Exodus 23 (BOKSSV)
1 «هەواڵی درۆ بڵاو مەکەرەوە، دەست لەگەڵ بەدکار تێکەڵ مەکە بۆ ئەوەی ببیتە شایەتی زۆرداری. 2 «دوای کۆمەڵ مەکەوە بۆ کاری خراپ و لە سکاڵاکردندا بە خواری شایەتی مەدە. 3 لایەنگری بۆ هەژار دەرمەخە لە سکاڵاکەی. 4 «ئەگەر تووشی گا یان گوێدرێژی دوژمنەکەت بووی کە بەڕەڵا بووبێت، بۆی بگەڕێنەرەوە. 5 ئەگەر گوێدرێژی ناحەزەکەتت بینی لەژێر بارەکەیدا کەوتووە، بەجێی مەهێڵە، بەڵکو پەلە بکە بۆ یارمەتیدانی. 6 «مافی هەژار ڕەت مەکەرەوە لە سکاڵاکەی. 7 لە قسەی درۆ دوور بکەوە. بێتاوان و ڕاستودروست مەکوژە، چونکە تاوانبار بێتاوان ناکەم. 8 «بەرتیل وەرمەگرە، چونکە بەرتیل چاوساغان کوێر دەکات و قسەی ڕاستودروستان خوار دەکات. 9 «نامۆ مەچەوسێنەوە، ئێوە خۆتان دەزانن نامۆ چۆن هەست دەکات، چونکە خۆشتان لە خاکی میسر نامۆ بوون. 10 «شەش ساڵ زەوییەکەت دەچێنیت و بەرەکەی هەڵدەگریتەوە، 11 بەڵام لە حەوتەمیندا دەیحەسێنیتەوە و لێی دەگەڕێیت، هەژارانی گەلەکەت لێی دەخۆن و بەرماوەکەشیان ئاژەڵی کێوی دەیخوات. هەمان شت دەکەیت لە ڕەزە مێوەکەت و لە زەیتوونەکەت. 12 «شەش ڕۆژ کارەکەت دەکەیت، بەڵام ڕۆژی حەوتەم پشوو دەدەیت بۆ ئەوەی گا و گوێدرێژەکەشت بحەسێنەوە و کوڕی کارەکەرەکەت و ئەوەی لەلاشت نامۆیە هەناسەیەک بدەن. 13 «ئاگاداربن لەوەی ڕێک ئەوە بکەن کە پێم فەرموون و ناوی خودایەکی دیکە مەهێنن، لە دەمتانەوە نەبیسترێت. 14 «سێ جار لە ساڵێکدا جەژنم بۆ دەگێڕیت. 15 «هەروەک فەرمانم پێکردن جەژنی فەتیرە بگێڕن، حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە بخۆن. ئەم جەژنە لە کاتی خۆیدا بگێڕن، لە مانگی ئاڤیڤ، چونکە ئێوە لەو مانگەدا لە میسر هاتنە دەرەوە.«نابێت بە دەستبەتاڵی لەبەردەمم ئامادە بن. 16 «هەروەها جەژنی دروێنە، یەکەمین بەرهەمی ڕەنجتان، ئەوەی لە کێڵگە دەیچێنن.«هەروەها جەژنی کۆکردنەوە لە کۆتایی ساڵدا کاتێک ڕەنجەکەتان لە کێڵگە کۆدەکەنەوە. 17 «سێ جار لە ساڵێکدا هەموو نێرینەکانتان لەبەردەم یەزدانی باڵادەست ئامادە دەبن. 18 «خوێنی قوربانیم لەگەڵ شتی بە هەویرترش پێشکەش مەکەن.«پیوی قوربانی جەژنم هەتا بەیانی نەمێنێتەوە. 19 «باشترینی یەکەمین بەرهەمی زەوییەکەتان بۆ ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان بهێنن.«هیچ کاریلەیەک بە شیری دایکی لێمەنێن. 20 «ببینن، من فریشتەیەک لەپێشتانەوە دەنێرم بۆ ئەوەی لە ڕێگا بتانپارێزێت و بتانهێنێتە ئەو شوێنەی ئامادەم کردووە. 21 لێی ئاگاداربن و گوێ لە فەرمایشتی بگرن و تووڕەی مەکەن، چونکە لە یاخیبوونتان نابوورێت، لەبەر ئەوەی ناوی منی تێدایە. 22 بەڵام ئەگەر گوێتان لە فەرمایشتی گرت و هەموو ئەوانەی دەیڵێم جێبەجێی بکەن، ئەوا دژایەتی دوژمنەکانتان دەکەم و تەنگ هەڵدەچنم بە تەنگ پێهەڵچنانتان. 23 فریشتەکەم لەپێشتانەوە دەڕوات و دەتانباتە خاکی ئەمۆری و حیتی و پریزی و کەنعانی و حیڤی و یەبوسییەکان، ئەوان لەناودەبەم. 24 کڕنۆش بۆ خوداوەندەکانیان مەبەن و مەیانپەرستن و وەک نەریتەکانی ئەوان مەکەن، بەڵکو بە تەواوی وردوخاشیان بکەن و بەردە تەرخانکراوەکانیان بە تەواوی بشکێنن. 25 یەزدانی پەروەردگارتان دەپەرستن، ئەویش نان و ئاوتان بەرەکەتدار دەکات. دەرد لەنێوتان ناهێڵم. 26 لەبارچوو و نەزۆک لە خاکەکەتان نابێت، هەروەها تەمەنتان درێژ دەکەم. 27 «سامناکی خۆم لەپێشتانەوە دەنێرم و هەموو ئەو نەتەوانەی دەچنە سەریان، سەریان لێ دەشێوێنم و وا دەکەم هەموو دوژمنەکانتان هەڵبێن. 28 زەردەواڵەش لەپێشتانەوە دەنێرم و حیڤی و کەنعانی و حیتییەکان لەپێشتان ڕابماڵن. 29 بەڵام لە ماوەی یەک ساڵ لەپێشتان ڕایانناماڵم، نەوەک خاکەکە وێران بێت و ئاژەڵی کێوی لەسەرتان زیاد بکات. 30 هێواش هێواش لەپێشتان ڕایاندەماڵم، هەتا ئەوەی بەردار دەبن و دەست بەسەر خاکەکەدا دەگرن. 31 «سنوورەکەشتان دادەنێم، لە دەریای سوورەوە هەتا دەریای سپی ناوەڕاست و لە چۆڵەوانییەوە هەتا ڕووباری فورات، چونکە دانیشتووانی خاکەکە دەدەمە دەستتان و ئێوەش لەپێش خۆتان ڕایاندەماڵن. 32 نە لەگەڵ ئەوان نە لەگەڵ خوداوەندەکانیان پەیمان مەبەستن. 33 با لە خاکەکەتاندا نیشتەجێ نەبن، نەوەک واتان لێ بکەن گوناه سەبارەت بە من بکەن، چونکە ئەگەر خوداوەندی ئەوان بپەرستن ئەوا دەبێتە تەڵە بۆتان.»
In Other Versions
Exodus 23 in the ANGEFD
Exodus 23 in the ANTPNG2D
Exodus 23 in the AS21
Exodus 23 in the BAGH
Exodus 23 in the BBPNG
Exodus 23 in the BBT1E
Exodus 23 in the BDS
Exodus 23 in the BEV
Exodus 23 in the BHAD
Exodus 23 in the BIB
Exodus 23 in the BLPT
Exodus 23 in the BNT
Exodus 23 in the BNTABOOT
Exodus 23 in the BNTLV
Exodus 23 in the BOATCB
Exodus 23 in the BOATCB2
Exodus 23 in the BOBCV
Exodus 23 in the BOCNT
Exodus 23 in the BOECS
Exodus 23 in the BOGWICC
Exodus 23 in the BOHCB
Exodus 23 in the BOHCV
Exodus 23 in the BOHLNT
Exodus 23 in the BOHNTLTAL
Exodus 23 in the BOICB
Exodus 23 in the BOILNTAP
Exodus 23 in the BOITCV
Exodus 23 in the BOKCV
Exodus 23 in the BOKCV2
Exodus 23 in the BOKHWOG
Exodus 23 in the BOLCB
Exodus 23 in the BOLCB2
Exodus 23 in the BOMCV
Exodus 23 in the BONAV
Exodus 23 in the BONCB
Exodus 23 in the BONLT
Exodus 23 in the BONUT2
Exodus 23 in the BOPLNT
Exodus 23 in the BOSCB
Exodus 23 in the BOSNC
Exodus 23 in the BOTLNT
Exodus 23 in the BOVCB
Exodus 23 in the BOYCB
Exodus 23 in the BPBB
Exodus 23 in the BPH
Exodus 23 in the BSB
Exodus 23 in the CCB
Exodus 23 in the CUV
Exodus 23 in the CUVS
Exodus 23 in the DBT
Exodus 23 in the DGDNT
Exodus 23 in the DHNT
Exodus 23 in the DNT
Exodus 23 in the ELBE
Exodus 23 in the EMTV
Exodus 23 in the ESV
Exodus 23 in the FBV
Exodus 23 in the FEB
Exodus 23 in the GGMNT
Exodus 23 in the GNT
Exodus 23 in the HARY
Exodus 23 in the HNT
Exodus 23 in the IRVA
Exodus 23 in the IRVB
Exodus 23 in the IRVG
Exodus 23 in the IRVH
Exodus 23 in the IRVK
Exodus 23 in the IRVM
Exodus 23 in the IRVM2
Exodus 23 in the IRVO
Exodus 23 in the IRVP
Exodus 23 in the IRVT
Exodus 23 in the IRVT2
Exodus 23 in the IRVU
Exodus 23 in the ISVN
Exodus 23 in the JSNT
Exodus 23 in the KAPI
Exodus 23 in the KBT1ETNIK
Exodus 23 in the KBV
Exodus 23 in the KJV
Exodus 23 in the KNFD
Exodus 23 in the LBA
Exodus 23 in the LBLA
Exodus 23 in the LNT
Exodus 23 in the LSV
Exodus 23 in the MAAL
Exodus 23 in the MBV
Exodus 23 in the MBV2
Exodus 23 in the MHNT
Exodus 23 in the MKNFD
Exodus 23 in the MNG
Exodus 23 in the MNT
Exodus 23 in the MNT2
Exodus 23 in the MRS1T
Exodus 23 in the NAA
Exodus 23 in the NASB
Exodus 23 in the NBLA
Exodus 23 in the NBS
Exodus 23 in the NBVTP
Exodus 23 in the NET2
Exodus 23 in the NIV11
Exodus 23 in the NNT
Exodus 23 in the NNT2
Exodus 23 in the NNT3
Exodus 23 in the PDDPT
Exodus 23 in the PFNT
Exodus 23 in the RMNT
Exodus 23 in the SBIAS
Exodus 23 in the SBIBS
Exodus 23 in the SBIBS2
Exodus 23 in the SBICS
Exodus 23 in the SBIDS
Exodus 23 in the SBIGS
Exodus 23 in the SBIHS
Exodus 23 in the SBIIS
Exodus 23 in the SBIIS2
Exodus 23 in the SBIIS3
Exodus 23 in the SBIKS
Exodus 23 in the SBIKS2
Exodus 23 in the SBIMS
Exodus 23 in the SBIOS
Exodus 23 in the SBIPS
Exodus 23 in the SBISS
Exodus 23 in the SBITS
Exodus 23 in the SBITS2
Exodus 23 in the SBITS3
Exodus 23 in the SBITS4
Exodus 23 in the SBIUS
Exodus 23 in the SBIVS
Exodus 23 in the SBT
Exodus 23 in the SBT1E
Exodus 23 in the SCHL
Exodus 23 in the SNT
Exodus 23 in the SUSU
Exodus 23 in the SUSU2
Exodus 23 in the SYNO
Exodus 23 in the TBIAOTANT
Exodus 23 in the TBT1E
Exodus 23 in the TBT1E2
Exodus 23 in the TFTIP
Exodus 23 in the TFTU
Exodus 23 in the TGNTATF3T
Exodus 23 in the THAI
Exodus 23 in the TNFD
Exodus 23 in the TNT
Exodus 23 in the TNTIK
Exodus 23 in the TNTIL
Exodus 23 in the TNTIN
Exodus 23 in the TNTIP
Exodus 23 in the TNTIZ
Exodus 23 in the TOMA
Exodus 23 in the TTENT
Exodus 23 in the UBG
Exodus 23 in the UGV
Exodus 23 in the UGV2
Exodus 23 in the UGV3
Exodus 23 in the VBL
Exodus 23 in the VDCC
Exodus 23 in the YALU
Exodus 23 in the YAPE
Exodus 23 in the YBVTP
Exodus 23 in the ZBP