Exodus 16 (BOKSSV)

1 لەدوای ئەوە لە ئێلیم کۆچیان کرد و هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل هاتنە چۆڵەوانی سین کە لەنێوان ئێلیم و سینایە، لە ڕۆژی پازدەی مانگی دووەم لەدوای کۆچکردنیان لە خاکی میسر. 2 هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل لە چۆڵەوانیدا بۆڵەبۆڵیان لەسەر موسا و هارون کرد. 3 نەوەی ئیسرائیل پێیان گوتن: «خۆزگە بە دەستی یەزدان لە خاکی میسردا بمردبووینایە، بۆ خۆمان لای مەنجەڵی گۆشت دانیشتبووین و بە تێری نانمان دەخوارد، بەڵام ئێمەتان دەرهێنا بۆ ئەم چۆڵەوانییە هەتا هەموو ئەم کۆمەڵە بە برسیێتی بکوژن.» 4 یەزدانیش بە موسای فەرموو: «من لە ئاسمانەوە نانتان بۆ دەبارێنم، گەلیش دەبێت بچنە دەرەوە و هەر ڕۆژە و پێویستی ئەو ڕۆژە هەڵبگرنەوە. بەم شێوەیە تاقییان دەکەمەوە ئاخۆ بەگوێرەی فێرکردنەکەم دەڕۆن یان نا. 5 ئەوە دەبێت لە ڕۆژی شەشەم ئەوەی دەیهێنن ئامادەی بکەن، ئیتر دەبێتە دوو ئەوەندەی ئەوەی ڕۆژانە هەڵیدەگرنەوە.» 6 جا موسا و هارون بە هەموو نەوەی ئیسرائیلیان گوت: «ئێوارە دەزانن کە یەزدان ئێوەی لە خاکی میسر دەرهێنا. 7 بەیانیش شکۆی یەزدان دەبینن لە گوێگرتنی لە بۆڵەبۆڵتان لە دژی یەزدان، بەڵام ئێمە چین تاکو لە دژمان بۆڵەبۆڵ بکەن؟» 8 موسا گوتی: «ئێوە بەوە دەزانن کە یەزدانە کاتێک ئێواران گۆشتتان دەداتێ و بەیانیان نانتان دەداتێ بیخۆن، چونکە گوێی لە بۆڵەبۆڵتان بوو لە دژی. بەڵام ئێمە کێین؟ بۆڵەبۆڵتان لە دژی ئێمە نییە، بەڵکو لە دژی یەزدانە.» 9 موسا بە هارونی گوت: «بە هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل بڵێ: ”نزیک ببنەوە بۆ بەردەم یەزدان، چونکە گوێی لە بۆڵەبۆڵتان بوو.“» 10 ئەوە بوو لەو کاتەی هارون لەگەڵ هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل دەدوا، ئاوڕیان دایەوە بەرەو چۆڵەوانی و بینییان شکۆمەندی یەزدان لەناو هەور دەبینرێت. 11 یەزدانیش بە موسای فەرموو: 12 «گوێم لە بۆڵەبۆڵی نەوەی ئیسرائیل بوو، لەگەڵیان بدوێ و بڵێ: ”ئێواران گۆشت دەخۆن و بەیانی تێر نان دەبن، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگارتانم.“» 13 ئەوە بوو لە ئێوارە سوێسکە بەرز بوونەوە و ئۆردوگاکەیان داپۆشی، بەیانیش شەونم لە دەوروبەری ئۆردوگا کەوتبوو. 14 کاتێک شەونمە کەوتووەکەش بەرزبووەوە، بینییان وا لەسەر ڕووی چۆڵەوانییەکە شتێکی وردی وەک توێکڵ، ورد وەک زوقم لەسەر زەوییەکەیە. 15 کاتێک نەوەی ئیسرائیل ئەمەیان بینی بە یەکتریان گوت: «ئەوە چییە؟» چونکە نەیاندەزانی چییە.موساش پێی گوتن: «ئەوە ئەو نانەیە کە یەزدان بە ئێوەی داوە بۆ ئەوەی بیخۆن. 16 ئەمە ئەو شتەیە کە یەزدان فەرمانی کردووە: ”با هەریەکە و بەگوێرەی خواردنی لێی هەڵبگرێتەوە، ئۆمرێک بۆ هەر یەکێک بەگوێرەی ژمارەی کەسەکان هەریەکە بۆ ئەوانەی لە چادرەکەی ئەون دەیباتەوە.“» 17 نەوەی ئیسرائیلیش بەم جۆرەیان کرد و زۆر و کەم هەڵیانگرتەوە. 18 بەڵام کاتێک بە ئۆمر پێوایان، نە ئەوەی زۆری کۆکردووەتەوە زیادی کردووە و نە ئەوەی کەمی کۆکردووەتەوە کەمی کردووە، هەریەکە و بەگوێرەی خواردنی هەڵیگرتەوە. 19 موسا پێی گوتن: «هیچ کەس لێی نەمێنێتەوە بۆ بەیانی.» 20 بەڵام گوێیان لە موسا نەگرت، بەڵکو هەندێک خەڵک لێیان هێشتەوە بۆ بەیانی، جا کرم لێیدا و کەڕووی کرد، موساش لێیان تووڕە بوو. 21 ئیتر هەموو بەیانییەک هەڵیاندەگرتەوە، هەرکەسە بەگوێرەی خواردنی، کە خۆریش گەرم دادەهات دەتوایەوە. 22 ئەوە بوو لە ڕۆژی شەشەمدا دوو ئەوەندە نانیان هەڵگرتەوە، دوو ئۆمر بۆ هەر یەکێک، ئیتر هەموو ڕابەرەکانی کۆمەڵ هاتن و بە موسایان ڕاگەیاند. 23 ئەویش پێی گوتن: «ئەمە ئەوەیە کە یەزدان فەرموویەتی: ”بەیانی پشوودانە، شەممەی پیرۆزە بۆ یەزدان، ئەوەی دەیکەن بە نان بیکەن و ئەوەی لێی دەنێن لێی بنێن، هەرچی دەمێنێتەوەش لەلای خۆتانی دابنێن هەتا بۆ بەیانی هەڵبگیردرێت.“» 24 جا دایاننا بۆ بەیانی هەروەک موسا فەرمانی دا، ئیتر نە کەڕووی کرد و نە کرم تێیدا پەیدابوو. 25 موسا گوتی: «ئەمڕۆ بیخۆن، چونکە ئەمڕۆ شەممەیە بۆ یەزدان، لە دەشتودەر نایدۆزنەوە. 26 شەش ڕۆژ هەڵیدەگرنەوە، بەڵام لە ڕۆژی حەوتەم شەممەیە و تێیدا نییە.» 27 ئەوە بوو لە ڕۆژی حەوتەم هەندێک لە خەڵکەکە چوونە دەرەوە بۆ ئەوەی هەڵیبگرنەوە، بەڵام نەیاندۆزییەوە. 28 یەزدانیش بە موسای فەرموو: «هەتا کەی ئێوە ڕەتی دەکەنەوە فەرمان و فێرکردنەکەم بپارێزن؟ 29 بڕوانن، یەزدان شەممەی پێداون، بۆیە لە ڕۆژی شەشەمدا نانی دوو ڕۆژتان پێدەدات، با هەریەکە لە شوێنی خۆی دابنیشێت، با کەس لە ڕۆژی حەوتەم شوێنی خۆی بەجێنەهێڵێت.» 30 ئیتر گەل لە ڕۆژی حەوتەم پشوویان دا. 31 بنەماڵەی ئیسرائیلیش ناویان لە نانەکە نا مەن. وەک تۆوی گژنیژ سپییە و تامیشی وەک ناسکە نانی بە هەنگوینە. 32 موسا گوتی: «ئەمە ئەو شتەیە کە یەزدان فەرمانی کردووە: ”ئۆمرێکی لێ پڕ بکەن و با بۆ نەوەکانتان بپارێزرێت، بۆ ئەوەی ئەو نانە ببینن کە لە چۆڵەوانی دەرخواردم دان کاتێک لە خاکی میسر دەرمهێنان.“» 33 ئینجا موسا بە هارونی گوت: «گۆزە ببە و پڕ بە ئۆمرێک مەنی تێبکە. ئینجا لەبەردەم یەزدانی دابنێ تاکو بۆ نەوەکانتان بپارێزرێت.» 34 هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا دا، لە دواییدا هارون مەنەکەی لەناو سندوقەکەی پەیمان دانا بۆ پاراستنی. 35 نەوەی ئیسرائیل چل ساڵ مەنیان خوارد هەتا هاتنە خاکی ئاوەدانی، مەنیان خوارد هەتا هاتنە سنووری خاکی کەنعان. 36 ئۆمریش دەیەکی ئێفەیە.

In Other Versions

Exodus 16 in the ANGEFD

Exodus 16 in the ANTPNG2D

Exodus 16 in the AS21

Exodus 16 in the BAGH

Exodus 16 in the BBPNG

Exodus 16 in the BBT1E

Exodus 16 in the BDS

Exodus 16 in the BEV

Exodus 16 in the BHAD

Exodus 16 in the BIB

Exodus 16 in the BLPT

Exodus 16 in the BNT

Exodus 16 in the BNTABOOT

Exodus 16 in the BNTLV

Exodus 16 in the BOATCB

Exodus 16 in the BOATCB2

Exodus 16 in the BOBCV

Exodus 16 in the BOCNT

Exodus 16 in the BOECS

Exodus 16 in the BOGWICC

Exodus 16 in the BOHCB

Exodus 16 in the BOHCV

Exodus 16 in the BOHLNT

Exodus 16 in the BOHNTLTAL

Exodus 16 in the BOICB

Exodus 16 in the BOILNTAP

Exodus 16 in the BOITCV

Exodus 16 in the BOKCV

Exodus 16 in the BOKCV2

Exodus 16 in the BOKHWOG

Exodus 16 in the BOLCB

Exodus 16 in the BOLCB2

Exodus 16 in the BOMCV

Exodus 16 in the BONAV

Exodus 16 in the BONCB

Exodus 16 in the BONLT

Exodus 16 in the BONUT2

Exodus 16 in the BOPLNT

Exodus 16 in the BOSCB

Exodus 16 in the BOSNC

Exodus 16 in the BOTLNT

Exodus 16 in the BOVCB

Exodus 16 in the BOYCB

Exodus 16 in the BPBB

Exodus 16 in the BPH

Exodus 16 in the BSB

Exodus 16 in the CCB

Exodus 16 in the CUV

Exodus 16 in the CUVS

Exodus 16 in the DBT

Exodus 16 in the DGDNT

Exodus 16 in the DHNT

Exodus 16 in the DNT

Exodus 16 in the ELBE

Exodus 16 in the EMTV

Exodus 16 in the ESV

Exodus 16 in the FBV

Exodus 16 in the FEB

Exodus 16 in the GGMNT

Exodus 16 in the GNT

Exodus 16 in the HARY

Exodus 16 in the HNT

Exodus 16 in the IRVA

Exodus 16 in the IRVB

Exodus 16 in the IRVG

Exodus 16 in the IRVH

Exodus 16 in the IRVK

Exodus 16 in the IRVM

Exodus 16 in the IRVM2

Exodus 16 in the IRVO

Exodus 16 in the IRVP

Exodus 16 in the IRVT

Exodus 16 in the IRVT2

Exodus 16 in the IRVU

Exodus 16 in the ISVN

Exodus 16 in the JSNT

Exodus 16 in the KAPI

Exodus 16 in the KBT1ETNIK

Exodus 16 in the KBV

Exodus 16 in the KJV

Exodus 16 in the KNFD

Exodus 16 in the LBA

Exodus 16 in the LBLA

Exodus 16 in the LNT

Exodus 16 in the LSV

Exodus 16 in the MAAL

Exodus 16 in the MBV

Exodus 16 in the MBV2

Exodus 16 in the MHNT

Exodus 16 in the MKNFD

Exodus 16 in the MNG

Exodus 16 in the MNT

Exodus 16 in the MNT2

Exodus 16 in the MRS1T

Exodus 16 in the NAA

Exodus 16 in the NASB

Exodus 16 in the NBLA

Exodus 16 in the NBS

Exodus 16 in the NBVTP

Exodus 16 in the NET2

Exodus 16 in the NIV11

Exodus 16 in the NNT

Exodus 16 in the NNT2

Exodus 16 in the NNT3

Exodus 16 in the PDDPT

Exodus 16 in the PFNT

Exodus 16 in the RMNT

Exodus 16 in the SBIAS

Exodus 16 in the SBIBS

Exodus 16 in the SBIBS2

Exodus 16 in the SBICS

Exodus 16 in the SBIDS

Exodus 16 in the SBIGS

Exodus 16 in the SBIHS

Exodus 16 in the SBIIS

Exodus 16 in the SBIIS2

Exodus 16 in the SBIIS3

Exodus 16 in the SBIKS

Exodus 16 in the SBIKS2

Exodus 16 in the SBIMS

Exodus 16 in the SBIOS

Exodus 16 in the SBIPS

Exodus 16 in the SBISS

Exodus 16 in the SBITS

Exodus 16 in the SBITS2

Exodus 16 in the SBITS3

Exodus 16 in the SBITS4

Exodus 16 in the SBIUS

Exodus 16 in the SBIVS

Exodus 16 in the SBT

Exodus 16 in the SBT1E

Exodus 16 in the SCHL

Exodus 16 in the SNT

Exodus 16 in the SUSU

Exodus 16 in the SUSU2

Exodus 16 in the SYNO

Exodus 16 in the TBIAOTANT

Exodus 16 in the TBT1E

Exodus 16 in the TBT1E2

Exodus 16 in the TFTIP

Exodus 16 in the TFTU

Exodus 16 in the TGNTATF3T

Exodus 16 in the THAI

Exodus 16 in the TNFD

Exodus 16 in the TNT

Exodus 16 in the TNTIK

Exodus 16 in the TNTIL

Exodus 16 in the TNTIN

Exodus 16 in the TNTIP

Exodus 16 in the TNTIZ

Exodus 16 in the TOMA

Exodus 16 in the TTENT

Exodus 16 in the UBG

Exodus 16 in the UGV

Exodus 16 in the UGV2

Exodus 16 in the UGV3

Exodus 16 in the VBL

Exodus 16 in the VDCC

Exodus 16 in the YALU

Exodus 16 in the YAPE

Exodus 16 in the YBVTP

Exodus 16 in the ZBP