Ezekiel 16 (BOKSSV)

1 ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2 «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئۆرشەلیم ڕووبەڕووی کارە قێزەونەکانی خۆی بکەرەوە و 3 بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست بە ئۆرشەلیم ئەمە دەفەرموێت: ڕەچەڵەک و لەدایکبوونت لە خاکی کەنعان بوو. باوکت ئەمۆری بوو، دایکیشت حیتی. 4 ئەو ڕۆژەی لەدایک بوویت ناوکت نەبڕاوە، بۆ پاکبوونەوە بە ئاو نەشوشترای، بە خوێ سوێر نەکرایت، قۆنداغ نەکرایت. 5 هیچ چاوێک بە میهرەبانییەوە تەماشای نەکردیت و دڵی پێت نەسووتا هەتا یەکێک لەمانەت بۆ بکات، بەڵکو ئەو ڕۆژەی لەدایک بووی لەبەر بێزلێبوونەوە لە دەشتودەر فڕێدرایت. 6 «”من بەلاتدا تێپەڕیم و بینیم خەڵتانی خوێنی خۆت بوویت، کە لە خوێنی خۆتدا پاڵکەوتبوویت، پێم فەرموویت: ’بژی!‘ 7 وەک ڕووەکی کێڵگە من خزمەتم کردیت بۆ ئەوەی پێ بگەیت، ئیتر گەشەت کرد و گەورە بوویت و گەیشتیت بە تەمەنی هەرزەکاری. مەمکەکانت بناغەیان دانا و مووی لەشت درێژبوو، ئەو کاتە تۆ ڕووتوقووت بوویت. 8 «”دیسان بەلاتدا تێپەڕیم و تۆم بینی، ئەوەتا تەمەنی دڵداریتە. ئینجا دامێنی کراسەکەم بەسەرتدا دا و ڕووتی تۆم داپۆشی و سوێندم بۆت خوارد و پەیمانم لەگەڵتدا بەست، لەبەر ئەوە تۆ بوویتە هی من. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 9 «”بە ئاو تۆم شوشت و خوێنەکەتم لێت پاککردەوە، ئینجا بە زەیت چەورم کردیت. 10 جلێکی نەخشێنراوم لەبەرکردیت و پێڵاوی پێستی مانگای دەریام لە پێ کردیت. کەوایەکی کەتانی ناسکم خستە سەر شانت و بە حەریر تۆم پۆشی. 11 بە خشڵ تۆم ڕازاندەوە، بازنم لە دەستت کرد، ملوانکەم لە مل کردیت، 12 خەزێمم لە لووتت کرد، گوارەشم لە گوێت کرد و تاجی جوانیم لە سەرت نا. 13 جا بە زێڕ و زیو خۆتت ڕازاندەوە، کەتانی ناسک و حەریر و قوماشی نەخشێنراو بەرگت بوو. باشترین ئارد و هەنگوین و زەیتت خوارد. زۆر زۆر جوان بوویت، شیاوی ئەوە بوویت ببیتە شاژن. 14 لەبەر جوانیت ناوبانگت لەنێو نەتەوەکان دەرکرد، چونکە بەهۆی شکۆمەندییەکەم کە پێم بەخشیبوویت جوانییەکەت تەواو بوو. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 15 «”بەڵام تۆ پشتت بە جوانییەکەت و بە ناوبانگت بەست، لەشفرۆشیت کرد و لەشفرۆشییەکەتت بەسەر هەموو ڕێبوارێکدا ڕشت و جوانییەکەت بووە هی ئەو. 16 لە جلوبەرگەکەی خۆتت برد و نزرگە ڕازاوەکانی سەر بەرزاییەکانت بۆ خۆت دروستکرد و لەسەری لەشفرۆشیت کرد، شتێک کە نە بووە و نە دەبووایە ببێت. 17 کەلوپەلی جوانییەکەت لە زێڕ و زیوەکەی من برد کە پێم دایت و لەوان بتی نێرینەت دروستکرد و تۆ لەشفرۆشیت لەگەڵ کردن. 18 جلە نەخشێنراوەکانی خۆتت برد و ئەوانت پێ داپۆشی و زەیت و بخووری منت لەبەردەمیان دانا. 19 هەروەها ئەو خواردنەی کە بە تۆم دا، لە باشترین ئارد و زەیت و هەنگوین، تۆ لەبەردەم ئەو بتانە وەک بخووری بۆنخۆش پێشکەشت کرد، ئەمەش ئەوەیە کە ڕوویداوە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 20 «”ئەو کوڕ و کچانەت برد کە بۆ منت ببوو، سەرت بڕین و بۆ بتەکانت کردە قوربانی، وەک خواردن پێشکەشی بتەکانت کردن. ئایا لەشفرۆشییەکەت بەس نەبوو؟ 21 هاتیت و منداڵەکانی منیشت سەربڕی و بە ئاگر سووتاندنت بۆ بتەکان؟ 22 لە هەموو نەریتە قێزەونەکانت و لەشفرۆشییەکەت، سەردەمی لاویێتیت بەبیر نەهاتەوە، ئەو کاتەی کە ڕووتوقووت بوویت و خەڵتانی خوێنی خۆت بوویت. 23 «”یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: قوڕبەسەر! قوڕبەسەر تۆ! دوای هەموو خراپەکانت، 24 تۆ بۆ خۆت گومەز و نزرگەی بەرزت لە هەموو گۆڕەپانێکدا دروستکرد. 25 لەسەر هەموو ڕێگایەک نزرگەی بەرزی خۆتت بنیاد نا و جوانییەکەتت گڵاوکرد، ناوگەڵت بۆ هەموو ڕێبوارێک کردەوە و لەشفرۆشیت زۆر کرد. 26 لەگەڵ خەڵکی میسری دراوسێت کە هەوەسبازن لەشفرۆشیت کرد و بە زیادکردنی بەدڕەوشتییەکەت پەستت کردم. 27 لەبەر ئەوە منیش دەستم بۆ ئێوە درێژ کرد و بەشە خاکەکەی تۆم کەم کردەوە و تۆم دایە دەست چاوبرسییەکان، ئەوانەی ڕقیان لێتە، کچانی فەلەستییەکان، کە شەرمیان لە ڕەفتاری تۆ دەکرد. 28 بەڵام کە تێر نەبوویت، هاتیت و لەگەڵ ئاشورییەکانیشدا لەشفرۆشیت کرد، لەگەڵ ئەوەشدا هەر تێر نەبوویت. 29 سەرەڕای ئەوەش لەشفرۆشییەکەتت هەتا خاکی بازرگانە بابلییەکان فراوان کرد، بەمەش هەر تێر نەبوویت. 30 «”یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: دڵت چەند نەخۆشە، کە هەموو ئەم کارانەت کرد، وەک کردەوەی لەشفرۆشێکی بەڕەڵا. 31 گومەزی خۆتت لەسەر هەموو ڕێگایەک بنیاد نا، نزرگەی بەرزیشت لە هەموو گۆڕەپانێک، بەڵام تۆ بە پێچەوانەی لەشفرۆشانەوە بوویت، چونکە کرێت ڕەت دەکردەوە. 32 «”ئەی ژنی بەدڕەوشت، ئەوەی کە لە جێی مێردەکەی بێگانان دەبات! 33 هەموو لەشفرۆشێک کرێ وەردەگرێت، بەڵام تۆ دیاریت دایە هەموو دۆستەکانی خۆت، بەرتیلت دانێ هەتا لە هەموو لایەکەوە بێن و داوێنپیسیت لەگەڵ بکەن. 34 جا لە لەشفرۆشییەکەتدا پێچەوانەی لەشفرۆشانی دیکە بوویت، چونکە بەدوای تۆ نەدەکەوتن بۆ لەشفرۆشی، بەڵکو تۆ کرێت دەدا و هیچ کرێیەک بە تۆ نەدەدرا، جا بە پێچەوانەوە بوویت. 35 «”جا ئەی لەشفرۆش، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە، 36 یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی پەردەی شەرمی خۆتت دادڕی و لە لەشفرۆشییەکەت لەگەڵ دۆستانت ڕووتیت دەرکەوت، هەروەها لەبەر هەموو بتە قێزەونەکانت کەوا خوێنی منداڵەکانت پێشکەش بە ئەوان کرد، 37 من هەموو دۆستانت کۆدەکەمەوە ئەوانەی بەچێژ بوویت بۆیان، لەگەڵ هەموو ئەوانەی خۆشت ویستن و هەموو ئەوانەی ڕقت لێیان بوو، هەموویان لەسەرت کۆدەکەمەوە و ڕووتیت بۆیان دەردەخەم، هەتا تەماشای هەموو ڕووتییەکەت بکەن. 38 من حوکمی ژنە داوێنپیسەکان و خوێنڕێژەکانت بەسەردا دەدەم و خوێنی تووڕەیی تۆڵەسێنەر و دڵگەرمی هەڵچوونی خۆمتان بەسەردا دەهێنم. 39 دەتدەمە دەستی دۆستەکانت، ئینجا گومەز و نزرگە بەرزەکانت دەڕووخێنن و جلەکانت لەبەر دادەکەنن. کەرەستەی خۆڕازاندنەوەکەت دەبەن و بە ڕووتوقووتی جێت دەهێڵن. 40 چەتە دەهێننە سەرت و بەردبارانت دەکەن و بە شمشێرەکانیان لەتوپەتت دەکەن. 41 خانووەکانت بە ئاگر دەسووتێنن و لەبەرچاوی زۆر ئافرەتان سزات دەدەن، لە لەشفرۆشی ڕات دەگرم و چیتر کرێ نادەیتە دۆستەکانت. 42 دوای ئەوە تووڕەیی خۆم لەسەرت هێور دەکەمەوە، جا ئیرەییم لەسەرت نامێنێت و هێمن دەبمەوە و چیتر تووڕە نابم. 43 «”لەبەر ئەوەی سەردەمی لاویێتیت بەبیر نەهاتەوە، بەڵکو بە هەموو ئەمانە تووڕەت کردم، جا منیش بێگومان کردەوەکانت بەسەر خۆتدا دەهێنمەوە. ئایا لەسەر هەموو نەریتە قێزەونەکانت بێ شەرمیت نەکردووە؟ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 44 «”هەموو ئەوانەی بە پەند دەدوێن، لەبارەی تۆوە پەندێک دەهێننەوە و دەڵێن: ’دایک چۆن بێت کچیش وایە.‘ 45 تۆ کچی دایکی خۆتیت کە ڕقی لە مێرد و منداڵەکانییەتی، هەروەها تۆ خوشکی خوشکەکانی خۆتیت کە ڕقیان لە مێرد و منداڵەکانی خۆیان بوو. دایکت حیتی بوو و باوکت ئەمۆری. 46 خوشکە گەورەکەت سامیرە بوو، کە لەگەڵ کچەکانی لای باکوورت نیشتەجێ بوو، خوشکە بچووکەکەشت سەدۆم بوو، کە لەگەڵ کچەکانی لای باشوورت نیشتەجێ بوو. 47 تۆ بە ڕێگای ئەواندا ڕۆیشتیت و وەک نەریتە قێزەونەکانی ئەوانت کرد، بەڵام وەک ئەوەی تەنها ئەوەندە کەم بێت، جا لە هەموو کارەکانت زووتر لەوان گەندەڵتر بوویت. 48 یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، سەدۆمی خوشکت و کچەکانی هەرگیز وەک تۆ و کچەکانی تۆیان نەکرد. 49 «”ئەمە تاوانی سەدۆمی خوشکت بوو: خۆی و کچەکانی لووتبەرز، زۆرخۆر، بێ خەم و کەمتەرخەم بوون، یارمەتی هەژار و نەداریان نەدەدا. 50 جا لە خۆیان بایی بوون و کارە قێزەونەکانیان لەبەردەمم ئەنجام دا، لەبەر ئەوە منیش هەروەک بینیت، ئەوانم داماڵی. 51 سامیرەش بە نیوەی گوناهەکانی تۆ گوناهی نەکرد، بەڵکو لەوان زیاتر کاری قێزەونت کرد و بە هەموو ئەو گڵاوییانەی کە کردت وات کرد خوشکەکانت لە چاو تۆدا ڕاستودروست بن. 52 ئەی ئەوەی خەریک بووی خوشکەکانت بێتاوان بکەیت، تۆش بەرگەی ئابڕووچوون بگرە. بە گوناهەکانت کە زیاتر لەوان پێیان گڵاو بوویت، خوشکەکانت لە تۆ ڕاستودروستترن، هەروەها شەرمەزاربە و دەست بە ئابڕووی خۆتەوە بگرە، چونکە وات کرد خوشکەکانت لە چاو تۆدا ڕاستودروست بن. 53 «”لەگەڵ ئەوەشدا ڕاپێچکراوان و بەختیاری سەدۆم و سامیرە و کچەکانیان دەگەڕێنمەوە، هەروەها ڕاپێچکراوان و بەختیاری تۆش لەنێو ئەواندا دەگەڕێنمەوە، 54 بۆ ئەوەی بەرگەی ئابڕووچوونت بگریت و شەرمەزار بیت لە هەموو ئەوەی کردت کە دڵنەوایی ئەوانت کرد. 55 خوشکەکانت، سەدۆم و کچەکانی و سامیرە و کچەکانی دەگەڕێنەوە دۆخی جارانیان. تۆ و کچەکانیشت دەگەڕێنەوە دۆخی جارانتان. 56 لە ڕۆژی فیزلێدانت بە دەمتدا نەدەهات باسی سەدۆمی خوشکت بکەیت، 57 بەر لە ئاشکرابوونی خراپەکاریت، وەک لە سەردەمی ڕیسوایی کچانی ئەدۆم و هەموو ئەوانەی دەوروبەری، کچانی فەلەستییەکان ئەوانەی لە هەموو لایەکەوە سووکایەتیت پێ دەکەن. 58 خۆت ئەنجامی بێ شەرمی و نەریتە قێزەونەکانت دەگریتە ئەستۆ. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 59 «”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: بە شایستەی ڕەفتارەکەت هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکەم، لەبەر ئەوەی بە شکاندنی پەیمانەکەم سووکایەتیت بە سوێندی من کرد. 60 بەڵام من پەیمانەکەی خۆمت بەبیر دەهێنمەوە کە لە سەردەمی لاویێتیت لەگەڵ تۆدا گرێم دابوو، ئێستاش پەیمانێکی هەتاهەتاییت لەگەڵ دەبەستم. 61 ئینجا کردەوەکانی خۆت بیردەکەوێتەوە و شەرمەزار دەبیت کاتێک خوشکە گەورەکانت و خوشکە بچووکەکانت وەردەگریت، دەیانکەم بە کچی تۆ، بەڵام نەک بەگوێرەی پەیمانەکەی من لەگەڵ تۆ. 62 بەم جۆرە من پەیمانی خۆم لەگەڵ تۆدا دەبەستم، ئیتر تۆ دەزانیت کە من یەزدانم. 63 ئەو کاتەی کەفارەت بۆ هەموو کردەوەکانت دەکەم، ئینجا بیرت دەکەوێتەوە و شەرمەزار دەبیت، ئیتر لەبەر شەرمەزارییەکەت هەرگیز دەمت ناکەیتەوە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“»

In Other Versions

Ezekiel 16 in the ANGEFD

Ezekiel 16 in the ANTPNG2D

Ezekiel 16 in the AS21

Ezekiel 16 in the BAGH

Ezekiel 16 in the BBPNG

Ezekiel 16 in the BBT1E

Ezekiel 16 in the BDS

Ezekiel 16 in the BEV

Ezekiel 16 in the BHAD

Ezekiel 16 in the BIB

Ezekiel 16 in the BLPT

Ezekiel 16 in the BNT

Ezekiel 16 in the BNTABOOT

Ezekiel 16 in the BNTLV

Ezekiel 16 in the BOATCB

Ezekiel 16 in the BOATCB2

Ezekiel 16 in the BOBCV

Ezekiel 16 in the BOCNT

Ezekiel 16 in the BOECS

Ezekiel 16 in the BOGWICC

Ezekiel 16 in the BOHCB

Ezekiel 16 in the BOHCV

Ezekiel 16 in the BOHLNT

Ezekiel 16 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 16 in the BOICB

Ezekiel 16 in the BOILNTAP

Ezekiel 16 in the BOITCV

Ezekiel 16 in the BOKCV

Ezekiel 16 in the BOKCV2

Ezekiel 16 in the BOKHWOG

Ezekiel 16 in the BOLCB

Ezekiel 16 in the BOLCB2

Ezekiel 16 in the BOMCV

Ezekiel 16 in the BONAV

Ezekiel 16 in the BONCB

Ezekiel 16 in the BONLT

Ezekiel 16 in the BONUT2

Ezekiel 16 in the BOPLNT

Ezekiel 16 in the BOSCB

Ezekiel 16 in the BOSNC

Ezekiel 16 in the BOTLNT

Ezekiel 16 in the BOVCB

Ezekiel 16 in the BOYCB

Ezekiel 16 in the BPBB

Ezekiel 16 in the BPH

Ezekiel 16 in the BSB

Ezekiel 16 in the CCB

Ezekiel 16 in the CUV

Ezekiel 16 in the CUVS

Ezekiel 16 in the DBT

Ezekiel 16 in the DGDNT

Ezekiel 16 in the DHNT

Ezekiel 16 in the DNT

Ezekiel 16 in the ELBE

Ezekiel 16 in the EMTV

Ezekiel 16 in the ESV

Ezekiel 16 in the FBV

Ezekiel 16 in the FEB

Ezekiel 16 in the GGMNT

Ezekiel 16 in the GNT

Ezekiel 16 in the HARY

Ezekiel 16 in the HNT

Ezekiel 16 in the IRVA

Ezekiel 16 in the IRVB

Ezekiel 16 in the IRVG

Ezekiel 16 in the IRVH

Ezekiel 16 in the IRVK

Ezekiel 16 in the IRVM

Ezekiel 16 in the IRVM2

Ezekiel 16 in the IRVO

Ezekiel 16 in the IRVP

Ezekiel 16 in the IRVT

Ezekiel 16 in the IRVT2

Ezekiel 16 in the IRVU

Ezekiel 16 in the ISVN

Ezekiel 16 in the JSNT

Ezekiel 16 in the KAPI

Ezekiel 16 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 16 in the KBV

Ezekiel 16 in the KJV

Ezekiel 16 in the KNFD

Ezekiel 16 in the LBA

Ezekiel 16 in the LBLA

Ezekiel 16 in the LNT

Ezekiel 16 in the LSV

Ezekiel 16 in the MAAL

Ezekiel 16 in the MBV

Ezekiel 16 in the MBV2

Ezekiel 16 in the MHNT

Ezekiel 16 in the MKNFD

Ezekiel 16 in the MNG

Ezekiel 16 in the MNT

Ezekiel 16 in the MNT2

Ezekiel 16 in the MRS1T

Ezekiel 16 in the NAA

Ezekiel 16 in the NASB

Ezekiel 16 in the NBLA

Ezekiel 16 in the NBS

Ezekiel 16 in the NBVTP

Ezekiel 16 in the NET2

Ezekiel 16 in the NIV11

Ezekiel 16 in the NNT

Ezekiel 16 in the NNT2

Ezekiel 16 in the NNT3

Ezekiel 16 in the PDDPT

Ezekiel 16 in the PFNT

Ezekiel 16 in the RMNT

Ezekiel 16 in the SBIAS

Ezekiel 16 in the SBIBS

Ezekiel 16 in the SBIBS2

Ezekiel 16 in the SBICS

Ezekiel 16 in the SBIDS

Ezekiel 16 in the SBIGS

Ezekiel 16 in the SBIHS

Ezekiel 16 in the SBIIS

Ezekiel 16 in the SBIIS2

Ezekiel 16 in the SBIIS3

Ezekiel 16 in the SBIKS

Ezekiel 16 in the SBIKS2

Ezekiel 16 in the SBIMS

Ezekiel 16 in the SBIOS

Ezekiel 16 in the SBIPS

Ezekiel 16 in the SBISS

Ezekiel 16 in the SBITS

Ezekiel 16 in the SBITS2

Ezekiel 16 in the SBITS3

Ezekiel 16 in the SBITS4

Ezekiel 16 in the SBIUS

Ezekiel 16 in the SBIVS

Ezekiel 16 in the SBT

Ezekiel 16 in the SBT1E

Ezekiel 16 in the SCHL

Ezekiel 16 in the SNT

Ezekiel 16 in the SUSU

Ezekiel 16 in the SUSU2

Ezekiel 16 in the SYNO

Ezekiel 16 in the TBIAOTANT

Ezekiel 16 in the TBT1E

Ezekiel 16 in the TBT1E2

Ezekiel 16 in the TFTIP

Ezekiel 16 in the TFTU

Ezekiel 16 in the TGNTATF3T

Ezekiel 16 in the THAI

Ezekiel 16 in the TNFD

Ezekiel 16 in the TNT

Ezekiel 16 in the TNTIK

Ezekiel 16 in the TNTIL

Ezekiel 16 in the TNTIN

Ezekiel 16 in the TNTIP

Ezekiel 16 in the TNTIZ

Ezekiel 16 in the TOMA

Ezekiel 16 in the TTENT

Ezekiel 16 in the UBG

Ezekiel 16 in the UGV

Ezekiel 16 in the UGV2

Ezekiel 16 in the UGV3

Ezekiel 16 in the VBL

Ezekiel 16 in the VDCC

Ezekiel 16 in the YALU

Ezekiel 16 in the YAPE

Ezekiel 16 in the YBVTP

Ezekiel 16 in the ZBP