Daniel 5 (BOKSSV)

1 بێلشەسری پاشا خوانێکی گەورەی بۆ هەزار گەورە پیاوەکەی سازکرد و شەرابی لەگەڵیان خواردەوە. 2 لەو کاتەی کە بێلشەسر شەرابەکەی دەنۆشی فەرمانی دا ئەو قاپوقاچاغە زێڕ و زیوە بهێنن کە نەبوخودنەسری باوکی لەو پەرستگایەی لە ئۆرشەلیمە دەریهێنابوون، بۆ ئەوەی پاشا و گەورە پیاو و ژن و کەنیزەکانی پێی بخۆنەوە. 3 ئینجا ئەو قاپوقاچاغە زێڕەیان هێنا کە لە پەرستگای ماڵی خودا لە ئۆرشەلیمەوە دەرهێنرابوو، پاشا و گەورە پیاو و ژن و کەنیزەکانی پێیان خواردەوە. 4 شەرابیان دەخواردەوە و ستایشی خوداوەندە زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و دار و بەردینەکانیان دەکرد. 5 لەناکاو پەنجەکانی دەستێکی مرۆڤانە دەرکەوت و لەسەر گەچی دیوارەکەی کۆشکی پاشا لەتەنیشت چرادانەکە دەستی بە نووسین کرد، پاشاش تەماشای دەستەکەی کرد کە دەینووسی. 6 ئینجا ڕەنگی پاشا پەڕی و بیرکردنەوەکانی تۆقاندیان و قاچەکانی هێزیان لێ برا و ئەژنۆکانی کەوتنە لەرزین. 7 پاشا بە دەنگی بەرز هاواری کرد کە ئەفسونگەر و ئەستێرەناس و فاڵگرەوەکان بهێننە ژوورەوە. پاشا بەم دانایانەی بابلی گوت: «هەر پیاوێک ئەو نووسینە بخوێنێتەوە و بۆم لێکبداتەوە، ئەوا جلی ڕەنگی ئەرخەوانی لەبەر دەکرێت، ملوانکەی زێڕیش لە ملی دەکرێت و لە پاشایەتییەکەدا دەبێتە سێیەم دەسەڵاتدار.» 8 ئینجا هەموو داناکانی پاشا چوونە ژوورەوە، بەڵام نەیانتوانی نووسینەکە بخوێننەوە و بۆ پاشا لێکی بدەنەوە. 9 لەبەر ئەوە بێلشەسر زۆر ترسا و ڕەنگی گۆڕا و گەورە پیاوەکانیش شڵەژان. 10 بەڵام شاژنی دایک لەبەر دەنگی پاشا و گەورە پیاوانی چووە هۆڵی خوانەکە، شاژن بە پاشای گوت: «ئەی پاشا، هەتاهەتایە هەر بژی! با بیرکردنەوەکانت نەتترسێنن و ڕەنگت نەگۆڕێت! 11 لە پاشایەتییەکەتدا پیاوێک هەیە ڕۆحی خودا پیرۆزەکانی تێدایە، لە سەردەمی باوکت ڕووناکبیری و زیرەکی و داناییەکی وەک دانایی خوداوەندەکانی تێدا بەدی کراوە. نەبوخودنەسری پاشای باوکت کردی بە گەورەی جادووگەر و ئەفسونگەر و ئەستێرەناس و فاڵگرەوەکان. 12 ئەو پیاوە دانیالە، کە پاشا ناوی لێناوە بێلتەشەسر، کە ڕۆحێکی تەواو و زانین و زیرەکی و لێکدانەوەی خەون و هەڵهێنانی مەتەڵ و چارەسەرکردنی گیروگرفتی تێدا بینراوە. با ئێستا دانیال بانگ بکرێت و لێکی بداتەوە.» 13 ئینجا دانیال هێنرایە بەردەم پاشا، پاشاش پێی گوت: «ئایا تۆ ئەو دانیالەی کە لە نەوە ڕاپێچکراوەکانی یەهودایت، ئەوەی پاشای باوکم لە یەهوداوە هێنای؟ 14 بیستوومە کە ڕۆحی خوداوەندەکان و ڕووناکبیری و زیرەکی و دانایی تەواوت تێدایە. 15 ئێستاش دانا و ئەفسونگەرەکان بۆ بەردەمم هێنرانە ژوورەوە، بۆ ئەوەی ئەم نووسینە بخوێننەوە و پێم بڵێن مەبەستی چییە، بەڵام نەیانتوانی لێکی بدەنەوە. 16 من بیستوومە کە تۆ دەتوانیت شت لێکبدەیتەوە و نهێنییە شاراوەکان ئاشکرا بکەیت. ئەگەر ئێستا توانیت ئەو نووسینە بخوێنیتەوە و بۆم لێکبدەیتەوە، ئەوا جلی ڕەنگ ئەرخەوانیت لەبەر دەکرێت و ملوانکەی زێڕیش لە ملت دەکرێت و لە پاشایەتییەکەدا دەبیتە سێیەم دەسەڵاتدار.» 17 دانیالیش وەڵامی پاشای دایەوە: «با دیارییەکانت بۆ خۆت بن و پاداشتەکانت بە کەسێکی دیکە بدە، بەڵام من نووسینەکە بۆ پاشا دەخوێنمەوە و بۆی لێکدەدەمەوە. 18 «ئەی پاشا، خودای هەرەبەرز پاشایەتی و گەورەیی و شکۆمەندی و هێزی دایە نەبوخودنەسری باوکت. 19 بەهۆی ئەو گەورەییەی کە پێیدا، هەموو گەلان و نەتەوەکان و خەڵکی هەموو زمانەکان لەبەردەمی دەتۆقین و دەلەرزین. ئەوەی ویستی کوشتی و ئەوەی ویستی بە زیندوویی هێشتییەوە و ئەوەی ویستی بەرزی کردەوە و ئەوەی ویستی نزمی کردەوە. 20 بەڵام کاتێک دڵی بە فیز بوو و کەللە ڕەق بوو، لە تەختی پاشایەتی هێنرایە خوارەوە و شکۆیەکەی لێسەنرایەوە. 21 لەنێو خەڵکدا دەرکرا و مێشکی وەک مێشکی ئاژەڵی لێهات، لەگەڵ کەرەکێوی دەژیا و وەک گا گژوگیای دەخوارد، لەشی بە شەونمی ئاسمان تەڕبوو، هەتا دانی بەوەدا نا کە خودای هەرەبەرز دەسەڵاتی لەسەر پاشایەتی مرۆڤدا هەیە، دەیدات بەوەی خواستی خۆیەتی. 22 «بەڵام تۆ ئەی بێلشەسری کوڕی، لەگەڵ ئەوەی هەموو ئەمەت زانی، خۆتت نزم نەکردووەتەوە. 23 بەڵکو خۆتت لە پەروەردگاری ئاسمان بە بەرزتر زانی، قاپوقاچاغەکانی پەرستگاکەی ئەویان هێنایە بەردەمت و تۆش خۆت و گەورە پیاوان و ژنەکانت و کەنیزەکانت تێیاندا شەرابتان خواردەوە. ستایشی بتە زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و دار و بەردەکانت کرد، کە نابینن و تێناگەن و نازانن. بەڵام خودا ئەوەی هەناسەی تۆ و هەموو ڕێگاکانت بە دەستی ئەوە، ئەوت شکۆدار نەکرد. 24 لەبەر ئەوە ئەو دەستە لەلای ئەوەوە نێردرا و ئەم نووسینەی نووسی. 25 «ئەمە ئەو نووسینەیە کە نووسراوە:مەنێ، مەنێ، تەقێل و پەرسین. 26 «ئەمەش لێکدانەوەی وشەکانە:مەنێ: خودا ڕۆژانی پاشایەتییەکەی تۆی ژمارد و کۆتایی پێ هێنا. 27 تەقێل: بە تەرازووەکان کێشرایت و نەقوستان دەرچوویت. 28 پەرس: پاشایەتییەکەت دابەش کرا و درایە ماد و فارس.» 29 ئینجا بێلشەسر فەرمانی دا جلی ڕەنگی ئەرخەوانی لەبەر دانیال بکەن و ملوانکەی زێڕیش لە ملی بکەن و جاڕبدەن کە لە پاشایەتییەکەدا بووە سێیەم دەسەڵاتدار. 30 هەر لەو شەوەدا بێلشەسری پاشای بابلییەکان کوژرا، 31 داریوشی ماد لە تەمەنی شەست و دوو ساڵیدا دەستی بەسەر پاشایەتییەکەدا گرت.

In Other Versions

Daniel 5 in the ANGEFD

Daniel 5 in the ANTPNG2D

Daniel 5 in the AS21

Daniel 5 in the BAGH

Daniel 5 in the BBPNG

Daniel 5 in the BBT1E

Daniel 5 in the BDS

Daniel 5 in the BEV

Daniel 5 in the BHAD

Daniel 5 in the BIB

Daniel 5 in the BLPT

Daniel 5 in the BNT

Daniel 5 in the BNTABOOT

Daniel 5 in the BNTLV

Daniel 5 in the BOATCB

Daniel 5 in the BOATCB2

Daniel 5 in the BOBCV

Daniel 5 in the BOCNT

Daniel 5 in the BOECS

Daniel 5 in the BOGWICC

Daniel 5 in the BOHCB

Daniel 5 in the BOHCV

Daniel 5 in the BOHLNT

Daniel 5 in the BOHNTLTAL

Daniel 5 in the BOICB

Daniel 5 in the BOILNTAP

Daniel 5 in the BOITCV

Daniel 5 in the BOKCV

Daniel 5 in the BOKCV2

Daniel 5 in the BOKHWOG

Daniel 5 in the BOLCB

Daniel 5 in the BOLCB2

Daniel 5 in the BOMCV

Daniel 5 in the BONAV

Daniel 5 in the BONCB

Daniel 5 in the BONLT

Daniel 5 in the BONUT2

Daniel 5 in the BOPLNT

Daniel 5 in the BOSCB

Daniel 5 in the BOSNC

Daniel 5 in the BOTLNT

Daniel 5 in the BOVCB

Daniel 5 in the BOYCB

Daniel 5 in the BPBB

Daniel 5 in the BPH

Daniel 5 in the BSB

Daniel 5 in the CCB

Daniel 5 in the CUV

Daniel 5 in the CUVS

Daniel 5 in the DBT

Daniel 5 in the DGDNT

Daniel 5 in the DHNT

Daniel 5 in the DNT

Daniel 5 in the ELBE

Daniel 5 in the EMTV

Daniel 5 in the ESV

Daniel 5 in the FBV

Daniel 5 in the FEB

Daniel 5 in the GGMNT

Daniel 5 in the GNT

Daniel 5 in the HARY

Daniel 5 in the HNT

Daniel 5 in the IRVA

Daniel 5 in the IRVB

Daniel 5 in the IRVG

Daniel 5 in the IRVH

Daniel 5 in the IRVK

Daniel 5 in the IRVM

Daniel 5 in the IRVM2

Daniel 5 in the IRVO

Daniel 5 in the IRVP

Daniel 5 in the IRVT

Daniel 5 in the IRVT2

Daniel 5 in the IRVU

Daniel 5 in the ISVN

Daniel 5 in the JSNT

Daniel 5 in the KAPI

Daniel 5 in the KBT1ETNIK

Daniel 5 in the KBV

Daniel 5 in the KJV

Daniel 5 in the KNFD

Daniel 5 in the LBA

Daniel 5 in the LBLA

Daniel 5 in the LNT

Daniel 5 in the LSV

Daniel 5 in the MAAL

Daniel 5 in the MBV

Daniel 5 in the MBV2

Daniel 5 in the MHNT

Daniel 5 in the MKNFD

Daniel 5 in the MNG

Daniel 5 in the MNT

Daniel 5 in the MNT2

Daniel 5 in the MRS1T

Daniel 5 in the NAA

Daniel 5 in the NASB

Daniel 5 in the NBLA

Daniel 5 in the NBS

Daniel 5 in the NBVTP

Daniel 5 in the NET2

Daniel 5 in the NIV11

Daniel 5 in the NNT

Daniel 5 in the NNT2

Daniel 5 in the NNT3

Daniel 5 in the PDDPT

Daniel 5 in the PFNT

Daniel 5 in the RMNT

Daniel 5 in the SBIAS

Daniel 5 in the SBIBS

Daniel 5 in the SBIBS2

Daniel 5 in the SBICS

Daniel 5 in the SBIDS

Daniel 5 in the SBIGS

Daniel 5 in the SBIHS

Daniel 5 in the SBIIS

Daniel 5 in the SBIIS2

Daniel 5 in the SBIIS3

Daniel 5 in the SBIKS

Daniel 5 in the SBIKS2

Daniel 5 in the SBIMS

Daniel 5 in the SBIOS

Daniel 5 in the SBIPS

Daniel 5 in the SBISS

Daniel 5 in the SBITS

Daniel 5 in the SBITS2

Daniel 5 in the SBITS3

Daniel 5 in the SBITS4

Daniel 5 in the SBIUS

Daniel 5 in the SBIVS

Daniel 5 in the SBT

Daniel 5 in the SBT1E

Daniel 5 in the SCHL

Daniel 5 in the SNT

Daniel 5 in the SUSU

Daniel 5 in the SUSU2

Daniel 5 in the SYNO

Daniel 5 in the TBIAOTANT

Daniel 5 in the TBT1E

Daniel 5 in the TBT1E2

Daniel 5 in the TFTIP

Daniel 5 in the TFTU

Daniel 5 in the TGNTATF3T

Daniel 5 in the THAI

Daniel 5 in the TNFD

Daniel 5 in the TNT

Daniel 5 in the TNTIK

Daniel 5 in the TNTIL

Daniel 5 in the TNTIN

Daniel 5 in the TNTIP

Daniel 5 in the TNTIZ

Daniel 5 in the TOMA

Daniel 5 in the TTENT

Daniel 5 in the UBG

Daniel 5 in the UGV

Daniel 5 in the UGV2

Daniel 5 in the UGV3

Daniel 5 in the VBL

Daniel 5 in the VDCC

Daniel 5 in the YALU

Daniel 5 in the YAPE

Daniel 5 in the YBVTP

Daniel 5 in the ZBP