2 Kings 3 (BOKSSV)

1 یۆرامی کوڕی ئەحاڤ لە هەژدەمین ساڵی پاشایەتی یەهۆشافاتی پاشای یەهودا، بوو بە پاشای ئیسرائیل لە سامیرە، دوازدە ساڵ پاشایەتی کرد. 2 ئەویش لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، بەڵام نەک وەکو دایک و باوکی، ئەو بەردە تەرخانکراوەی بەعلی لەناوبرد کە باوکی دروستی کردبوو. 3 لەگەڵ ئەوەش پەیوەست بوو بە گوناهەکانی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات و هەمان گوناهەکانی ئەوی کرد کە بەهۆیانەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات، خۆی لێیان لانەدا. 4 مێشای پاشای مۆئابیش خاوەنی مەڕوماڵات بوو، سەد هەزار بەرخ و خوری سەد هەزار بەرانی وەک سەرانە دەدایە پاشای ئیسرائیل. 5 بەڵام پاش مردنی ئەحاڤ، پاشای مۆئاب لە پاشای ئیسرائیل یاخی بوو. 6 دەستبەجێ یۆرام پاشا لە سامیرەوە بەڕێکەوت و هەموو ئیسرائیلی کۆکردەوە. 7 هەروەها ئەو پەیامەی بۆ یەهۆشافاتی پاشای یەهودا نارد: «پاشای مۆئاب لێم یاخی بووە، ئایا لەگەڵم دێیت بۆ ئەوەی لە دژی مۆئاب بجەنگین؟»ئەویش وەڵامی دایەوە: «لەگەڵت دێم، من خۆم وەک تۆ و گەلەکەم وەک گەلەکەت و ئەسپەکانیشم وەک ئەسپەکانت.» 8 لێی پرسی: «لە کام ڕێگاوە بچین؟»یۆرامیش وەڵامی دایەوە: «لە ڕێگای بیابانی ئەدۆم.» 9 ئینجا پاشای ئیسرائیل لەگەڵ پاشای یەهودا و پاشای ئەدۆم بەڕێکەوتن. دوای ئەوەی سوپاکە حەوت ڕۆژەڕێ بە ڕێگایەکی ناڕاستەوخۆ بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن، ئاو بۆ خۆیان و ئەو ئاژەڵانەی پێیان بوو نەما. 10 پاشای ئیسرائیلیش گوتی: «ئاخ! لەبەر ئەوە یەزدان ئەم سێ پاشایەی بانگکردووە، هەتا بمانداتە دەستی پاشای مۆئاب؟» 11 بەڵام یەهۆشافات گوتی: «ئایا لێرە هیچ پێغەمبەرێکی یەزدان نییە، هەتا لە ڕێگەی ئەوەوە پرس بە یەزدان بکەین؟»یەکێک لە ئەفسەرەکانی پاشای ئیسرائیل وەڵامی دایەوە و گوتی: «ئەلیشەعی کوڕی شافات لێرەیە، ئەوەی ئاوی بە دەستەکانی ئەلیاسدا دەکرد.» 12 یەهۆشافات گوتی: «فەرمایشتی یەزدان لەلای ئەوە.» ئینجا پاشای ئیسرائیل و یەهۆشافات و پاشای ئەدۆم چوونە خوارەوە بۆ لای ئەو. 13 ئەلیشەع بە پاشای ئیسرائیلی گوت: «چیمان بەیەکەوە هەیە؟ بڕۆ لای پێغەمبەرەکانی دایک و باوکت.»پاشای ئیسرائیلیش گوتی: «نەخێر، چونکە یەزدان ئەم سێ پاشایەی بانگکردووە هەتا ڕادەستی مۆئابمان بکات.» 14 ئەلیشەعیش گوتی: «بە یەزدانی زیندووی سوپاسالار، ئەوەی دەیپەرستم، ئەگەر ڕێزی یەهۆشافاتی پاشای یەهودا نەبووایە، نە ئاوڕم لێت دەدایەوە و نە سەیرم دەکردیت. 15 بەڵام ئێستا مۆسیقاژەنێکم بۆ بهێنن.»ئەوە بوو کە مۆسیقاژەنەکە مۆسیقاکەی ژەند، ڕۆحی یەزدان هاتە سەر ئەلیشەع، 16 گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئەم دۆڵە پڕ دەکەم لە گۆمی ئاو، 17 چونکە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: نە با دەبینن و نە باران، بەڵام ئەم دۆڵە پڕ دەبێت لە ئاو، خۆتان و مەڕوماڵات و ئاژەڵەکانتان لێی دەخۆنەوە. 18 ئەوەش لەلای یەزدان کارێکی ئاسانە، هەروەها مۆئابیشتان ڕادەست دەکات. 19 ئێوەش هەموو شارێکی قەڵابەند و هەموو شارۆچکەیەکی سەرەکی سەرەوژێر دەکەن، هەموو دارێکی چاک دەبڕنەوە و هەموو کانیاوەکان کوێر دەکەنەوە، هەموو کێڵگەیەکی چاکیش بە بەرد تێکدەدەن.» 20 بەیانی لە کاتی قوربانی، لەناکاو لە ڕێگای ئەدۆمەوە ئاو هات و خاکەکە پڕ بوو لە ئاو. 21 هەموو مۆئابیش بیستیان کە پاشاکان هاتوون لە دژیان بجەنگن، ئینجا هەموو ئەوەی توانای چەک هەڵگرتنی هەبوو، لە گەنجەوە هەتا پیر، بانگیان کردن و کۆیان کردنەوە، لەسەر سنوورەکە وەستان. 22 کە بەیانی زوو لە خەو هەستان، خۆر لەسەر ئاوەکە دەدرەوشایەوە، مۆئابییەکانیش لەو بەرەوە تەماشایان کرد ئاوەکە وەک خوێن سوورە. 23 گوتیان: «ئەمە خوێنە! پاشاکان لەنێو خۆیاندا بووەتە شەڕیان و یەکترییان کوشتووە. ئەی مۆئاب، ئێستاش با بەرەو تاڵانکردن بچین!» 24 بەڵام کاتێک مۆئابییەکان بۆ ئۆردوگای ئیسرائیل هاتن، ئیسرائیلییەکان لێیان هەستان و لە مۆئابییەکانیان دا، لەبەردەمیان هەڵاتن. ئیسرائیلییەکانیش خاکەکەیان داگیر کرد و مۆئابییەکانیان کوشت. 25 ئینجا شارۆچکەکانیان ڕووخاند، هەریەکە بەردێکی فڕێدایە ناو هەر کێڵگەیەکی چاک هەتا ئەوەی پڕیان کردنەوە، هەموو کانیاوەکانیان کوێر کردەوە، هەموو دارێکی چاکیان بڕییەوە، بە تەنها بەردەکانی شاری قییر حەراسەتیان هێشتەوە، بەڵام قۆچەقانی وەشێنەکان دەوریان گرت و لێیاندا. 26 کاتێک پاشای مۆئاب بینی کە جەنگەکە لەسەری توند بووە، حەوت سەد شمشێر بە دەستی لەگەڵ خۆی برد بۆ ئەوەی ڕیزەکانی دوژمن بشکێنێت و بەرەو لای پاشای ئەدۆم بچێت، بەڵام شکستی هێنا. 27 ئینجا کوڕە نۆبەرەکەی، ئەوەی لە جێی ئەو دەبوو بە پاشا، لەسەر شوورای شارەکە کردییە قوربانی سووتاندن. تووڕەییەکی گەورە لەسەر ئیسرائیل هەبوو، بۆیە پاشەکشەیان لێی کرد و گەڕانەوە خاکی خۆیان.

In Other Versions

2 Kings 3 in the ANGEFD

2 Kings 3 in the ANTPNG2D

2 Kings 3 in the AS21

2 Kings 3 in the BAGH

2 Kings 3 in the BBPNG

2 Kings 3 in the BBT1E

2 Kings 3 in the BDS

2 Kings 3 in the BEV

2 Kings 3 in the BHAD

2 Kings 3 in the BIB

2 Kings 3 in the BLPT

2 Kings 3 in the BNT

2 Kings 3 in the BNTABOOT

2 Kings 3 in the BNTLV

2 Kings 3 in the BOATCB

2 Kings 3 in the BOATCB2

2 Kings 3 in the BOBCV

2 Kings 3 in the BOCNT

2 Kings 3 in the BOECS

2 Kings 3 in the BOGWICC

2 Kings 3 in the BOHCB

2 Kings 3 in the BOHCV

2 Kings 3 in the BOHLNT

2 Kings 3 in the BOHNTLTAL

2 Kings 3 in the BOICB

2 Kings 3 in the BOILNTAP

2 Kings 3 in the BOITCV

2 Kings 3 in the BOKCV

2 Kings 3 in the BOKCV2

2 Kings 3 in the BOKHWOG

2 Kings 3 in the BOLCB

2 Kings 3 in the BOLCB2

2 Kings 3 in the BOMCV

2 Kings 3 in the BONAV

2 Kings 3 in the BONCB

2 Kings 3 in the BONLT

2 Kings 3 in the BONUT2

2 Kings 3 in the BOPLNT

2 Kings 3 in the BOSCB

2 Kings 3 in the BOSNC

2 Kings 3 in the BOTLNT

2 Kings 3 in the BOVCB

2 Kings 3 in the BOYCB

2 Kings 3 in the BPBB

2 Kings 3 in the BPH

2 Kings 3 in the BSB

2 Kings 3 in the CCB

2 Kings 3 in the CUV

2 Kings 3 in the CUVS

2 Kings 3 in the DBT

2 Kings 3 in the DGDNT

2 Kings 3 in the DHNT

2 Kings 3 in the DNT

2 Kings 3 in the ELBE

2 Kings 3 in the EMTV

2 Kings 3 in the ESV

2 Kings 3 in the FBV

2 Kings 3 in the FEB

2 Kings 3 in the GGMNT

2 Kings 3 in the GNT

2 Kings 3 in the HARY

2 Kings 3 in the HNT

2 Kings 3 in the IRVA

2 Kings 3 in the IRVB

2 Kings 3 in the IRVG

2 Kings 3 in the IRVH

2 Kings 3 in the IRVK

2 Kings 3 in the IRVM

2 Kings 3 in the IRVM2

2 Kings 3 in the IRVO

2 Kings 3 in the IRVP

2 Kings 3 in the IRVT

2 Kings 3 in the IRVT2

2 Kings 3 in the IRVU

2 Kings 3 in the ISVN

2 Kings 3 in the JSNT

2 Kings 3 in the KAPI

2 Kings 3 in the KBT1ETNIK

2 Kings 3 in the KBV

2 Kings 3 in the KJV

2 Kings 3 in the KNFD

2 Kings 3 in the LBA

2 Kings 3 in the LBLA

2 Kings 3 in the LNT

2 Kings 3 in the LSV

2 Kings 3 in the MAAL

2 Kings 3 in the MBV

2 Kings 3 in the MBV2

2 Kings 3 in the MHNT

2 Kings 3 in the MKNFD

2 Kings 3 in the MNG

2 Kings 3 in the MNT

2 Kings 3 in the MNT2

2 Kings 3 in the MRS1T

2 Kings 3 in the NAA

2 Kings 3 in the NASB

2 Kings 3 in the NBLA

2 Kings 3 in the NBS

2 Kings 3 in the NBVTP

2 Kings 3 in the NET2

2 Kings 3 in the NIV11

2 Kings 3 in the NNT

2 Kings 3 in the NNT2

2 Kings 3 in the NNT3

2 Kings 3 in the PDDPT

2 Kings 3 in the PFNT

2 Kings 3 in the RMNT

2 Kings 3 in the SBIAS

2 Kings 3 in the SBIBS

2 Kings 3 in the SBIBS2

2 Kings 3 in the SBICS

2 Kings 3 in the SBIDS

2 Kings 3 in the SBIGS

2 Kings 3 in the SBIHS

2 Kings 3 in the SBIIS

2 Kings 3 in the SBIIS2

2 Kings 3 in the SBIIS3

2 Kings 3 in the SBIKS

2 Kings 3 in the SBIKS2

2 Kings 3 in the SBIMS

2 Kings 3 in the SBIOS

2 Kings 3 in the SBIPS

2 Kings 3 in the SBISS

2 Kings 3 in the SBITS

2 Kings 3 in the SBITS2

2 Kings 3 in the SBITS3

2 Kings 3 in the SBITS4

2 Kings 3 in the SBIUS

2 Kings 3 in the SBIVS

2 Kings 3 in the SBT

2 Kings 3 in the SBT1E

2 Kings 3 in the SCHL

2 Kings 3 in the SNT

2 Kings 3 in the SUSU

2 Kings 3 in the SUSU2

2 Kings 3 in the SYNO

2 Kings 3 in the TBIAOTANT

2 Kings 3 in the TBT1E

2 Kings 3 in the TBT1E2

2 Kings 3 in the TFTIP

2 Kings 3 in the TFTU

2 Kings 3 in the TGNTATF3T

2 Kings 3 in the THAI

2 Kings 3 in the TNFD

2 Kings 3 in the TNT

2 Kings 3 in the TNTIK

2 Kings 3 in the TNTIL

2 Kings 3 in the TNTIN

2 Kings 3 in the TNTIP

2 Kings 3 in the TNTIZ

2 Kings 3 in the TOMA

2 Kings 3 in the TTENT

2 Kings 3 in the UBG

2 Kings 3 in the UGV

2 Kings 3 in the UGV2

2 Kings 3 in the UGV3

2 Kings 3 in the VBL

2 Kings 3 in the VDCC

2 Kings 3 in the YALU

2 Kings 3 in the YAPE

2 Kings 3 in the YBVTP

2 Kings 3 in the ZBP