2 Chronicles 2 (BOKSSV)

1 سلێمان فەرمانی دا بە بنیادنانی پەرستگایەک بۆ ناوی یەزدان و کۆشکێکیش بۆ پاشایەتییەکەی. 2 بێگاری بە حەفتا هەزار پیاوی کۆڵکێش و هەشتا هەزار نەقاڕ کرد لە چیا، هەروەها بە سێ هەزار و شەش سەد کەس کە وەک سەرکاری ئەوان داینا. 3 سلێمان ناردی بۆ لای حیرامی پاشای سور و گوتی:«وەک ئەوەم لەگەڵ بکە کە لەگەڵ داودی باوکم کردت، بەوەی کە داری ئورزت بۆ نارد تاکو کۆشکێک بۆ خۆی بنیاد بنێت و تێیدا نیشتەجێ بێت. 4 ئێستا من پەرستگایەک بۆ ناوی یەزدانی پەروەردگارم بنیاد دەنێم، تاکو بۆی تەرخان بکەم بۆ سووتاندنی بخووری بۆنخۆش لەبەردەمی و بۆ نانی تەرخانکراوی بەردەوام و قوربانی سووتاندن لە بەیانییان و ئێواران، لە شەممە و سەرەمانگ و جەژنەکانی یەزدانی پەروەردگارمان، ئەمە هەتاهەتایە لەسەر ئیسرائیل دەبێت. 5 «ئەو پەرستگایەش کە من بنیادی دەنێم گەورەیە، چونکە خودامان لە هەموو خوداوەندەکان گەورەترە. 6 بەڵام کێ دەتوانێت پەرستگایەکی بۆ بنیاد بنێت، چونکە ئاسمان و ئاسمانی ئاسمانەکان جێی ئەویان تێدا نابێتەوە! ئیتر من کێم هەتا پەرستگایەکی بۆ بنیاد بنێم، ئەگەر تەنها بۆ سووتاندنی قوربانی نەبێت لەبەردەمیدا؟ 7 «ئێستاش پیاوێکم بۆ بنێرە دانا بێت لە کاری زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و ڕیسی ئەرخەوانی و سووری تۆخ و مۆر، کارامە بێت لە پیشەی هەڵکۆڵین، هەتا لەگەڵ پیاوە داناکانی لای خۆم بێت لە یەهودا و ئۆرشەلیم، ئەوانەی داودی باوکم ئامادەی کردن. 8 «لە لوبنانەوە داری ئورز و سنەوبەر و ئەلگومم بۆ بنێرە، چونکە دەزانم کە خزمەتکارەکانت لە بڕینی داری لوبناندا کارامەن. خزمەتکارەکانم ئامادەن لەگەڵ خزمەتکارەکانت کار بکەن 9 بۆ ئەوەی دارێکی زۆرم بۆ ئامادە بکەن، چونکە دەبێت ئەو پەرستگایەی بنیادی دەنێم گەورە و سەرسوڕهێنەر بێت. 10 ئەو خزمەتکارانەت کە دارەکان دەبڕنەوە، بیست هەزار کۆر گەنم و بیست هەزار کۆر جۆ و بیست هەزار بەت شەراب و بیست هەزار بەت زەیتیان دەدەمێ.» 11 حیرامی پاشای سوریش لە نووسراوێکدا کە بۆ سلێمان ناردی نووسیبووی:«لەبەر ئەوەی یەزدان گەلەکەی خۆی خۆشدەوێت، تۆی کردووەتە پاشایان.» 12 هەروەها حیرام گوتی:«ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، ئەوەی ئاسمان و زەویی دروستکردووە! ئەوەی کوڕێکی دانا و زانا و تێگەیشتووی داوەتە داودی پاشا، کە پەرستگایەک بۆ یەزدان و کۆشکێک بۆ پاشایەتییەکەی بنیاد دەنێت. 13 «ئێستا من پیاوێکی دانا و شارەزا و تێگەیشتووت بۆ دەنێرم بە ناوی حورام‌ئابی، 14 کوڕی ژنێکە لە نەوەی دان و باوکیشی خەڵکی شاری سورە. شارەزایە لە کاری زێڕ و زیو، بڕۆنز و ئاسن، بەرد و دار، ڕیسی ئەرخەوانی و مۆر و سووری تۆخ، لەگەڵ کەتانی ناسک، هەروەها هەڵکۆڵینی هەموو جۆرە نەخشێک و داهێنانی هەموو داهێنانێک کە پێی بسپێردرێت، با لەگەڵ پیاوە داناکانت و لەگەڵ پیاوە داناکانی گەورەم داودی باوکت بێت. 15 «ئێستاش ئەو گەنم و جۆ و زەیتی زەیتوون و شەرابەی کە گەورەم باسی کردوون با بۆ خزمەتکارەکانی بنێرێت و 16 ئێمەش لە لوبنانەوە بەپێی پێویستیت دارت بۆ دەبڕین و دەیکەینە کەڵەک و دەیدەین بە دەم دەریاوە بۆ یافا و تۆش بۆ ئۆرشەلیم سەری بخە.» 17 سلێمان پاش ئەو سەرژمێرییەی کە داودی باوکی ئەنجامی دا، هەموو پیاوە بیانییەکانی ناو خاکی ئیسرائیلی سەرژمێری کرد، ژمارەیان سەد و پەنجا و سێ هەزار و شەش سەد پیاو بوون. 18 حەفتا هەزاریانی کردە کۆڵکێش و هەشتا هەزاریشی لە چیادا کردە نەقاڕ و سێ هەزار و شەش سەدەکەی دیکەشی کردە سەرکار بۆ ئەوەی کار بە گەل بکەن.

In Other Versions

2 Chronicles 2 in the ANGEFD

2 Chronicles 2 in the ANTPNG2D

2 Chronicles 2 in the AS21

2 Chronicles 2 in the BAGH

2 Chronicles 2 in the BBPNG

2 Chronicles 2 in the BBT1E

2 Chronicles 2 in the BDS

2 Chronicles 2 in the BEV

2 Chronicles 2 in the BHAD

2 Chronicles 2 in the BIB

2 Chronicles 2 in the BLPT

2 Chronicles 2 in the BNT

2 Chronicles 2 in the BNTABOOT

2 Chronicles 2 in the BNTLV

2 Chronicles 2 in the BOATCB

2 Chronicles 2 in the BOATCB2

2 Chronicles 2 in the BOBCV

2 Chronicles 2 in the BOCNT

2 Chronicles 2 in the BOECS

2 Chronicles 2 in the BOGWICC

2 Chronicles 2 in the BOHCB

2 Chronicles 2 in the BOHCV

2 Chronicles 2 in the BOHLNT

2 Chronicles 2 in the BOHNTLTAL

2 Chronicles 2 in the BOICB

2 Chronicles 2 in the BOILNTAP

2 Chronicles 2 in the BOITCV

2 Chronicles 2 in the BOKCV

2 Chronicles 2 in the BOKCV2

2 Chronicles 2 in the BOKHWOG

2 Chronicles 2 in the BOLCB

2 Chronicles 2 in the BOLCB2

2 Chronicles 2 in the BOMCV

2 Chronicles 2 in the BONAV

2 Chronicles 2 in the BONCB

2 Chronicles 2 in the BONLT

2 Chronicles 2 in the BONUT2

2 Chronicles 2 in the BOPLNT

2 Chronicles 2 in the BOSCB

2 Chronicles 2 in the BOSNC

2 Chronicles 2 in the BOTLNT

2 Chronicles 2 in the BOVCB

2 Chronicles 2 in the BOYCB

2 Chronicles 2 in the BPBB

2 Chronicles 2 in the BPH

2 Chronicles 2 in the BSB

2 Chronicles 2 in the CCB

2 Chronicles 2 in the CUV

2 Chronicles 2 in the CUVS

2 Chronicles 2 in the DBT

2 Chronicles 2 in the DGDNT

2 Chronicles 2 in the DHNT

2 Chronicles 2 in the DNT

2 Chronicles 2 in the ELBE

2 Chronicles 2 in the EMTV

2 Chronicles 2 in the ESV

2 Chronicles 2 in the FBV

2 Chronicles 2 in the FEB

2 Chronicles 2 in the GGMNT

2 Chronicles 2 in the GNT

2 Chronicles 2 in the HARY

2 Chronicles 2 in the HNT

2 Chronicles 2 in the IRVA

2 Chronicles 2 in the IRVB

2 Chronicles 2 in the IRVG

2 Chronicles 2 in the IRVH

2 Chronicles 2 in the IRVK

2 Chronicles 2 in the IRVM

2 Chronicles 2 in the IRVM2

2 Chronicles 2 in the IRVO

2 Chronicles 2 in the IRVP

2 Chronicles 2 in the IRVT

2 Chronicles 2 in the IRVT2

2 Chronicles 2 in the IRVU

2 Chronicles 2 in the ISVN

2 Chronicles 2 in the JSNT

2 Chronicles 2 in the KAPI

2 Chronicles 2 in the KBT1ETNIK

2 Chronicles 2 in the KBV

2 Chronicles 2 in the KJV

2 Chronicles 2 in the KNFD

2 Chronicles 2 in the LBA

2 Chronicles 2 in the LBLA

2 Chronicles 2 in the LNT

2 Chronicles 2 in the LSV

2 Chronicles 2 in the MAAL

2 Chronicles 2 in the MBV

2 Chronicles 2 in the MBV2

2 Chronicles 2 in the MHNT

2 Chronicles 2 in the MKNFD

2 Chronicles 2 in the MNG

2 Chronicles 2 in the MNT

2 Chronicles 2 in the MNT2

2 Chronicles 2 in the MRS1T

2 Chronicles 2 in the NAA

2 Chronicles 2 in the NASB

2 Chronicles 2 in the NBLA

2 Chronicles 2 in the NBS

2 Chronicles 2 in the NBVTP

2 Chronicles 2 in the NET2

2 Chronicles 2 in the NIV11

2 Chronicles 2 in the NNT

2 Chronicles 2 in the NNT2

2 Chronicles 2 in the NNT3

2 Chronicles 2 in the PDDPT

2 Chronicles 2 in the PFNT

2 Chronicles 2 in the RMNT

2 Chronicles 2 in the SBIAS

2 Chronicles 2 in the SBIBS

2 Chronicles 2 in the SBIBS2

2 Chronicles 2 in the SBICS

2 Chronicles 2 in the SBIDS

2 Chronicles 2 in the SBIGS

2 Chronicles 2 in the SBIHS

2 Chronicles 2 in the SBIIS

2 Chronicles 2 in the SBIIS2

2 Chronicles 2 in the SBIIS3

2 Chronicles 2 in the SBIKS

2 Chronicles 2 in the SBIKS2

2 Chronicles 2 in the SBIMS

2 Chronicles 2 in the SBIOS

2 Chronicles 2 in the SBIPS

2 Chronicles 2 in the SBISS

2 Chronicles 2 in the SBITS

2 Chronicles 2 in the SBITS2

2 Chronicles 2 in the SBITS3

2 Chronicles 2 in the SBITS4

2 Chronicles 2 in the SBIUS

2 Chronicles 2 in the SBIVS

2 Chronicles 2 in the SBT

2 Chronicles 2 in the SBT1E

2 Chronicles 2 in the SCHL

2 Chronicles 2 in the SNT

2 Chronicles 2 in the SUSU

2 Chronicles 2 in the SUSU2

2 Chronicles 2 in the SYNO

2 Chronicles 2 in the TBIAOTANT

2 Chronicles 2 in the TBT1E

2 Chronicles 2 in the TBT1E2

2 Chronicles 2 in the TFTIP

2 Chronicles 2 in the TFTU

2 Chronicles 2 in the TGNTATF3T

2 Chronicles 2 in the THAI

2 Chronicles 2 in the TNFD

2 Chronicles 2 in the TNT

2 Chronicles 2 in the TNTIK

2 Chronicles 2 in the TNTIL

2 Chronicles 2 in the TNTIN

2 Chronicles 2 in the TNTIP

2 Chronicles 2 in the TNTIZ

2 Chronicles 2 in the TOMA

2 Chronicles 2 in the TTENT

2 Chronicles 2 in the UBG

2 Chronicles 2 in the UGV

2 Chronicles 2 in the UGV2

2 Chronicles 2 in the UGV3

2 Chronicles 2 in the VBL

2 Chronicles 2 in the VDCC

2 Chronicles 2 in the YALU

2 Chronicles 2 in the YAPE

2 Chronicles 2 in the YBVTP

2 Chronicles 2 in the ZBP