Exodus 39 (BOKSSV)

1 لە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ جلوبەرگی چنراویان دروستکرد بۆ خزمەت لە پیرۆزگا، جلوبەرگە پیرۆزەکەشیان بۆ هارون دروستکرد، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 2 ئێفۆدەکەیان لە زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو دروستکرد. 3 پارچە زێڕیشیان کوتی هەتا باریکیان کردەوە و وەک داو بڕییان بۆ ئەوەی لەناو ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ناسک بە دەستکردی داهێنەر بەکاریبهێنن. 4 دوو شانی لە یەک بەستراویشیان بۆ دروستکرد، بە هەردوو لایەوە بەسترابوون. 5 پشتبەستی ئێفۆدەکە کە لەسەریەتی، لە هەمان پارچە و هەمان دەستکرد بوو، لە زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو بوو، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 6 دوو بەردی عاشقبەندیشیان چەسپ کرد، دەوردراو بە چوارچێوەی زێڕین، نەخشێنراو وەک نەخشی ئەنگوستیلە بەپێی ناوی کوڕەکانی ئیسرائیل. 7 دوو بەردەکەشیان خستە سەر دوو شانی ئێفۆدەکە، دوو بەردی یادگاری بۆ نەوەی ئیسرائیل، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 8 بەرسینەکەشیان وەک دەستکردی ئێفۆدەکە بە دەستی وەستای کارامە دروستکرد، لە زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو. 9 بەرسینەکەیان چوارگۆشە و دووبەر دروستکرد، درێژییەکەی بستێک و پانییەکەی بستێک. 10 بە چوار ڕیز بەرد ڕازاندیانەوە، لە ڕیزی یەکەم یاقووت لەگەڵ یاقووتی زەرد و زمروودی سەوز؛ 11 ڕیزی دووەم بەردە پیرۆزە و یاقووتی شین و زمروود؛ 12 ڕیزی سێیەم یاقووتی زەعفەرانی و کریستاڵی هەورین و جەمشت؛ 13 ڕیزی چوارەمیش زەبەرجەد و بەردی عاشقبەند و یەشب. بە چوارچێوەی زێڕینیش ڕازاندبوویانەوە. 14 بەردەکانیش دوازدە بوون وەک ناوی کوڕەکانی ئیسرائیل بەپێی ناوەکانیان، وەک نەخشی ئەنگوستیلە هەریەکە بەپێی ناوەکەی بوو بۆ دوازدە هۆز. 15 بۆ بەرسینەکەش زنجیرەی هۆنراوەیان لە زێڕی بێگەرد دروستکرد، وەک گوریس. 16 دوو چوارچێوەی زێڕین و دوو ئەڵقەی زێڕینیشیان دروستکرد، ئەڵقەکانیان لەسەر هەردوو لای بەرسینەکە دانا. 17 دوو زنجیرە زێڕینەکەشیان خستە ناو دوو ئەڵقەکەی سەر هەردوو لای بەرسینەکە. 18 هەردوو سەرەکەی دیکەی دوو زنجیرەکەشیان خستە ناو دوو چوارچێوەکە و لەسەر شانەکانی ئێفۆدەکەیان دانا بۆ پێشەوەی. 19 دوو ئەڵقەی زێڕینیشیان دروستکرد و لەسەر هەردوو لای بەرسینەکەیان دانا، لەسەر لێوارەکەی کە بە دیوی ئێفۆدەکەیە بۆ ژوورەوە. 20 دوو ئەڵقەی زێڕینیشیان دروستکرد و لەسەر هەردوو شانی ئێفۆدەکە دایاننان، لە خوارەوە بە دیوی ڕووەکەی، لە نزیک بەیەکبەستنەوەکەی لە سەرووی پشتبەستی ئێفۆدەکە. 21 بەرسینەکەشیان بە دوو ئەڵقەکەیەوە لە دوو ئەڵقەی ئێفۆدەکە بەست، بە داوێک لە ڕیسی مۆر، بۆ ئەوەی لەسەر پشتبەستی ئێفۆدەکە بێت تاوەکو بەرسینەکەش لە ئێفۆدەکە نەکرێتەوە، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 22 کەوای ئێفۆدەکەش دەستکردی چنراو بوو، هەموویان لە ڕیسی مۆر دروستکرد. 23 کونی سەریشی لەناوەڕاستی کەواکەدا بوو وەک کونی یەخەی کراس، بەنێکیش بە دەوروپشتی کونەکەدا بۆ ئەوەی نەدڕێت. 24 لەسەر دامێنی کەواکەش گوڵینگی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراویان دروستکرد، 25 زەنگوڵەشیان لە زێڕی بێگەرد دروستکرد. زەنگوڵەکانیان خستە نێوان گوڵینگەکانی سەر دامێنی کەواکە. 26 لەنێو هەردوو گوڵینگێک زەنگوڵەیەک لەسەر دامێنی کەواکە بە دەوریدا بوو کە بۆ خزمەتکردن لەبەر دەکرێت، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 27 هەروەها کراسیان لە کەتانی ناسک بۆ هارون و کوڕەکانی دروستکرد، بە دەستکردی چنراو. 28 مێزەرەکەش لە کەتانی ناسک بوو، گوڵینگەکانی سەرپێچەکانیش لە کەتان ناسک، دەرپێکانیشیان لە کەتانی ناسکی ڕستراو بوون. 29 کەمەربەندەکەش لە کەتانی ڕستراو و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ بە دەستکردی جۆڵا چنرابوو، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 30 پلێتی تاجەگوڵینە پیرۆزەکەشیان لە زێڕی بێگەرد دروستکرد و وەک نەخشی ئەنگوستیلە لەسەری هەڵیانکەند:«پیرۆزی بۆ یەزدان.» 31 هەروەها خستیانە سەر داوێکی مۆر بۆ ئەوەی لەسەر مێزەرەکە دابنرێت، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 32 ئیتر هەموو کاری چادری پەرستن کە چادری چاوپێکەوتنە تەواو بوو، نەوەی ئیسرائیل بەو شێوەیەیان کرد کە یەزدان فەرمانی بە موسا کردبوو. 33 ئینجا چادرەکەی پەرستنیان هێنایە لای موسا کە پێکهاتبوو لە: چادرەکە و هەموو کەلوپەلەکانی و فاق و چوارچێوە و کاریتە و کۆڵەکە و بنکەکانی؛ 34 پۆشەرێک لە پێستی بەران کە بە ڕەنگی سوور ڕەنگکرابوو و پۆشەرێکی دیکە لە پێستی مانگای دەریا، لەگەڵ پەردەکەی شوێنی هەرەپیرۆز؛ 35 سندوقی پەیمان و دارەکانی و قەپاغی کەفارەت؛ 36 مێزەکە و هەموو قاپوقاچاغەکانی و نانی تەرخانکراو بۆ خودا؛ 37 چرادانەکەش کە لە زێڕی بێگەرد بوو لەگەڵ چراکانی کە لەسەری بوون و هەموو قاپوقاچاغەکانی و زەیت بۆ ڕووناکی؛ 38 قوربانگا زێڕینەکە و زەیتی دەستنیشانکردن و بخووری بۆنخۆش و پەردەی دەروازەی چادرەکە؛ 39 قوربانگا بڕۆنزییەکە و کەتیبە بڕۆنزییەکەی، دوو دارەکەی و هەموو قاپوقاچاغەکەیو حەوزەکە و ژێرەکەی؛ 40 پەردەکانی حەوشە و کۆڵەکە و بنکەکانی و پەردەی دەروازەی حەوشەکەو گوریس و سنگەکانی و هەموو کەلوپەلی خزمەتیچادری پەرستن کە چادری چاوپێکەوتنە؛ 41 جلوبەرگە چنراوەکانی خزمەتکردن لە پیرۆزگا، جلوبەرگە پیرۆزەکەی هارونی کاهین و جلوبەرگی کوڕەکانی بۆ کاهینیێتی. 42 وەک هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی بە موسا کرد، نەوەی ئیسرائیل ئاوا هەموو کارەکەیان کرد. 43 موسا تەماشای هەموو کارەکەی کرد و بینی وا وەک ئەوەی یەزدان فەرمانی دا ئاوایان کردووە، ئیتر موسا داوای بەرەکەتی بۆ کردن.

In Other Versions

Exodus 39 in the ANGEFD

Exodus 39 in the ANTPNG2D

Exodus 39 in the AS21

Exodus 39 in the BAGH

Exodus 39 in the BBPNG

Exodus 39 in the BBT1E

Exodus 39 in the BDS

Exodus 39 in the BEV

Exodus 39 in the BHAD

Exodus 39 in the BIB

Exodus 39 in the BLPT

Exodus 39 in the BNT

Exodus 39 in the BNTABOOT

Exodus 39 in the BNTLV

Exodus 39 in the BOATCB

Exodus 39 in the BOATCB2

Exodus 39 in the BOBCV

Exodus 39 in the BOCNT

Exodus 39 in the BOECS

Exodus 39 in the BOGWICC

Exodus 39 in the BOHCB

Exodus 39 in the BOHCV

Exodus 39 in the BOHLNT

Exodus 39 in the BOHNTLTAL

Exodus 39 in the BOICB

Exodus 39 in the BOILNTAP

Exodus 39 in the BOITCV

Exodus 39 in the BOKCV

Exodus 39 in the BOKCV2

Exodus 39 in the BOKHWOG

Exodus 39 in the BOLCB

Exodus 39 in the BOLCB2

Exodus 39 in the BOMCV

Exodus 39 in the BONAV

Exodus 39 in the BONCB

Exodus 39 in the BONLT

Exodus 39 in the BONUT2

Exodus 39 in the BOPLNT

Exodus 39 in the BOSCB

Exodus 39 in the BOSNC

Exodus 39 in the BOTLNT

Exodus 39 in the BOVCB

Exodus 39 in the BOYCB

Exodus 39 in the BPBB

Exodus 39 in the BPH

Exodus 39 in the BSB

Exodus 39 in the CCB

Exodus 39 in the CUV

Exodus 39 in the CUVS

Exodus 39 in the DBT

Exodus 39 in the DGDNT

Exodus 39 in the DHNT

Exodus 39 in the DNT

Exodus 39 in the ELBE

Exodus 39 in the EMTV

Exodus 39 in the ESV

Exodus 39 in the FBV

Exodus 39 in the FEB

Exodus 39 in the GGMNT

Exodus 39 in the GNT

Exodus 39 in the HARY

Exodus 39 in the HNT

Exodus 39 in the IRVA

Exodus 39 in the IRVB

Exodus 39 in the IRVG

Exodus 39 in the IRVH

Exodus 39 in the IRVK

Exodus 39 in the IRVM

Exodus 39 in the IRVM2

Exodus 39 in the IRVO

Exodus 39 in the IRVP

Exodus 39 in the IRVT

Exodus 39 in the IRVT2

Exodus 39 in the IRVU

Exodus 39 in the ISVN

Exodus 39 in the JSNT

Exodus 39 in the KAPI

Exodus 39 in the KBT1ETNIK

Exodus 39 in the KBV

Exodus 39 in the KJV

Exodus 39 in the KNFD

Exodus 39 in the LBA

Exodus 39 in the LBLA

Exodus 39 in the LNT

Exodus 39 in the LSV

Exodus 39 in the MAAL

Exodus 39 in the MBV

Exodus 39 in the MBV2

Exodus 39 in the MHNT

Exodus 39 in the MKNFD

Exodus 39 in the MNG

Exodus 39 in the MNT

Exodus 39 in the MNT2

Exodus 39 in the MRS1T

Exodus 39 in the NAA

Exodus 39 in the NASB

Exodus 39 in the NBLA

Exodus 39 in the NBS

Exodus 39 in the NBVTP

Exodus 39 in the NET2

Exodus 39 in the NIV11

Exodus 39 in the NNT

Exodus 39 in the NNT2

Exodus 39 in the NNT3

Exodus 39 in the PDDPT

Exodus 39 in the PFNT

Exodus 39 in the RMNT

Exodus 39 in the SBIAS

Exodus 39 in the SBIBS

Exodus 39 in the SBIBS2

Exodus 39 in the SBICS

Exodus 39 in the SBIDS

Exodus 39 in the SBIGS

Exodus 39 in the SBIHS

Exodus 39 in the SBIIS

Exodus 39 in the SBIIS2

Exodus 39 in the SBIIS3

Exodus 39 in the SBIKS

Exodus 39 in the SBIKS2

Exodus 39 in the SBIMS

Exodus 39 in the SBIOS

Exodus 39 in the SBIPS

Exodus 39 in the SBISS

Exodus 39 in the SBITS

Exodus 39 in the SBITS2

Exodus 39 in the SBITS3

Exodus 39 in the SBITS4

Exodus 39 in the SBIUS

Exodus 39 in the SBIVS

Exodus 39 in the SBT

Exodus 39 in the SBT1E

Exodus 39 in the SCHL

Exodus 39 in the SNT

Exodus 39 in the SUSU

Exodus 39 in the SUSU2

Exodus 39 in the SYNO

Exodus 39 in the TBIAOTANT

Exodus 39 in the TBT1E

Exodus 39 in the TBT1E2

Exodus 39 in the TFTIP

Exodus 39 in the TFTU

Exodus 39 in the TGNTATF3T

Exodus 39 in the THAI

Exodus 39 in the TNFD

Exodus 39 in the TNT

Exodus 39 in the TNTIK

Exodus 39 in the TNTIL

Exodus 39 in the TNTIN

Exodus 39 in the TNTIP

Exodus 39 in the TNTIZ

Exodus 39 in the TOMA

Exodus 39 in the TTENT

Exodus 39 in the UBG

Exodus 39 in the UGV

Exodus 39 in the UGV2

Exodus 39 in the UGV3

Exodus 39 in the VBL

Exodus 39 in the VDCC

Exodus 39 in the YALU

Exodus 39 in the YAPE

Exodus 39 in the YBVTP

Exodus 39 in the ZBP