2 Samuel 23 (BOKSSV)

1 ئەمانەش دواهەمین وشەکانی داودن:«ئەمە وەک سروش درا بە داودی کوڕی یەسا،ئەو پیاوەی کە لەلایەن خودای هەرەبەرز پایەبەرز بووە،دەستنیشانکراوەکەی خودای یاقوب وزەبووربێژە دەنگ خۆشەکەی ئیسرائیل: 2 «ڕۆحی یەزدان لە ڕێگەی منەوە دوا،وشەکەشی لەسەر زمانم بوو. 3 خودای ئیسرائیل فەرمووی،تاشەبەردەکەی ئیسرائیل لەگەڵ من دوا:”کاتێک کەسێک بە ڕاستودروستی فەرمانڕەوایەتی خەڵک دەکات،کاتێک بە لەخواترسییەوە فەرمانڕەوایەتی دەکات، 4 ئەوا وەک ڕووناکی بەیانە لە کاتی خۆرهەڵاتنلە بەیانییەکی ساماڵ،وەک ڕووناکی بێگەردی پاش بارانەکە گیای تازە لە زەوییەوە دەهێنێتە دەرەوە.“ 5 «ئایا ماڵەکەم لەلای خودا بەم جۆرە نییە؟پەیمانێکی هەتاهەتایی لەگەڵ بەستووم،کە لە هەموو ڕووێکەوە ڕێکوپێک و مسۆگەرە.ئەی هەموو ڕزگاری وئارەزووێکم ناهێنێتە دی؟ 6 بەڵام بەدکاران هەموویان وەک دڕک فڕێدەدرێن،کە بە دەست کۆناکرێنەوە. 7 هەرکەسێک کە خۆی لە دڕکەکان بدات،ئامێری ئاسن و داری ڕم بەکاردەهێنێت؛ئەمانە لە شوێنی خۆیاندا بە ئاگر دەسووتێنرێن.» 8 ئەمانەش ناوی پاڵەوانەکانی داودن:یۆشێڤ بەشەڤەتی تەحکەمۆنی یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکەی نێو هێزی تایبەت. ئەو بوو بە ڕمەکەی لە شەڕێکدا هەشت سەد کەسی کوشت. 9 پاش یۆشێڤ، ئەلعازاری کوڕی دۆدایی ئەحۆحی هەبوو، کە یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکە. ئەو لە پەس دەممیم لەگەڵ داود بوو، کاتێک گاڵتەی بەو فەلەستییانە کرد کە بۆ جەنگ کۆببوونەوە، پیاوانی ئیسرائیلیش پاشەکشەیان کرد. 10 ئەو هەستا و هەتا دەستی شل بوو لە فەلەستییەکانی دا، دەستی بە شمشێرەکەیەوە نووسا و یەزدانیش لەو ڕۆژەدا ڕزگارییەکی گەورەی ئەنجام دا. کاتێک لەشکرەکەشی بۆ لای ئەلعازار گەڕانەوە هیچ نەمابوو تەنها تاڵانکردن نەبێت. 11 پاش ئەلعازاریش، شەممای کوڕی ئاگێی هاراری دێت. کاتێک فەلەستییەکان لەشکریان لە شوێنی پەڵە نیسکێکدا کۆکردەوە، لەشکری ئیسرائیل لەبەردەم فەلەستییەکاندا هەڵات. 12 بەڵام شەمما لەناوەڕاستی پەڵە نیسکەکەدا ڕاوەستا و بەرگری کرد و لە فەلەستییەکانی دا، یەزدانیش سەرکەوتنێکی گەورەی پێ بەخشی. 13 سێ پاڵەوانی هەڵبژاردە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت لە وەرزی دروێنەدا دابەزین بۆ لای داود لە ئەشکەوتی عەدولام، لەشکری فەلەستییەکانیش لە دۆڵی ڕفایم دامەزرابوون. 14 لەو کاتەدا داود لە قەڵاکە بوو، سەربازگەی فەلەستییەکانیش لە بێت‌لەحم بوو. 15 داود ئاهی هەڵکێشا و گوتی: «خۆزگە کەسێک لە بیرەکەی لای دەروازەکەی بێت‌لەحم ئاوی بۆ دەهێنام!» 16 ئیتر سێ پاڵەوانەکە هێڵی ئۆردوگای فەلەستییەکانیان بەزاند و لە بیرەکەی بێت‌لەحمەوە ئەوەی لەلای دەروازەکەیە ئاویان هەڵکێشا و هەڵیانگرت، هێنایان بۆ داود، ئەویش نەیویست بیخواتەوە، بەڵکو وەک پێشکەشکراوێک بۆ یەزدان ڕشتی. 17 گوتی: «ئەی یەزدان، لە من بەدوور بێت ئەمە بکەم. ئەمە خوێنی ئەو پیاوانەیە کە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە.» لەبەر ئەوە داود نەیویست بیخواتەوە.ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی سێ پاڵەوانەکە. 18 ئەبیشەی برای یۆئاب، کوڕی چەرویاش ڕابەری سێ پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بوو. ئەو بە ڕمەکەی لەگەڵ سێ سەد کەس جەنگا و کوشتنی، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی هەبوو. 19 ئایا ئەو زیاتر لە سێ پاڵەوانەکە ڕێزی لێ نەدەگیرا؟ ئەو بوو بە فەرماندەیان، بەڵام ناوبانگی نەدەگەیشتە سێیەکەی یەکەم. 20 بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی خەڵکی قەڤچەئێل کوڕێکی بەجەرگ بوو، زۆر قارەمانیێتی نواندبوو. هەر ئەو لە دوو شێرە پیاوەکەی مۆئابی دا، هەروەها لە ڕۆژێکی بەفردا دابەزییە ناو چاڵێک و شێرێکی کوشت. 21 ئەویش بوو کە لە پیاوێکی میسری زەبەلاحی دا، پیاوە میسرییەکە ڕمێکی بەدەستەوە بوو، بەنایاش بە گۆچانێکەوە بۆی دابەزی. ڕمەکەی لە دەستی میسرییەکە ڕفاند و بە ڕمەکەی خۆی کوشتی. 22 ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی بەنایای کوڕی یەهۆیاداع، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی پەیدا کرد. 23 لە سی پاڵەوانەکە زیاتر ڕێزی لێ دەگیرا، بەڵام ناوبانگی نەگەیشتە سێیەکە، ئیتر داود کردییە بەرپرسی پاسەوانەکانی خۆی. 24 ئەمانە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکە بوون: عەساهێلی برای یۆئاب،ئێلحانانی کوڕی دۆدۆی بێت‌لەحمی، 25 شەممای حەرۆدی،ئەلیقای حەرۆدی، 26 حەلەچی پەلتیی،عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی، 27 ئەبیعەزەری عەناتۆتی،مەڤونەیی حوشاتی، 28 چەلمۆنی ئەحۆحی،مەهەرەیی نەتۆفایی، 29 حێلەدی کوڕی بەعەنای نەتۆفایی،ئیتەیی کوڕی ڕیڤەی کە خەڵکی گیڤعای بنیامین، 30 بەنایای پیرعاتۆنی،هیدەی لە شیوەکانی گاعەشەوە، 31 ئەبی‌عەلڤۆنی عەرڤاتی،عەزماڤێتی بەرحومی، 32 ئەلیەحبای شەعەلڤۆنی،کوڕەکانی یاشێن،یۆناتانی کوڕی 33 شەممای هاراری،ئەحیامی کوڕی شاراری هاراری، 34 ئەلیفەلەتی کوڕی ئەحەسبەیی مەعکاتی،ئەلیعامی کوڕی ئەحیتۆفەلی گیلۆنی، 35 حەسرۆی کارمەلی،پەعەرەیی ئەربی، 36 یەگالی کوڕی ناتانی چۆڤائی،کوڕی هەگری، 37 چەلەقی عەمۆنی،نەحەرەیی بئێرۆتی کە هەڵگری تفاقەکانی یۆئابی کوڕی چەرویا بوو، 38 عیرای یەتری،گارێڤی یەتری و 39 ئوریای حیتی. هەموویان سی و حەوت کەس بوون.

In Other Versions

2 Samuel 23 in the ANGEFD

2 Samuel 23 in the ANTPNG2D

2 Samuel 23 in the AS21

2 Samuel 23 in the BAGH

2 Samuel 23 in the BBPNG

2 Samuel 23 in the BBT1E

2 Samuel 23 in the BDS

2 Samuel 23 in the BEV

2 Samuel 23 in the BHAD

2 Samuel 23 in the BIB

2 Samuel 23 in the BLPT

2 Samuel 23 in the BNT

2 Samuel 23 in the BNTABOOT

2 Samuel 23 in the BNTLV

2 Samuel 23 in the BOATCB

2 Samuel 23 in the BOATCB2

2 Samuel 23 in the BOBCV

2 Samuel 23 in the BOCNT

2 Samuel 23 in the BOECS

2 Samuel 23 in the BOGWICC

2 Samuel 23 in the BOHCB

2 Samuel 23 in the BOHCV

2 Samuel 23 in the BOHLNT

2 Samuel 23 in the BOHNTLTAL

2 Samuel 23 in the BOICB

2 Samuel 23 in the BOILNTAP

2 Samuel 23 in the BOITCV

2 Samuel 23 in the BOKCV

2 Samuel 23 in the BOKCV2

2 Samuel 23 in the BOKHWOG

2 Samuel 23 in the BOLCB

2 Samuel 23 in the BOLCB2

2 Samuel 23 in the BOMCV

2 Samuel 23 in the BONAV

2 Samuel 23 in the BONCB

2 Samuel 23 in the BONLT

2 Samuel 23 in the BONUT2

2 Samuel 23 in the BOPLNT

2 Samuel 23 in the BOSCB

2 Samuel 23 in the BOSNC

2 Samuel 23 in the BOTLNT

2 Samuel 23 in the BOVCB

2 Samuel 23 in the BOYCB

2 Samuel 23 in the BPBB

2 Samuel 23 in the BPH

2 Samuel 23 in the BSB

2 Samuel 23 in the CCB

2 Samuel 23 in the CUV

2 Samuel 23 in the CUVS

2 Samuel 23 in the DBT

2 Samuel 23 in the DGDNT

2 Samuel 23 in the DHNT

2 Samuel 23 in the DNT

2 Samuel 23 in the ELBE

2 Samuel 23 in the EMTV

2 Samuel 23 in the ESV

2 Samuel 23 in the FBV

2 Samuel 23 in the FEB

2 Samuel 23 in the GGMNT

2 Samuel 23 in the GNT

2 Samuel 23 in the HARY

2 Samuel 23 in the HNT

2 Samuel 23 in the IRVA

2 Samuel 23 in the IRVB

2 Samuel 23 in the IRVG

2 Samuel 23 in the IRVH

2 Samuel 23 in the IRVK

2 Samuel 23 in the IRVM

2 Samuel 23 in the IRVM2

2 Samuel 23 in the IRVO

2 Samuel 23 in the IRVP

2 Samuel 23 in the IRVT

2 Samuel 23 in the IRVT2

2 Samuel 23 in the IRVU

2 Samuel 23 in the ISVN

2 Samuel 23 in the JSNT

2 Samuel 23 in the KAPI

2 Samuel 23 in the KBT1ETNIK

2 Samuel 23 in the KBV

2 Samuel 23 in the KJV

2 Samuel 23 in the KNFD

2 Samuel 23 in the LBA

2 Samuel 23 in the LBLA

2 Samuel 23 in the LNT

2 Samuel 23 in the LSV

2 Samuel 23 in the MAAL

2 Samuel 23 in the MBV

2 Samuel 23 in the MBV2

2 Samuel 23 in the MHNT

2 Samuel 23 in the MKNFD

2 Samuel 23 in the MNG

2 Samuel 23 in the MNT

2 Samuel 23 in the MNT2

2 Samuel 23 in the MRS1T

2 Samuel 23 in the NAA

2 Samuel 23 in the NASB

2 Samuel 23 in the NBLA

2 Samuel 23 in the NBS

2 Samuel 23 in the NBVTP

2 Samuel 23 in the NET2

2 Samuel 23 in the NIV11

2 Samuel 23 in the NNT

2 Samuel 23 in the NNT2

2 Samuel 23 in the NNT3

2 Samuel 23 in the PDDPT

2 Samuel 23 in the PFNT

2 Samuel 23 in the RMNT

2 Samuel 23 in the SBIAS

2 Samuel 23 in the SBIBS

2 Samuel 23 in the SBIBS2

2 Samuel 23 in the SBICS

2 Samuel 23 in the SBIDS

2 Samuel 23 in the SBIGS

2 Samuel 23 in the SBIHS

2 Samuel 23 in the SBIIS

2 Samuel 23 in the SBIIS2

2 Samuel 23 in the SBIIS3

2 Samuel 23 in the SBIKS

2 Samuel 23 in the SBIKS2

2 Samuel 23 in the SBIMS

2 Samuel 23 in the SBIOS

2 Samuel 23 in the SBIPS

2 Samuel 23 in the SBISS

2 Samuel 23 in the SBITS

2 Samuel 23 in the SBITS2

2 Samuel 23 in the SBITS3

2 Samuel 23 in the SBITS4

2 Samuel 23 in the SBIUS

2 Samuel 23 in the SBIVS

2 Samuel 23 in the SBT

2 Samuel 23 in the SBT1E

2 Samuel 23 in the SCHL

2 Samuel 23 in the SNT

2 Samuel 23 in the SUSU

2 Samuel 23 in the SUSU2

2 Samuel 23 in the SYNO

2 Samuel 23 in the TBIAOTANT

2 Samuel 23 in the TBT1E

2 Samuel 23 in the TBT1E2

2 Samuel 23 in the TFTIP

2 Samuel 23 in the TFTU

2 Samuel 23 in the TGNTATF3T

2 Samuel 23 in the THAI

2 Samuel 23 in the TNFD

2 Samuel 23 in the TNT

2 Samuel 23 in the TNTIK

2 Samuel 23 in the TNTIL

2 Samuel 23 in the TNTIN

2 Samuel 23 in the TNTIP

2 Samuel 23 in the TNTIZ

2 Samuel 23 in the TOMA

2 Samuel 23 in the TTENT

2 Samuel 23 in the UBG

2 Samuel 23 in the UGV

2 Samuel 23 in the UGV2

2 Samuel 23 in the UGV3

2 Samuel 23 in the VBL

2 Samuel 23 in the VDCC

2 Samuel 23 in the YALU

2 Samuel 23 in the YAPE

2 Samuel 23 in the YBVTP

2 Samuel 23 in the ZBP