2 Chronicles 30 (BOKSSV)

1 حەزقیا ناردی بەدوای هەموو خەڵکی ئیسرائیل و یەهودا، هەروەها نامەشی بۆ ئەفرایم و مەنەشە نووسی هەتا بێنە پەرستگای یەزدان لە ئۆرشەلیم، بۆ ئەوەی جەژنی پەسخە بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بگێڕن. 2 پاشا و سەرکردەکانی و هەموو کۆمەڵەکە لە ئۆرشەلیم بڕیاریان دا کە لە مانگی دوو جەژنی پەسخە بگێڕن، 3 چونکە نەیانتوانی لە کاتی خۆیدا بیکەن، لەبەر ئەوەی هێشتا کاهینەکان بە تەواوەتی خۆیان تەرخان نەکردبوو، گەلیش لە ئۆرشەلیم کۆنەببوونەوە. 4 ئینجا پلانەکە لەبەرچاوی پاشا و هەموو کۆمەڵەکە پەسەند بوو. 5 بڕیاریان دا لەناو هەموو ئیسرائیل لە بیری شابەعەوە هەتا دان بانگەواز بکەن، بۆ ئەوەی بێن و جەژنی پەسخە بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل لە ئۆرشەلیم بگێڕن، چونکە زۆر دەمێک بوو وەک ئەوەی نووسراوە نەیانکردبوو. 6 بە فەرمانی پاشا پەیامبەرەکان بە نامەکانی پاشا و کاربەدەستەکانی بەناو هەموو ئیسرائیل و یەهودا گەڕان و بەپێی فەرمانی پاشا دەیانگوت:«ئەی نەوەی ئیسرائیل، بگەڕێنەوە لای یەزدان، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و ئیسرائیل، بۆ ئەوەی ئەویش بگەڕێتەوە لای ئەوانەی لێتان ماونەتەوە و لە چنگ پاشاکانی ئاشور دەربازبوون. 7 وەک باوباپیرانتان و براکانتان مەبن، ئەوانەی ناپاکییان لەگەڵ یەزدان، خودای باوباپیرانی خۆیان کرد، هەروەک دەبینن ئەویش وای کرد خەڵک بتۆقێت لەوەی بەسەر ئەوان هاتووە. 8 ئێستا وەک باوباپیرانتان کەللەڕەقی مەکەن، بەڵکو ملکەچ بن بۆ یەزدان و بچنە ناو پیرۆزگاکەیەوە، ئەوەی هەتاهەتایە تەرخانی کردووە. یەزدانی پەروەردگارتان بپەرستن، بۆ ئەوەی گڕی تووڕەییەکەی لە ئێوە دابمرکێتەوە. 9 ئەگەر ئێوە بۆ لای یەزدان بگەڕێنەوە، ئەوا برا ئیسرائیلی و منداڵەکانتان لەلایەن ڕاپێچکەرانیان بەزەییان پێیاندا دێتەوە و دەگەڕێنەوە بۆ ئەم خاکە، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان میهرەبان و بە بەزەییە. ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ لای یەزدان ئەویش ڕەتتان ناکاتەوە.» 10 پەیامبەرەکان شار بە شار دەگەڕان، لە خاکی ئەفرایم و مەنەشە هەتا زەبولون، بەڵام خەڵکی پێیان پێدەکەنین و گاڵتەیان پێ دەکردن. 11 هەرچەندە هەندێک کەس لە ئاشێر و مەنەشە و زەبولون خۆیان نزم کردەوە و چوونە ئۆرشەلیم. 12 هەروەها خودا پشتگیری یەهودای کرد، یەک دڵی پێ بەخشین، هەتا بە فەرمانی پاشا و سەرکردەکان بکەن، بەپێی فەرمایشتی یەزدان. 13 لە مانگی دوو خەڵکانێکی زۆر لە ئۆرشەلیم کۆبوونەوە هەتا جەژنی فەتیرە بگێڕن، کۆمەڵێکی زۆر گەورە بوون. 14 هەستان و ئەو قوربانگایانەی لە ئۆرشەلیم بوون لایان بردن، هەروەها هەموو قوربانگاکانی بخوور سووتاندیان لابرد و فڕێیان دانە دۆڵی قدرۆن. 15 لە چواردەی مانگی دوو بەرخی پەسخەیان سەربڕی. کاهین و لێڤییەکان شەرمەزار بوون و خۆیان تەرخان کرد، قوربانی سووتاندنەکانیان بردە ناو پەرستگای یەزدان. 16 کاهینەکان لە شوێنەکانی خۆیان ڕاوەستان، بەو شێوەیەی کە بەپێی تەوراتی موسای پیاوی خودا بۆیان دانرابوو، خوێنەکەیان لە دەستی لێڤییەکان وەردەگرت و دەیانپرژاند. 17 ژمارەیەکی زۆر لە کۆمەڵەکە خۆیان تەرخان نەکردبوو، ئیتر لێڤییەکان بەرخی پەسخەیان سەردەبڕی لە جیاتی هەموو ئەوانەی پاک نەبوون و نەیاندەتوانی بەرخەکەیان بۆ یەزدان تەرخان بکەن. 18 هەرچەندە زۆربەی ئەو خەڵکە زۆرەی کە لە خاکی ئەفرایم و مەنەشە و یەساخار و زەبولونەوە هاتبوون خۆیان پاک نەکردبووەوە، بەڵام لە قوربانییەکەی پەسخەیان خوارد، بە پێچەوانەی ئەوەی نووسراوە. بەڵام حەزقیا نوێژی بۆ کردن و گوتی: «با یەزدانی چاک لە هەرکەسێک خۆشبێت 19 کە بە هەموو دڵەوە ڕووی لە خودا کردووە، لە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانی خۆی، هەرچەندە بەپێی ڕێوڕەسمی پیرۆزگا پاک نەبێت.» 20 ئیتر یەزدان گوێی لە حەزقیا گرت و گەلی چاککردەوە. 21 نەوەی ئیسرائیل ئەوانەی لە ئۆرشەلیم بوون حەوت ڕۆژ بە خۆشییەکی زۆرەوە جەژنی فەتیرەیان گێڕا، لێڤی و کاهینەکانیش هەر ڕۆژێک بە دەنگی بەرزی ئامێرە مۆسیقییەکانیان ستایشی یەزدانیان دەکرد کە بۆ ستایشکردنی یەزدان تەرخانکرابوون. 22 حەزقیاش دڵی هەموو ئەو لێڤییانەی خۆش کرد کە تێگەیشتنی چاکیان نواند لە خزمەتکردنی یەزدان. بە درێژایی ئەو حەوت ڕۆژە بەشی دیاریکراویان دەخوارد و قوربانی هاوبەشییان سەربڕی و ستایشی یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانیان دەکرد. 23 پاشان هەموو کۆمەڵ ڕازی بوون کە حەوت ڕۆژی دیکە درێژە بە جەژنەکە بدەن، ئیتر حەوت ڕۆژی دیکە بە خۆشییەوە ئاهەنگیان گێڕا. 24 حەزقیای پاشای یەهودا هەزار گا و حەوت هەزار مەڕ و بزنی بە کۆمەڵەکە بەخشی و سەرکردەکانیش هەزار گا و دە هەزار مەڕ و بزنیان بە کۆمەڵەکە بەخشی، زۆر لە کاهینەکانیش خۆیان تەرخان کرد. 25 هەموو کۆمەڵی یەهودا، کاهین و لێڤییەکان و هەموو ئەو کۆمەڵەی لە ئیسرائیلەوە هاتبوون دڵخۆش بوون، لەگەڵ ئەو بیانییانەی لە خاکی ئیسرائیلەوە هاتبوون و ئەوانەش کە لە یەهودا نیشتەجێ بوون. 26 جا لە ئۆرشەلیم خۆشییەکی گەورە هەبوو، چونکە لە سەردەمی سلێمانی کوڕی داودی پاشای ئیسرائیلەوە، شتی بەو جۆرە لە ئۆرشەلیم نەکرابوو. 27 ئینجا کاهینە لێڤییەکان هەستان و داوای بەرەکەتیان بۆ گەل کرد، ئینجا لەلایەن خوداوە دەنگیان بیسترا و نوێژەکانیان چووە ژوورەوە بۆ ناو نشینگەی پیرۆز لە ئاسمان.

In Other Versions

2 Chronicles 30 in the ANGEFD

2 Chronicles 30 in the ANTPNG2D

2 Chronicles 30 in the AS21

2 Chronicles 30 in the BAGH

2 Chronicles 30 in the BBPNG

2 Chronicles 30 in the BBT1E

2 Chronicles 30 in the BDS

2 Chronicles 30 in the BEV

2 Chronicles 30 in the BHAD

2 Chronicles 30 in the BIB

2 Chronicles 30 in the BLPT

2 Chronicles 30 in the BNT

2 Chronicles 30 in the BNTABOOT

2 Chronicles 30 in the BNTLV

2 Chronicles 30 in the BOATCB

2 Chronicles 30 in the BOATCB2

2 Chronicles 30 in the BOBCV

2 Chronicles 30 in the BOCNT

2 Chronicles 30 in the BOECS

2 Chronicles 30 in the BOGWICC

2 Chronicles 30 in the BOHCB

2 Chronicles 30 in the BOHCV

2 Chronicles 30 in the BOHLNT

2 Chronicles 30 in the BOHNTLTAL

2 Chronicles 30 in the BOICB

2 Chronicles 30 in the BOILNTAP

2 Chronicles 30 in the BOITCV

2 Chronicles 30 in the BOKCV

2 Chronicles 30 in the BOKCV2

2 Chronicles 30 in the BOKHWOG

2 Chronicles 30 in the BOLCB

2 Chronicles 30 in the BOLCB2

2 Chronicles 30 in the BOMCV

2 Chronicles 30 in the BONAV

2 Chronicles 30 in the BONCB

2 Chronicles 30 in the BONLT

2 Chronicles 30 in the BONUT2

2 Chronicles 30 in the BOPLNT

2 Chronicles 30 in the BOSCB

2 Chronicles 30 in the BOSNC

2 Chronicles 30 in the BOTLNT

2 Chronicles 30 in the BOVCB

2 Chronicles 30 in the BOYCB

2 Chronicles 30 in the BPBB

2 Chronicles 30 in the BPH

2 Chronicles 30 in the BSB

2 Chronicles 30 in the CCB

2 Chronicles 30 in the CUV

2 Chronicles 30 in the CUVS

2 Chronicles 30 in the DBT

2 Chronicles 30 in the DGDNT

2 Chronicles 30 in the DHNT

2 Chronicles 30 in the DNT

2 Chronicles 30 in the ELBE

2 Chronicles 30 in the EMTV

2 Chronicles 30 in the ESV

2 Chronicles 30 in the FBV

2 Chronicles 30 in the FEB

2 Chronicles 30 in the GGMNT

2 Chronicles 30 in the GNT

2 Chronicles 30 in the HARY

2 Chronicles 30 in the HNT

2 Chronicles 30 in the IRVA

2 Chronicles 30 in the IRVB

2 Chronicles 30 in the IRVG

2 Chronicles 30 in the IRVH

2 Chronicles 30 in the IRVK

2 Chronicles 30 in the IRVM

2 Chronicles 30 in the IRVM2

2 Chronicles 30 in the IRVO

2 Chronicles 30 in the IRVP

2 Chronicles 30 in the IRVT

2 Chronicles 30 in the IRVT2

2 Chronicles 30 in the IRVU

2 Chronicles 30 in the ISVN

2 Chronicles 30 in the JSNT

2 Chronicles 30 in the KAPI

2 Chronicles 30 in the KBT1ETNIK

2 Chronicles 30 in the KBV

2 Chronicles 30 in the KJV

2 Chronicles 30 in the KNFD

2 Chronicles 30 in the LBA

2 Chronicles 30 in the LBLA

2 Chronicles 30 in the LNT

2 Chronicles 30 in the LSV

2 Chronicles 30 in the MAAL

2 Chronicles 30 in the MBV

2 Chronicles 30 in the MBV2

2 Chronicles 30 in the MHNT

2 Chronicles 30 in the MKNFD

2 Chronicles 30 in the MNG

2 Chronicles 30 in the MNT

2 Chronicles 30 in the MNT2

2 Chronicles 30 in the MRS1T

2 Chronicles 30 in the NAA

2 Chronicles 30 in the NASB

2 Chronicles 30 in the NBLA

2 Chronicles 30 in the NBS

2 Chronicles 30 in the NBVTP

2 Chronicles 30 in the NET2

2 Chronicles 30 in the NIV11

2 Chronicles 30 in the NNT

2 Chronicles 30 in the NNT2

2 Chronicles 30 in the NNT3

2 Chronicles 30 in the PDDPT

2 Chronicles 30 in the PFNT

2 Chronicles 30 in the RMNT

2 Chronicles 30 in the SBIAS

2 Chronicles 30 in the SBIBS

2 Chronicles 30 in the SBIBS2

2 Chronicles 30 in the SBICS

2 Chronicles 30 in the SBIDS

2 Chronicles 30 in the SBIGS

2 Chronicles 30 in the SBIHS

2 Chronicles 30 in the SBIIS

2 Chronicles 30 in the SBIIS2

2 Chronicles 30 in the SBIIS3

2 Chronicles 30 in the SBIKS

2 Chronicles 30 in the SBIKS2

2 Chronicles 30 in the SBIMS

2 Chronicles 30 in the SBIOS

2 Chronicles 30 in the SBIPS

2 Chronicles 30 in the SBISS

2 Chronicles 30 in the SBITS

2 Chronicles 30 in the SBITS2

2 Chronicles 30 in the SBITS3

2 Chronicles 30 in the SBITS4

2 Chronicles 30 in the SBIUS

2 Chronicles 30 in the SBIVS

2 Chronicles 30 in the SBT

2 Chronicles 30 in the SBT1E

2 Chronicles 30 in the SCHL

2 Chronicles 30 in the SNT

2 Chronicles 30 in the SUSU

2 Chronicles 30 in the SUSU2

2 Chronicles 30 in the SYNO

2 Chronicles 30 in the TBIAOTANT

2 Chronicles 30 in the TBT1E

2 Chronicles 30 in the TBT1E2

2 Chronicles 30 in the TFTIP

2 Chronicles 30 in the TFTU

2 Chronicles 30 in the TGNTATF3T

2 Chronicles 30 in the THAI

2 Chronicles 30 in the TNFD

2 Chronicles 30 in the TNT

2 Chronicles 30 in the TNTIK

2 Chronicles 30 in the TNTIL

2 Chronicles 30 in the TNTIN

2 Chronicles 30 in the TNTIP

2 Chronicles 30 in the TNTIZ

2 Chronicles 30 in the TOMA

2 Chronicles 30 in the TTENT

2 Chronicles 30 in the UBG

2 Chronicles 30 in the UGV

2 Chronicles 30 in the UGV2

2 Chronicles 30 in the UGV3

2 Chronicles 30 in the VBL

2 Chronicles 30 in the VDCC

2 Chronicles 30 in the YALU

2 Chronicles 30 in the YAPE

2 Chronicles 30 in the YBVTP

2 Chronicles 30 in the ZBP