Daniel 6 (BOKSSV)

1 داریوش پێی باش بوو سەد و بیست میر بەسەر پاشایەتییەکەوە دابنێت، بەسەر هەموو پاشایەتییەکەوە بن. 2 لە سەرووی ئەوانیشەوە سێ وەزیر، یەکێکیان دانیال بوو، بۆ ئەوەی میرەکان هەژماردەکان بخەنە بەردەمیان تاکو پاشا زیانی پێ نەگات. 3 ئەوە بوو دانیال لە هەموو وەزیر و میرەکان پێشکەوتووتر بوو، چونکە توانایەکی نائاسایی هەبوو، پاشاش پلانی هەبوو کە لەسەر هەموو پاشایەتییەکە دایبنێت. 4 لەبەر ئەوە وەزیر و میرەکان هەوڵیان دا هۆیەک ببیننەوە بۆ سکاڵاکردن لە دژی دانیال سەبارەت بە بەڕێوەبردنی کاروباری پاشایەتییەکە، بەڵام نەیانتوانی هیچ گەندەڵییەک لە دانیال ببیننەوە، چونکە دەستپاک بوو و گەندەڵی و کەمتەرخەمی تێدا نەبوو. 5 ئینجا ئەو پیاوانە گوتیان: «هیچ هەڵەیەک لەم دانیالەدا نابینینەوە، تەنها ئەگەر لەبارەی شەریعەتی خوداکەیەوە نەبێت.» 6 جا ئەو وەزیر و میرانە لەلای پاشا کۆبوونەوە و پێیان گوت: «ئەی داریوش پاشا، هەتاهەتایە هەر بژی! 7 هەموو وەزیرەکانی پاشایەتییەکە و فەرمانڕەوا و میر و ڕاوێژکار و پارێزگارەکان ڕاوێژیان کرد وابکەن پاشا فەرمانێک دەربکات و بڕیارەکە جێبەجێ بکات کە هەرکەسێک بۆ ماوەی سی ڕۆژ هەر داوایەک لە خوداوەندێک یان مرۆڤێک بکات، جگە لە تۆ، ئەی پاشا، با فڕێبدرێتە ناو چاڵی شێرەکان. 8 ئێستاش ئەی پاشا فەرمانەکە دەربکە و ئیمزای لەسەر بکە، بۆ ئەوەی هەروەک یاساکانی ماد و فارس نەگۆڕ بێت کە پووچەڵ نابێتەوە.» 9 ئیتر داریوشی پاشا فەرمانەکەی نووسی و ئیمزای کرد. 10 کە دانیال بە ئیمزاکردنی فەرمانەکەی زانی، گەڕایەوە ماڵەوە، چووە ژوورەکەی سەرەوە کە پەنجەرەکەی ڕووەو ئۆرشەلیم دەکرایەوە. سێ جار لە ڕۆژێکدا چووە سەر چۆک و لەبەردەم خوداکەی نوێژی کرد و سوپاسی کرد، هەروەک پێش ئەوە دەیکرد. 11 ئینجا ئەو پیاوانە پێکەوە کۆبوونەوە، بینییان دانیال لەبەردەم خوداکەیدا نوێژ دەکات و دەپاڕێتەوە. 12 دەستبەجێ چوونە لای پاشا و سەبارەت بە فەرمانە پاشایەتییەکەی قسەیان کرد: «ئەی پاشا، ئایا تۆ فەرمانێکت ئیمزا نەکرد کە هەرکەسێک بۆ ماوەی سی ڕۆژ لە هەر خوداوەندێک یان مرۆڤێک داوایەک بکات جگە لە تۆ ئەی پاشا، فڕێدەدرێتە ناو چاڵی شێرەکانەوە؟»پاشا گوتی: «فەرمانەکە ڕاستە و هەروەک یاساکانی ماد و فارس وایە کە پووچ نابێتەوە.» 13 ئەوانیش وەڵامیان دایەوە و لەبەردەم پاشا گوتیان: «ئەو دانیالەی لە نەوە ڕاپێچکراوەکانی یەهودایە، ئەی پاشا، هیچ گوێی نە بە تۆ و نە بەو فەرمانەی کە ئیمزات کردووە نەداوە، بەڵکو ڕۆژانە سێ جار نوێژ دەکات.» 14 کە پاشا گوێی لەم قسەیە بوو زۆر دڵتەنگ بوو، مکوڕ بوو لەسەر ئەوەی دانیال دەرباز بکات و هەتا خۆر ئاوابوون هەوڵی دا ڕزگاری بکات. 15 بەڵام ئەو پیاوانە لەلای پاشا کۆبوونەوە و بە پاشایان گوت: «ئەی پاشا، لە یادت نەچێت کە یاساکانی ماد و فارس ئەوەیە کە هەر فەرمان و بڕیارێک پاشا دەریبکات، ناگۆڕدرێت.» 16 ئینجا پاشا فەرمانی دا، دانیالیان هێنا و فڕێیان دایە ناو چاڵی شێرەکان. پاشا بە دانیالی گوت: «با خوداکەت کە تۆ بە بەردەوامی خزمەتی دەکەیت، ئەو ڕزگارت بکات.» 17 بەردێک هێنرا و لەسەر دەمی چاڵەکە دانرا، پاشا بە مۆری خۆی و مۆری گەورە پیاوانی مۆری کرد، بۆ ئەوەی کەس هەوڵ نەدات دانیال ڕزگار بکات. 18 ئیتر پاشا گەڕایەوە کۆشکەکەی و بەبێ خواردن و ڕابواردن شەوی بەسەربرد و خەوی لێ زڕا. 19 بەیانی زوو پاشا هەستا و بە پەلە چووە لای چاڵی شێرەکان. 20 کاتێک لە چاڵەکە نزیک بووەوە، بە دەنگێکی پڕ لە ئازارەوە بانگی دانیالی کرد و گوتی: «ئەی دانیال، بەندەی خودای زیندوو! ئایا ئەو خودایەی بەردەوام دەیپەرستیت توانی لە شێرەکان ڕزگارت بکات؟» 21 دانیالیش وەڵامی دایەوە: «ئەی پاشا، هەتاهەتایە هەر بژی! 22 خوداکەم فریشتەکەی خۆی نارد و دەمی شێرەکانی داخست، هیچ زیانیان پێ نەگەیاندم، چونکە لەبەردەم ئەو بێتاوان بووم. ئەی پاشا، لەبەردەم تۆشدا هیچ تاوانێکم نەکردووە.» 23 پاشا دڵی خۆش بوو، فەرمانی دا دانیال لە چاڵەکە سەربخەن. دانیال لە چاڵەکەوە سەرخرا و هیچ زیانێکی پێ نەگەیشتبوو، چونکە پشتی بە خودای خۆی بەست. 24 ئینجا پاشا فەرمانی دا، ئەو پیاوانەیان هێنا کە سکاڵایان لە دانیال کرد و فڕێیان دانە ناو چاڵی شێرەکان، خۆیان و ژن و منداڵەکانیان. هێشتا نەگەیشتبوونە بن چاڵەکە، شێرەکان پەلاماریان دان و هەموو ئێسکەکانیان تێکشکاندن. 25 دوای ئەوە داریوشی پاشا ئەمەی بۆ هەموو گەل و نەتەوە و خەڵکی هەموو زمانەکان نووسی کە لە هەموو زەویدا نیشتەجێن:هەر سەرکەوتوو بن! 26 لە منەوە فەرمان دەرچووە بەوەی کە لە هەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی مندا، خەڵک لە خودای دانیال دەترسن و ڕێزی لێ دەگرن.لەبەر ئەوەی ئەو خودای زیندووە وبۆ هەتاهەتایە دەمێنێت،پاشایەتییەکەی لەناو ناچێت ودەسەڵاتی بێ کۆتاییە. 27 ئەو ڕزگار دەکات و دەرباز دەکات،نیشانە و کاری سەرسوڕهێنەر دەکاتلە ئاسمان و لەسەر زەوی.ئەو دانیالی لە چنگی شێرەکانڕزگار کرد. 28 ئیتر دانیال لە پاشایەتی داریوش و لە پاشایەتی کۆرشی فارسی سەرکەوتوو بوو.

In Other Versions

Daniel 6 in the ANGEFD

Daniel 6 in the ANTPNG2D

Daniel 6 in the AS21

Daniel 6 in the BAGH

Daniel 6 in the BBPNG

Daniel 6 in the BBT1E

Daniel 6 in the BDS

Daniel 6 in the BEV

Daniel 6 in the BHAD

Daniel 6 in the BIB

Daniel 6 in the BLPT

Daniel 6 in the BNT

Daniel 6 in the BNTABOOT

Daniel 6 in the BNTLV

Daniel 6 in the BOATCB

Daniel 6 in the BOATCB2

Daniel 6 in the BOBCV

Daniel 6 in the BOCNT

Daniel 6 in the BOECS

Daniel 6 in the BOGWICC

Daniel 6 in the BOHCB

Daniel 6 in the BOHCV

Daniel 6 in the BOHLNT

Daniel 6 in the BOHNTLTAL

Daniel 6 in the BOICB

Daniel 6 in the BOILNTAP

Daniel 6 in the BOITCV

Daniel 6 in the BOKCV

Daniel 6 in the BOKCV2

Daniel 6 in the BOKHWOG

Daniel 6 in the BOLCB

Daniel 6 in the BOLCB2

Daniel 6 in the BOMCV

Daniel 6 in the BONAV

Daniel 6 in the BONCB

Daniel 6 in the BONLT

Daniel 6 in the BONUT2

Daniel 6 in the BOPLNT

Daniel 6 in the BOSCB

Daniel 6 in the BOSNC

Daniel 6 in the BOTLNT

Daniel 6 in the BOVCB

Daniel 6 in the BOYCB

Daniel 6 in the BPBB

Daniel 6 in the BPH

Daniel 6 in the BSB

Daniel 6 in the CCB

Daniel 6 in the CUV

Daniel 6 in the CUVS

Daniel 6 in the DBT

Daniel 6 in the DGDNT

Daniel 6 in the DHNT

Daniel 6 in the DNT

Daniel 6 in the ELBE

Daniel 6 in the EMTV

Daniel 6 in the ESV

Daniel 6 in the FBV

Daniel 6 in the FEB

Daniel 6 in the GGMNT

Daniel 6 in the GNT

Daniel 6 in the HARY

Daniel 6 in the HNT

Daniel 6 in the IRVA

Daniel 6 in the IRVB

Daniel 6 in the IRVG

Daniel 6 in the IRVH

Daniel 6 in the IRVK

Daniel 6 in the IRVM

Daniel 6 in the IRVM2

Daniel 6 in the IRVO

Daniel 6 in the IRVP

Daniel 6 in the IRVT

Daniel 6 in the IRVT2

Daniel 6 in the IRVU

Daniel 6 in the ISVN

Daniel 6 in the JSNT

Daniel 6 in the KAPI

Daniel 6 in the KBT1ETNIK

Daniel 6 in the KBV

Daniel 6 in the KJV

Daniel 6 in the KNFD

Daniel 6 in the LBA

Daniel 6 in the LBLA

Daniel 6 in the LNT

Daniel 6 in the LSV

Daniel 6 in the MAAL

Daniel 6 in the MBV

Daniel 6 in the MBV2

Daniel 6 in the MHNT

Daniel 6 in the MKNFD

Daniel 6 in the MNG

Daniel 6 in the MNT

Daniel 6 in the MNT2

Daniel 6 in the MRS1T

Daniel 6 in the NAA

Daniel 6 in the NASB

Daniel 6 in the NBLA

Daniel 6 in the NBS

Daniel 6 in the NBVTP

Daniel 6 in the NET2

Daniel 6 in the NIV11

Daniel 6 in the NNT

Daniel 6 in the NNT2

Daniel 6 in the NNT3

Daniel 6 in the PDDPT

Daniel 6 in the PFNT

Daniel 6 in the RMNT

Daniel 6 in the SBIAS

Daniel 6 in the SBIBS

Daniel 6 in the SBIBS2

Daniel 6 in the SBICS

Daniel 6 in the SBIDS

Daniel 6 in the SBIGS

Daniel 6 in the SBIHS

Daniel 6 in the SBIIS

Daniel 6 in the SBIIS2

Daniel 6 in the SBIIS3

Daniel 6 in the SBIKS

Daniel 6 in the SBIKS2

Daniel 6 in the SBIMS

Daniel 6 in the SBIOS

Daniel 6 in the SBIPS

Daniel 6 in the SBISS

Daniel 6 in the SBITS

Daniel 6 in the SBITS2

Daniel 6 in the SBITS3

Daniel 6 in the SBITS4

Daniel 6 in the SBIUS

Daniel 6 in the SBIVS

Daniel 6 in the SBT

Daniel 6 in the SBT1E

Daniel 6 in the SCHL

Daniel 6 in the SNT

Daniel 6 in the SUSU

Daniel 6 in the SUSU2

Daniel 6 in the SYNO

Daniel 6 in the TBIAOTANT

Daniel 6 in the TBT1E

Daniel 6 in the TBT1E2

Daniel 6 in the TFTIP

Daniel 6 in the TFTU

Daniel 6 in the TGNTATF3T

Daniel 6 in the THAI

Daniel 6 in the TNFD

Daniel 6 in the TNT

Daniel 6 in the TNTIK

Daniel 6 in the TNTIL

Daniel 6 in the TNTIN

Daniel 6 in the TNTIP

Daniel 6 in the TNTIZ

Daniel 6 in the TOMA

Daniel 6 in the TTENT

Daniel 6 in the UBG

Daniel 6 in the UGV

Daniel 6 in the UGV2

Daniel 6 in the UGV3

Daniel 6 in the VBL

Daniel 6 in the VDCC

Daniel 6 in the YALU

Daniel 6 in the YAPE

Daniel 6 in the YBVTP

Daniel 6 in the ZBP