2 Samuel 12 (BOKSSV)

1 یەزدان ناتانی نارد بۆ لای داود، ئەویش هاتە لای و پێی گوت: «دوو پیاو لە شارێکدا هەبوون، یەکێکیان دەوڵەمەند و ئەوی دیکەیان هەژار. 2 پیاوە دەوڵەمەندەکە مەڕ و مانگایەکی زۆری هەبوو. 3 بەڵام هەژارەکە هیچی نەبوو، جگە لە بەرخێکی مێی بچووک کە کڕیبووی و بەخێوی کردبوو. لەگەڵ خۆی و هەموو منداڵەکانیدا گەورە ببوو. بەرخەکە لە پارووەکەی ئەو دەیخوارد و لە جامەکەی ئەو دەیخواردەوە، لە باوەشیدا دەنوست و وەک کچی ئەوی لێهاتبوو. 4 «ئەوە بوو ڕێبوارێک بووە میوانی پیاوە دەوڵەمەندەکە، بەڵام دەوڵەمەندەکە ڕازی نەبوو مەڕێک یان مانگایەکی خۆی بکاتە ژەمێک بۆ میوانەکە کە ڕووی تێکردبوو. لە جیاتی ئەوە کاوڕەمێیەکەی هەژارەکەی برد و ئامادەی کرد بۆ ئەو پیاوەی کە ڕووی تێکردبوو.» 5 داود زۆر لەو پیاوە تووڕە بوو، بە ناتانی گوت: «بە یەزدانی زیندوو، ئەو پیاوەی ئەمەی کردووە شایانی سزای مردنە! 6 لە جیاتی کاوڕەمێیەکەش چوار قات دەداتەوە، لە دەرئەنجامی ئەوەی ئەم کارەی کردووە، لەبەر ئەوەی بەزەیی نەبووە.» 7 ناتانیش بە داودی گوت: «ئەو پیاوە تۆیت! یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”من دەستنیشانم کردیت ببیتە پاشای ئیسرائیل، من لە دەستی شاول دەربازم کردیت. 8 ماڵی گەورەکەتم پێدایت و ژنەکانی ئەوم خستە باوەشتەوە، بنەماڵەی ئیسرائیل و یەهودام پێدایت. ئەگەر هەموو ئەمەش کەم بووایە، ئەوا زیاترم پێدەدایت. 9 ئیتر بۆچی فەرمایشتی یەزدانت بە سووک زانی، هەتا ئەم خراپەیە لەبەرچاوی یەزدان بکەیت؟ ئوریای حیتیت بە شمشێر کوشت و ژنەکەی ئەوت کردە ژنی خۆت، بە شمشێری عەمۆنییەکان کوشتت. 10 ئێستاش، بۆ هەتاهەتایە شمشێر لەسەر بنەماڵەکەت نابڕێتەوە، چونکە سووکایەتیت بە من کرد، ژنەکەی ئوریای حیتیت برد و کردتە ژنی خۆت.“ 11 «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەوەتا من لەناو ماڵەکەی خۆتدا خراپەت بەسەردا دەهێنم، لەبەرچاوت ژنەکانت دەبەم و دەیاندەمە ئەو کەسەی کە لێت نزیکە، لە ژێر ڕووناکی ئەم خۆرە لەگەڵ ژنەکانت جووت دەبێت. 12 تۆ بە نهێنی ئەو کارەت کرد، بەڵام من لەبەردەم هەموو ئیسرائیل و لەژێر ڕووناکی خۆر ئەم کارەت پێدەکەم.“» 13 داودیش بە ناتانی گوت: «گوناهم دەرهەق بە یەزدان کرد.»ناتان وەڵامی دایەوە: «یەزدان لە گوناهەکەت خۆشبووە، نامریت. 14 بەڵام لەبەر ئەوەی بەم کارەت بوویتە هۆی ئەوەی دوژمنانی یەزدان تەواو سووکایەتی بە یەزدان بکەن، ئەوا ئەو منداڵەی بۆت لەدایک دەبێت دەمرێت.» 15 هەر لەدوای ئەوەی ناتان چووەوە ماڵەکەی خۆی، یەزدان لەو منداڵەی داودی دا کە لە ژنەکەی ئوریاوە لەدایک بوو، ئینجا نەخۆش کەوت. 16 داود بۆ منداڵەکەی لە خودا پاڕایەوە و ڕۆژووی گرت، چووە ژوورەکەی خۆی، شەوانە بە درێژایی شەو لەسەر زەوی ڕادەکشا و هەر بەو جۆرە دەمایەوە. 17 پیرانی ماڵەکەی لەتەنیشتی وەستابوون بۆ ئەوەی لەسەر زەوییەکە هەڵیبستێننەوە، بەڵام نەیویست و نانی لەگەڵیان نەخوارد. 18 ئەوە بوو لە ڕۆژی حەوتەم منداڵەکە مرد. خزمەتکارەکانی داود ترسان پێی ڕابگەیەنن کە منداڵەکە مردووە، چونکە گوتیان: «هێشتا منداڵەکە زیندوو بوو قسەمان لەگەڵی کرد و گوێی لێ نەگرتین، ئیتر چۆن پێی بڵێین منداڵەکە مردووە؟ خراپتر دەکات.» 19 کاتێک داود بینی خزمەتکارەکانی چرپەچرپ دەکەن، زانی کە منداڵەکە مردووە. ئینجا داود لە خزمەتکارەکانی پرسی: «ئەرێ منداڵەکە مردووە؟»ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «بەڵێ، مردووە.» 20 ئینجا داود لەسەر زەوییەکە هەستایەوە، خۆی شوشت و بۆنی لە خۆی دا، جلەکانی گۆڕی، چووە ناو ماڵی یەزدان و کڕنۆشی برد. پاشان گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی خۆی و داوای کرد نانی بۆ دابنێن و خواردی. 21 خزمەتکارەکانی پێیان گوت: «ئەم کارە چی بوو کردت؟ لە کاتێکدا منداڵەکە زیندوو بوو، بەڕۆژوو دەبوویت و دەگریایت، بەڵام کاتێک کە مرد هەستایت و نانت خوارد!» 22 ئەویش گوتی: «کاتێک منداڵەکە زیندوو بوو بەڕۆژوو دەبووم و دەگریام و دەمگوت: ”کێ دەزانێت؟ بەڵکو یەزدان لەگەڵم میهرەبان بێت و منداڵەکە بژیێت.“ 23 بەڵام ئێستا ئەو مرد، ئیتر بۆچی ڕۆژوو بگرم؟ ئایا دەتوانم بیگەڕێنمەوە؟ من دەچم بۆ لای ئەو، بەڵام ئەو ناگەڕێتەوە بۆ لای من.» 24 ئینجا داود دڵنەوایی بەتشەبەعی ژنی دایەوە، چووە ژوورەوە بۆ لای و لەگەڵی جووت بوو، منداڵێکی بوو ناوی لێنا سلێمان. یەزدانیش خۆشی ویست، 25 هەر لەبەر ئەوە لە ڕێگەی ناتانی پێغەمبەرەوە پەیامی نارد و ناوی لێنا یەدیدەیا. 26 لەو ماوەیە یۆئاب لە دژی شاری ڕەبەی عەمۆنییەکان دەجەنگا و قەڵای شاهانەی گرت. 27 ئینجا یۆئاب چەند نێردراوێکی بۆ لای داود نارد و گوتی: «لە دژی ڕەبە جەنگام و سەرچاوەی ئاوی شارەکەم گرت. 28 ئێستا پاشماوەی سوپا کۆبکەرەوە و بەسەر شارەکەدا بدە و دەستی بەسەردا بگرە، نەوەک من دەستی بەسەردا بگرم و بە ناوی منەوە ناوی لێ بنرێت.» 29 ئیتر داود هەموو سوپای کۆکردەوە و چوو بۆ ڕەبە و لە دژی جەنگا و گرتی. 30 تاجی سەری پاشاکەی برد، کێشەکەی نزیکەی تالنتێک زێڕ بوو، بەردی گرانبەهاشی تێدابوو، ئینجا لەسەر سەری داود دانرا. دەستکەوتێکی زۆریشی لە شارەکە دەرهێنا، 31 ئەو گەلەشی کە تێیدا بوو هێنایە دەرەوە و بێگاری پێکردن بە ئیشکردن بە مشار و پاچی ئاسنین و تەوری ئاسنین، فەرمانی پێ کردن لە کوورەی خشتدا کار بکەن، ئەم کارەی بە هەموو شارۆچکەکانی عەمۆنییەکان کرد. پاشان داود و هەموو سوپا گەڕانەوە ئۆرشەلیم.

In Other Versions

2 Samuel 12 in the ANGEFD

2 Samuel 12 in the ANTPNG2D

2 Samuel 12 in the AS21

2 Samuel 12 in the BAGH

2 Samuel 12 in the BBPNG

2 Samuel 12 in the BBT1E

2 Samuel 12 in the BDS

2 Samuel 12 in the BEV

2 Samuel 12 in the BHAD

2 Samuel 12 in the BIB

2 Samuel 12 in the BLPT

2 Samuel 12 in the BNT

2 Samuel 12 in the BNTABOOT

2 Samuel 12 in the BNTLV

2 Samuel 12 in the BOATCB

2 Samuel 12 in the BOATCB2

2 Samuel 12 in the BOBCV

2 Samuel 12 in the BOCNT

2 Samuel 12 in the BOECS

2 Samuel 12 in the BOGWICC

2 Samuel 12 in the BOHCB

2 Samuel 12 in the BOHCV

2 Samuel 12 in the BOHLNT

2 Samuel 12 in the BOHNTLTAL

2 Samuel 12 in the BOICB

2 Samuel 12 in the BOILNTAP

2 Samuel 12 in the BOITCV

2 Samuel 12 in the BOKCV

2 Samuel 12 in the BOKCV2

2 Samuel 12 in the BOKHWOG

2 Samuel 12 in the BOLCB

2 Samuel 12 in the BOLCB2

2 Samuel 12 in the BOMCV

2 Samuel 12 in the BONAV

2 Samuel 12 in the BONCB

2 Samuel 12 in the BONLT

2 Samuel 12 in the BONUT2

2 Samuel 12 in the BOPLNT

2 Samuel 12 in the BOSCB

2 Samuel 12 in the BOSNC

2 Samuel 12 in the BOTLNT

2 Samuel 12 in the BOVCB

2 Samuel 12 in the BOYCB

2 Samuel 12 in the BPBB

2 Samuel 12 in the BPH

2 Samuel 12 in the BSB

2 Samuel 12 in the CCB

2 Samuel 12 in the CUV

2 Samuel 12 in the CUVS

2 Samuel 12 in the DBT

2 Samuel 12 in the DGDNT

2 Samuel 12 in the DHNT

2 Samuel 12 in the DNT

2 Samuel 12 in the ELBE

2 Samuel 12 in the EMTV

2 Samuel 12 in the ESV

2 Samuel 12 in the FBV

2 Samuel 12 in the FEB

2 Samuel 12 in the GGMNT

2 Samuel 12 in the GNT

2 Samuel 12 in the HARY

2 Samuel 12 in the HNT

2 Samuel 12 in the IRVA

2 Samuel 12 in the IRVB

2 Samuel 12 in the IRVG

2 Samuel 12 in the IRVH

2 Samuel 12 in the IRVK

2 Samuel 12 in the IRVM

2 Samuel 12 in the IRVM2

2 Samuel 12 in the IRVO

2 Samuel 12 in the IRVP

2 Samuel 12 in the IRVT

2 Samuel 12 in the IRVT2

2 Samuel 12 in the IRVU

2 Samuel 12 in the ISVN

2 Samuel 12 in the JSNT

2 Samuel 12 in the KAPI

2 Samuel 12 in the KBT1ETNIK

2 Samuel 12 in the KBV

2 Samuel 12 in the KJV

2 Samuel 12 in the KNFD

2 Samuel 12 in the LBA

2 Samuel 12 in the LBLA

2 Samuel 12 in the LNT

2 Samuel 12 in the LSV

2 Samuel 12 in the MAAL

2 Samuel 12 in the MBV

2 Samuel 12 in the MBV2

2 Samuel 12 in the MHNT

2 Samuel 12 in the MKNFD

2 Samuel 12 in the MNG

2 Samuel 12 in the MNT

2 Samuel 12 in the MNT2

2 Samuel 12 in the MRS1T

2 Samuel 12 in the NAA

2 Samuel 12 in the NASB

2 Samuel 12 in the NBLA

2 Samuel 12 in the NBS

2 Samuel 12 in the NBVTP

2 Samuel 12 in the NET2

2 Samuel 12 in the NIV11

2 Samuel 12 in the NNT

2 Samuel 12 in the NNT2

2 Samuel 12 in the NNT3

2 Samuel 12 in the PDDPT

2 Samuel 12 in the PFNT

2 Samuel 12 in the RMNT

2 Samuel 12 in the SBIAS

2 Samuel 12 in the SBIBS

2 Samuel 12 in the SBIBS2

2 Samuel 12 in the SBICS

2 Samuel 12 in the SBIDS

2 Samuel 12 in the SBIGS

2 Samuel 12 in the SBIHS

2 Samuel 12 in the SBIIS

2 Samuel 12 in the SBIIS2

2 Samuel 12 in the SBIIS3

2 Samuel 12 in the SBIKS

2 Samuel 12 in the SBIKS2

2 Samuel 12 in the SBIMS

2 Samuel 12 in the SBIOS

2 Samuel 12 in the SBIPS

2 Samuel 12 in the SBISS

2 Samuel 12 in the SBITS

2 Samuel 12 in the SBITS2

2 Samuel 12 in the SBITS3

2 Samuel 12 in the SBITS4

2 Samuel 12 in the SBIUS

2 Samuel 12 in the SBIVS

2 Samuel 12 in the SBT

2 Samuel 12 in the SBT1E

2 Samuel 12 in the SCHL

2 Samuel 12 in the SNT

2 Samuel 12 in the SUSU

2 Samuel 12 in the SUSU2

2 Samuel 12 in the SYNO

2 Samuel 12 in the TBIAOTANT

2 Samuel 12 in the TBT1E

2 Samuel 12 in the TBT1E2

2 Samuel 12 in the TFTIP

2 Samuel 12 in the TFTU

2 Samuel 12 in the TGNTATF3T

2 Samuel 12 in the THAI

2 Samuel 12 in the TNFD

2 Samuel 12 in the TNT

2 Samuel 12 in the TNTIK

2 Samuel 12 in the TNTIL

2 Samuel 12 in the TNTIN

2 Samuel 12 in the TNTIP

2 Samuel 12 in the TNTIZ

2 Samuel 12 in the TOMA

2 Samuel 12 in the TTENT

2 Samuel 12 in the UBG

2 Samuel 12 in the UGV

2 Samuel 12 in the UGV2

2 Samuel 12 in the UGV3

2 Samuel 12 in the VBL

2 Samuel 12 in the VDCC

2 Samuel 12 in the YALU

2 Samuel 12 in the YAPE

2 Samuel 12 in the YBVTP

2 Samuel 12 in the ZBP