Deuteronomy 28 (BOKSSV)

1 ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بن و بە وریاییەوە کار بە هەموو ئەو فەرمانانەی بکەن کە من ئەمڕۆ پێتان دەدەم، ئەوا یەزدانی پەروەردگارتان لە سەرووی هەموو نەتەوەکانی سەر زەویتان دادەنێت. 2 هەموو ئەم بەرەکەتانەتان دێتە سەر و پێتان دەگات، ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بوون: 3 لە شار بەرەکەتدار دەبن و لە دەشتودەریش بەرەکەتدار دەبن. 4 بەری سکتان و بەروبوومی زەوییەکەتان بەرەکەتدار دەبن، بەری ئاژەڵە ماڵییەکانیشتان، گوێرەکەی گاگەلەکەتان و کاریلە و بەرخی مێگەلەکەتان. 5 سەبەتە و تەشتی هەویرتان بەرەکەتدار دەبێت. 6 لە چوونە ژوورەوەتان بەرەکەتدار دەبن و لە هاتنەدەرەوەشتان بەرەکەتدار دەبن. 7 یەزدان وا دەکات ئەو دوژمنانەتان کە سەرهەڵدەدەن لەبەردەمتان ببەزن، لە یەک ڕێگا بۆتان دێنە دەرەوە و لە حەوت ڕێگا لەبەردەمتان هەڵدێن. 8 یەزدان فەرمانی بەرەکەتتان بۆ دەدات لە هەموو شتە ئەمبارکراوەکانتان و لە هەموو شتێک کە دەستی بۆ دەبەن و بەرەکەتدارتان دەکات لەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات. 9 ئەگەر فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگارتان پاراست و ڕێگاکانی ئەوتان گرتەبەر، ئەوا یەزدان بە گەلێکی پیرۆزتان دادەنێت بۆ خۆی، وەک سوێندی بۆ خواردن. 10 جا هەموو گەلانی زەوی دەبینن کە ناوی یەزدان بە ئێوەوە نراوە، ئیتر لێتان دەترسن. 11 یەزدانیش سەروەت و سامانتان زیاتر دەکات لە بەری سکتان و بەری ئاژەڵە ماڵییەکانتان و بەروبوومی زەوییەکەتان، لەسەر ئەو خاکەی کە سوێندی بۆ باوباپیرانتان خوارد بتانداتێ. 12 یەزدان ئەمبارە باشەکەی ئاسمانتان بۆ دەکاتەوە، هەتا بارانی خاکەکەتان لە کاتی خۆیدا بداتێ و هەموو کاری دەستتان بەرەکەتدار بکات، ئینجا قەرز بە زۆر نەتەوە دەدەن و خۆتان قەرز ناکەن. 13 یەزدانیش دەتانکات بە سەر نەک بە کلک و تەنها لە بەرزبوونەوە دەبن نەک لە نزمبوونەوە، ئەگەر گوێڕایەڵی فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگارتان بوون، کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، هەتا بیپارێزن و کاری پێ بکەن. 14 لە هەموو ئەو وشانەش کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، بەلای چەپ یان ڕاستدا لا نەدەن، بۆ ئەوەی بەدوای خودای دیکە بکەون هەتا بیپەرستن. 15 بەڵام ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان نەبوون، بۆ ئەوەی ئاگاداربن کە کار بە هەموو فەرمانەکانی و فەرزەکانی بکەن کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، هەموو ئەم نەفرەتانەتان دێتە سەر و پێتان دەگات. 16 لە شار نەفرەت لێکراو دەبن و لە کێڵگەش نەفرەت لێکراو دەبن. 17 سەبەتە و تەشتی هەویرتان نەفرەت لێکراو دەبێت. 18 بەری سکتان و بەروبوومی زەوییەکەتان، گوێرەکەی گاگەلەکەشتان و کاریلە و بەرخی مێگەلەکەتان، نەفرەت لێکراو دەبن. 19 کە دێنە ژوورەوە نەفرەتتان لێ دەکرێت و کە دەچنە دەرەوە نەفرەتتان لێ دەکرێت. 20 لەبەر ئەوەی پشتم تێ دەکەن و کاری خراپە ئەنجام دەدەن، هەر کارێک کە دەتانەوێت بیکەن، یەزدان نەفرەت و سەرلێشێوان و سەرزەنشتتان دەنێرێتە سەر هەتا ئەو کاتەی دەفەوتێن و بە خێرایی لەناودەچن. 21 یەزدان دەردتان پێوە دەنووسێنێت، هەتا لەو خاکە لەناوتان ببات کە ئێوە دەچنە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگرن. 22 یەزدان تووشی سیل و گرانەتا و هەوکردن، گەرما و وشکەساڵی، بای گەرمەسێر و کەڕووتان دەکات، جا بەدواتانەوە دەبێت هەتا لەناوتان دەبات. 23 ئاسمانیش کە لەسەر سەرتانە دەبێتە بڕۆنز و ئەو خاکەی ژێریشتان دەبێتە ئاسن. 24 یەزدانیش بارانی خاکەکەتان دەکاتە تۆز و خۆڵ و لە ئاسمانەوە بۆتان دێتە خوارەوە هەتا لەناودەچن. 25 یەزدان لەبەردەم دوژمنەکانتان دەتانشکێنێت، لە یەک ڕێگا بۆیان دەچن و لە حەوت ڕێگا لەبەردەمیان هەڵدێن و هەموو شانشینەکانی زەوی دەتۆقن کاتێک ئەو ڕووداوە دەبینن کە بەسەر ئێوە هاتووە. 26 تەرمیشتان دەبێتە خۆراکی هەموو باڵندەکانی ئاسمان و دڕندەکانی زەوی و کەسیش نابێت هەڵیانبفڕێنێ. 27 یەزدان تووشی دومەڵی میسر و ئاوسان و گەڕی و خورشتتان دەکات کە نەتوانن چاک ببنەوە. 28 یەزدان تووشی شێتی و کوێری و سەرلێشێواویتان دەکات. 29 لە نیوەڕۆدا بە پەلکوتان دەڕۆن وەک نابینایان لە تاریکیدا و لە ڕێگاکانتان سەرکەوتوو نابن، بەڵکو هەموو ڕۆژانتان زۆرلێکراو و تاڵانکراو دەبن و کەسیش نابێت ڕزگارتان بکات. 30 ژنێک مارە دەکەن بەڵام پیاوێکی دیکە دەیبات و لەگەڵی دەنوێت. خانووێک بنیاد دەنێن بەڵام تێیدا دانانیشن. ڕەزە مێوێک دەڕوێنن بەڵام لە بەرەکەی ناخۆن. 31 گایەکەتان لەبەرچاوتان سەردەبڕدرێت بەڵام لێی ناخۆن. لەبەرچاوتان دەست بەسەر گوێدرێژەکەتاندا دەگرن بەڵام بۆتان ناگەڕێتەوە. مەڕەکانتان دەدرێنە دەست دوژمنەکانتان و ڕزگارکەریشتان نییە. 32 کوڕان و کچانتان دەدرێنە دەست گەلێکی دیکە و بە درێژایی ڕۆژ چاوەکانتان تەماشایان دەکەن هەتا ماندوو دەبن و هیچیشتان لەدەست نایەت. 33 بەروبوومی خاکەکەتان و هەموو ماندووبوونتان، گەلێک دەیخوات کە نایناسن، جا هەموو ڕۆژانتان تەنها زۆرلێکراو و پێشێلکراو دەبن. 34 لەبەر سەرسامی ئەوەی کە دەیبینن شێت دەبن. 35 یەزدان تووشی دومەڵی پیستان دەکات، لەسەر ئەژنۆکانتان و قاچەکانتان، کە نەتوانن چاک ببنەوە، لە بنی پێتانەوە هەتا تەپڵی سەرتان. 36 یەزدان بە خۆتان و پاشاکەتانەوە کە بۆ خۆتانی دادەنێن، دەتانبات بۆ لای نەتەوەیەک کە نە ئێوە و نە باوباپیرانتان ناسیویانە و لەوێ خودای دیکە دەپەرستن، واتە ئەو بتانەی کە لە دار و لە بەردن. 37 هەموو ئەو گەلانەی یەزدان ئێوە بۆ ناو ئەوان ڕادەپێچێت دەتۆقن لەوەی بەسەر ئێوە هاتووە و دەبنە پەند و گاڵتەجاڕی بۆیان. 38 تۆوێکی زۆر دەکەن بە کێڵگەوە، بەڵام کەم کۆدەکەنەوە، چونکە کوللە دەیخوات، 39 ڕەزەمێو دەچێنن و خزمەتی دەکەن، بەڵام شەراب ناخۆنەوە و ترێ لێ ناکەنەوە، چونکە کرم دەیخوات. 40 لەناو هەموو سنوورەکەتان زەیتوونتان دەبێت، بەڵام خۆتان بە زەیت چەور ناکەن، چونکە زەیتوونەکەتان دەوەرێت. 41 کوڕ و کچتان بۆ لەدایک دەبێت، بەڵام بۆ ئێوە نابن، چونکە بە دڵنیاییەوە ڕاپێچ دەکرێن. 42 پۆلە کوللەی باڵدار دەست دەگرن بەسەر هەموو دار و بەروبوومی زەوییەکەتانەوە. 43 ئەو نامۆیانەی لەنێوتاندان پلە بە پلە پایەبەرزتر دەبن، بەڵام ئێوە پلە بە پلە پایەنزم دەبن. 44 ئەوان قەرزتان پێدەدەن، بەڵام ئێوە قەرزیان پێ نادەن، ئەوان سەر دەبن، بەڵام ئێوە کلک. 45 هەموو ئەم نەفرەتانەتان دێتە سەر و دواتان دەکەوێت و پێتان دەگات هەتا لەناودەچن، چونکە ئێوە گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان نەبوون هەتا فەرمانەکان و فەرزەکانی بەجێبهێنن کە فەرمانی پێ کردن. 46 ئیتر بۆ هەتاهەتایە لەنێو ئێوە و لەنێو نەوەکەتان دەبێتە نیشانە و پەرجوو. 47 لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری خۆتان بە دڵخۆشی و دڵسافییەوە نەپەرست، کاتێک هەموو شتێک زۆر بوو، 48 کەواتە لە برسیێتی و تینووێتی و ڕووتی و نەداری لە هەموو شتێک، دەبنە کۆیلەی دوژمنەکانتان، کە یەزدان بۆ سەر ئێوەی دەنێرێت. ئەویش نیری ئاسن دەخاتە سەر ملتان هەتا لەناودەچن. 49 یەزدان نەتەوەیەکتان دەهێنێتە سەر لە دوورەوە لەوپەڕی زەوییەوە وەک شاڵاوی هەڵۆ، نەتەوەیەک لە زمانی ناگەن، 50 نەتەوەیەکی ڕووگرژ، نە ڕێز بۆ پیر دادەنێت و نە سۆزی بۆ منداڵ دەجوڵێت. 51 بەری ئاژەڵی ماڵی و بەروبوومی زەویتان دەخوات هەتا لەناودەچن و هیچ دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت و گوێرەکەی گاگەل و کاریلە و بەرخی مێگەلتان بۆ ناهێڵێتەوە هەتا لەناوتان دەبات. 52 لە هەموو شارەکان گەمارۆتان دەدات، هەتا شوورا بەرزە قاییمەکان کە ئێوە پشتی پێ دەبەستن دەڕمێت، لە هەموو خاکەکەتان کە یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات گەمارۆتان دەدات. 53 جا بەری سکتان، گۆشتی کوڕ و کچەکانتان کە یەزدانی پەروەردگارتان پێیداون دەخۆن، لەو گەمارۆ و تەنگانەیەی کە دوژمنەکانتان تەنگتان پێ هەڵدەچنن. 54 پیاوی دڵناسک و زۆر هەستیار لەنێوتان بەرچاوتەنگ دەبێت، سەبارەت بە براکەی خۆی و بە ژنە خۆشەویستەکەی و بە پاشماوەی منداڵەکانی کە ماونەتەوە، 55 هەتا لە گۆشتی منداڵەکەی کە دەیخوات بە کەسیان نادات، چونکە هیچی بۆ نەماوەتەوە لەو گەمارۆ و تەنگانەیەی کە دوژمنەکانتان تەنگتان پێ هەڵدەچنن لە هەموو شارەکانتاندا. 56 ئەو ژنەی دڵناسک و هەستیارە لەنێوتان کە لەبەر دڵناسکی و هەستیارییەکەی دڵی نایەت بنی پێی بە زەویدا بنێت، بەرچاوتەنگ دەبێت سەبارەت بە پیاوە خۆشەویستەکەی و کوڕ و کچەکەی، 57 لەو یۆڵداشەی لەنێو هەردوو قاچی دێتەدەر و لە منداڵەکانی کە دەیبێت، چونکە بە نهێنی لە نەداری دەیانخوات، لەو گەمارۆ و تەنگانەیەی کە دوژمنەکانتان لە شارەکانتاندا تەنگتان پێ هەڵدەچنن. 58 ئەگەر ئاگادار نەبن بۆ ئەوەی کار بە هەموو وشەکانی ئەم فێرکردنە بکەن کە لەم پەڕتووکە نووسراون، بۆ ئەوەی لەم ناوە شکۆدارە سامناکە بترسن، لە یەزدانی پەروەردگارتان، 59 ئەوا یەزدان وا دەکات لێدانەکانتان و لێدانەکانی نەوەکەتان سەرسوڕهێنەر بێت، لێدانی سەخت و بەردەوام، نەخۆشی بە ئازار و هەمیشەیی. 60 هەموو دەردەکانی میسریش کە لێی تۆقین، بەسەرتاندا دێتەوە و پێتانەوە دەنووسێن. 61 هەروەها هەر نەخۆشییەک و هەر لێدانێک کە لەم پەڕتووکەی تەورات نەنووسراوە، یەزدان بەسەرتاندا دەدات هەتا لەناودەچن. 62 چەند کەسێکی کەم دەمێنن لە جێی ئەوەی وەک ئەستێرەی ئاسمان بوون لە زۆریدا، چونکە گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان نەبوون. 63 هەروەک چۆن یەزدان پێتان دڵخۆش بوو کە چاکەتان لەگەڵ بکات و زۆرتان بکات، هەروەها پێشتان دڵخۆش دەبێت هەتا بتانفەوتێنێت و لەناوتان ببات. لەو خاکە ڕیشەکێش دەکرێن کە دەچنە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگرن. 64 ئینجا یەزدان لەنێو هەموو گەلان پەرشوبڵاوتان دەکاتەوە، لەوپەڕی زەوی هەتا ئەوپەڕی، لەوێ خودای دیکە دەپەرستن لە دار و بەرد کە نە ئێوە و نە باوباپیرانتان نەیانناسیوە. 65 لەنێو ئەو نەتەوانەدا ناحەوێنەوە و پێیەکانتان جێگیر نابن، بەڵکو یەزدان لەوێ دڵێکی لەرزۆک و چاوێکی ماندوو و گیانێکی لاوازتان دەداتێ. 66 ژیانیشتان هەڵواسراو دەبێت لەبەردەمتان و شەو و ڕۆژ دەترسن و لە ژیانتان دڵنیا نابن. 67 لە ترسی دڵتان کە دەترسن و لە تێڕوانینی چاوەکانتان کە تێدەڕوانن، بە ڕۆژ دەڵێن، «خۆزگە شەو بێت،» بە شەویش دەڵێن، «خۆزگە ڕۆژ بێت.» 68 یەزدان بە کەشتی بەو ڕێگایەدا دەتانگەڕێنێتەوە بۆ میسر کە پێم گوتن، کە ئیتر نایبیننەوە، جا لەوێ وەک کۆیلە و کەنیزە بە دوژمنەکانتان دەفرۆشرێن و کەسیش ناتانکڕێت.

In Other Versions

Deuteronomy 28 in the ANGEFD

Deuteronomy 28 in the ANTPNG2D

Deuteronomy 28 in the AS21

Deuteronomy 28 in the BAGH

Deuteronomy 28 in the BBPNG

Deuteronomy 28 in the BBT1E

Deuteronomy 28 in the BDS

Deuteronomy 28 in the BEV

Deuteronomy 28 in the BHAD

Deuteronomy 28 in the BIB

Deuteronomy 28 in the BLPT

Deuteronomy 28 in the BNT

Deuteronomy 28 in the BNTABOOT

Deuteronomy 28 in the BNTLV

Deuteronomy 28 in the BOATCB

Deuteronomy 28 in the BOATCB2

Deuteronomy 28 in the BOBCV

Deuteronomy 28 in the BOCNT

Deuteronomy 28 in the BOECS

Deuteronomy 28 in the BOGWICC

Deuteronomy 28 in the BOHCB

Deuteronomy 28 in the BOHCV

Deuteronomy 28 in the BOHLNT

Deuteronomy 28 in the BOHNTLTAL

Deuteronomy 28 in the BOICB

Deuteronomy 28 in the BOILNTAP

Deuteronomy 28 in the BOITCV

Deuteronomy 28 in the BOKCV

Deuteronomy 28 in the BOKCV2

Deuteronomy 28 in the BOKHWOG

Deuteronomy 28 in the BOLCB

Deuteronomy 28 in the BOLCB2

Deuteronomy 28 in the BOMCV

Deuteronomy 28 in the BONAV

Deuteronomy 28 in the BONCB

Deuteronomy 28 in the BONLT

Deuteronomy 28 in the BONUT2

Deuteronomy 28 in the BOPLNT

Deuteronomy 28 in the BOSCB

Deuteronomy 28 in the BOSNC

Deuteronomy 28 in the BOTLNT

Deuteronomy 28 in the BOVCB

Deuteronomy 28 in the BOYCB

Deuteronomy 28 in the BPBB

Deuteronomy 28 in the BPH

Deuteronomy 28 in the BSB

Deuteronomy 28 in the CCB

Deuteronomy 28 in the CUV

Deuteronomy 28 in the CUVS

Deuteronomy 28 in the DBT

Deuteronomy 28 in the DGDNT

Deuteronomy 28 in the DHNT

Deuteronomy 28 in the DNT

Deuteronomy 28 in the ELBE

Deuteronomy 28 in the EMTV

Deuteronomy 28 in the ESV

Deuteronomy 28 in the FBV

Deuteronomy 28 in the FEB

Deuteronomy 28 in the GGMNT

Deuteronomy 28 in the GNT

Deuteronomy 28 in the HARY

Deuteronomy 28 in the HNT

Deuteronomy 28 in the IRVA

Deuteronomy 28 in the IRVB

Deuteronomy 28 in the IRVG

Deuteronomy 28 in the IRVH

Deuteronomy 28 in the IRVK

Deuteronomy 28 in the IRVM

Deuteronomy 28 in the IRVM2

Deuteronomy 28 in the IRVO

Deuteronomy 28 in the IRVP

Deuteronomy 28 in the IRVT

Deuteronomy 28 in the IRVT2

Deuteronomy 28 in the IRVU

Deuteronomy 28 in the ISVN

Deuteronomy 28 in the JSNT

Deuteronomy 28 in the KAPI

Deuteronomy 28 in the KBT1ETNIK

Deuteronomy 28 in the KBV

Deuteronomy 28 in the KJV

Deuteronomy 28 in the KNFD

Deuteronomy 28 in the LBA

Deuteronomy 28 in the LBLA

Deuteronomy 28 in the LNT

Deuteronomy 28 in the LSV

Deuteronomy 28 in the MAAL

Deuteronomy 28 in the MBV

Deuteronomy 28 in the MBV2

Deuteronomy 28 in the MHNT

Deuteronomy 28 in the MKNFD

Deuteronomy 28 in the MNG

Deuteronomy 28 in the MNT

Deuteronomy 28 in the MNT2

Deuteronomy 28 in the MRS1T

Deuteronomy 28 in the NAA

Deuteronomy 28 in the NASB

Deuteronomy 28 in the NBLA

Deuteronomy 28 in the NBS

Deuteronomy 28 in the NBVTP

Deuteronomy 28 in the NET2

Deuteronomy 28 in the NIV11

Deuteronomy 28 in the NNT

Deuteronomy 28 in the NNT2

Deuteronomy 28 in the NNT3

Deuteronomy 28 in the PDDPT

Deuteronomy 28 in the PFNT

Deuteronomy 28 in the RMNT

Deuteronomy 28 in the SBIAS

Deuteronomy 28 in the SBIBS

Deuteronomy 28 in the SBIBS2

Deuteronomy 28 in the SBICS

Deuteronomy 28 in the SBIDS

Deuteronomy 28 in the SBIGS

Deuteronomy 28 in the SBIHS

Deuteronomy 28 in the SBIIS

Deuteronomy 28 in the SBIIS2

Deuteronomy 28 in the SBIIS3

Deuteronomy 28 in the SBIKS

Deuteronomy 28 in the SBIKS2

Deuteronomy 28 in the SBIMS

Deuteronomy 28 in the SBIOS

Deuteronomy 28 in the SBIPS

Deuteronomy 28 in the SBISS

Deuteronomy 28 in the SBITS

Deuteronomy 28 in the SBITS2

Deuteronomy 28 in the SBITS3

Deuteronomy 28 in the SBITS4

Deuteronomy 28 in the SBIUS

Deuteronomy 28 in the SBIVS

Deuteronomy 28 in the SBT

Deuteronomy 28 in the SBT1E

Deuteronomy 28 in the SCHL

Deuteronomy 28 in the SNT

Deuteronomy 28 in the SUSU

Deuteronomy 28 in the SUSU2

Deuteronomy 28 in the SYNO

Deuteronomy 28 in the TBIAOTANT

Deuteronomy 28 in the TBT1E

Deuteronomy 28 in the TBT1E2

Deuteronomy 28 in the TFTIP

Deuteronomy 28 in the TFTU

Deuteronomy 28 in the TGNTATF3T

Deuteronomy 28 in the THAI

Deuteronomy 28 in the TNFD

Deuteronomy 28 in the TNT

Deuteronomy 28 in the TNTIK

Deuteronomy 28 in the TNTIL

Deuteronomy 28 in the TNTIN

Deuteronomy 28 in the TNTIP

Deuteronomy 28 in the TNTIZ

Deuteronomy 28 in the TOMA

Deuteronomy 28 in the TTENT

Deuteronomy 28 in the UBG

Deuteronomy 28 in the UGV

Deuteronomy 28 in the UGV2

Deuteronomy 28 in the UGV3

Deuteronomy 28 in the VBL

Deuteronomy 28 in the VDCC

Deuteronomy 28 in the YALU

Deuteronomy 28 in the YAPE

Deuteronomy 28 in the YBVTP

Deuteronomy 28 in the ZBP