1 Samuel 15 (BOKSSV)

1 ساموئێل بە شاولی گوت: «یەزدان منی نارد بۆ ئەوەی تۆ وەک پاشایەک دەستنیشان بکەم لەسەر ئیسرائیلی گەلەکەی. جا ئێستا گوێت لە فەرمایشتی یەزدان بێت، 2 یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”سزای عەمالێقییەکان دەدەم لەسەر ئەوەی بە ئیسرائیلیان کرد، کاتێک لەسەر ڕێگا لە دژیان وەستان کە لە میسر هاتنە دەرەوە. 3 ئێستاش بڕۆ گورز لە عەمالێقییەکان بوەشێنە، هەموو ئەوەی هەیانە بە تەواوی قڕیان بکە، دەستیان لێ مەپارێزە و بیانکوژە، پیاو و ژن و منداڵ و شیرەخۆرە، گا و مەڕ و وشتر و گوێدرێژ.“» 4 جا شاول سوپاکەی بانگکرد و لە تەلائیم کۆی کردنەوە، دوو سەد هەزار پیادە و دە هەزار پیاوی یەهودا. 5 ئینجا شاول چوو بۆ شاری عەمالێق و لە شیوەکەدا خۆی مات کرد، 6 بە قێنییەکانی گوت: «بڕۆن و دوورەپەرێز بن و لەنێو عەمالێقییەکان بچنە دەرەوە، نەوەک ئێوەش لەگەڵ ئەواندا لەناو ببەم، چونکە ئێوە چاکەتان لەگەڵ هەموو نەوەی ئیسرائیلدا کردووە، کاتێک لە میسرەوە سەرکەوتن.» جا قێنییەکان خۆیان لە عەمالێقییەکان دوورەپەرێز گرت. 7 ئینجا شاول لە عەمالێقییەکانی دا، لە حەڤیلایەوە هەتا شوور کە لە ڕۆژهەڵاتی میسرە. 8 هەروەها ئەگاگی پاشای عەمالێقییەکانی بە زیندوویی گرت و هەموو گەلەکەی بە شمشێر بە تەواوی قڕکرد. 9 بەڵام شاول و سوپاکە دەستیان لە ئەگاگ پاراست، هەروەها باشترینی مەڕوماڵات و گاوگۆتاڵ و دابەستە و هەموو ئەوەی باش بوو نەیانویست بە تەواوی قڕیان بکەن، بەڵام هەموو ئەو ماڵەی بێ نرخ و لاواز بوو بە تەواوی قڕیان کرد. 10 ئینجا فەرمایشتی یەزدان هات بۆ ساموئێل و فەرمووی: 11 «خەفەتبارم لەوەی کە شاولم کردە پاشا، چونکە لێم هەڵگەڕاوەتەوە و فەرمانەکانی منی بەجێنەگەیاند.» جا ساموئێل دڵتەنگ بوو، بە درێژایی ئەو شەوە هاواری بۆ یەزدان کرد. 12 بەیانی زوو ساموئێل بۆ بینینی شاول هەستا، جا بە ساموئێل ڕاگەیەنرا: «شاول چوو بۆ کارمەل و ئەوەتا تاوەرێکی یادەوەری بۆ خۆی داناوە، سووڕاوەتەوە و پەڕیوەتەوە و دابەزیوە بۆ گلگال.» 13 جا ساموئێل هات بۆ لای شاول، شاول پێی گوت: «با بەرەکەتی یەزدانت لەسەر بێت، من فەرمانی یەزدانم بەجێگەیاند.» 14 بەڵام ساموئێل گوتی: «ئەی باعەباعی ئەو مەڕانە چییە لە گوێمدا دێت، ئەی بۆڕەبۆڕی ئەو مانگایانە چییە دەیبیستم؟» 15 شاولیش وەڵامی دایەوە: «لەلای عەمالێقییەکانەوە هێناویانە، ئەوانەیە کە گەل لە باشەکان دەستیان لێ پاراست، لە مەڕ و مانگا، بۆ ئەوەی بۆ یەزدانی پەروەردگارت سەری ببڕن، ئەوانی دیکەشمان بە تەواوی قڕکرد.» 16 ئینجا ساموئێل بە شاولی گوت: «بێدەنگ بە! با ئەوەت پێ ڕابگەیەنم کە یەزدان دوێنێ شەو چی پێ فەرمووم.»ئەویش گوتی: «پێم بڵێ.» 17 ساموئێل گوتی: «هەرچەندە لەبەرچاوی خۆت بچووکیت، ئایا نەبوویت بە سەرۆکی هۆزەکانی ئیسرائیل؟ ئایا یەزدان دەستنیشانی نەکردیت ببیتە پاشای ئیسرائیل؟ 18 یەزدان بە ئەرکێک ڕەوانەی کردیت و فەرمووی: ”بڕۆ عەمالێقییە گوناهبارەکان بە تەواوی قڕ بکە و لە دژیان بجەنگە هەتا لەناودەچن.“ 19 ئیتر بۆچی گوێڕایەڵی یەزدان نەبوویت و پەلاماری دەستکەوتەکەت دا و لەبەرچاوی یەزداندا ئەم خراپەیەت کرد؟» 20 شاولیش بە ساموئێلی گوت: «من گوێڕایەڵی یەزدان بووم و ئەو ئەرکەم بەجێهێنا کە پێی سپاردم، ئەگاگی پاشای عەمالێقم هێنا و عەمالێقییەکانم بە تەواوی قڕکرد. 21 جەنگاوەران لە دەستکەوتەکە مەڕ و مانگایان برد، باشترینی تەرخانکراوەکان بۆ خودا، تاکو لە گلگال بۆ یەزدانی پەروەردگارت سەری ببڕن.» 22 بەڵام ساموئێل گوتی:«ئایا یەزدان دڵخۆشە بە قوربانی سووتاندن و سەربڕدراوەکانیان بە گوێڕایەڵبوون بۆ فەرمایشتی یەزدان؟گوێڕایەڵی لە سەربڕین باشترە،سەرنجدانیش لە چەوری بەرانەکان. 23 یاخیبوون وەک گوناهی فاڵگرتنەوەیە،کەللەڕەقی تاوان و بتپەرستییە.لەبەر ئەوەی فەرمایشتی یەزدانت ڕەتکردەوە،ئەویش لە پاشایەتی ڕەتی کردوویتەوە.» 24 ئینجا شاول بە ساموئێلی گوت: «گوناهم کرد. سەرپێچی فەرمانی یەزدان و قسەی تۆم کرد، چونکە لە گەل ترسام و بە قسەی ئەوانم کرد. 25 ئێستاش تکایە لە گوناهم خۆشبە و لەگەڵمدا بگەڕێوە، بۆ ئەوەی کڕنۆش بۆ یەزدان ببەم.» 26 بەڵام ساموئێل بە شاولی گوت: «لەگەڵتدا ناگەڕێمەوە، چونکە فەرمایشتی یەزدانت ڕەتکردەوە، یەزدانیش وەک پاشای ئیسرائیل ڕەتی کردوویتەوە.» 27 کاتێک ساموئێل ئاوڕی دایەوە بۆ ئەوەی بڕوات، شاول دامێنی کەواکەی گرت و دڕا. 28 ساموئێلیش پێی گوت: «یەزدان ئەمڕۆ پاشایەتی ئیسرائیلی لێت دابڕی و دای بە نزیکەکەت کە لە تۆ باشترە. 29 هەروەها شکۆی ئیسرائیل درۆ ناکات و بڕیاری ناگۆڕێت، چونکە ئەو مرۆڤ نییە تاکو بڕیاری بگۆڕێت.» 30 شاولیش گوتی: «ئێستا گوناهم کردووە، تکایە لەبەردەم پیرانی گەلەکەم و لەبەردەم ئیسرائیلدا ڕێزم لێبنێ، لەگەڵمدا بگەڕێوە تاکو کڕنۆش بۆ یەزدانی پەروەردگارت ببەم.» 31 ئینجا ساموئێل بەدوای شاولدا گەڕایەوە، شاول کڕنۆشی بۆ یەزدان برد. 32 پاشان ساموئێل گوتی: «ئەگاگی پاشای عەمالێقم بۆ بهێننە ئێرە.»ئەگاگیش بە متمانەوە چوو بۆ لای و گوتی: «بێگومان تاڵی مەرگ ڕەوییەوە.» 33 بەڵام ساموئێل گوتی:«وەک چۆن شمشێرەکەت ژنانی وەجاخکوێر کرد،ئاواش دایکت وەجاخکوێر دەبێت.»ئینجا ساموئێل لە گلگال لەبەردەم یەزدان ئەگاگی پارچەپارچە کرد. 34 پاشان ساموئێل چوو بۆ ڕامە و شاولیش سەرکەوت بۆ ماڵەکەی لە گیڤعای شاولدا. 35 ئیتر ساموئێل هەتا ڕۆژی مردنی نەگەڕایەوە بۆ بینینی شاول، هەرچەندە شیوەنیشی بۆ دەگێڕا. یەزدانیش خەفەتبار بوو کە شاولی کردە پاشای ئیسرائیل.

In Other Versions

1 Samuel 15 in the ANGEFD

1 Samuel 15 in the ANTPNG2D

1 Samuel 15 in the AS21

1 Samuel 15 in the BAGH

1 Samuel 15 in the BBPNG

1 Samuel 15 in the BBT1E

1 Samuel 15 in the BDS

1 Samuel 15 in the BEV

1 Samuel 15 in the BHAD

1 Samuel 15 in the BIB

1 Samuel 15 in the BLPT

1 Samuel 15 in the BNT

1 Samuel 15 in the BNTABOOT

1 Samuel 15 in the BNTLV

1 Samuel 15 in the BOATCB

1 Samuel 15 in the BOATCB2

1 Samuel 15 in the BOBCV

1 Samuel 15 in the BOCNT

1 Samuel 15 in the BOECS

1 Samuel 15 in the BOGWICC

1 Samuel 15 in the BOHCB

1 Samuel 15 in the BOHCV

1 Samuel 15 in the BOHLNT

1 Samuel 15 in the BOHNTLTAL

1 Samuel 15 in the BOICB

1 Samuel 15 in the BOILNTAP

1 Samuel 15 in the BOITCV

1 Samuel 15 in the BOKCV

1 Samuel 15 in the BOKCV2

1 Samuel 15 in the BOKHWOG

1 Samuel 15 in the BOLCB

1 Samuel 15 in the BOLCB2

1 Samuel 15 in the BOMCV

1 Samuel 15 in the BONAV

1 Samuel 15 in the BONCB

1 Samuel 15 in the BONLT

1 Samuel 15 in the BONUT2

1 Samuel 15 in the BOPLNT

1 Samuel 15 in the BOSCB

1 Samuel 15 in the BOSNC

1 Samuel 15 in the BOTLNT

1 Samuel 15 in the BOVCB

1 Samuel 15 in the BOYCB

1 Samuel 15 in the BPBB

1 Samuel 15 in the BPH

1 Samuel 15 in the BSB

1 Samuel 15 in the CCB

1 Samuel 15 in the CUV

1 Samuel 15 in the CUVS

1 Samuel 15 in the DBT

1 Samuel 15 in the DGDNT

1 Samuel 15 in the DHNT

1 Samuel 15 in the DNT

1 Samuel 15 in the ELBE

1 Samuel 15 in the EMTV

1 Samuel 15 in the ESV

1 Samuel 15 in the FBV

1 Samuel 15 in the FEB

1 Samuel 15 in the GGMNT

1 Samuel 15 in the GNT

1 Samuel 15 in the HARY

1 Samuel 15 in the HNT

1 Samuel 15 in the IRVA

1 Samuel 15 in the IRVB

1 Samuel 15 in the IRVG

1 Samuel 15 in the IRVH

1 Samuel 15 in the IRVK

1 Samuel 15 in the IRVM

1 Samuel 15 in the IRVM2

1 Samuel 15 in the IRVO

1 Samuel 15 in the IRVP

1 Samuel 15 in the IRVT

1 Samuel 15 in the IRVT2

1 Samuel 15 in the IRVU

1 Samuel 15 in the ISVN

1 Samuel 15 in the JSNT

1 Samuel 15 in the KAPI

1 Samuel 15 in the KBT1ETNIK

1 Samuel 15 in the KBV

1 Samuel 15 in the KJV

1 Samuel 15 in the KNFD

1 Samuel 15 in the LBA

1 Samuel 15 in the LBLA

1 Samuel 15 in the LNT

1 Samuel 15 in the LSV

1 Samuel 15 in the MAAL

1 Samuel 15 in the MBV

1 Samuel 15 in the MBV2

1 Samuel 15 in the MHNT

1 Samuel 15 in the MKNFD

1 Samuel 15 in the MNG

1 Samuel 15 in the MNT

1 Samuel 15 in the MNT2

1 Samuel 15 in the MRS1T

1 Samuel 15 in the NAA

1 Samuel 15 in the NASB

1 Samuel 15 in the NBLA

1 Samuel 15 in the NBS

1 Samuel 15 in the NBVTP

1 Samuel 15 in the NET2

1 Samuel 15 in the NIV11

1 Samuel 15 in the NNT

1 Samuel 15 in the NNT2

1 Samuel 15 in the NNT3

1 Samuel 15 in the PDDPT

1 Samuel 15 in the PFNT

1 Samuel 15 in the RMNT

1 Samuel 15 in the SBIAS

1 Samuel 15 in the SBIBS

1 Samuel 15 in the SBIBS2

1 Samuel 15 in the SBICS

1 Samuel 15 in the SBIDS

1 Samuel 15 in the SBIGS

1 Samuel 15 in the SBIHS

1 Samuel 15 in the SBIIS

1 Samuel 15 in the SBIIS2

1 Samuel 15 in the SBIIS3

1 Samuel 15 in the SBIKS

1 Samuel 15 in the SBIKS2

1 Samuel 15 in the SBIMS

1 Samuel 15 in the SBIOS

1 Samuel 15 in the SBIPS

1 Samuel 15 in the SBISS

1 Samuel 15 in the SBITS

1 Samuel 15 in the SBITS2

1 Samuel 15 in the SBITS3

1 Samuel 15 in the SBITS4

1 Samuel 15 in the SBIUS

1 Samuel 15 in the SBIVS

1 Samuel 15 in the SBT

1 Samuel 15 in the SBT1E

1 Samuel 15 in the SCHL

1 Samuel 15 in the SNT

1 Samuel 15 in the SUSU

1 Samuel 15 in the SUSU2

1 Samuel 15 in the SYNO

1 Samuel 15 in the TBIAOTANT

1 Samuel 15 in the TBT1E

1 Samuel 15 in the TBT1E2

1 Samuel 15 in the TFTIP

1 Samuel 15 in the TFTU

1 Samuel 15 in the TGNTATF3T

1 Samuel 15 in the THAI

1 Samuel 15 in the TNFD

1 Samuel 15 in the TNT

1 Samuel 15 in the TNTIK

1 Samuel 15 in the TNTIL

1 Samuel 15 in the TNTIN

1 Samuel 15 in the TNTIP

1 Samuel 15 in the TNTIZ

1 Samuel 15 in the TOMA

1 Samuel 15 in the TTENT

1 Samuel 15 in the UBG

1 Samuel 15 in the UGV

1 Samuel 15 in the UGV2

1 Samuel 15 in the UGV3

1 Samuel 15 in the VBL

1 Samuel 15 in the VDCC

1 Samuel 15 in the YALU

1 Samuel 15 in the YAPE

1 Samuel 15 in the YBVTP

1 Samuel 15 in the ZBP