Deuteronomy 5 (BOKSSV)

1 موسا هەموو ئیسرائیلی بانگکرد و پێی گوتن:ئەی نەوەی ئیسرائیل، گوێ لەو فەرز و یاسایانە بگرن کە ئەمڕۆ دەیخوێنمەوە و گوێتان لێیە و فێری بن و ئاگاداربن هەتا کاری پێ بکەن. 2 یەزدانی پەروەردگارمان پەیمانێکی لە حۆرێڤ لەگەڵ بەستین، 3 ئەو پەیمانەی لەگەڵ باوباپیرانمان نەبەست، بەڵکو لەگەڵ ئێمە کە ئەمڕۆ لێرەین و هەموومان زیندووین. 4 یەزدان ڕووبەڕوو لە کێوەکە لەنێو ئاگرەوە لەگەڵتاندا دوا، 5 لەو کاتەدا من لەنێوان یەزدان و ئێوەدا ڕاوەستا بووم هەتا فەرمایشتی یەزدانتان پێ ڕابگەیەنم، چونکە لەبەر ئاگرەکە ترسان و سەرنەکەوتن بۆ کێوەکە.فەرمووی: 6 «من یەزدانی پەروەردگارتانم کە لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان، لە خاکی کۆیلایەتییەوە. 7 «هیچ کەسێکتان خودای دیکەی بێجگە لە منتان نەبێت. 8 پەیکەر بۆ خۆتان دروستمەکەن، نە لە هیچ شێوەیەکی ئەوانەی لە ئاسمانن لە سەرەوە، نە ئەوانەی لەسەر زەوین لە خوارەوە، نە ئەوانەی لەناو ئاون لەژێر زەوییەوە. 9 کڕنۆشیان بۆ مەبەن و مەیانپەرستن، چونکە منی یەزدانی پەروەردگارتان خودایەکی ئیرەدارم، لە جیاتی گوناهی باوکان سزای منداڵان دەدەم، هەتا نەوەی سێیەم و چوارەمی ناحەزەکانم، 10 بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ هەزاران لە خۆشەویستانم دەردەخەم، ئەوانەی گوێڕایەڵی ڕاسپاردەکانم دەبن. 11 ناوی یەزدانی پەروەردگارتان بۆ شتی پووچ مەهێنن، چونکە ئەو کەسانە لەلای یەزدان ئەستۆپاک نابن کە بۆ شتی پوچەڵ ناوی دەهێنن. 12 ڕۆژی شەممە بپارێزن، تاکو بە پیرۆزی ڕایبگرن، هەروەک یەزدانی پەروەردگارتان فەرمانی پێ کردن. 13 شەش ڕۆژ ئیش دەکەن و هەموو کارەکەتان دەکەن، 14 بەڵام ڕۆژی حەوتەم شەممەیە بۆ یەزدانی پەروەردگارتان، هیچ کارێک مەکەن، خۆتان و کوڕ و کچ و خزمەتکار و کارەکەر و گا و مانگا و گوێدرێژ و هەر ئاژەڵێکتان و ئەو نامۆیەی لەناو دەروازەی شارەکەتانە هیچ کارێک مەکەن، بۆ ئەوەی خزمەتکار و کارەکەرەکەشتان وەک ئێوە بحەسێنەوە. 15 لە یادتان بێت کە ئێوەش کۆیلە بوون لە خاکی میسر و یەزدانی پەروەردگارتان بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز لەوێ دەریهێنان، لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگارتان فەرمانی پێ کردن ڕۆژی شەممە بپارێزن. 16 ڕێزی دایک و باوکتان بگرن هەروەک یەزدانی پەروەردگارتان فەرمانی پێ کردن، بۆ ئەوەی تەمەن درێژ بن و چاکە بێتە ڕێتان لەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات. 17 مەکوژن. 18 داوێنپیسی مەکەن. 19 دزی مەکەن. 20 بە درۆ شایەتی لەسەر کەس مەدەن. 21 چاو مەبڕنە ژنی کەس. چاو مەبڕنە ماڵ و کێڵگە و خزمەتکار و کارەکەر و گا و مانگا و گوێدرێژی هیچ کەسێک و هەر شتێک کە هی کەسێکی دیکە بێت.» 22 یەزدان بەم ڕاسپاردانە لەگەڵ هەموو کۆمەڵەکەتاندا دوا، لە کێوەکە لەناو ئاگر و هەور و تاریکی چڕ و دەنگێکی بەزر، هیچی زیاد نەکرد و لەسەر دوو تەختەی بەرد نووسی و پێیدام. 23 کاتێک گوێتان لە دەنگەکە بوو لەناو تاریکییەوە و کێوەکە بە ئاگر گڕی گرتبوو، هەموو سەرۆک هۆزەکانتان و پیرەکانتان هاتن بۆ لام. لێم هاتنە پێش و 24 گوتتان، «ئەوەتا یەزدانی پەروەردگارمان شکۆمەندی و مەزنی خۆی پیشان داین و گوێمان لە دەنگی بوو لەناو ئاگرەوە، ئەمڕۆ بینیمان خودا لەگەڵ مرۆڤ دەدوێت و مرۆڤەکەش دەژیێت، 25 بەڵام ئێستا بۆچی بمرین؟ ئەو ئاگرە مەزنە دەمانخوات. ئەگەر لەوە زیاتر گوێمان لە دەنگی یەزدانی پەروەردگارمان بوو ئەوا دەمرین، 26 چونکە کێ وەک ئێمە لە هەموو ئادەمیزاد گوێی لە دەنگی خودای زیندوو بووە لەناو ئاگرەوە بدوێت و ژیابێت؟ 27 تۆ بڕۆ پێشەوە و گوێ لە هەموو ئەوە بگرە کە یەزدانی پەروەردگارمان دەیڵێت و هەموو ئەوەی یەزدانی پەروەردگارمان پێت دەڵێت، پێمانی بڵێ، جا گوێ دەگرین و کاری پێدەکەین.» 28 یەزدانیش گوێی لە قسەکانتان بوو کاتێک قسەتان لەگەڵ کردم و یەزدان پێی فەرمووم، «گوێم لە دەنگی قسەی ئەم گەلە بوو کە لەگەڵتدا دوان. لە هەموو ئەوەی گوتیان باش بوو، 29 خۆزگە هەمیشە دڵیان ئاوا دەبوو هەتا لێم بترسن و هەموو فەرمانەکانم بپارێزن، تاکو بۆ هەتاهەتایە چاکە بێتە سەر ڕێگای خۆیان و کوڕەکانیان. 30 «بڕۆ پێیان بڵێ: ”بگەڕێنەوە چادرەکانی خۆتان،“ 31 بەڵام تۆ لێرە لەگەڵم بوەستە، باسی هەموو فەرمان و فەرز و یاساکانت بۆ دەکەم کە فێریان دەکەیت و ئەوان لەو خاکەدا پەیڕەوی دەکەن کە من پێیان دەدەم هەتا دەستی بەسەردا بگرن.» 32 ئیتر ئاگاداربن بۆ ئەوەی هەموو ئەوە بکەن هەروەک یەزدانی پەروەردگارتان فەرمانی پێ کردن، بەلای ڕاست و چەپدا لامەدەن، 33 هەموو ئەو ڕێگایەی یەزدانی پەروەردگارتان فەرمانی پێ کردن دەیگرنەبەر، هەتا بژین و چاکە بێتە ڕێگاتان و درێژە بە ڕۆژانتان بدەن لەو خاکەی دەستی بەسەردا دەگرن.

In Other Versions

Deuteronomy 5 in the ANGEFD

Deuteronomy 5 in the ANTPNG2D

Deuteronomy 5 in the AS21

Deuteronomy 5 in the BAGH

Deuteronomy 5 in the BBPNG

Deuteronomy 5 in the BBT1E

Deuteronomy 5 in the BDS

Deuteronomy 5 in the BEV

Deuteronomy 5 in the BHAD

Deuteronomy 5 in the BIB

Deuteronomy 5 in the BLPT

Deuteronomy 5 in the BNT

Deuteronomy 5 in the BNTABOOT

Deuteronomy 5 in the BNTLV

Deuteronomy 5 in the BOATCB

Deuteronomy 5 in the BOATCB2

Deuteronomy 5 in the BOBCV

Deuteronomy 5 in the BOCNT

Deuteronomy 5 in the BOECS

Deuteronomy 5 in the BOGWICC

Deuteronomy 5 in the BOHCB

Deuteronomy 5 in the BOHCV

Deuteronomy 5 in the BOHLNT

Deuteronomy 5 in the BOHNTLTAL

Deuteronomy 5 in the BOICB

Deuteronomy 5 in the BOILNTAP

Deuteronomy 5 in the BOITCV

Deuteronomy 5 in the BOKCV

Deuteronomy 5 in the BOKCV2

Deuteronomy 5 in the BOKHWOG

Deuteronomy 5 in the BOLCB

Deuteronomy 5 in the BOLCB2

Deuteronomy 5 in the BOMCV

Deuteronomy 5 in the BONAV

Deuteronomy 5 in the BONCB

Deuteronomy 5 in the BONLT

Deuteronomy 5 in the BONUT2

Deuteronomy 5 in the BOPLNT

Deuteronomy 5 in the BOSCB

Deuteronomy 5 in the BOSNC

Deuteronomy 5 in the BOTLNT

Deuteronomy 5 in the BOVCB

Deuteronomy 5 in the BOYCB

Deuteronomy 5 in the BPBB

Deuteronomy 5 in the BPH

Deuteronomy 5 in the BSB

Deuteronomy 5 in the CCB

Deuteronomy 5 in the CUV

Deuteronomy 5 in the CUVS

Deuteronomy 5 in the DBT

Deuteronomy 5 in the DGDNT

Deuteronomy 5 in the DHNT

Deuteronomy 5 in the DNT

Deuteronomy 5 in the ELBE

Deuteronomy 5 in the EMTV

Deuteronomy 5 in the ESV

Deuteronomy 5 in the FBV

Deuteronomy 5 in the FEB

Deuteronomy 5 in the GGMNT

Deuteronomy 5 in the GNT

Deuteronomy 5 in the HARY

Deuteronomy 5 in the HNT

Deuteronomy 5 in the IRVA

Deuteronomy 5 in the IRVB

Deuteronomy 5 in the IRVG

Deuteronomy 5 in the IRVH

Deuteronomy 5 in the IRVK

Deuteronomy 5 in the IRVM

Deuteronomy 5 in the IRVM2

Deuteronomy 5 in the IRVO

Deuteronomy 5 in the IRVP

Deuteronomy 5 in the IRVT

Deuteronomy 5 in the IRVT2

Deuteronomy 5 in the IRVU

Deuteronomy 5 in the ISVN

Deuteronomy 5 in the JSNT

Deuteronomy 5 in the KAPI

Deuteronomy 5 in the KBT1ETNIK

Deuteronomy 5 in the KBV

Deuteronomy 5 in the KJV

Deuteronomy 5 in the KNFD

Deuteronomy 5 in the LBA

Deuteronomy 5 in the LBLA

Deuteronomy 5 in the LNT

Deuteronomy 5 in the LSV

Deuteronomy 5 in the MAAL

Deuteronomy 5 in the MBV

Deuteronomy 5 in the MBV2

Deuteronomy 5 in the MHNT

Deuteronomy 5 in the MKNFD

Deuteronomy 5 in the MNG

Deuteronomy 5 in the MNT

Deuteronomy 5 in the MNT2

Deuteronomy 5 in the MRS1T

Deuteronomy 5 in the NAA

Deuteronomy 5 in the NASB

Deuteronomy 5 in the NBLA

Deuteronomy 5 in the NBS

Deuteronomy 5 in the NBVTP

Deuteronomy 5 in the NET2

Deuteronomy 5 in the NIV11

Deuteronomy 5 in the NNT

Deuteronomy 5 in the NNT2

Deuteronomy 5 in the NNT3

Deuteronomy 5 in the PDDPT

Deuteronomy 5 in the PFNT

Deuteronomy 5 in the RMNT

Deuteronomy 5 in the SBIAS

Deuteronomy 5 in the SBIBS

Deuteronomy 5 in the SBIBS2

Deuteronomy 5 in the SBICS

Deuteronomy 5 in the SBIDS

Deuteronomy 5 in the SBIGS

Deuteronomy 5 in the SBIHS

Deuteronomy 5 in the SBIIS

Deuteronomy 5 in the SBIIS2

Deuteronomy 5 in the SBIIS3

Deuteronomy 5 in the SBIKS

Deuteronomy 5 in the SBIKS2

Deuteronomy 5 in the SBIMS

Deuteronomy 5 in the SBIOS

Deuteronomy 5 in the SBIPS

Deuteronomy 5 in the SBISS

Deuteronomy 5 in the SBITS

Deuteronomy 5 in the SBITS2

Deuteronomy 5 in the SBITS3

Deuteronomy 5 in the SBITS4

Deuteronomy 5 in the SBIUS

Deuteronomy 5 in the SBIVS

Deuteronomy 5 in the SBT

Deuteronomy 5 in the SBT1E

Deuteronomy 5 in the SCHL

Deuteronomy 5 in the SNT

Deuteronomy 5 in the SUSU

Deuteronomy 5 in the SUSU2

Deuteronomy 5 in the SYNO

Deuteronomy 5 in the TBIAOTANT

Deuteronomy 5 in the TBT1E

Deuteronomy 5 in the TBT1E2

Deuteronomy 5 in the TFTIP

Deuteronomy 5 in the TFTU

Deuteronomy 5 in the TGNTATF3T

Deuteronomy 5 in the THAI

Deuteronomy 5 in the TNFD

Deuteronomy 5 in the TNT

Deuteronomy 5 in the TNTIK

Deuteronomy 5 in the TNTIL

Deuteronomy 5 in the TNTIN

Deuteronomy 5 in the TNTIP

Deuteronomy 5 in the TNTIZ

Deuteronomy 5 in the TOMA

Deuteronomy 5 in the TTENT

Deuteronomy 5 in the UBG

Deuteronomy 5 in the UGV

Deuteronomy 5 in the UGV2

Deuteronomy 5 in the UGV3

Deuteronomy 5 in the VBL

Deuteronomy 5 in the VDCC

Deuteronomy 5 in the YALU

Deuteronomy 5 in the YAPE

Deuteronomy 5 in the YBVTP

Deuteronomy 5 in the ZBP