2 Samuel 18 (BOKSSV)

1 داود سەرژمێری ئەو پیاوانەی کرد کە لەگەڵیدا بوون، فەرماندەی هەزاران و سەدانی بەسەرەوە دانان. 2 ئینجا داود سێیەکی سەربازەکانی بە دەستی یۆئابدا نارد، سێیەکیش بە دەستی ئەبیشەی کوڕی چەرویای برای یۆئاب، سێیەکیش بە دەستی ئیتتایی گەتی. پاشا بە سوپاکەی گوت: «هەروەها بە دڵنیاییەوە منیش لەگەڵتان دێمە دەرەوە.» 3 بەڵام سەربازەکان گوتیان: «مەچۆ دەرەوە، چونکە ئەگەر ئێمە هەڵبێین گوێمان پێ نادەن، ئەگەر نیوەشمان لێ بمرێت هەر گوێمان پێ نادەن، بەڵام تۆ هێندەی دە هەزار کەسی لە ئێمە، ئێستاش باشترە کە تۆ بۆ یارمەتیدانمان لە شارەکە بیت.» 4 پاشاش وەڵامی دانەوە: «ئەوەی پێتان باشە دەیکەم.»ئیتر پاشا لەلای دەروازەکەوە وەستا و هەموو پیاوان بە یەکەی سەدان و بە هەزاران چوونە دەرەوە. 5 پاشا فەرمانی بە یۆئاب و ئەبیشەی و ئیتتای کرد و گوتی: «لەبەر من، لەگەڵ ئەو گەنجە نەرم بن، لەگەڵ ئەبشالۆم.» هەموو سەربازەکانیش گوێیان لێبوو کاتێک پاشا سەبارەت بە ئەبشالۆم فەرمانی بە سەرکردەکان کرد. 6 سوپای داود چوونە دەرەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل لە دەشتودەر، شەڕەکەش لە دارستانی ئەفرایم ڕوویدا. 7 لەوێ سوپای ئیسرائیل لەبەردەم خزمەتکارەکانی داود شکان، لەو ڕۆژەدا کوشتارێکی گەورە ڕوویدا، بیست هەزار پیاو کوژرا. 8 شەڕەکە لە هەموو ناوچەکەدا بڵاو بووەوە، لەو ڕۆژەدا ئەوانەی لەناو دارستانەکەدا لەناوچوون زیاتر بوون لەوانەی بە شمشێر لەناوچوون. 9 ئەبشالۆم بە سواری هێسترەکەیەوە بەڕێکەوت تووشی خزمەتکارەکانی داود بوو. هێسترەکە چووە ژێر لقەکانی دار بەڕووێکی گەورە و سەری ئەبشالۆم لەنێوان لقەکانی دار بەڕووەکەدا گیربوو، لەنێوان ئاسمان و زەویدا هەڵواسرا، هێسترەکەی ژێریشی ڕۆیشت. 10 پیاوێک بینی و بە یۆئابی ڕاگەیاند: «هەر ئێستا ئەبشالۆمم بینی بە دار بەڕووەکەوە هەڵواسرابوو.» 11 یۆئابیش بەو پیاوەی گوت کە پێی ڕاگەیاند: «هەر ئێستا بینیت؟ ئەی بۆچی لەوێ بە زەویتدا نەدا، هەتا دە شاقل زیو و پشتێنێکت بدەمێ؟» 12 بەڵام پیاوەکە بە یۆئابی گوت: «تەنانەت ئەگەر هەزار شاقل زیویش بکێشن و بە دەستم بگات، بە هیچ جۆرێک دەستم بۆ کوڕی پاشا درێژ ناکەم، چونکە پاشا لەبەردەمی ئێمە فەرمانی بە تۆ و ئەبیشەی و ئیتتای کرد و گوتی: ”لەبەر من ئەو گەنجە، ئەبشالۆم بپارێزن و دەستی لێ مەدەن.“ 13 ئەگەر نا ستەمم لەگەڵ خۆم دەکرد، پاشاش هیچی لێ ناشاردرێتەوە، تۆش لە دژم دەوەستایت.» 14 یۆئابیش گوتی: «من بەم شێوەیە لەبەردەمتدا ئارام ناگرم.» جا سێ ڕمی گرت بە دەستیەوە و لە دڵی ئەبشالۆمی گرت کە هێشتا لەناو دار بەڕووەکەدا زیندوو بوو. 15 دە خزمەتکار کە هەڵگرانی تفاقەکانی یۆئاب بوون چواردەوریان دا، لە ئەبشالۆمیان دا و کوشتیان. 16 ئەوسا یۆئاب فووی بە کەڕەنادا کرد و ڕێگای لەسەر سەربازەکان گرت، سەربازەکانیش لە ڕاونانی ئیسرائیل گەڕانەوە. 17 ئیتر ئەبشالۆمیان هەڵگرت و لە دارستانەکەدا فڕێیاندایە ناو چاڵێکی گەورە، بەردێکی زۆریان لەسەری کەڵەکە کرد. هەموو ئیسرائیلیش هەریەکە و بۆ شوێنی خۆی هەڵات. 18 پێشتر ئەبشالۆم کە هێشتا زیندوو بوو، ئەو کۆڵەکەیەی کە لە دۆڵی پاشادا بوو بردبووی و بۆ خۆی دایمەزراندبوو، چونکە گوتبووی: «کوڕێکم نییە بۆ یادکردنەوەی ناوەکەم.» کۆڵەکەکەشی بە ناوی خۆیەوە ناونا، هەتا ئەمڕۆش پێ دەگوترێت «یادەوەری ئەبشالۆم». 19 ئەوە بوو ئەحیمەعەچی کوڕی سادۆق گوتی: «با ڕابکەم و مژدە بدەمە پاشا: ”یەزدان حەقی بۆ سەندیتەوە و لە دوژمنەکانت ڕزگاری کردیت.“» 20 یۆئابیش پێی گوت: «تۆ ئەمڕۆ خاوەن مژدە نیت، لە ڕۆژێکی دیکەدا مژدە بدە و ئەمڕۆ مژدە مەدە، چونکە کوڕی پاشا مردووە.» 21 یۆئاب بە کوشییەکی گوت: «بڕۆ و ئەوەی بینیت بە پاشای ڕابگەیەنە.» کوشییەکەش کڕنۆشی بۆ یۆئاب برد و ڕایکرد. 22 ئەحیمەعەچی کوڕی سادۆق دووبارە بە یۆئابی گوت: «هەرچییەک بووە لێمگەڕێ با منیش بەدوای کوشییەکەدا ڕابکەم.»یۆئابیش گوتی: «کوڕم، تۆ بۆ ڕادەکەیت، لە کاتێکدا مژدەیەکت نییە شایانی پاداشت بێت؟» 23 ئەویش گوتی: «هەرچی بێت، ڕادەکەم.»یۆئابیش پێی گوت: «ڕابکە!» ئەوسا ئەحیمەعەچ بە ڕێگای پێدەشتەکەدا ڕایکرد و بە پێش کوشییەکە کەوت. 24 کاتێک داود لەنێوان دەروازەکانی ژوورەوە و دەرەوە دانیشتبوو، ئێشکگرەکە سەرکەوتە سەربانی دەرگاکە بۆ سەر شووراکە، چاوی هەڵبڕی و بینی پیاوێک بە تەنها ڕادەکات. 25 ئێشکگرەکە هاواری کرد و بە پاشای ڕاگەیاند.پاشاش گوتی: «ئەگەر بە تەنها بێت مژدەی پێیە.» پیاوەکەش ڕایدەکرد و نزیک دەبووەوە. 26 ئینجا ئێشکگرەکە پیاوێکی دیکەی بینی ڕادەکات، بانگی دەرگاوانەکەی کرد و پێی گوت: «ئەوەتا پیاوێکی دیکەش بە تەنها ڕادەکات.»پاشاش گوتی: «ئەمەش هەر مژدەی پێیە.» 27 ئێشکگرەکە گوتی: «من دەبینم کە ڕاکردنی یەکەم وەک ڕاکردنی ئەحیمەعەچی کوڕی سادۆق وایە.»پاشاش گوتی: «ئەمە پیاوچاکە و مژدەیەکی چاکیش دەهێنێت.» 28 ئەحیمەعەچ هاواری کرد و بە پاشای گوت: «سڵاو، هەموو شتێک باشە!» کڕنۆشی بۆ پاشا برد و سەری خستە سەر زەوی و گوتی: «ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگارت، ئەوەی ئەو خەڵکەی ڕادەست کرد کە لە پاشای گەورەم هەستابوون!» 29 پاشاش گوتی: «ئەو گەنجە، ئەبشالۆم سەلامەتە؟»ئەحیمەعەچیش گوتی: «گەورەم، کاتێک کە یۆئابی بەردەستی تایبەتی تۆ منی دەنارد، شڵەژانێکی گەورەم بینی، بەڵام نەمزانی چی بوو.» 30 پاشاش گوتی: «بسووڕێوە و لێرە ڕابوەستە.» ئەویش سووڕایەوە و ڕاوەستا. 31 لەو کاتەدا کوشییەکەش هات، کوشییەکە گوتی: «پاشای گەورەم مژدەم بدەرێ، چونکە یەزدان ئەمڕۆ حەقی بۆ سەندیتەوە و لە هەموو ئەوانەی لێت ڕاست بوونەوە ڕزگاری کردیت!» 32 پاشاش بە کوشییەکەی گوت: «ئەو گەنجە، ئەبشالۆم سەلامەتە؟»کوشییەکەش گوتی: «با دوژمنەکانی پاشای گەورەم و هەموو ئەوانەی بۆ خراپە لە دژی تۆ سەرهەڵدەدەن وەک ئەو گەنجەیان لێ بێت.» 33 جا پاشا نیگەران بوو، دەگریا و سەرکەوتە ژووری سەر دەروازەکە، بە دەم ڕۆیشتنەوە ئاوای دەگوت: «کوڕەکەم ئەبشالۆم! کوڕەکەم، کوڕەکەم ئەبشالۆم! خۆزگە لە جێی تۆ بمردبامایە، کوڕەکەم ئەبشالۆم! کوڕەکەم!»

In Other Versions

2 Samuel 18 in the ANGEFD

2 Samuel 18 in the ANTPNG2D

2 Samuel 18 in the AS21

2 Samuel 18 in the BAGH

2 Samuel 18 in the BBPNG

2 Samuel 18 in the BBT1E

2 Samuel 18 in the BDS

2 Samuel 18 in the BEV

2 Samuel 18 in the BHAD

2 Samuel 18 in the BIB

2 Samuel 18 in the BLPT

2 Samuel 18 in the BNT

2 Samuel 18 in the BNTABOOT

2 Samuel 18 in the BNTLV

2 Samuel 18 in the BOATCB

2 Samuel 18 in the BOATCB2

2 Samuel 18 in the BOBCV

2 Samuel 18 in the BOCNT

2 Samuel 18 in the BOECS

2 Samuel 18 in the BOGWICC

2 Samuel 18 in the BOHCB

2 Samuel 18 in the BOHCV

2 Samuel 18 in the BOHLNT

2 Samuel 18 in the BOHNTLTAL

2 Samuel 18 in the BOICB

2 Samuel 18 in the BOILNTAP

2 Samuel 18 in the BOITCV

2 Samuel 18 in the BOKCV

2 Samuel 18 in the BOKCV2

2 Samuel 18 in the BOKHWOG

2 Samuel 18 in the BOLCB

2 Samuel 18 in the BOLCB2

2 Samuel 18 in the BOMCV

2 Samuel 18 in the BONAV

2 Samuel 18 in the BONCB

2 Samuel 18 in the BONLT

2 Samuel 18 in the BONUT2

2 Samuel 18 in the BOPLNT

2 Samuel 18 in the BOSCB

2 Samuel 18 in the BOSNC

2 Samuel 18 in the BOTLNT

2 Samuel 18 in the BOVCB

2 Samuel 18 in the BOYCB

2 Samuel 18 in the BPBB

2 Samuel 18 in the BPH

2 Samuel 18 in the BSB

2 Samuel 18 in the CCB

2 Samuel 18 in the CUV

2 Samuel 18 in the CUVS

2 Samuel 18 in the DBT

2 Samuel 18 in the DGDNT

2 Samuel 18 in the DHNT

2 Samuel 18 in the DNT

2 Samuel 18 in the ELBE

2 Samuel 18 in the EMTV

2 Samuel 18 in the ESV

2 Samuel 18 in the FBV

2 Samuel 18 in the FEB

2 Samuel 18 in the GGMNT

2 Samuel 18 in the GNT

2 Samuel 18 in the HARY

2 Samuel 18 in the HNT

2 Samuel 18 in the IRVA

2 Samuel 18 in the IRVB

2 Samuel 18 in the IRVG

2 Samuel 18 in the IRVH

2 Samuel 18 in the IRVK

2 Samuel 18 in the IRVM

2 Samuel 18 in the IRVM2

2 Samuel 18 in the IRVO

2 Samuel 18 in the IRVP

2 Samuel 18 in the IRVT

2 Samuel 18 in the IRVT2

2 Samuel 18 in the IRVU

2 Samuel 18 in the ISVN

2 Samuel 18 in the JSNT

2 Samuel 18 in the KAPI

2 Samuel 18 in the KBT1ETNIK

2 Samuel 18 in the KBV

2 Samuel 18 in the KJV

2 Samuel 18 in the KNFD

2 Samuel 18 in the LBA

2 Samuel 18 in the LBLA

2 Samuel 18 in the LNT

2 Samuel 18 in the LSV

2 Samuel 18 in the MAAL

2 Samuel 18 in the MBV

2 Samuel 18 in the MBV2

2 Samuel 18 in the MHNT

2 Samuel 18 in the MKNFD

2 Samuel 18 in the MNG

2 Samuel 18 in the MNT

2 Samuel 18 in the MNT2

2 Samuel 18 in the MRS1T

2 Samuel 18 in the NAA

2 Samuel 18 in the NASB

2 Samuel 18 in the NBLA

2 Samuel 18 in the NBS

2 Samuel 18 in the NBVTP

2 Samuel 18 in the NET2

2 Samuel 18 in the NIV11

2 Samuel 18 in the NNT

2 Samuel 18 in the NNT2

2 Samuel 18 in the NNT3

2 Samuel 18 in the PDDPT

2 Samuel 18 in the PFNT

2 Samuel 18 in the RMNT

2 Samuel 18 in the SBIAS

2 Samuel 18 in the SBIBS

2 Samuel 18 in the SBIBS2

2 Samuel 18 in the SBICS

2 Samuel 18 in the SBIDS

2 Samuel 18 in the SBIGS

2 Samuel 18 in the SBIHS

2 Samuel 18 in the SBIIS

2 Samuel 18 in the SBIIS2

2 Samuel 18 in the SBIIS3

2 Samuel 18 in the SBIKS

2 Samuel 18 in the SBIKS2

2 Samuel 18 in the SBIMS

2 Samuel 18 in the SBIOS

2 Samuel 18 in the SBIPS

2 Samuel 18 in the SBISS

2 Samuel 18 in the SBITS

2 Samuel 18 in the SBITS2

2 Samuel 18 in the SBITS3

2 Samuel 18 in the SBITS4

2 Samuel 18 in the SBIUS

2 Samuel 18 in the SBIVS

2 Samuel 18 in the SBT

2 Samuel 18 in the SBT1E

2 Samuel 18 in the SCHL

2 Samuel 18 in the SNT

2 Samuel 18 in the SUSU

2 Samuel 18 in the SUSU2

2 Samuel 18 in the SYNO

2 Samuel 18 in the TBIAOTANT

2 Samuel 18 in the TBT1E

2 Samuel 18 in the TBT1E2

2 Samuel 18 in the TFTIP

2 Samuel 18 in the TFTU

2 Samuel 18 in the TGNTATF3T

2 Samuel 18 in the THAI

2 Samuel 18 in the TNFD

2 Samuel 18 in the TNT

2 Samuel 18 in the TNTIK

2 Samuel 18 in the TNTIL

2 Samuel 18 in the TNTIN

2 Samuel 18 in the TNTIP

2 Samuel 18 in the TNTIZ

2 Samuel 18 in the TOMA

2 Samuel 18 in the TTENT

2 Samuel 18 in the UBG

2 Samuel 18 in the UGV

2 Samuel 18 in the UGV2

2 Samuel 18 in the UGV3

2 Samuel 18 in the VBL

2 Samuel 18 in the VDCC

2 Samuel 18 in the YALU

2 Samuel 18 in the YAPE

2 Samuel 18 in the YBVTP

2 Samuel 18 in the ZBP