT
1 Corinthians 16 in the BOHNTLTAL
1 Corinthians 16 in the BOILNTAP
1 Corinthians 16 in the BOITCV
1 Corinthians 16 in the BOKCV2
1 Corinthians 16 in the BOKHWOG
1 Corinthians 16 in the BOLCB2
1 Corinthians 16 in the BONUT2
1 Corinthians 16 in the BOPLNT
1 Corinthians 16 in the BOTLNT
1 Corinthians 16 in the KBT1ETNIK
1 Corinthians 16 in the SBIBS2
1 Corinthians 16 in the SBIIS2
1 Corinthians 16 in the SBIIS3
1 Corinthians 16 in the SBIKS2
1 Corinthians 16 in the SBITS2
1 Corinthians 16 in the SBITS3
1 Corinthians 16 in the SBITS4
1 Corinthians 16 in the TBIAOTANT
1 Corinthians 16 in the TBT1E2