1 Kings 14 (BOKSSV)

1 لەو کاتەدا ئەبیای کوڕی یارۆڤعام نەخۆش کەوت. 2 یارۆڤعام بە ژنەکەی گوت: «هەستە و شێوەی خۆت بگۆڕە هەتا نەزانن کە تۆ ژنی یارۆڤعامیت و بڕۆ بۆ شیلۆ، ئەوەتا لەوێ ئاحییا پێغەمبەری لێیە، ئەو دەربارەی من گوتی کە دەبمە پاشای ئەم گەلە. 3 لەگەڵ دەستت دە نان و هەندێک کێک و گۆزەیەک هەنگوین ببە و بڕۆ لای، ئەو پێت ڕادەگەیەنێت کوڕەکە چی لێدێت.» 4 ژنەکەی یارۆڤعامیش بەو جۆرەی کرد و هەستا و چوو بۆ شیلۆ، چوو بۆ ماڵی ئاحییا.ئاحییاش نەیدەتوانی ببینێت، چونکە بەهۆی پیرییەوە چاوەکانی کز ببوون. 5 یەزدانیش بە ئاحییای فەرموو: «ئەوەتا ژنەکەی یارۆڤعام دێتە لات تاکو شتێکت لەبارەی کوڕەکەیەوە لێ بپرسێت، چونکە نەخۆشە. تۆش لە وەڵامدا ئەمە و ئەوەی پێ بڵێ. کە دێتە ژوورەوە، خۆی بە کەسێکی دیکە نیشان دەدات.» 6 ئەوە بوو کە ئاحییا گوێی لە دەنگی پێی بوو لە دەرگاکەوە دەهاتە ژوورەوە، گوتی: «ژنەکەی یارۆڤعام، وەرە ژوورەوە. بۆچی وا شێوەی خۆتت گۆڕیوە؟ من نێردراوی هەواڵێکی ناخۆشم بۆ تۆ. 7 بڕۆ و بە یارۆڤعام بڵێ: یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”لەنێو گەل پایەبەرزم کردیت و تۆم کردە فەرمانڕەوای ئیسرائیلی گەلەکەم. 8 پاشایەتییەکەم لە بنەماڵەی داود سەندەوە و دامە تۆ، تۆش وەک داودی بەندەم نەبوویت، ئەوەی کاری بە ڕاسپاردەکانم کرد و ئەوەی بە هەموو دڵییەوە دوام کەوت، بۆ ئەوەی تەنها ئەوەی لەبەرچاومدا ڕاستە بیکات. 9 بەڵام تۆ لە هەموو ئەوانەی پێش خۆت زیاتر خراپەت کرد و چوویت خودای دیکەت لەگەڵ بتە داڕێژراوەکان بۆ خۆت دروستکرد، تاکو پەستم بکەیت، هەروەها منیشت پشتگوێ خست. 10 «”لەبەر ئەوە، بنەماڵەی یارۆڤعام تووشی کارەسات دەکەم. هەموو نێرینەیەکی بنەماڵەی یارۆڤعام لە ئیسرائیل بنبڕ دەکەم، جا کۆیلە بێت یان ئازاد. پاشماوەی بنەماڵەی یارۆڤعام دەسووتێنم، هەروەک چۆن تەپاڵە هەتا تەواو دەبێت دەسووتێنرێت. 11 هەرکەسێکی یارۆڤعام لەناو شار بمرێت سەگ دەیخوات و هەرکەسێکیش لە دەشتودەر بمرێت باڵندەی ئاسمان دەیخوات. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە!“ 12 «تۆش هەستە و بگەڕێوە ماڵەکەت، کە پێ دەخەیتە ناو شارەکە کوڕەکەت دەمرێت. 13 هەموو ئیسرائیلیش شیوەنی بۆ دەگێڕن و دەینێژن، چونکە تەنها ئەم لە نەوەی یارۆڤعام دەچێتە ناو گۆڕ، لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل لە هەموو بنەماڵەی یارۆڤعام تەنها لە ئەودا چاکەی بینی. 14 «یەزدان خۆی پاشایەک بۆ ئیسرائیل دادەنێت کە ماڵی یارۆڤعام بنبڕ دەکات. ئەمە ڕۆژەکەیە! بەڵێ، ئەمە ڕۆژەکەیە. 15 یەزدان لە ئیسرائیلیش دەدات، وەک قامیشێک کە چۆن لەناو ئاو دەلەرێتەوە. ئیسرائیل لەم زەوییە چاکە ڕیشەکێش دەکات کە داویەتییە باوباپیرانیان و بۆ ئەوبەری ڕووباری فورات پەرتەوازەیان دەکات، لەبەر ئەوەی ستوونە ئەشێراکانیان دروستکرد و یەزدانیان پەست کرد. 16 خودا ئیسرائیل ڕادەست دەکات بەهۆی گوناهەکانی یارۆڤعام و گوناهەکانی ئیسرائیل کە ئەو هۆکاری ئەنجامدانیان بوو.» 17 ئینجا ژنەکەی یارۆڤعام هەستا و ڕۆیشت، چوو بۆ تیرزە. کاتێک گەیشتە بەردەرگای ماڵ کوڕەکە مرد. 18 ناشتیان و هەموو ئیسرائیل شیوەنی بۆ گێڕا، هەروەک یەزدان لە ڕێگەی بەندەی خۆی، ئاحییای پێغەمبەرەوە فەرمووی. 19 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یارۆڤعامیش کە چۆن جەنگاوە و چۆن پاشایەتی کردووە، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 20 یارۆڤعام بیست و دوو ساڵ پاشایەتی کرد، ئینجا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە. ئیتر نادابی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 21 ڕەحەڤەعامی کوڕی سلێمان، کە نەعمای عەمۆنی دایکی بوو، لە تەمەنی چل و یەک ساڵی لە یەهودا بوو بە پاشا. حەڤدە ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ئەو شارەی یەزدان لەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل هەڵیبژارد هەتا ناوی خۆی تێدا دابنێت. 22 گەلی یەهوداش لەبەرچاوی یەزدان خراپەکارییان کرد، ئینجا بەو گوناهانەی کە کردیان لە باوباپیرانیان زیاتر ئیرەیی یەزدانیان وروژاند. 23 هەروەها ئەوانیش نزرگەی سەر بەرزایی و بەردی تەرخانکراو و ستوونە ئەشێراکانیان لەسەر هەر گردێکی بەرز و لەژێر هەر دارێکی سەوز بۆ خۆیان دامەزراند. 24 تەنانەت پیاوی لەشفرۆشیش لە نزرگەکانی خاکەکە هەبوو، هەموو نەریتە قێزەونەکانی ئەو گەلانەیان کرد کە یەزدان لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل وەدەرینان. 25 لە پێنجەمین ساڵی پاشایەتی ڕەحەڤەعام، شیشەقی پاشای میسر هێرشی کردە سەر ئۆرشەلیم. 26 گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشا و هەرچی هەبوو بردی، هەموو قەڵغانە زێڕینەکانیشی برد، کە سلێمان دروستی کردبوون. 27 لەبەر ئەوە ڕەحەڤەعام پاشا لە جێی ئەوانە قەڵغانی بڕۆنزی دروستکرد و دایە دەستی سەرکردەی پاسەوانەکانی دەروازەی کۆشکی شاهانە. 28 هەر کاتێک پاشا بۆ پەرستگای یەزدان دەچوو، پاسەوانەکان قەڵغانەکانیان هەڵدەگرت و پاشان دەیانگەڕاندەوە ژووری پاسەوانەکان. 29 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ڕەحەڤەعام و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. 30 بەردەوام جەنگ لەنێوان ڕەحەڤەعام و یارۆڤعام هەبوو. 31 ئیتر ڕەحەڤەعام لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لەلای ئەوان لە شاری داود بە خاک سپێردرا، نەعمای عەمۆنی دایکی بوو. ئەبیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.

In Other Versions

1 Kings 14 in the ANGEFD

1 Kings 14 in the ANTPNG2D

1 Kings 14 in the AS21

1 Kings 14 in the BAGH

1 Kings 14 in the BBPNG

1 Kings 14 in the BBT1E

1 Kings 14 in the BDS

1 Kings 14 in the BEV

1 Kings 14 in the BHAD

1 Kings 14 in the BIB

1 Kings 14 in the BLPT

1 Kings 14 in the BNT

1 Kings 14 in the BNTABOOT

1 Kings 14 in the BNTLV

1 Kings 14 in the BOATCB

1 Kings 14 in the BOATCB2

1 Kings 14 in the BOBCV

1 Kings 14 in the BOCNT

1 Kings 14 in the BOECS

1 Kings 14 in the BOGWICC

1 Kings 14 in the BOHCB

1 Kings 14 in the BOHCV

1 Kings 14 in the BOHLNT

1 Kings 14 in the BOHNTLTAL

1 Kings 14 in the BOICB

1 Kings 14 in the BOILNTAP

1 Kings 14 in the BOITCV

1 Kings 14 in the BOKCV

1 Kings 14 in the BOKCV2

1 Kings 14 in the BOKHWOG

1 Kings 14 in the BOLCB

1 Kings 14 in the BOLCB2

1 Kings 14 in the BOMCV

1 Kings 14 in the BONAV

1 Kings 14 in the BONCB

1 Kings 14 in the BONLT

1 Kings 14 in the BONUT2

1 Kings 14 in the BOPLNT

1 Kings 14 in the BOSCB

1 Kings 14 in the BOSNC

1 Kings 14 in the BOTLNT

1 Kings 14 in the BOVCB

1 Kings 14 in the BOYCB

1 Kings 14 in the BPBB

1 Kings 14 in the BPH

1 Kings 14 in the BSB

1 Kings 14 in the CCB

1 Kings 14 in the CUV

1 Kings 14 in the CUVS

1 Kings 14 in the DBT

1 Kings 14 in the DGDNT

1 Kings 14 in the DHNT

1 Kings 14 in the DNT

1 Kings 14 in the ELBE

1 Kings 14 in the EMTV

1 Kings 14 in the ESV

1 Kings 14 in the FBV

1 Kings 14 in the FEB

1 Kings 14 in the GGMNT

1 Kings 14 in the GNT

1 Kings 14 in the HARY

1 Kings 14 in the HNT

1 Kings 14 in the IRVA

1 Kings 14 in the IRVB

1 Kings 14 in the IRVG

1 Kings 14 in the IRVH

1 Kings 14 in the IRVK

1 Kings 14 in the IRVM

1 Kings 14 in the IRVM2

1 Kings 14 in the IRVO

1 Kings 14 in the IRVP

1 Kings 14 in the IRVT

1 Kings 14 in the IRVT2

1 Kings 14 in the IRVU

1 Kings 14 in the ISVN

1 Kings 14 in the JSNT

1 Kings 14 in the KAPI

1 Kings 14 in the KBT1ETNIK

1 Kings 14 in the KBV

1 Kings 14 in the KJV

1 Kings 14 in the KNFD

1 Kings 14 in the LBA

1 Kings 14 in the LBLA

1 Kings 14 in the LNT

1 Kings 14 in the LSV

1 Kings 14 in the MAAL

1 Kings 14 in the MBV

1 Kings 14 in the MBV2

1 Kings 14 in the MHNT

1 Kings 14 in the MKNFD

1 Kings 14 in the MNG

1 Kings 14 in the MNT

1 Kings 14 in the MNT2

1 Kings 14 in the MRS1T

1 Kings 14 in the NAA

1 Kings 14 in the NASB

1 Kings 14 in the NBLA

1 Kings 14 in the NBS

1 Kings 14 in the NBVTP

1 Kings 14 in the NET2

1 Kings 14 in the NIV11

1 Kings 14 in the NNT

1 Kings 14 in the NNT2

1 Kings 14 in the NNT3

1 Kings 14 in the PDDPT

1 Kings 14 in the PFNT

1 Kings 14 in the RMNT

1 Kings 14 in the SBIAS

1 Kings 14 in the SBIBS

1 Kings 14 in the SBIBS2

1 Kings 14 in the SBICS

1 Kings 14 in the SBIDS

1 Kings 14 in the SBIGS

1 Kings 14 in the SBIHS

1 Kings 14 in the SBIIS

1 Kings 14 in the SBIIS2

1 Kings 14 in the SBIIS3

1 Kings 14 in the SBIKS

1 Kings 14 in the SBIKS2

1 Kings 14 in the SBIMS

1 Kings 14 in the SBIOS

1 Kings 14 in the SBIPS

1 Kings 14 in the SBISS

1 Kings 14 in the SBITS

1 Kings 14 in the SBITS2

1 Kings 14 in the SBITS3

1 Kings 14 in the SBITS4

1 Kings 14 in the SBIUS

1 Kings 14 in the SBIVS

1 Kings 14 in the SBT

1 Kings 14 in the SBT1E

1 Kings 14 in the SCHL

1 Kings 14 in the SNT

1 Kings 14 in the SUSU

1 Kings 14 in the SUSU2

1 Kings 14 in the SYNO

1 Kings 14 in the TBIAOTANT

1 Kings 14 in the TBT1E

1 Kings 14 in the TBT1E2

1 Kings 14 in the TFTIP

1 Kings 14 in the TFTU

1 Kings 14 in the TGNTATF3T

1 Kings 14 in the THAI

1 Kings 14 in the TNFD

1 Kings 14 in the TNT

1 Kings 14 in the TNTIK

1 Kings 14 in the TNTIL

1 Kings 14 in the TNTIN

1 Kings 14 in the TNTIP

1 Kings 14 in the TNTIZ

1 Kings 14 in the TOMA

1 Kings 14 in the TTENT

1 Kings 14 in the UBG

1 Kings 14 in the UGV

1 Kings 14 in the UGV2

1 Kings 14 in the UGV3

1 Kings 14 in the VBL

1 Kings 14 in the VDCC

1 Kings 14 in the YALU

1 Kings 14 in the YAPE

1 Kings 14 in the YBVTP

1 Kings 14 in the ZBP