1 Kings 13 (BOKSSV)

1 ئەوە بوو پیاوێکی خودا بە فەرمایشتی یەزدان لە یەهوداوە هاتە بێت‌ئێل، یارۆڤعامیش لەلای قوربانگاکەوە ڕاوەستابوو بۆ بخوور سووتاندن. 2 پیاوەکە بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان ڕووەو قوربانگاکە هاواری کرد و گوتی: «ئەی قوربانگا! ئەی قوربانگا! یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”کوڕێک لە نەوەی داود دەبێت، ناوی یۆشیایە، کاهینانی نزرگەکانی سەر بەرزاییت لەسەر سەردەبڕێت، ئەوانەی بخوورت لەسەر دەسووتێنن، ئێسکی مرۆڤیشت لەسەر دەسووتێنرێ.“» 3 هەر لەو ڕۆژەشدا پیاوەکەی خودا نیشانەیەکی دا و گوتی: «ئەمەش ئەو نیشانەیە کە یەزدان فەرموویەتی، قوربانگاکە شەق دەبات و خۆڵەمێشەکەی سەریشی پەرشوبڵاو دەبێتەوە.» 4 کاتێک یارۆڤعامی پاشا گوێی لە قسەی پیاوەکەی خودا بوو، کە لە بێت‌ئێل ڕووەو قوربانگاکە کردی، یارۆڤعام لە قوربانگاکەوە دەستی درێژکرد و گوتی: «بیگرن!» بەڵام ئەو دەستەی کە ڕووەو ئەو درێژی کرد وشک بوو، نەیتوانی بیکێشێتەوە. 5 قوربانگاکەش شەقی برد و خۆڵەمێشەکەی سەری پەرشوبڵاو بووەوە، هەروەک ئەو نیشانەیەی پیاوەکەی خودا بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان ئاماژەی کرد. 6 ئینجا پاشا بە پیاوەکەی خودای گوت: «تکایە لە بەرامبەر یەزدانی پەروەردگارت بپاڕێوە و لە پێناوی من نزا بکە هەتا دەستم چاک بێتەوە.» پیاوەکەی خوداش لە بەرامبەر یەزدان پاڕایەوە، دەستی پاشا وەک جاری جاران چاک بووەوە. 7 پاشا بە پیاوەکەی خودای گوت: «لەگەڵم وەرە ماڵەوە، پشوو بدە و پاداشتیشت دەدەمێ.» 8 پیاوەکەی خوداش بە پاشای گوت: «ئەگەر نیوەی ماڵەکەشتم بدەیتێ، لەگەڵت نایەم، لەم شوێنە نان ناخۆم و ئاو ناخۆمەوە، 9 چونکە بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان بەم جۆرە فەرمانم پێکراوە: ”نە نان بخۆ و نە ئاو بخۆوە و نە بەو ڕێگایەشدا بگەڕێوە کە پێیدا چوویت.“» 10 ئینجا بە ڕێگایەکی دیکەدا ڕۆیشت و بەو ڕێگایەدا نەگەڕایەوە کە پێیدا هاتە بێت‌ئێل. 11 پێغەمبەرێکی پیر هەبوو لە بێت‌ئێل دەژیا، کوڕەکانی هاتن و هەموو ئەو کارەیان بۆ گێڕایەوە کە پیاوەکەی خودا لەو ڕۆژەدا لە بێت‌ئێل کردی، ئەو قسانەش کە بە پاشای گوتبوو، بۆ باوکیان گێڕایەوە. 12 باوکیشیان لێی پرسین: «بە کام ڕێگادا ڕۆیشت؟» کوڕەکانی ئەو ڕێگایەیان پیشان دا کە پیاوەکەی خودا ئەوەی لە یەهوداوە هاتبوو پێیدا ڕۆیشتبوو. 13 ئینجا بە کوڕەکانی گوت: «گوێدرێژەکەم بۆ کورتان بکەن.» ئەوانیش گوێدرێژەکەیان بۆ کورتان کرد و سواری بوو. 14 لەدوای پیاوەکەی خودا ڕۆیشت و دۆزییەوە لەژێر دار بەڕووێکدا دانیشتبوو، پێی گوت: «ئایا تۆ پیاوەکەی خودایت، ئەوەی لە یەهوداوە هاتووە؟»ئەویش گوتی: «بەڵێ ئەوم.» 15 پێی گوت: «لەگەڵم وەرە ماڵەوە و نان بخۆ.» 16 پیاوەکەی خوداش گوتی: «ناتوانم لەگەڵت بگەڕێمەوە و لەگەڵت نایەمە ژوورەوە، لەم شوێنە لەگەڵت نان ناخۆم و ئاو ناخۆمەوە، 17 چونکە بە فەرمایشتی یەزدان پێم گوتراوە: ”لەوێدا نان مەخۆ و ئاو مەخۆوە و بەو ڕێگایەدا مەگەڕێوە کە پێیدا ڕۆیشتی.“» 18 ئەویش پێی گوت: «هەروەها منیش وەک تۆ پێغەمبەرم و فریشتەیەک بە فەرمایشتی یەزدان قسەی لەگەڵ کردم و فەرمووی: ”لەگەڵ خۆتدا بیبە ماڵەکەت هەتا نان بخوات و ئاو بخواتەوە.“» بەمە درۆی لەگەڵ کرد. 19 پیاوەکەی خوداش لەگەڵی گەڕایەوە و لە ماڵەکەی نانی خوارد و ئاوی خواردەوە. 20 لە کاتێکدا کە لەسەر خوانەکە دانیشتبوون، ئەوە بوو فەرمایشتی یەزدان هات بۆ پێغەمبەرەکەی کە گەڕاندییەوە. 21 بانگی پیاوەکەی خودای کرد، ئەوەی لە یەهوداوە هاتبوو و گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”لەبەر ئەوەی سەرپێچی فەرمایشتی یەزدانت کرد و کارت بەو فەرمانە نەکرد کە یەزدانی پەروەردگارت پێی کردیت، 22 گەڕایتەوە و نانت خوارد و ئاوت خواردەوە لەو شوێنەی کە پێت گوترا نان و ئاوی لێ مەخۆ، لەبەر ئەوە لاشەکەت ناچێتە ناو گۆڕی باوباپیرانت.“» 23 پاش ئەوەی پیاوەکەی خودا خواردی و خواردیەوە، ئەو پێغەمبەرەی کە گەڕاندبوویەوە، گوێدرێژەکەی بۆ کورتان کرد. 24 جا ڕۆیشت و لە ڕێگا شێرێکی لێ پەیدا بوو، کوشتی. لاشەکەی لەسەر ڕێگاکە کەوتبوو، گوێدرێژ و شێرەکەش لەلای لاشەکە ڕاوەستابوون. 25 لەو کاتەدا چەند پیاوێک تێپەڕین و بینییان لاشەکە لەسەر ڕێگاکە کەوتووە و شێرەکەش لەلای لاشەکە ڕاوەستاوە، ئینجا چوون و ئەو هەواڵەیان لەو شارەدا بڵاوکردەوە کە پێغەمبەرە پیرەکە تێیدا دەژیا. 26 کاتێک ئەو پێغەمبەرەی کە ئەوی گەڕاندەوە لەسەر ڕێگاکە بیستی، گوتی: «ئەوە پیاوەکەی خودایە کە سەرپێچی فەرمایشتی یەزدانی کرد. یەزدانیش دایە دەستی شێر و پەلاماری دا و کوشتی، هەروەک یەزدان فەرمووی ئاوای بەسەرهات.» 27 ئینجا بە کوڕەکانی گوت: «گوێدرێژەکەم بۆ کورتان بکەن.» ئەوانیش کورتانیان کرد. 28 چوو و لاشەکەی بینییەوە لەسەر ڕێگاکە کەوتبوو، گوێدرێژەکە و شێرەکەش لەلای لاشەکە ڕاوەستابوون. شێرەکە لاشەکەی نەخواردبوو، پەلاماری گوێدرێژەکەشی نەدابوو. 29 پێغەمبەرەکە لاشەی پیاوەکەی خودای هەڵگرت و خستییە سەر گوێدرێژەکە و بردییەوە، پێغەمبەرە پیرەکە هاتە ناو شارەکەوە هەتا بینێژێت و پرسەی بۆ بگرێت. 30 ئینجا لاشەکەی خستە ناو گۆڕەکەی خۆی، شیوەنیان بۆ گێڕا و گوتیان: «ئای براکەم!» 31 پاش ئەوەی کە ناشتیان، قسەی لەگەڵ کوڕەکانی کرد و گوتی: «کە مردم لەو گۆڕەدا بمنێژن کە پیاوەکەی خودای تێدا نێژرا، ئێسکەکانم لەتەنیشت ئێسکەکانی ئەو دابنێن، 32 چونکە بە تەواوی ئەو پەیامە دێتە دی، کە بەپێی فەرمایشتی یەزدان ڕووەو قوربانگاکەی بێت‌ئێل و ڕووەو هەموو نزرگەکانی سەر بەرزایی کردی، ئەوانەی لە شارۆچکەکانی سامیرەدان.» 33 تەنانەت لەدوای ئەم ڕووداوەش، یارۆڤعام لە ڕێگا خراپەکەی پاشگەز نەبووەوە، بەڵکو دووبارە لە هەموو لایەکی گەلەوە خەڵکی کردە کاهینی نزرگەکانی سەر بەرزایی، هەرکەسێک دەیویست ببێتە کاهین، ئەرکی پێ دەسپارد و دەبووە یەکێک لە کاهینانی نزرگەکانی سەر بەرزایی. 34 ئەمە بووە گوناه بۆ بنەماڵەی یارۆڤعام، بووە هۆی وێرانبوون و لەناوچوونیان لەسەر ڕووی زەوی.

In Other Versions

1 Kings 13 in the ANGEFD

1 Kings 13 in the ANTPNG2D

1 Kings 13 in the AS21

1 Kings 13 in the BAGH

1 Kings 13 in the BBPNG

1 Kings 13 in the BBT1E

1 Kings 13 in the BDS

1 Kings 13 in the BEV

1 Kings 13 in the BHAD

1 Kings 13 in the BIB

1 Kings 13 in the BLPT

1 Kings 13 in the BNT

1 Kings 13 in the BNTABOOT

1 Kings 13 in the BNTLV

1 Kings 13 in the BOATCB

1 Kings 13 in the BOATCB2

1 Kings 13 in the BOBCV

1 Kings 13 in the BOCNT

1 Kings 13 in the BOECS

1 Kings 13 in the BOGWICC

1 Kings 13 in the BOHCB

1 Kings 13 in the BOHCV

1 Kings 13 in the BOHLNT

1 Kings 13 in the BOHNTLTAL

1 Kings 13 in the BOICB

1 Kings 13 in the BOILNTAP

1 Kings 13 in the BOITCV

1 Kings 13 in the BOKCV

1 Kings 13 in the BOKCV2

1 Kings 13 in the BOKHWOG

1 Kings 13 in the BOLCB

1 Kings 13 in the BOLCB2

1 Kings 13 in the BOMCV

1 Kings 13 in the BONAV

1 Kings 13 in the BONCB

1 Kings 13 in the BONLT

1 Kings 13 in the BONUT2

1 Kings 13 in the BOPLNT

1 Kings 13 in the BOSCB

1 Kings 13 in the BOSNC

1 Kings 13 in the BOTLNT

1 Kings 13 in the BOVCB

1 Kings 13 in the BOYCB

1 Kings 13 in the BPBB

1 Kings 13 in the BPH

1 Kings 13 in the BSB

1 Kings 13 in the CCB

1 Kings 13 in the CUV

1 Kings 13 in the CUVS

1 Kings 13 in the DBT

1 Kings 13 in the DGDNT

1 Kings 13 in the DHNT

1 Kings 13 in the DNT

1 Kings 13 in the ELBE

1 Kings 13 in the EMTV

1 Kings 13 in the ESV

1 Kings 13 in the FBV

1 Kings 13 in the FEB

1 Kings 13 in the GGMNT

1 Kings 13 in the GNT

1 Kings 13 in the HARY

1 Kings 13 in the HNT

1 Kings 13 in the IRVA

1 Kings 13 in the IRVB

1 Kings 13 in the IRVG

1 Kings 13 in the IRVH

1 Kings 13 in the IRVK

1 Kings 13 in the IRVM

1 Kings 13 in the IRVM2

1 Kings 13 in the IRVO

1 Kings 13 in the IRVP

1 Kings 13 in the IRVT

1 Kings 13 in the IRVT2

1 Kings 13 in the IRVU

1 Kings 13 in the ISVN

1 Kings 13 in the JSNT

1 Kings 13 in the KAPI

1 Kings 13 in the KBT1ETNIK

1 Kings 13 in the KBV

1 Kings 13 in the KJV

1 Kings 13 in the KNFD

1 Kings 13 in the LBA

1 Kings 13 in the LBLA

1 Kings 13 in the LNT

1 Kings 13 in the LSV

1 Kings 13 in the MAAL

1 Kings 13 in the MBV

1 Kings 13 in the MBV2

1 Kings 13 in the MHNT

1 Kings 13 in the MKNFD

1 Kings 13 in the MNG

1 Kings 13 in the MNT

1 Kings 13 in the MNT2

1 Kings 13 in the MRS1T

1 Kings 13 in the NAA

1 Kings 13 in the NASB

1 Kings 13 in the NBLA

1 Kings 13 in the NBS

1 Kings 13 in the NBVTP

1 Kings 13 in the NET2

1 Kings 13 in the NIV11

1 Kings 13 in the NNT

1 Kings 13 in the NNT2

1 Kings 13 in the NNT3

1 Kings 13 in the PDDPT

1 Kings 13 in the PFNT

1 Kings 13 in the RMNT

1 Kings 13 in the SBIAS

1 Kings 13 in the SBIBS

1 Kings 13 in the SBIBS2

1 Kings 13 in the SBICS

1 Kings 13 in the SBIDS

1 Kings 13 in the SBIGS

1 Kings 13 in the SBIHS

1 Kings 13 in the SBIIS

1 Kings 13 in the SBIIS2

1 Kings 13 in the SBIIS3

1 Kings 13 in the SBIKS

1 Kings 13 in the SBIKS2

1 Kings 13 in the SBIMS

1 Kings 13 in the SBIOS

1 Kings 13 in the SBIPS

1 Kings 13 in the SBISS

1 Kings 13 in the SBITS

1 Kings 13 in the SBITS2

1 Kings 13 in the SBITS3

1 Kings 13 in the SBITS4

1 Kings 13 in the SBIUS

1 Kings 13 in the SBIVS

1 Kings 13 in the SBT

1 Kings 13 in the SBT1E

1 Kings 13 in the SCHL

1 Kings 13 in the SNT

1 Kings 13 in the SUSU

1 Kings 13 in the SUSU2

1 Kings 13 in the SYNO

1 Kings 13 in the TBIAOTANT

1 Kings 13 in the TBT1E

1 Kings 13 in the TBT1E2

1 Kings 13 in the TFTIP

1 Kings 13 in the TFTU

1 Kings 13 in the TGNTATF3T

1 Kings 13 in the THAI

1 Kings 13 in the TNFD

1 Kings 13 in the TNT

1 Kings 13 in the TNTIK

1 Kings 13 in the TNTIL

1 Kings 13 in the TNTIN

1 Kings 13 in the TNTIP

1 Kings 13 in the TNTIZ

1 Kings 13 in the TOMA

1 Kings 13 in the TTENT

1 Kings 13 in the UBG

1 Kings 13 in the UGV

1 Kings 13 in the UGV2

1 Kings 13 in the UGV3

1 Kings 13 in the VBL

1 Kings 13 in the VDCC

1 Kings 13 in the YALU

1 Kings 13 in the YAPE

1 Kings 13 in the YBVTP

1 Kings 13 in the ZBP