1 Kings 16 (BOKSSV)

1 فەرمایشتی یەزدان بۆ یێهوی کوڕی حەنانی هات سەبارەت بە بەعشا: 2 «لەبەر ئەوەی لە خۆڵەوە تۆم بەرزکردەوە و تۆم کردە فەرمانڕەوای ئیسرائیلی گەلەکەی خۆم، بەڵام تۆ ڕێچکەی یارۆڤعامت گرتەبەر و وات لە ئیسرائیلی گەلەکەی من کرد گوناه بکەن و بە گوناهەکانیان پەستم بکەن، 3 لەبەر ئەوە بەعشا و بنەماڵەکەی ڕیشەکێش دەکەم، بنەماڵەکەی تۆ وەک بنەماڵەکەی یارۆڤعامی کوڕی نەڤاتی لێ دەکەم. 4 هەرکەسێکی بەعشا لە شار بمرێت سەگ دەیخوات، ئەوەشی لە کێڵگە بمرێت باڵندەی ئاسمان.» 5 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی بەعشا، ئەوەی کردی و ئەو پاڵەوانییەتییەی کە نواندی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 6 بەعشا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە تیرزە نێژرا. ئیتر ئێلەی کوڕیشی لە جێی ئەو بوو بە پاشا. 7 هەروەها لە ڕێگەی یێهو پێغەمبەری کوڕی حەنانیەوە فەرمایشتی یەزدان هات سەبارەت بە بەعشا و بنەماڵەکەی بەهۆی هەموو ئەو خراپانەی لەبەرچاوی یەزدان کردبووی، بەوەی کە بە کردەوەکانی پەستی کرد، وەک بنەماڵەی یارۆڤعامی لێهات، هەروەها بەهۆی ئەوەشەوە کە بنەماڵەی یارۆڤعامی لەناو برد. 8 لە بیست و شەشەمین ساڵی پاشایەتی ئاسا پاشای یەهودا، ئێلەی کوڕی بەعشا لە تیرزە بوو بە پاشای ئیسرائیل، دوو ساڵ پاشایەتی کرد. 9 زیمری کاربەدەستی کە فەرماندەی نیوەی گالیسکەکانی پاشا بوو، پیلانی لە دژی گێڕا. کاتێک ئێلە لە ماڵی ئەرچا بوو لە تیرزە، ئەوەی کە سەرپەرشتیاری کۆشکەکەی ئەو بوو لە تیرزە، دەیخواردەوە و سەرخۆش بوو، 10 زیمری هاتە ژوورەوە و لێیدا و کوشتی. لە بیست و حەوتەمین ساڵی ئاسا پاشای یەهودا لە جێی ئەو بوو بە پاشا. 11 کاتێک بوو بە پاشا و لەسەر تەختەکەی ئەو دانیشت، هەموو بنەماڵەی بەعشای کوشت. بە جۆرێک کە هیچ نێرینەیەکی لە کەسوکار و نزیک و دۆستانی نەهێشتەوە. 12 زیمری هەموو بنەماڵەی بەعشای لەناوبرد، هەروەکو فەرمایشتەکەی یەزدان کە لە ڕێگەی یێهو پێغەمبەرەوە سەبارەت بە بەعشا فەرمووبووی. 13 لەبەر هەموو گوناهەکانی بەعشا و گوناهەکانی ئێلەی کوڕی کە کردیان و بەهۆیانەوە وایان لە ئیسرائیل کرد گوناه بکەن و بە بتە پووچەکانیان یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل پەست بکەن. 14 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئێلە و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 15 لە بیست و حەوتەمین ساڵی پاشایەتی ئاسا پاشای یەهودا، زیمری حەوت ڕۆژ لە تیرزە بوو بە پاشا، سوپاش گەمارۆی گیبەتۆنی فەلەستییەکانیان دابوو. 16 کاتێک ئەو ئیسرائیلییانەی کە گەمارۆی گیبەتۆنیان دابوو بیستیان گوترا زیمری پیلانی گێڕاوە و پاشاشی کوشتووە، هەموویان هەر لەو ڕۆژەدا لەناو ئۆردوگاکە جاڕیان دا و عۆمریی فەرماندەی گشتی سوپایان کردە پاشای ئیسرائیل. 17 ئینجا عۆمری و هەموو ئیسرائیل لەگەڵی لە گیبەتۆنەوە کشانەوە و تیرزەیان گەمارۆ دا. 18 ئەوە بوو کە زیمری بینی شارەکە گیرا، چووە ناو قەڵای کۆشکی پاشا، کۆشکی پاشای بە ئاگر بەسەر خۆیدا سووتاند و مرد، 19 ئەمەش بەهۆی ئەو گوناهانەوە بوو کە کردی، بەوەی لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، بەدوای ڕێگای یارۆڤعام کەوت و هەمان گوناهی ئەوی کرد کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. 20 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی زیمری و ئەو پیلانەی کە گێڕای لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 21 لەو کاتەدا گەلی ئیسرائیل بووە دوو بەش، نیوەی گەل بەدوای تیڤنی کوڕی گینەتەوە بوون هەتا بیکەنە پاشا، نیوەکەی دیکەش بەدوای عۆمرییەوە بوون. 22 ئەو نیوەیەی گەل کە بەدوای عۆمرییەوە بوون زاڵبوون بەسەر ئەو نیوەیەی کە بەدوای تیڤنی کوڕی گینەتەوە بوون، جا تیڤنی کوژرا و عۆمری بوو بە پاشا. 23 لە سی و یەکەمین ساڵی پاشایەتی ئاسا پاشای یەهودا عۆمری بوو بە پاشای ئیسرائیل، بۆ ماوەی دوازدە ساڵ پاشایەتی کرد، شەش ساڵ لە تیرزە بوو. 24 ئینجا چیای سامیرەی لە شەمەر بە دوو تالنت زیو کڕی و دەستی بە بنیادنان کرد لە چیاکە، ئەو شارەی کە بنیادی نا، ناوی لێنا سامیرە بە ناوی شەمەری خاوەنی چیای سامیرەوە. 25 عۆمریش لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، لە هەموو ئەوانەی پێش خۆی زیاتر خراپەی کرد. 26 بەدوای ڕێگای یارۆڤعامی کوڕی نەڤات کەوت و هەمان گوناهی ئەوی کرد کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات، بە پەستکردنی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بە بتە پووچەکانیان. 27 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی عۆمری و ئەوەی کردی و ئەو پاڵەوانییەتییەی کە نواندی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 28 عۆمری لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە سامیرە نێژرا. ئیتر ئەحاڤی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 29 ئەحاڤی کوڕی عۆمری لە سی و هەشتەمین ساڵی پاشایەتی ئاسا پاشای یەهودا بوو بە پاشای ئیسرائیل، بیست و دوو ساڵ لە سامیرە پاشایەتی ئیسرائیلی کرد. 30 ئەحاڤی کوڕی عۆمریش لە هەموو ئەوانەی پێش خۆی زیاتر لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد. 31 نەک هەر تەنها گوناهەکانی یارۆڤعامی کوڕی نەڤاتی بەلاوە کەم بوو، بەڵکو ئیزابێلی کچی ئەسبەعلی پاشای سەیدائییەکانیشی هێنا و چوو بەعلی پەرست و کڕنۆشی بۆ برد. 32 لەناو پەرستگای بەعل قوربانگایەکیشی بۆ بەعل دروستکرد، کە لە سامیرە بنیادی نابوو. 33 هەروەها ئەحاڤ ستوونە ئەشێرایەکی دروستکرد و لە هەموو پاشاکانی ئیسرائیلیش کە لەپێش خۆیەوە بوون زیاتری کرد بۆ پەستکردنی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل. 34 لە سەردەمی ئەحاڤ، حیێلی بێت‌ئێلی ئەریحای بنیاد نایەوە. کاتێک دەستی بە دانانی بناغەکە کرد، ئەبیرامی کوڕە نۆبەرەکەی مرد، هەروەها کاتێک دەرگاکانی چەقاند سگوڤی کوڕە بچووکەکەی مرد، هەروەک چۆن فەرمایشتی یەزدان لەسەر زاری یەشوعی کوڕی نون فەرمووبووی.

In Other Versions

1 Kings 16 in the ANGEFD

1 Kings 16 in the ANTPNG2D

1 Kings 16 in the AS21

1 Kings 16 in the BAGH

1 Kings 16 in the BBPNG

1 Kings 16 in the BBT1E

1 Kings 16 in the BDS

1 Kings 16 in the BEV

1 Kings 16 in the BHAD

1 Kings 16 in the BIB

1 Kings 16 in the BLPT

1 Kings 16 in the BNT

1 Kings 16 in the BNTABOOT

1 Kings 16 in the BNTLV

1 Kings 16 in the BOATCB

1 Kings 16 in the BOATCB2

1 Kings 16 in the BOBCV

1 Kings 16 in the BOCNT

1 Kings 16 in the BOECS

1 Kings 16 in the BOGWICC

1 Kings 16 in the BOHCB

1 Kings 16 in the BOHCV

1 Kings 16 in the BOHLNT

1 Kings 16 in the BOHNTLTAL

1 Kings 16 in the BOICB

1 Kings 16 in the BOILNTAP

1 Kings 16 in the BOITCV

1 Kings 16 in the BOKCV

1 Kings 16 in the BOKCV2

1 Kings 16 in the BOKHWOG

1 Kings 16 in the BOLCB

1 Kings 16 in the BOLCB2

1 Kings 16 in the BOMCV

1 Kings 16 in the BONAV

1 Kings 16 in the BONCB

1 Kings 16 in the BONLT

1 Kings 16 in the BONUT2

1 Kings 16 in the BOPLNT

1 Kings 16 in the BOSCB

1 Kings 16 in the BOSNC

1 Kings 16 in the BOTLNT

1 Kings 16 in the BOVCB

1 Kings 16 in the BOYCB

1 Kings 16 in the BPBB

1 Kings 16 in the BPH

1 Kings 16 in the BSB

1 Kings 16 in the CCB

1 Kings 16 in the CUV

1 Kings 16 in the CUVS

1 Kings 16 in the DBT

1 Kings 16 in the DGDNT

1 Kings 16 in the DHNT

1 Kings 16 in the DNT

1 Kings 16 in the ELBE

1 Kings 16 in the EMTV

1 Kings 16 in the ESV

1 Kings 16 in the FBV

1 Kings 16 in the FEB

1 Kings 16 in the GGMNT

1 Kings 16 in the GNT

1 Kings 16 in the HARY

1 Kings 16 in the HNT

1 Kings 16 in the IRVA

1 Kings 16 in the IRVB

1 Kings 16 in the IRVG

1 Kings 16 in the IRVH

1 Kings 16 in the IRVK

1 Kings 16 in the IRVM

1 Kings 16 in the IRVM2

1 Kings 16 in the IRVO

1 Kings 16 in the IRVP

1 Kings 16 in the IRVT

1 Kings 16 in the IRVT2

1 Kings 16 in the IRVU

1 Kings 16 in the ISVN

1 Kings 16 in the JSNT

1 Kings 16 in the KAPI

1 Kings 16 in the KBT1ETNIK

1 Kings 16 in the KBV

1 Kings 16 in the KJV

1 Kings 16 in the KNFD

1 Kings 16 in the LBA

1 Kings 16 in the LBLA

1 Kings 16 in the LNT

1 Kings 16 in the LSV

1 Kings 16 in the MAAL

1 Kings 16 in the MBV

1 Kings 16 in the MBV2

1 Kings 16 in the MHNT

1 Kings 16 in the MKNFD

1 Kings 16 in the MNG

1 Kings 16 in the MNT

1 Kings 16 in the MNT2

1 Kings 16 in the MRS1T

1 Kings 16 in the NAA

1 Kings 16 in the NASB

1 Kings 16 in the NBLA

1 Kings 16 in the NBS

1 Kings 16 in the NBVTP

1 Kings 16 in the NET2

1 Kings 16 in the NIV11

1 Kings 16 in the NNT

1 Kings 16 in the NNT2

1 Kings 16 in the NNT3

1 Kings 16 in the PDDPT

1 Kings 16 in the PFNT

1 Kings 16 in the RMNT

1 Kings 16 in the SBIAS

1 Kings 16 in the SBIBS

1 Kings 16 in the SBIBS2

1 Kings 16 in the SBICS

1 Kings 16 in the SBIDS

1 Kings 16 in the SBIGS

1 Kings 16 in the SBIHS

1 Kings 16 in the SBIIS

1 Kings 16 in the SBIIS2

1 Kings 16 in the SBIIS3

1 Kings 16 in the SBIKS

1 Kings 16 in the SBIKS2

1 Kings 16 in the SBIMS

1 Kings 16 in the SBIOS

1 Kings 16 in the SBIPS

1 Kings 16 in the SBISS

1 Kings 16 in the SBITS

1 Kings 16 in the SBITS2

1 Kings 16 in the SBITS3

1 Kings 16 in the SBITS4

1 Kings 16 in the SBIUS

1 Kings 16 in the SBIVS

1 Kings 16 in the SBT

1 Kings 16 in the SBT1E

1 Kings 16 in the SCHL

1 Kings 16 in the SNT

1 Kings 16 in the SUSU

1 Kings 16 in the SUSU2

1 Kings 16 in the SYNO

1 Kings 16 in the TBIAOTANT

1 Kings 16 in the TBT1E

1 Kings 16 in the TBT1E2

1 Kings 16 in the TFTIP

1 Kings 16 in the TFTU

1 Kings 16 in the TGNTATF3T

1 Kings 16 in the THAI

1 Kings 16 in the TNFD

1 Kings 16 in the TNT

1 Kings 16 in the TNTIK

1 Kings 16 in the TNTIL

1 Kings 16 in the TNTIN

1 Kings 16 in the TNTIP

1 Kings 16 in the TNTIZ

1 Kings 16 in the TOMA

1 Kings 16 in the TTENT

1 Kings 16 in the UBG

1 Kings 16 in the UGV

1 Kings 16 in the UGV2

1 Kings 16 in the UGV3

1 Kings 16 in the VBL

1 Kings 16 in the VDCC

1 Kings 16 in the YALU

1 Kings 16 in the YAPE

1 Kings 16 in the YBVTP

1 Kings 16 in the ZBP