Exodus 29 (BOKSSV)

1 «بۆ تەرخانکردنیان هەتا کاهینیێتیم بۆ بکەن ئەمەیان بۆ بکە: یەک جوانەگا و دوو بەرانی ساغ ببە. 2 هەروەها لە ئاردی گەنمی باش نانی بێ هەویرترش و کولێرەی بە زەیت شێلراو و ناسکە نانی بە زەیت چەورکراو دروستبکە. 3 بیانخە ناو سەبەتەیەک و بە سەبەتەکەوە لەگەڵ جوانەگاکە و دوو بەرانەکە پێشکەشیان بکە. 4 هارون و کوڕەکانیشی بهێنە پێش دەروازەی چادری چاوپێکەوتن و بە ئاو بیانشۆ. 5 ئینجا جلەکان ببە و لەبەر هارونی بکە، کراسە دامێن درێژەکە، کەوای ئێفۆدەکە، ئێفۆد و بەرسینەکە، ئینجا بە پشتبەستی ئێفۆدەکە بۆی ببەستەوە. 6 پاشان مێزەرەکە بخە سەری و تاجەگوڵینەی پیرۆزیش بخە سەر مێزەرەکە. 7 زەیتی دەستنیشانکردن بهێنە و بەسەریدا بکە، بەوە دەستنیشانی بکە. 8 کوڕەکانیشی بهێنە پێشەوە و کراسی دامێن درێژیان لەبەر بکە و 9 کەمەربەندیان لە ناوقەد ببەستە. سەرپێچەکان بۆ هارون و کوڕەکانی توند بکە.«کاهینیێتی دەبێتە فەرزێکی هەتاهەتایی بۆیان و ئەرک بە هارون و کوڕەکانی دەسپێریت. 10 «جوانەگاکە بهێنە پێش چادری چاوپێکەوتن و هارون و کوڕەکانی دەستیان لەسەر سەری جوانەگاکە دابنێن. 11 تۆش لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن جوانەگاکە لەبەردەم یەزدان سەرببڕە. 12 لە خوێنی جوانەگاکە هەڵبگرە و بە پەنجەت لەسەر قۆچەکانی قوربانگاکەی بدە، هەموو خوێنەکەی دیکەش بڕژێنە بنکەی قوربانگاکە. 13 هەموو ئەو پیوەش کە هەناوی داپۆشیوە لەگەڵ ئەوەی لەسەر جگەر و گورچیلەکانە و هەردوو گورچیلەکە بهێنە و لەسەر قوربانگاکە بیانسووتێنە، 14 بەڵام گۆشتی جوانەگاکە و پێستەکەی و ڕیخۆڵەکەی لە دەرەوەی ئۆردوگاکە بە ئاگر بسووتێنە، ئەوە قوربانی گوناهە. 15 «یەکێکیش لە بەرانەکان بهێنە و هارون و کوڕەکانی دەستیان لەسەر سەری بەرانەکە دابنێن. 16 بەرانەکە سەرببڕە و خوێنەکەی هەڵبگرە و بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا بیپرژێنە. 17 بەرانەکەش پارچەپارچە بکە و هەناو و قاچەکانی بشۆ و بیخە سەر پارچەکانی و سەرەکەی. 18 هەموو بەرانەکە لەسەر قوربانگاکە بسووتێنە، ئەمە قوربانی سووتاندنە بۆ یەزدان، بۆنی خۆشییە، قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان. 19 «بەرانەکەی دیکە بهێنە و هارون و کوڕەکانی دەستیان لەسەر سەری بەرانەکە دابنێن. 20 بەرانەکە سەرببڕە و لە خوێنەکەی ببە و لە شلکەی گوێی ڕاستی هارون و کوڕەکانی بدە، هەروەها لە پەنجە گەورەی دەستی ڕاست و پەنجە گەورەی پێی ڕاستیان بدە، پاشان خوێن بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا بپرژێنە. 21 ئینجا لە خوێنی سەر قوربانگاکە و لە زەیتی دەستنیشانکردنەکە هەڵبگرە و بیپرژێنە بەسەر هارون و جلەکانی و بەسەر کوڕەکانی و جلی کوڕەکانی. ئینجا خۆی و جلەکانی و کوڕەکانی و جلی کوڕەکانی پیرۆز دەبن. 22 «لە بەرانەکە ئەمانە ببە، پیو و دوگ و پیوەکەی هەناوی و سەر جگەر و گورچیلەکان و هەردوو گورچیلە و ڕانی ڕاستی، چونکە ئەمە بەرانی ئەرک پێ سپاردنەکەیە. 23 هەروەها لە سەبەتەی فەتیرەکە، ئەوەی لەبەردەم یەزدانە، نانێک و کولێرەیەک لەوەی بە زەیتە و ناسکە نانێک ببە. 24 هەمووی بخە سەر دەستی هارون و کوڕەکانی و لەبەردەم یەزدان وەک قوربانی بەرزکردنەوە بەرزی بکەنەوە. 25 دواتر لە دەستیان وەریبگرەوە و لەگەڵ قوربانی سووتاندنەکە لەسەر قوربانگاکە بیسووتێنە، بۆنی خۆشییە لەبەردەم یەزدان، قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان. 26 لەدوای ئەوەی سنگی بەرانەکەی دیکە بۆ ئەرک پێ سپاردنی کاهینیێتی هارون ببە، وەک قوربانی بەرزکردنەوە لەبەردەم یەزدان بەرزی بکەوە، ئەمەش دەبێتە بەش بۆ تۆ. 27 «بەشەکانی بەرانی ئەرک پێ سپاردنەکە کە هی هارون و کوڕەکانییەتی، سنگە بەرزکراوەکە و ڕانە پێشکەشکراوەکە، تەرخان بکە. 28 ئەمەش دەبێتە بەشێکی چەسپاو بۆ هارون و کوڕەکانی لەلایەن نەوەی ئیسرائیلەوە، چونکە پێویستە نەوەی ئیسرائیل ئەم بەشە پیتاکە لە قوربانی هاوبەشییانەوە بدەنە یەزدان. 29 «جلوبەرگە پیرۆزەکانی هارونیش لەدوای مردنی خۆی بۆ نەوەکانی دەبێت، تاکو بەو جلانەوە دەستنیشان بکرێن و ئەرکیان پێ بسپێردرێت. 30 کوڕەکەی، ئەوەی وەک کاهین جێی دەگرێتەوە حەوت ڕۆژ لەبەری دەکات، کاتێک دێتە ناو چادری چاوپێکەوتن بۆ ئەوەی لە شوێنی پیرۆز خزمەت بکات. 31 «بەرانی ئەرک پێ سپاردنەکەش ببە و گۆشتەکەی لە شوێنێکی پیرۆز لێبنێ. 32 هارون و کوڕەکانی گۆشتی بەرانەکە و نانی ناو سەبەتەکە لەلای دەروازەکەی چادری چاوپێکەوتن بخۆن. 33 ئەوانە ئەم قوربانییانە دەخۆن کە بۆ کەفارەتیان کراون بۆ ئەرک پێ سپاردنیان و بۆ تەرخانکردنیان، بەڵام هیچ کەسێکی دیکە لێیان ناخوات، چونکە پیرۆزن. 34 ئەگەر لە گۆشتی بەرانی ئەرک پێ سپاردنەکەش یان لە نانەکە هەتا بەیانی مایەوە، ئەوا ئەوەی ماوەتەوە بە ئاگر بیسووتێنە و ناخورێت، چونکە پیرۆزە. 35 «ئاوا بۆ هارون و کوڕەکانی بکە، وەکو هەموو ئەوەی فەرمانم پێکردیت، حەوت ڕۆژ ئەرکیان پێ بسپێرە. 36 هەموو ڕۆژێک جوانەگایەک پێشکەش بکە وەک قوربانی گوناه بۆ کەفارەت، هەروەها قوربانگاکەش پاک بکەرەوە بەوەی کەفارەتی بۆ دەکەیت، هەروەها بە زەیت تەرخانی بکە. 37 حەوت ڕۆژ لەسەر قوربانگاکە کەفارەتی بۆ بکە و تەرخانی بکە، جا قوربانگاکە دەبێتە هەرەپیرۆز، هەموو ئەوەی بەر قوربانگاکە بکەوێت پیرۆز دەبێت. 38 «ئەمەش ئەوەیە کە لەسەر قوربانگاکە پێشکەشی دەکەیت، هەموو ڕۆژێک بە بەردەوامی دوو بەرخی نێری یەک ساڵە. 39 یەکێک لە بەرخەکان لە بەیانی پێشکەش بکە و بەرخی دووەمیش لە کاتی خۆرئاوابوون. 40 لەگەڵ دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئارد بە چارەکە هەینێک زەیتی زەیتوونی گوشراو شێلرابێت و لە شەرابی پێشکەشکراویش چارەکە هەینێک شەراب، ئەمە بۆ بەرخی یەکەم. 41 هەروەها بەرخی دووەمیش لە کاتی خۆرئاوابووندا پێشکەش بکە، لەگەڵ پێشکەشەکراوی دانەوێڵەکەی و شەرابە پێشکەشکراوەکەی، وەک ئەوەی لە بەیانیدا کردووتە، بۆنێکی خۆشە و قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان. 42 «قوربانی سووتاندنی بەردەوامە بۆ نەوەکانتان لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن لەبەردەم یەزدان، کە لەوێ لەگەڵتان ژوان دەبەستم بۆ ئەوەی لەگەڵت بدوێم. 43 هەروەها ژوان لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلیش دەبەستم، جا بە شکۆی من شوێنەکە پیرۆز دەبێت. 44 «هەروەها چادری چاوپێکەوتن و قوربانگاکە تەرخان دەکەم، هارون و کوڕەکانیشی تەرخان دەکەم بۆ ئەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەن. 45 لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا نیشتەجێ دەبم و بۆیان دەبمە خودا. 46 جا دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگاری خۆیانم، کە لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان هەتا لەنێویان نیشتەجێ بم. من یەزدانی پەروەردگاری خۆیانم.

In Other Versions

Exodus 29 in the ANGEFD

Exodus 29 in the ANTPNG2D

Exodus 29 in the AS21

Exodus 29 in the BAGH

Exodus 29 in the BBPNG

Exodus 29 in the BBT1E

Exodus 29 in the BDS

Exodus 29 in the BEV

Exodus 29 in the BHAD

Exodus 29 in the BIB

Exodus 29 in the BLPT

Exodus 29 in the BNT

Exodus 29 in the BNTABOOT

Exodus 29 in the BNTLV

Exodus 29 in the BOATCB

Exodus 29 in the BOATCB2

Exodus 29 in the BOBCV

Exodus 29 in the BOCNT

Exodus 29 in the BOECS

Exodus 29 in the BOGWICC

Exodus 29 in the BOHCB

Exodus 29 in the BOHCV

Exodus 29 in the BOHLNT

Exodus 29 in the BOHNTLTAL

Exodus 29 in the BOICB

Exodus 29 in the BOILNTAP

Exodus 29 in the BOITCV

Exodus 29 in the BOKCV

Exodus 29 in the BOKCV2

Exodus 29 in the BOKHWOG

Exodus 29 in the BOLCB

Exodus 29 in the BOLCB2

Exodus 29 in the BOMCV

Exodus 29 in the BONAV

Exodus 29 in the BONCB

Exodus 29 in the BONLT

Exodus 29 in the BONUT2

Exodus 29 in the BOPLNT

Exodus 29 in the BOSCB

Exodus 29 in the BOSNC

Exodus 29 in the BOTLNT

Exodus 29 in the BOVCB

Exodus 29 in the BOYCB

Exodus 29 in the BPBB

Exodus 29 in the BPH

Exodus 29 in the BSB

Exodus 29 in the CCB

Exodus 29 in the CUV

Exodus 29 in the CUVS

Exodus 29 in the DBT

Exodus 29 in the DGDNT

Exodus 29 in the DHNT

Exodus 29 in the DNT

Exodus 29 in the ELBE

Exodus 29 in the EMTV

Exodus 29 in the ESV

Exodus 29 in the FBV

Exodus 29 in the FEB

Exodus 29 in the GGMNT

Exodus 29 in the GNT

Exodus 29 in the HARY

Exodus 29 in the HNT

Exodus 29 in the IRVA

Exodus 29 in the IRVB

Exodus 29 in the IRVG

Exodus 29 in the IRVH

Exodus 29 in the IRVK

Exodus 29 in the IRVM

Exodus 29 in the IRVM2

Exodus 29 in the IRVO

Exodus 29 in the IRVP

Exodus 29 in the IRVT

Exodus 29 in the IRVT2

Exodus 29 in the IRVU

Exodus 29 in the ISVN

Exodus 29 in the JSNT

Exodus 29 in the KAPI

Exodus 29 in the KBT1ETNIK

Exodus 29 in the KBV

Exodus 29 in the KJV

Exodus 29 in the KNFD

Exodus 29 in the LBA

Exodus 29 in the LBLA

Exodus 29 in the LNT

Exodus 29 in the LSV

Exodus 29 in the MAAL

Exodus 29 in the MBV

Exodus 29 in the MBV2

Exodus 29 in the MHNT

Exodus 29 in the MKNFD

Exodus 29 in the MNG

Exodus 29 in the MNT

Exodus 29 in the MNT2

Exodus 29 in the MRS1T

Exodus 29 in the NAA

Exodus 29 in the NASB

Exodus 29 in the NBLA

Exodus 29 in the NBS

Exodus 29 in the NBVTP

Exodus 29 in the NET2

Exodus 29 in the NIV11

Exodus 29 in the NNT

Exodus 29 in the NNT2

Exodus 29 in the NNT3

Exodus 29 in the PDDPT

Exodus 29 in the PFNT

Exodus 29 in the RMNT

Exodus 29 in the SBIAS

Exodus 29 in the SBIBS

Exodus 29 in the SBIBS2

Exodus 29 in the SBICS

Exodus 29 in the SBIDS

Exodus 29 in the SBIGS

Exodus 29 in the SBIHS

Exodus 29 in the SBIIS

Exodus 29 in the SBIIS2

Exodus 29 in the SBIIS3

Exodus 29 in the SBIKS

Exodus 29 in the SBIKS2

Exodus 29 in the SBIMS

Exodus 29 in the SBIOS

Exodus 29 in the SBIPS

Exodus 29 in the SBISS

Exodus 29 in the SBITS

Exodus 29 in the SBITS2

Exodus 29 in the SBITS3

Exodus 29 in the SBITS4

Exodus 29 in the SBIUS

Exodus 29 in the SBIVS

Exodus 29 in the SBT

Exodus 29 in the SBT1E

Exodus 29 in the SCHL

Exodus 29 in the SNT

Exodus 29 in the SUSU

Exodus 29 in the SUSU2

Exodus 29 in the SYNO

Exodus 29 in the TBIAOTANT

Exodus 29 in the TBT1E

Exodus 29 in the TBT1E2

Exodus 29 in the TFTIP

Exodus 29 in the TFTU

Exodus 29 in the TGNTATF3T

Exodus 29 in the THAI

Exodus 29 in the TNFD

Exodus 29 in the TNT

Exodus 29 in the TNTIK

Exodus 29 in the TNTIL

Exodus 29 in the TNTIN

Exodus 29 in the TNTIP

Exodus 29 in the TNTIZ

Exodus 29 in the TOMA

Exodus 29 in the TTENT

Exodus 29 in the UBG

Exodus 29 in the UGV

Exodus 29 in the UGV2

Exodus 29 in the UGV3

Exodus 29 in the VBL

Exodus 29 in the VDCC

Exodus 29 in the YALU

Exodus 29 in the YAPE

Exodus 29 in the YBVTP

Exodus 29 in the ZBP