2 Chronicles 35 (BOKSSV)

1 یۆشیا لە چواردەی مانگی یەک لە ئۆرشەلیم جەژنی پەسخەی بۆ یەزدان گێڕا و بەرخی پەسخەی کردە قوربانی. 2 کاهینەکانی لەسەر ئەرکەکانی خۆیان دانا و هانی دان بۆ خزمەتکردنی پەرستگای یەزدان. 3 بەو لێڤییانەی گوت کە هەموو ئیسرائیلیان فێر دەکرد، ئەوانەی بۆ یەزدان تەرخان کرابوون: «سندوقی پیرۆز لەناو ئەو پەرستگایەدا دابنێن کە سلێمانی کوڕی داودی پاشای ئیسرائیل بنیادی نا، چیتر بەشان هەڵیمەگرن، ئێستاش یەزدانی پەروەردگارتان بپەرستن و خزمەتی ئیسرائیلی گەلی بکەن و 4 بنەماڵەکانتان بەپێی تیرەکان ئامادە بکەن، بەگوێرەی ئەو نووسراوەی داودی پاشای ئیسرائیل و هەروەها نووسراوەکەی سلێمانی کوڕی. 5 «لە پیرۆزگادا بەپێی کۆمەڵەی بنەماڵەی براکانتان لە کوڕانی گەل و کۆمەڵەی بنەماڵەکانی لێڤی ڕابوەستن. 6 ئەو کاتە بەرخی پەسخە سەرببڕن و خۆتان تەرخان بکەن و ئامادەکاری بۆ براکانتان بکەن بۆ ئەوەی بەپێی فەرمایشتی خودا لە ڕێگەی موساوە، کار بکەن.» 7 یۆشیا لە مێگەل، سی هەزار سەر بەرخ و گیسکی بۆ قوربانی پەسخە دابین کرد، لە گاگەلیش سێ هەزار سەری بە گەل بەخشی. هەموو ئەوانە لە سامانی پاشا بوون و دران بەوانەی کە لەوێ ئامادە بوون. 8 هەروەها کاربەدەستەکانیشی بە خواستی خۆیان پیتاکیان بە گەل، بە کاهین و لێڤییەکان بەخشی. حیلقیا، زەکەریا و یەحیێلی لێپرسراوانی پەرستگای خودا دوو هەزار و شەش سەد سەر لە مێگەل بۆ قوربانی پەسخە، هەروەها سێ سەد سەر لە گاگەلیان بە کاهینەکان بەخشی. 9 کۆنەنیاهو و براکانیشی، شەمەعیا و نەتەنێل، لەگەڵ حەشەڤیا و یەعیێل و یۆزاڤاد سەرکردەکانی لێڤییەکان، پێنج هەزار سەر لە مێگەلیان بۆ قوربانی پەسخە دابین کرد، هەروەها پێنج سەد سەر لە گاگەلیان بە لێڤییەکان بەخشی. 10 بەو شێوەیە خزمەتەکە ڕێکخرا و کاهینەکان شوێنەکانی خۆیان گرت و لێڤییەکانیش لە بەشەکانی خۆیان بەپێی فەرمانی پاشا. 11 بەرخەکانی پەسخەیان سەربڕی و کاهینەکان بە دەستیان خوێنەکەیان دەپرژاند، بەڵام لێڤییەکان کەوڵیان دەکرد. 12 ئینجا قوربانی سووتاندنەکەیان جیا کردەوە هەتا بەپێی بەشەکانی بنەماڵەکان بە کوڕانی گەلی بدەن، بۆ ئەوەی بۆ یەزدانی پێشکەش بکەن بەپێی ئەوەی لە پەڕتووکی موسادا نووسراوە، بۆ گایەکانیش بە هەمان شێوە. 13 بەپێی ڕێوڕەسم قوربانییەکانی پەسخەیان بە ئاگر برژاند، بەڵام پێشکەشکراوە پیرۆزەکانی دیکەیان لەناو مەنجەڵ و مەنجەڵی گەورە و تاوەدا کوڵاند و دەستوبرد بەسەر گەلدا دابەشیان کرد. 14 پاشان هەمان خواردنیان بۆ خۆیان و بۆ کاهینەکان ئامادە کرد، چونکە کاهینەکان لە نەوەی هارون هەتا شەو خەریکی پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندنەکان و پیوەکە بوون. لەبەر ئەوە لێڤییەکان بەشیان بۆ خۆیان و بۆ کاهینەکان لە نەوەی هارون ئامادە کرد. 15 گۆرانیبێژەکانیش لە نەوەی ئاساف لە شوێنی خۆیان بوون، بەپێی فەرمانی داود، ئاساف، هێیمان و یەدوتون کە پەیامی خودای بە پاشا ڕادەگەیاند. پێویست نەبوو دەرگاوانی دەروازەکانیش شوێنی چاودێریکردنەکەیان بەجێبهێڵن، چونکە برا لێڤییەکانیان بەشیان بۆ ئامادە کردن. 16 بەو شێوەیە هەموو خزمەتەکەی یەزدان لەو کاتەدا جێبەجێ کرا بۆ کردنی جەژنی پەسخە و سەرخستنی قوربانی سووتاندنەکان لەسەر قوربانگاکەی یەزدان بەپێی فەرمانی یۆشیای پاشا. 17 هەموو نەوەی ئیسرائیل، ئامادەبووان لەو کاتەدا جەژنی پەسخەیان گێڕا و حەوت ڕۆژیش جەژنی فەتیرەیان گێڕا. 18 لە سەردەمی ساموئێلی پێغەمبەرەوە جەژنی پەسخەی بەو شێوەیە لە ئیسرائیل نەگێڕدرابوو، هەروەها هیچ پاشایەکی ئیسرائیلیش جەژنێکی پەسخەی نەگێڕابوو وەک ئەوەی یۆشیا گێڕای لەگەڵ کاهینەکان و لێڤییەکان و هەموو خەڵکی یەهودا و ئیسرائیل کە لەگەڵ دانیشتووانی ئۆرشەلیم ئامادە بوون. 19 لە هەژدەیەمین ساڵی پاشایەتی یۆشیا ئەم جەژنەی پەسخە گێڕدرا. 20 پاش هەموو ئەمانە کە یۆشیا پەرستگاکەی ئامادە کرد، نێخۆی پاشای میسر چوو بۆ شەڕ لە کەرکەمیش لەلای ڕووباری فورات، یۆشیاش چوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی. 21 بەڵام نێخۆ نێردراوی بۆ نارد و گوتی: «ئەی پاشای یەهودا، چ کێشەیەک لە نێوان من و تۆ هەیە؟ ئەمڕۆ لە دژی تۆ نەهاتووم، بەڵکو لە دژی ئەو ماڵەی جەنگی لەگەڵ دەکەم. خودا فەرموویەتی پەلە بکەم. لەبەر ئەوە واز لە دژایەتی خودا بهێنە کە لەگەڵمدایە، با لەناوت نەبات.» 22 بەڵام یۆشیا پێداگری کرد و گوێی لە قسەکانی نێخۆ نەگرت کە لە دەمی خوداوە بوو، بەڵکو شێوەی خۆی گۆڕی و چوو لە دەشتی مەگیدۆ شەڕی لەگەڵ کرد. 23 تیرهاوێژەکان یۆشیا پاشایان پێکا و پاشاش بە ئەفسەرەکانی گوت: «بمگوازنەوە، چونکە برینەکەم سەختە.» 24 ئیتر خزمەتکارەکانی لە گالیسکەکەیەوە بۆ گالیسکەکەی دیکەی گواستیانەوە و بردیان بۆ ئۆرشەلیم، لەوێ مرد و لە گۆڕستانی باوباپیرانیدا نێژرا و هەموو یەهودا و ئۆرشەلیمیش شیوەنیان بۆ گێڕا. 25 یەرمیاش یۆشیای لاواندەوە، ئیتر لەو ڕۆژەوە هەتا ئێستا هەموو پیاو و ژنە گۆرانیبێژەکانیش لە لاواندنەوەکانیاندا شیوەن بۆ یۆشیا دەگێڕن. ئەمەش بوو بە نەریتێک لە ئیسرائیلدا و لە پەڕتووکی شینەکاندا نووسرایەوە. 26 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یۆشیا و کردەوە چاکەکانی بەپێی ئەوەی لە تەوراتی یەزداندا نووسراوە و 27 کاروبارەکانی لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی، لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل و یەهودا تۆمار کراون.

In Other Versions

2 Chronicles 35 in the ANGEFD

2 Chronicles 35 in the ANTPNG2D

2 Chronicles 35 in the AS21

2 Chronicles 35 in the BAGH

2 Chronicles 35 in the BBPNG

2 Chronicles 35 in the BBT1E

2 Chronicles 35 in the BDS

2 Chronicles 35 in the BEV

2 Chronicles 35 in the BHAD

2 Chronicles 35 in the BIB

2 Chronicles 35 in the BLPT

2 Chronicles 35 in the BNT

2 Chronicles 35 in the BNTABOOT

2 Chronicles 35 in the BNTLV

2 Chronicles 35 in the BOATCB

2 Chronicles 35 in the BOATCB2

2 Chronicles 35 in the BOBCV

2 Chronicles 35 in the BOCNT

2 Chronicles 35 in the BOECS

2 Chronicles 35 in the BOGWICC

2 Chronicles 35 in the BOHCB

2 Chronicles 35 in the BOHCV

2 Chronicles 35 in the BOHLNT

2 Chronicles 35 in the BOHNTLTAL

2 Chronicles 35 in the BOICB

2 Chronicles 35 in the BOILNTAP

2 Chronicles 35 in the BOITCV

2 Chronicles 35 in the BOKCV

2 Chronicles 35 in the BOKCV2

2 Chronicles 35 in the BOKHWOG

2 Chronicles 35 in the BOLCB

2 Chronicles 35 in the BOLCB2

2 Chronicles 35 in the BOMCV

2 Chronicles 35 in the BONAV

2 Chronicles 35 in the BONCB

2 Chronicles 35 in the BONLT

2 Chronicles 35 in the BONUT2

2 Chronicles 35 in the BOPLNT

2 Chronicles 35 in the BOSCB

2 Chronicles 35 in the BOSNC

2 Chronicles 35 in the BOTLNT

2 Chronicles 35 in the BOVCB

2 Chronicles 35 in the BOYCB

2 Chronicles 35 in the BPBB

2 Chronicles 35 in the BPH

2 Chronicles 35 in the BSB

2 Chronicles 35 in the CCB

2 Chronicles 35 in the CUV

2 Chronicles 35 in the CUVS

2 Chronicles 35 in the DBT

2 Chronicles 35 in the DGDNT

2 Chronicles 35 in the DHNT

2 Chronicles 35 in the DNT

2 Chronicles 35 in the ELBE

2 Chronicles 35 in the EMTV

2 Chronicles 35 in the ESV

2 Chronicles 35 in the FBV

2 Chronicles 35 in the FEB

2 Chronicles 35 in the GGMNT

2 Chronicles 35 in the GNT

2 Chronicles 35 in the HARY

2 Chronicles 35 in the HNT

2 Chronicles 35 in the IRVA

2 Chronicles 35 in the IRVB

2 Chronicles 35 in the IRVG

2 Chronicles 35 in the IRVH

2 Chronicles 35 in the IRVK

2 Chronicles 35 in the IRVM

2 Chronicles 35 in the IRVM2

2 Chronicles 35 in the IRVO

2 Chronicles 35 in the IRVP

2 Chronicles 35 in the IRVT

2 Chronicles 35 in the IRVT2

2 Chronicles 35 in the IRVU

2 Chronicles 35 in the ISVN

2 Chronicles 35 in the JSNT

2 Chronicles 35 in the KAPI

2 Chronicles 35 in the KBT1ETNIK

2 Chronicles 35 in the KBV

2 Chronicles 35 in the KJV

2 Chronicles 35 in the KNFD

2 Chronicles 35 in the LBA

2 Chronicles 35 in the LBLA

2 Chronicles 35 in the LNT

2 Chronicles 35 in the LSV

2 Chronicles 35 in the MAAL

2 Chronicles 35 in the MBV

2 Chronicles 35 in the MBV2

2 Chronicles 35 in the MHNT

2 Chronicles 35 in the MKNFD

2 Chronicles 35 in the MNG

2 Chronicles 35 in the MNT

2 Chronicles 35 in the MNT2

2 Chronicles 35 in the MRS1T

2 Chronicles 35 in the NAA

2 Chronicles 35 in the NASB

2 Chronicles 35 in the NBLA

2 Chronicles 35 in the NBS

2 Chronicles 35 in the NBVTP

2 Chronicles 35 in the NET2

2 Chronicles 35 in the NIV11

2 Chronicles 35 in the NNT

2 Chronicles 35 in the NNT2

2 Chronicles 35 in the NNT3

2 Chronicles 35 in the PDDPT

2 Chronicles 35 in the PFNT

2 Chronicles 35 in the RMNT

2 Chronicles 35 in the SBIAS

2 Chronicles 35 in the SBIBS

2 Chronicles 35 in the SBIBS2

2 Chronicles 35 in the SBICS

2 Chronicles 35 in the SBIDS

2 Chronicles 35 in the SBIGS

2 Chronicles 35 in the SBIHS

2 Chronicles 35 in the SBIIS

2 Chronicles 35 in the SBIIS2

2 Chronicles 35 in the SBIIS3

2 Chronicles 35 in the SBIKS

2 Chronicles 35 in the SBIKS2

2 Chronicles 35 in the SBIMS

2 Chronicles 35 in the SBIOS

2 Chronicles 35 in the SBIPS

2 Chronicles 35 in the SBISS

2 Chronicles 35 in the SBITS

2 Chronicles 35 in the SBITS2

2 Chronicles 35 in the SBITS3

2 Chronicles 35 in the SBITS4

2 Chronicles 35 in the SBIUS

2 Chronicles 35 in the SBIVS

2 Chronicles 35 in the SBT

2 Chronicles 35 in the SBT1E

2 Chronicles 35 in the SCHL

2 Chronicles 35 in the SNT

2 Chronicles 35 in the SUSU

2 Chronicles 35 in the SUSU2

2 Chronicles 35 in the SYNO

2 Chronicles 35 in the TBIAOTANT

2 Chronicles 35 in the TBT1E

2 Chronicles 35 in the TBT1E2

2 Chronicles 35 in the TFTIP

2 Chronicles 35 in the TFTU

2 Chronicles 35 in the TGNTATF3T

2 Chronicles 35 in the THAI

2 Chronicles 35 in the TNFD

2 Chronicles 35 in the TNT

2 Chronicles 35 in the TNTIK

2 Chronicles 35 in the TNTIL

2 Chronicles 35 in the TNTIN

2 Chronicles 35 in the TNTIP

2 Chronicles 35 in the TNTIZ

2 Chronicles 35 in the TOMA

2 Chronicles 35 in the TTENT

2 Chronicles 35 in the UBG

2 Chronicles 35 in the UGV

2 Chronicles 35 in the UGV2

2 Chronicles 35 in the UGV3

2 Chronicles 35 in the VBL

2 Chronicles 35 in the VDCC

2 Chronicles 35 in the YALU

2 Chronicles 35 in the YAPE

2 Chronicles 35 in the YBVTP

2 Chronicles 35 in the ZBP