2 Samuel 24 (BOKSSV)
1 دووبارە تووڕەیی یەزدان لە ئیسرائیل جۆشا و داودی لێ هاندان و فەرمووی: «بڕۆ سەرژمێری ئیسرائیل و یەهودا بکە.» 2 پاشا بە یۆئاب و بەو فەرماندانەی سوپای گوت کە لەلای بوون: «ئێستا بەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا بگەڕێن، لە دانەوە هەتا بیری شابەع، جەنگاوەران تۆمار بکەن بۆ ئەوەی ژمارەیان بزانم.» 3 یۆئابیش بە پاشای گوت: «با یەزدانی پەروەردگارت جەنگاوەران سەد ئەوەندە زیاتر بکات و پاشای گەورەم بە چاوی خۆی ئەوە ببینێت، بەڵام بۆچی پاشای گەورەم ئەم کارەی پێ باشە؟» 4 لەگەڵ ئەوەشدا پاشا بڕیارەکەی خۆی بەسەر یۆئاب و سەرکردەکانی سوپادا سەپاند، ئیتر ئەوان لەبەردەم پاشا چوونە دەرەوە تاوەکو جەنگاوەرانی ئیسرائیل تۆمار بکەن. 5 دوای ئەوەی لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە، لە نزیکی عەرۆعێر لەلای باشووری شارۆچکەکە کە لەناو دەربەندەکەیە چادریان هەڵدا. پاشان چوونە ناو خاکی گاد و دوای ئەوەش بەردەوام بوون هەتا شارۆچکەی یەعزێر. 6 پاشان چوونە گلعاد و ناوچەی تەحتیم حۆدشی و ئینجا چوونە دان یەعەن و سووڕانەوە بۆ سەیدا. 7 دوای ئەوە چوونە قەڵای سور و هەموو شارۆچکەکانی حیڤی و کەنعانییەکان. لە کۆتاییدا چوونە نەقەبی یەهودا بۆ بیری شابەع. 8 بەناو هەموو خاکەکەدا گەڕان و دوای نۆ مانگ و بیست ڕۆژ گەڕانەوە ئۆرشەلیم. 9 یۆئاب ئەنجامی سەرژمێرییەکەی دایە پاشا: لە ئیسرائیل هەشت سەد هەزار پیاوی بە توانا لە بەکارهێنانی شمشێر هەبوون، لە یەهوداش پێنج سەد هەزار هەبوون. 10 پاش سەرژمێریکردنی گەل، داود تووشی ئازاری ویژدان بوو، بە یەزدانی گوت: «زۆر گوناهم کرد لەوەی کە کردم. ئێستاش ئەی یەزدان، لە تاوانی خزمەتکارەکەت خۆشبە، چونکە ڕەفتارێکی زۆر گێلانەم کرد.» 11 پێش ئەوەی داود بەیانی لە خەو هەستێت، فەرمایشتی یەزدان بۆ گادی پێغەمبەر هاتبوو، ئەوەی پەیامی خودای بە داود ڕادەگەیاند، پێی فەرمووبوو: 12 «بڕۆ بە داود بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: من سێ هەڵبژاردە دەخەمە بەردەمت و تۆش یەکێکیان هەڵبژێرە بۆ ئەوەی جێبەجێی بکەم لەسەرت.“» 13 ئیتر گاد چوو بۆ لای داود و پێی گوت: «ئایا لە خاکەکەتدا سێ ساڵ قاتوقڕیت بەسەربێت؟ یان سێ مانگ لەبەردەم دوژمنەکانت هەڵبێیت و ئەوانیش ڕاوت بنێن؟ یان سێ ڕۆژ دەرد لە خاکەکەتدا بڵاو ببێتەوە؟ ئێستا بزانە و ببینە، چی وەڵامی خودا بدەمەوە کە منی ناردووە.» 14 داودیش بە گادی گوت: «زۆر لە تەنگانەدام، با بکەوینە دەستی یەزدان، چونکە ئەو بەزەیی زۆرە، بەڵام با نەکەوینە ژێر دەستی مرۆڤەوە.» 15 لەبەر ئەوە یەزدان لە بەیانییەوە هەتا کاتی دیاریکراو دەردی خستە ناو ئیسرائیلەوە، ئیتر لە دانەوە هەتا بیری شابەع حەفتا هەزار پیاو مردن. 16 فریشتەکە دەستی بۆ ئۆرشەلیم درێژکرد بۆ ئەوەی وێرانی بکات، بەڵام یەزدان کارەساتەکەی ڕاگرت، بەو فریشتەیەی فەرموو کە گەلی لەناودەبرد: «بەسە! ئێستا دەست هەڵبگرە!» لەو کاتەدا فریشتەکەی یەزدان لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی بوو. 17 کاتێک داود فریشتە لەناوبەرەکەی گەلی بینی، بە یەزدانی گوت: «من گوناه و تاوانم کردووە، بەڵام ئەم مەڕانە چییان کردووە؟ تکایە با سزاکەت بۆ من و بنەماڵەکەم بێت.» 18 لەو ڕۆژەدا گاد چوو بۆ لای داود و پێی گوت: «سەربکەوە و لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی قوربانگایەک بۆ یەزدان دابمەزرێنە.» 19 داودیش بەپێی قسەکەی گاد، هەروەک یەزدان فەرمانی دابوو سەرکەوت. 20 کاتێک ئەرەونا تەماشای کرد و بینی وا پاشا و خزمەتکارەکانی دێنە لای، ئەرەونا چووە دەرەوە، کڕنۆشی بۆ پاشا برد و سەری خستە سەر زەوی. 21 ئەرەونا گوتی: «پاشای گەورەم بۆچی هاتووە بۆ لای خزمەتکارەکەی؟»داودیش گوتی: «بۆ ئەوەی جۆخینەکەت لێ بکڕم تاکو قوربانگایەک بۆ یەزدان بنیاد بنێم و دەردەکە لە کۆڵ گەل ببێتەوە.» 22 ئەرەوناش بە داودی گوت: «با پاشای گەورەم ئەوەی بەلایەوە باشە بیبات و بیکاتە قوربانی. تەماشا بکە. ئەوە گا بۆ قوربانی سووتاندن و جەنجەڕ و نیری گایەکان بۆ دار. 23 ئەی پاشا، ئەرەونای خاوەنیان هەمووی دەداتە پاشا.» هەروەها ئەرەونا بە پاشای گوت: «یەزدانی پەروەردگارت لێت ڕازی بێت.» 24 بەڵام پاشا بە ئەرەونای گوت: «نەخێر، بەڵکو بە نرخ لە تۆی دەکڕم و قوربانی سووتاندنی بە خۆڕایی بۆ یەزدانی پەروەردگارم سەر ناخەم.»لەبەر ئەوە داود جۆخینەکە و گایەکانی بە پەنجا شاقل زیو کڕی. 25 داود لەوێ قوربانگایەکی بۆ یەزدان بنیاد نا و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی سەرخست. ئیتر یەزدانیش لەبەر خاکەکە وەڵامی دایەوە و دەردەکە لە ئیسرائیل دوورکەوتەوە.
In Other Versions
2 Samuel 24 in the ANGEFD
2 Samuel 24 in the ANTPNG2D
2 Samuel 24 in the AS21
2 Samuel 24 in the BAGH
2 Samuel 24 in the BBPNG
2 Samuel 24 in the BBT1E
2 Samuel 24 in the BDS
2 Samuel 24 in the BEV
2 Samuel 24 in the BHAD
2 Samuel 24 in the BIB
2 Samuel 24 in the BLPT
2 Samuel 24 in the BNT
2 Samuel 24 in the BNTABOOT
2 Samuel 24 in the BNTLV
2 Samuel 24 in the BOATCB
2 Samuel 24 in the BOATCB2
2 Samuel 24 in the BOBCV
2 Samuel 24 in the BOCNT
2 Samuel 24 in the BOECS
2 Samuel 24 in the BOGWICC
2 Samuel 24 in the BOHCB
2 Samuel 24 in the BOHCV
2 Samuel 24 in the BOHLNT
2 Samuel 24 in the BOHNTLTAL
2 Samuel 24 in the BOICB
2 Samuel 24 in the BOILNTAP
2 Samuel 24 in the BOITCV
2 Samuel 24 in the BOKCV
2 Samuel 24 in the BOKCV2
2 Samuel 24 in the BOKHWOG
2 Samuel 24 in the BOLCB
2 Samuel 24 in the BOLCB2
2 Samuel 24 in the BOMCV
2 Samuel 24 in the BONAV
2 Samuel 24 in the BONCB
2 Samuel 24 in the BONLT
2 Samuel 24 in the BONUT2
2 Samuel 24 in the BOPLNT
2 Samuel 24 in the BOSCB
2 Samuel 24 in the BOSNC
2 Samuel 24 in the BOTLNT
2 Samuel 24 in the BOVCB
2 Samuel 24 in the BOYCB
2 Samuel 24 in the BPBB
2 Samuel 24 in the BPH
2 Samuel 24 in the BSB
2 Samuel 24 in the CCB
2 Samuel 24 in the CUV
2 Samuel 24 in the CUVS
2 Samuel 24 in the DBT
2 Samuel 24 in the DGDNT
2 Samuel 24 in the DHNT
2 Samuel 24 in the DNT
2 Samuel 24 in the ELBE
2 Samuel 24 in the EMTV
2 Samuel 24 in the ESV
2 Samuel 24 in the FBV
2 Samuel 24 in the FEB
2 Samuel 24 in the GGMNT
2 Samuel 24 in the GNT
2 Samuel 24 in the HARY
2 Samuel 24 in the HNT
2 Samuel 24 in the IRVA
2 Samuel 24 in the IRVB
2 Samuel 24 in the IRVG
2 Samuel 24 in the IRVH
2 Samuel 24 in the IRVK
2 Samuel 24 in the IRVM
2 Samuel 24 in the IRVM2
2 Samuel 24 in the IRVO
2 Samuel 24 in the IRVP
2 Samuel 24 in the IRVT
2 Samuel 24 in the IRVT2
2 Samuel 24 in the IRVU
2 Samuel 24 in the ISVN
2 Samuel 24 in the JSNT
2 Samuel 24 in the KAPI
2 Samuel 24 in the KBT1ETNIK
2 Samuel 24 in the KBV
2 Samuel 24 in the KJV
2 Samuel 24 in the KNFD
2 Samuel 24 in the LBA
2 Samuel 24 in the LBLA
2 Samuel 24 in the LNT
2 Samuel 24 in the LSV
2 Samuel 24 in the MAAL
2 Samuel 24 in the MBV
2 Samuel 24 in the MBV2
2 Samuel 24 in the MHNT
2 Samuel 24 in the MKNFD
2 Samuel 24 in the MNG
2 Samuel 24 in the MNT
2 Samuel 24 in the MNT2
2 Samuel 24 in the MRS1T
2 Samuel 24 in the NAA
2 Samuel 24 in the NASB
2 Samuel 24 in the NBLA
2 Samuel 24 in the NBS
2 Samuel 24 in the NBVTP
2 Samuel 24 in the NET2
2 Samuel 24 in the NIV11
2 Samuel 24 in the NNT
2 Samuel 24 in the NNT2
2 Samuel 24 in the NNT3
2 Samuel 24 in the PDDPT
2 Samuel 24 in the PFNT
2 Samuel 24 in the RMNT
2 Samuel 24 in the SBIAS
2 Samuel 24 in the SBIBS
2 Samuel 24 in the SBIBS2
2 Samuel 24 in the SBICS
2 Samuel 24 in the SBIDS
2 Samuel 24 in the SBIGS
2 Samuel 24 in the SBIHS
2 Samuel 24 in the SBIIS
2 Samuel 24 in the SBIIS2
2 Samuel 24 in the SBIIS3
2 Samuel 24 in the SBIKS
2 Samuel 24 in the SBIKS2
2 Samuel 24 in the SBIMS
2 Samuel 24 in the SBIOS
2 Samuel 24 in the SBIPS
2 Samuel 24 in the SBISS
2 Samuel 24 in the SBITS
2 Samuel 24 in the SBITS2
2 Samuel 24 in the SBITS3
2 Samuel 24 in the SBITS4
2 Samuel 24 in the SBIUS
2 Samuel 24 in the SBIVS
2 Samuel 24 in the SBT
2 Samuel 24 in the SBT1E
2 Samuel 24 in the SCHL
2 Samuel 24 in the SNT
2 Samuel 24 in the SUSU
2 Samuel 24 in the SUSU2
2 Samuel 24 in the SYNO
2 Samuel 24 in the TBIAOTANT
2 Samuel 24 in the TBT1E
2 Samuel 24 in the TBT1E2
2 Samuel 24 in the TFTIP
2 Samuel 24 in the TFTU
2 Samuel 24 in the TGNTATF3T
2 Samuel 24 in the THAI
2 Samuel 24 in the TNFD
2 Samuel 24 in the TNT
2 Samuel 24 in the TNTIK
2 Samuel 24 in the TNTIL
2 Samuel 24 in the TNTIN
2 Samuel 24 in the TNTIP
2 Samuel 24 in the TNTIZ
2 Samuel 24 in the TOMA
2 Samuel 24 in the TTENT
2 Samuel 24 in the UBG
2 Samuel 24 in the UGV
2 Samuel 24 in the UGV2
2 Samuel 24 in the UGV3
2 Samuel 24 in the VBL
2 Samuel 24 in the VDCC
2 Samuel 24 in the YALU
2 Samuel 24 in the YAPE
2 Samuel 24 in the YBVTP
2 Samuel 24 in the ZBP