Ezekiel 18 (BOKSSV)

1 فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2 «بۆچی ئەم پەندە بەسەر خاکی ئیسرائیلدا هەڵدەدەن و دەڵێن:«”باوکان بەرسیلەیان خوارد،ددانی منداڵەکان ئاڵ دەبنەوە“؟ 3 «یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، ئیتر بۆتان نابێت ئەم پەندە لە ئیسرائیلدا بهێننەوە و بڵێن، 4 چونکە هەموو گیانێک هی منە، گیانی باوک وەک گیانی منداڵ، هەردووکیان هی منن. ئەو کەسەی گوناه بکات، هەر ئەو کەسە دەمرێت. 5 «گریمان ئەگەر پیاوێکی ڕاستودروست هەبێت ودادوەری و ڕاستودروستی بکات: 6 لە نزرگەی سەر چیاکان نەخوات وچاوی بۆ بتەکانی بنەماڵەی ئیسرائیل هەڵنەبڕێت؛ژنی کەسێکی دیکە گڵاو نەکات ولەگەڵ ئافرەت جووت نەبێت لە ڕۆژانی خوێنلێچوونی؛ 7 ستەم لە کەس نەکات،بەڵکو بارمتەی قەرزدار بگەڕێنێتەوە؛ماڵی کەس زەوت نەکات،بەڵکو نانی خۆی بداتە برسی وجل بکاتە بەر ڕووت؛ 8 پارە بە سوو نەدات ونرخی شتومەک گران نەکات؛دەستی لە ستەمکاری بگێڕێتەوە ولەنێوان مرۆڤ و مرۆڤدا دڵسۆزانە دادوەری بکات. 9 فەرزەکانم پەیڕەو بکات وبە ڕەوایی حوکمەکانم بەجێبهێنێت.ئەوا ئەو پیاوە ڕاستودروستە،بێگومان دەژیێت.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 10 «گریمان ئەگەر کوڕێکی هەبێت، توندوتیژی یان خوێنڕێژی بکات، یان یەکێکی دیکە لەم کارانەی 11 کە باوکی نەیکردووە:«لە نزرگەی سەر چیاکان بخوات،ژنی کەسێکی دیکە گڵاو بکات، 12 ستەم لە هەژار و نەدار بکات،شتی خەڵکی زەوت بکات،قەرز نەداتەوە،چاوی بۆ بتەکان هەڵببڕێت،کاری قێزەون ئەنجام بدات، 13 پارە بە سوو بدات و نرخی شتومەک گران بکات.ئایا دەژیێت؟ ناژیێت! لەبەر ئەوەی هەموو ئەم کارە قێزەونانەی کردووە، بێگومان دەکوژرێت، خوێنی لە ملی خۆی دەبێت. 14 «بەڵام گریمان ئەگەر ئەو کوڕەش کوڕێکی بوو و هەموو گوناهەکانی باوکی بینی کە کردی و وەک ئەوی نەکرد: 15 «لە نزرگەی سەر چیاکان نەخوات،چاوی بۆ بتەکانی بنەماڵەی ئیسرائیل هەڵنەبڕێت،ژنی کەسێکی دیکە گڵاو نەکات، 16 ستەم لە کەس نەکات،داوای بارمتە نەکات وهیچ شتێک زەوت نەکات،بەڵکو نانی خۆی بداتە برسی وجل بکاتە بەر ڕووت، 17 دەستی لە ستەمکاری بگێڕێتەوە،سوو وەرنەگرێت و نرخی شتومەک گران نەکات،بەڵکو حوکمەکانم بەجێبهێنێت و فەرزەکانم پەیڕەو بکات.ئەو بە تاوانی باوکی نامرێت، بێگومان دەژیێت. 18 بەڵام باوکی لەبەر ئەوەی ستەمی کردووە و ماڵی براکەی زەوت کردووە و ئەوەی باش نییە لەنێو گەلەکەی کردوویەتی، ئەو بە تاوانی خۆی دەمرێت. 19 «ئێوە دەڵێن: ”بۆچی کوڕ تاوانی باوکی هەڵناگرێت؟“ کە کوڕ ڕاستودروستی و دادپەروەری ئەنجام داوە، هەموو فەرزەکانی منی بەجێهێناوە و کاری پێ کردووە، لەبەر ئەوە بێگومان دەژیێت. 20 ئەو کەسەی گوناه دەکات، هەر ئەو کەسە دەمرێت. کوڕ تاوانی باوکی هەڵناگرێت و باوکیش تاوانی کوڕەکەی هەڵناگرێت. کەسی ڕاستودروست ڕاستییەکەی بۆ خۆیەتی و کەسی خراپەکاریش خراپەکەی بۆ خۆیەتی. 21 «بەڵام ئەگەر خراپەکار لە هەموو گوناهەکانی کە کردوویەتی گەڕایەوە، هەموو فەرزەکانی منی بەجێهێنا و دادوەری و ڕاستودروستی ئەنجام دا، بێگومان دەژیێت و نامرێت. 22 هەموو یاخیبوونەکانی کە کردوویەتی باس ناکرێن، بەو کردارە ڕاستودروستانەی کە کردوویەتی دەژیێت. 23 یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: ئایا من بە مردنی خراپەکار دڵخۆش دەبم؟ ئایا شادمان نیم کە لە ڕەفتارەکانی بگەڕێتەوە و بژیێت؟ 24 «لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر مرۆڤی ڕاستودروستیش لە ڕاستودروستییەکەی گەڕایەوە و تاوان ئەنجام بدات و وەک هەموو کردەوە قێزەونەکانی خراپەکار بکات، ئایا دەژیێت؟ هەموو ئەو کردارە ڕاستودروستانەی کە کردوویەتی باس ناکرێن. بەو ناپاکییەی کە کردوویەتی و بەو گوناهەی کە ئەنجامی داوە دەمرێت. 25 «ئێوەش دەڵێن: ”ڕێگای پەروەردگار دادپەروەرانە نییە.“ ئێستا ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ بگرن: ئایا ڕێگای من دادپەروەرانە نییە؟ یان ڕێگاکانی ئێوە دادپەروەرانە نین؟ 26 ئەگەر کەسی ڕاستودروست لە ڕاستودروستییەکەی خۆی بگەڕێتەوە و تاوان ئەنجام بدات، ئەوا بەهۆیەوە دەمرێت، بەهۆی ئەو تاوانەی کە ئەنجامی داوە دەمرێت. 27 بەڵام ئەگەر خراپەکار لە خراپەکەی کە کردوویەتی بگەڕێتەوە، دادوەری و ڕاستودروستی ئەنجام بدات، ئەوا ژیانی خۆی دەپارێزێت. 28 لەبەر ئەوەی هەموو یاخیبوونەکانی خۆی کە کردبووی بینی و لێیان گەڕایەوە، ئەوا بێگومان دەژیێت و نامرێت. 29 بنەماڵەی ئیسرائیلیش دەڵێن: ”ڕێگای پەروەردگار دادپەروەرانە نییە.“ ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا ڕێگاکانی من دادپەروەرانە نین؟ یان ڕێگاکانی ئێوە دادپەروەرانە نین؟ 30 «لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، دادگاییتان دەکەم، هەریەکەتان بەگوێرەی ڕەفتاری خۆی. تۆبە بکەن و لە هەموو یاخیبوونەکانتان بگەڕێنەوە و تاوان نابێت بە کۆسپ لە ڕێگاتان. 31 هەموو یاخیبوونەکانتان کە پێی یاخیبوون فڕێبدەن، دڵێکی تازە و ڕۆحێکی تازە بۆ خۆتان بەدەستبهێنن. ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، بۆچی بمرن؟ 32 چونکە من بە مردنی هیچ کەسێک دڵخۆش نابم، جا تۆبە بکەن و بژین! ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

In Other Versions

Ezekiel 18 in the ANGEFD

Ezekiel 18 in the ANTPNG2D

Ezekiel 18 in the AS21

Ezekiel 18 in the BAGH

Ezekiel 18 in the BBPNG

Ezekiel 18 in the BBT1E

Ezekiel 18 in the BDS

Ezekiel 18 in the BEV

Ezekiel 18 in the BHAD

Ezekiel 18 in the BIB

Ezekiel 18 in the BLPT

Ezekiel 18 in the BNT

Ezekiel 18 in the BNTABOOT

Ezekiel 18 in the BNTLV

Ezekiel 18 in the BOATCB

Ezekiel 18 in the BOATCB2

Ezekiel 18 in the BOBCV

Ezekiel 18 in the BOCNT

Ezekiel 18 in the BOECS

Ezekiel 18 in the BOGWICC

Ezekiel 18 in the BOHCB

Ezekiel 18 in the BOHCV

Ezekiel 18 in the BOHLNT

Ezekiel 18 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 18 in the BOICB

Ezekiel 18 in the BOILNTAP

Ezekiel 18 in the BOITCV

Ezekiel 18 in the BOKCV

Ezekiel 18 in the BOKCV2

Ezekiel 18 in the BOKHWOG

Ezekiel 18 in the BOLCB

Ezekiel 18 in the BOLCB2

Ezekiel 18 in the BOMCV

Ezekiel 18 in the BONAV

Ezekiel 18 in the BONCB

Ezekiel 18 in the BONLT

Ezekiel 18 in the BONUT2

Ezekiel 18 in the BOPLNT

Ezekiel 18 in the BOSCB

Ezekiel 18 in the BOSNC

Ezekiel 18 in the BOTLNT

Ezekiel 18 in the BOVCB

Ezekiel 18 in the BOYCB

Ezekiel 18 in the BPBB

Ezekiel 18 in the BPH

Ezekiel 18 in the BSB

Ezekiel 18 in the CCB

Ezekiel 18 in the CUV

Ezekiel 18 in the CUVS

Ezekiel 18 in the DBT

Ezekiel 18 in the DGDNT

Ezekiel 18 in the DHNT

Ezekiel 18 in the DNT

Ezekiel 18 in the ELBE

Ezekiel 18 in the EMTV

Ezekiel 18 in the ESV

Ezekiel 18 in the FBV

Ezekiel 18 in the FEB

Ezekiel 18 in the GGMNT

Ezekiel 18 in the GNT

Ezekiel 18 in the HARY

Ezekiel 18 in the HNT

Ezekiel 18 in the IRVA

Ezekiel 18 in the IRVB

Ezekiel 18 in the IRVG

Ezekiel 18 in the IRVH

Ezekiel 18 in the IRVK

Ezekiel 18 in the IRVM

Ezekiel 18 in the IRVM2

Ezekiel 18 in the IRVO

Ezekiel 18 in the IRVP

Ezekiel 18 in the IRVT

Ezekiel 18 in the IRVT2

Ezekiel 18 in the IRVU

Ezekiel 18 in the ISVN

Ezekiel 18 in the JSNT

Ezekiel 18 in the KAPI

Ezekiel 18 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 18 in the KBV

Ezekiel 18 in the KJV

Ezekiel 18 in the KNFD

Ezekiel 18 in the LBA

Ezekiel 18 in the LBLA

Ezekiel 18 in the LNT

Ezekiel 18 in the LSV

Ezekiel 18 in the MAAL

Ezekiel 18 in the MBV

Ezekiel 18 in the MBV2

Ezekiel 18 in the MHNT

Ezekiel 18 in the MKNFD

Ezekiel 18 in the MNG

Ezekiel 18 in the MNT

Ezekiel 18 in the MNT2

Ezekiel 18 in the MRS1T

Ezekiel 18 in the NAA

Ezekiel 18 in the NASB

Ezekiel 18 in the NBLA

Ezekiel 18 in the NBS

Ezekiel 18 in the NBVTP

Ezekiel 18 in the NET2

Ezekiel 18 in the NIV11

Ezekiel 18 in the NNT

Ezekiel 18 in the NNT2

Ezekiel 18 in the NNT3

Ezekiel 18 in the PDDPT

Ezekiel 18 in the PFNT

Ezekiel 18 in the RMNT

Ezekiel 18 in the SBIAS

Ezekiel 18 in the SBIBS

Ezekiel 18 in the SBIBS2

Ezekiel 18 in the SBICS

Ezekiel 18 in the SBIDS

Ezekiel 18 in the SBIGS

Ezekiel 18 in the SBIHS

Ezekiel 18 in the SBIIS

Ezekiel 18 in the SBIIS2

Ezekiel 18 in the SBIIS3

Ezekiel 18 in the SBIKS

Ezekiel 18 in the SBIKS2

Ezekiel 18 in the SBIMS

Ezekiel 18 in the SBIOS

Ezekiel 18 in the SBIPS

Ezekiel 18 in the SBISS

Ezekiel 18 in the SBITS

Ezekiel 18 in the SBITS2

Ezekiel 18 in the SBITS3

Ezekiel 18 in the SBITS4

Ezekiel 18 in the SBIUS

Ezekiel 18 in the SBIVS

Ezekiel 18 in the SBT

Ezekiel 18 in the SBT1E

Ezekiel 18 in the SCHL

Ezekiel 18 in the SNT

Ezekiel 18 in the SUSU

Ezekiel 18 in the SUSU2

Ezekiel 18 in the SYNO

Ezekiel 18 in the TBIAOTANT

Ezekiel 18 in the TBT1E

Ezekiel 18 in the TBT1E2

Ezekiel 18 in the TFTIP

Ezekiel 18 in the TFTU

Ezekiel 18 in the TGNTATF3T

Ezekiel 18 in the THAI

Ezekiel 18 in the TNFD

Ezekiel 18 in the TNT

Ezekiel 18 in the TNTIK

Ezekiel 18 in the TNTIL

Ezekiel 18 in the TNTIN

Ezekiel 18 in the TNTIP

Ezekiel 18 in the TNTIZ

Ezekiel 18 in the TOMA

Ezekiel 18 in the TTENT

Ezekiel 18 in the UBG

Ezekiel 18 in the UGV

Ezekiel 18 in the UGV2

Ezekiel 18 in the UGV3

Ezekiel 18 in the VBL

Ezekiel 18 in the VDCC

Ezekiel 18 in the YALU

Ezekiel 18 in the YAPE

Ezekiel 18 in the YBVTP

Ezekiel 18 in the ZBP