2 Samuel 20 (BOKSSV)

1 وا ڕێککەوت پیاوێکی گێرەشێوێن لەوێدا بوو، ناوی شەڤەعی کوڕی بیکری بوو، پیاوێکی بنیامینی بوو، فووی بە کەڕەنادا کرد و هاواری کرد:«ئەی ئیسرائیل، هیچ نزیکایەتییەکمان لەگەڵ داود نییە،هیچ میراتێکمان لە کوڕی یەسادا نییە!هەرکەسە و بۆ چادرەکەی خۆی!» 2 لەبەر ئەوە هەموو پیاوانی ئیسرائیل وازیان لە داود هێنا و بەدوای شەڤەعی کوڕی بیکریدا ڕۆیشتن. بەڵام پیاوانی یەهودا لە ڕووباری ئوردونەوە هەتا ئۆرشەلیم لەگەڵ پاشایاندا مانەوە. 3 کاتێک داود هاتەوە بۆ کۆشکەکەی خۆی لە ئۆرشەلیم، ئەو دە کەنیزەیەی بۆ پاراستنی کۆشکەکە بەجێی هێشتبوون، بردنی و لە ماڵی دەستبەسەریدا داینان و بەخێوی دەکردن، بەڵام لەگەڵیاندا پاڵ نەکەوت، بەڵکو هەتا ڕۆژی مردنیان بە تەنهایی دەستبەسەر کرابوون. 4 ئینجا پاشا بە عەماسای گوت: «لە سێ ڕۆژدا پیاوانی یەهودام بۆ کۆبکەرەوە و تۆش وەرە ئێرە.» 5 عەماساش بۆ کۆکردنەوەی پیاوانی یەهودا چوو، بەڵام لەو کاتە دواکەوت کە بۆی دیاری کردبوو. 6 داود بە ئەبیشەی گوت: «ئێستا شەڤەعی کوڕی بیکری لە ئەبشالۆم خراپتر دەبێت بۆمان. لەبەر ئەوە تۆ خزمەتکارەکانی گەورەت ببە و دوای بکەوە، نەوەک چەند شارێکی قەڵابەند بۆ خۆی پەیدا بکات و لەبەرچاومان ون بێت.» 7 ئیتر پیاوەکانی یۆئاب و کریتی و پەلەتی و هەموو پاڵەوانەکان بە فەرماندەیی ئەبیشەی بۆ ڕاونانی شەڤەعی کوڕی بیکری لە ئۆرشەلیمەوە هاتنە دەرەوە. 8 کاتێک لەلای بەردە گەورەکەی گبعۆن بوون، عەماسا بەرەو ڕوویان هات، یۆئابیش زرێیەکەی پۆشیبوو و پشتێنێکیشی لەسەری بەستبوو، خەنجەرەکەشی لەناو کێلانەکەی بوو، لە ناوقەدیەوە بەستبووی. ئینجا کە هاتە پێش، خەنجەرەکەی کەوتە خوارەوە. 9 یۆئاب بە عەماسای گوت: «برام، چۆنی؟» جا یۆئاب بە دەستی ڕاستی ڕیشی عەماسای گرت بۆ ئەوەی ماچی بکات. 10 عەماساش ئاگای لەو خەنجەرە نەبوو کە لە دەستەکەی دیکەی یۆئابدا بوو، یۆئاب خەنجەرەکەی کرد بە سکیدا و هەناوی ڕژایە سەر زەوی. پێویستی نەکرد کە جارێکی دیکە خەنجەر بکاتەوە بە سکیدا، چونکە دەستبەجێ مرد. ئینجا یۆئاب و ئەبیشەی براشی لەدوای شەڤەعی کوڕی بیکری ڕۆیشتن. 11 یەکێک لە خزمەتکارەکانی یۆئاب لەلای عەماسا ڕاوەستا و گوتی: «ئەوەی یۆئابی دەوێت و ئەوەی سەر بە داودە با لەدوای یۆئابدا بێت!» 12 عەماساش لەناوەڕاستی ڕێگاکەدا لەناو خوێندا گەوزابوو، جا کاتێک خزمەتکارەکە بینی هەموو گەل ڕادەوەستن، عەماسای لەسەر ڕێگاکە گواستەوە بۆ ناو کێڵگەکە و پارچە جلێکی بەسەریدا دا، چونکە بینی هەرکەسێک بگاتە سەری ڕادەوەستێت. 13 کاتێک عەماسا لە ڕێگاکە گواسترایەوە، هەموو پیاوێک دوای یۆئاب کەوت بۆ ڕاونانی شەڤەعی کوڕی بیکری. 14 شەڤەعیش بەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا تێپەڕی، هەتا ئابێلی بێت‌مەعکا و هەموو ناوچەی بیرییەکان، ئەوانیش هەمووان کۆبوونەوە و شوێنی کەوتن. 15 ئینجا ئەو لەشکرەی کە لەگەڵ یۆئاب بوو هاتن و لە ئابێلی بێت‌مەعکادا شەڤەعییان گەمارۆ دا، سەنگەریان لە دەوری شارەکە لێدا. شارەکە گەمارۆ درا، هەموو ئەو گەلەش کە لەگەڵ یۆئاب بوون سەرگەرمی ڕووخان بوون بۆ ڕووخاندنی شووراکە، 16 لەو کاتەدا ژنێکی دانا لە شارەکەوە هاواری کرد: «گوێ بگرن! گوێ بگرن! بە یۆئاب بڵێن، وەرە پێشەوە بۆ ئێرە، هەتا قسەی لەگەڵدا بکەم.» 17 ئەویش چووە پێشەوە بۆ لای، ژنەکەش پرسی: «تۆ یۆئابی؟»ئەویش وەڵامی دایەوە: «من ئەوم.»ژنەکە پێی گوت: «گوێ لە قسەی کارەکەرەکەت بگرە.»ئەویش گوتی: «گوێم گرتووە.» 18 ژنەکە گوتی: «پێشینان ئاوایان دەگوت: ”لە ئابێل دەپرسن،“ بەو شێوەیە کۆتاییان بە کێشەکە دەهێنا. 19 ئێمە لەنێو شارەکانی ئیسرائیلدا ئاشتیخواز و دڵسۆزین، تۆش هەوڵی لەناوبردنی شارێک دەدەیت کە لە ئیسرائیلدا دایکانەیە؟ بۆچی میراتی یەزدان هەڵدەلووشیت؟» 20 یۆئابیش وەڵامی دایەوە و گوتی: «لە من بەدوور بێت! لە من بەدوور بێت هەڵیبلوشم و تێکی بدەم! 21 شتەکە بەو شێوەیە نییە، چونکە پیاوێک لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایمەوە کە ناوی شەڤەعی کوڕی بیکرییە دەستی لە داودی پاشا بەرز کردووەتەوە، بە تەنها ئەو بدەن بەدەستەوە و لە شارەکە دوور دەکەومەوە.»ژنەکەش بە یۆئابی گوت: «سەری ئەو لە شووراکەوە بۆت هەڵدەدرێت.» 22 ئینجا ئافرەتەکە بە داناییەکەی خۆی چوو بۆ لای هەموو گەل و ئەوانیش سەری شەڤەعی کوڕی بیکرییان لێکردەوە و بۆ یۆئابیان فڕێدا. ئەویش فووی بە کەڕەنادا کرد و لە شارەکە دوورکەوتنەوە، هەرکەسە و بۆ چادرەکەی. یۆئابیش گەڕایەوە بۆ ئۆرشەلیم بۆ لای پاشا. 23 یۆئابیش سەرکردەی هەموو سوپای ئیسرائیل بوو؛بەنایای کوڕی یەهۆیاداعیش فەرماندەی کریتییەکان و پەلەتییەکان بوو؛ 24 ئەدۆنیرام سەرپەرشتیاری بێگاری بوو؛یەهۆشافاتی کوڕی ئەحیلودیش تۆمارکار بوو؛ 25 شێڤا خامەی نهێنی بوو؛سادۆق و ئەبیاتاریش کاهین بوون، 26 هەروەها عیرای یائیریش کاهینی داود بوو.

In Other Versions

2 Samuel 20 in the ANGEFD

2 Samuel 20 in the ANTPNG2D

2 Samuel 20 in the AS21

2 Samuel 20 in the BAGH

2 Samuel 20 in the BBPNG

2 Samuel 20 in the BBT1E

2 Samuel 20 in the BDS

2 Samuel 20 in the BEV

2 Samuel 20 in the BHAD

2 Samuel 20 in the BIB

2 Samuel 20 in the BLPT

2 Samuel 20 in the BNT

2 Samuel 20 in the BNTABOOT

2 Samuel 20 in the BNTLV

2 Samuel 20 in the BOATCB

2 Samuel 20 in the BOATCB2

2 Samuel 20 in the BOBCV

2 Samuel 20 in the BOCNT

2 Samuel 20 in the BOECS

2 Samuel 20 in the BOGWICC

2 Samuel 20 in the BOHCB

2 Samuel 20 in the BOHCV

2 Samuel 20 in the BOHLNT

2 Samuel 20 in the BOHNTLTAL

2 Samuel 20 in the BOICB

2 Samuel 20 in the BOILNTAP

2 Samuel 20 in the BOITCV

2 Samuel 20 in the BOKCV

2 Samuel 20 in the BOKCV2

2 Samuel 20 in the BOKHWOG

2 Samuel 20 in the BOLCB

2 Samuel 20 in the BOLCB2

2 Samuel 20 in the BOMCV

2 Samuel 20 in the BONAV

2 Samuel 20 in the BONCB

2 Samuel 20 in the BONLT

2 Samuel 20 in the BONUT2

2 Samuel 20 in the BOPLNT

2 Samuel 20 in the BOSCB

2 Samuel 20 in the BOSNC

2 Samuel 20 in the BOTLNT

2 Samuel 20 in the BOVCB

2 Samuel 20 in the BOYCB

2 Samuel 20 in the BPBB

2 Samuel 20 in the BPH

2 Samuel 20 in the BSB

2 Samuel 20 in the CCB

2 Samuel 20 in the CUV

2 Samuel 20 in the CUVS

2 Samuel 20 in the DBT

2 Samuel 20 in the DGDNT

2 Samuel 20 in the DHNT

2 Samuel 20 in the DNT

2 Samuel 20 in the ELBE

2 Samuel 20 in the EMTV

2 Samuel 20 in the ESV

2 Samuel 20 in the FBV

2 Samuel 20 in the FEB

2 Samuel 20 in the GGMNT

2 Samuel 20 in the GNT

2 Samuel 20 in the HARY

2 Samuel 20 in the HNT

2 Samuel 20 in the IRVA

2 Samuel 20 in the IRVB

2 Samuel 20 in the IRVG

2 Samuel 20 in the IRVH

2 Samuel 20 in the IRVK

2 Samuel 20 in the IRVM

2 Samuel 20 in the IRVM2

2 Samuel 20 in the IRVO

2 Samuel 20 in the IRVP

2 Samuel 20 in the IRVT

2 Samuel 20 in the IRVT2

2 Samuel 20 in the IRVU

2 Samuel 20 in the ISVN

2 Samuel 20 in the JSNT

2 Samuel 20 in the KAPI

2 Samuel 20 in the KBT1ETNIK

2 Samuel 20 in the KBV

2 Samuel 20 in the KJV

2 Samuel 20 in the KNFD

2 Samuel 20 in the LBA

2 Samuel 20 in the LBLA

2 Samuel 20 in the LNT

2 Samuel 20 in the LSV

2 Samuel 20 in the MAAL

2 Samuel 20 in the MBV

2 Samuel 20 in the MBV2

2 Samuel 20 in the MHNT

2 Samuel 20 in the MKNFD

2 Samuel 20 in the MNG

2 Samuel 20 in the MNT

2 Samuel 20 in the MNT2

2 Samuel 20 in the MRS1T

2 Samuel 20 in the NAA

2 Samuel 20 in the NASB

2 Samuel 20 in the NBLA

2 Samuel 20 in the NBS

2 Samuel 20 in the NBVTP

2 Samuel 20 in the NET2

2 Samuel 20 in the NIV11

2 Samuel 20 in the NNT

2 Samuel 20 in the NNT2

2 Samuel 20 in the NNT3

2 Samuel 20 in the PDDPT

2 Samuel 20 in the PFNT

2 Samuel 20 in the RMNT

2 Samuel 20 in the SBIAS

2 Samuel 20 in the SBIBS

2 Samuel 20 in the SBIBS2

2 Samuel 20 in the SBICS

2 Samuel 20 in the SBIDS

2 Samuel 20 in the SBIGS

2 Samuel 20 in the SBIHS

2 Samuel 20 in the SBIIS

2 Samuel 20 in the SBIIS2

2 Samuel 20 in the SBIIS3

2 Samuel 20 in the SBIKS

2 Samuel 20 in the SBIKS2

2 Samuel 20 in the SBIMS

2 Samuel 20 in the SBIOS

2 Samuel 20 in the SBIPS

2 Samuel 20 in the SBISS

2 Samuel 20 in the SBITS

2 Samuel 20 in the SBITS2

2 Samuel 20 in the SBITS3

2 Samuel 20 in the SBITS4

2 Samuel 20 in the SBIUS

2 Samuel 20 in the SBIVS

2 Samuel 20 in the SBT

2 Samuel 20 in the SBT1E

2 Samuel 20 in the SCHL

2 Samuel 20 in the SNT

2 Samuel 20 in the SUSU

2 Samuel 20 in the SUSU2

2 Samuel 20 in the SYNO

2 Samuel 20 in the TBIAOTANT

2 Samuel 20 in the TBT1E

2 Samuel 20 in the TBT1E2

2 Samuel 20 in the TFTIP

2 Samuel 20 in the TFTU

2 Samuel 20 in the TGNTATF3T

2 Samuel 20 in the THAI

2 Samuel 20 in the TNFD

2 Samuel 20 in the TNT

2 Samuel 20 in the TNTIK

2 Samuel 20 in the TNTIL

2 Samuel 20 in the TNTIN

2 Samuel 20 in the TNTIP

2 Samuel 20 in the TNTIZ

2 Samuel 20 in the TOMA

2 Samuel 20 in the TTENT

2 Samuel 20 in the UBG

2 Samuel 20 in the UGV

2 Samuel 20 in the UGV2

2 Samuel 20 in the UGV3

2 Samuel 20 in the VBL

2 Samuel 20 in the VDCC

2 Samuel 20 in the YALU

2 Samuel 20 in the YAPE

2 Samuel 20 in the YBVTP

2 Samuel 20 in the ZBP