Ezekiel 23 (BOKSSV)

1 فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2 «ئەی کوڕی مرۆڤ، دوو ئافرەت هەبوون، کچی یەک دایک بوون، 3 بە هەرزەکاری لە میسر لەشفرۆشیان کرد، لەوێ ختووکەی مەمکیان درا و گۆی مەمکی پاکیزەییان دەستبازی پێ کرا. 4 گەورەکەیان ناوی ئۆهۆلا بوو و خوشکەکەشی ئۆهۆلیڤا. ئەوان هی من بوون و کوڕ و کچیان بوو، ناوەکانیشیان، ئۆهۆلا سامیرەیە و ئۆهۆلیڤا ئۆرشەلیمە. 5 «ئۆهۆلا لەگەڵ ئەوەی هی من بوو لەشفرۆشی کرد و هەوەسبازی لەگەڵ دۆستانی کرد، لەگەڵ پاڵەوانەکانی ئاشور، 6 ئەوانەی جلی مۆریان پۆشیوە، فەرمانڕەوا و پارێزگارەکان، هەموویان گەنجی هەوەسدار و ئەسپ سوارن. 7 لەشی خۆی بە هەموو هەڵبژاردەکانی نەوەی ئاشور فرۆشت، بە هەموو ئەوانەی هەوەسبازی لەگەڵ کردن گڵاو بوو، بە هەموو بتەکانیان. 8 وازی لە لەشفرۆشییەکەی میسریش نەهێنا، چونکە بە هەرزەکاری لەگەڵی جووت بوون و دەستبازییان بە گۆی مەمکی پاکیزەیی کرد و هەوەسی خۆیان بەسەریدا ڕشت. 9 «لەبەر ئەوە دامە دەست دۆستەکانی، دەست نەوەی ئاشور کە بە عەشقی بۆیان سووتا بوو. 10 ئەوان ڕووتییەکەیان دەرخست، کوڕ و کچەکانیان برد و ئەویشیان بە شمشێر کوشت. جا بۆ ژنان بوو بە پەند، حوکمی بەسەردا درا و جێبەجێ کرا. 11 «ئۆهۆلیڤای خوشکی ئەمەی بینی، لەگەڵ ئەوەشدا گەندەڵی و هەوەسبازییەکەی و لەشفرۆشییەکەی زیاتر بوو لە لەشفرۆشی خوشکەکەی. 12 هەوەسی چووە سەر نەوەی ئاشور، فەرمانڕەوا و پارێزگارەکان، پاڵەوانەکان، کە نایابترین جلیان لەبەردایە، ئەسپ سوارن و هەموو گەنجی هەوەسدارن. 13 بینیم ئەویش گڵاو بوو، هەردووکیان یەک ڕێگایان گرتبووە بەر. 14 «بەڵام ئۆهۆلیڤا لەشفرۆشییەکەی زیاتر کرد، کاتێک لەسەر دیوارێک وێنەی پیاوە بابلییەکانی بینی کە بە سووری ئاڵ وێنەیان کێشرابوو، 15 پشتێن بە ناوقەدیانەوە و مێزەرەکانیان بەسەر سەریانەوە شۆڕ بووەتەوە. هەموویان بە ڕوخسار لە فەرماندە دەچن، لە شێوەی بابلییەکان کە کلدان خاکی لەدایکبوونیانە. 16 هەرکە چاوی پێیان کەوت، هەوەسی چووە سەریان، نێردراوی بۆ لایان نارد بۆ خاکی کلدانییەکان. 17 نەوەکانی بابلیش بۆ ناو نوێنی خۆشەویستی بۆی هاتن و بە هەوەسبازی خۆیان گڵاویان کرد. پاش ئەوەی پێیان گڵاو بوو پشتی لێکردن. 18 لەشفرۆشی و ڕووتی خۆی بەدەرخست، جا پشتم لێکرد، وەک چۆن پشتم لە خوشکەکەشی کردبوو. 19 کاتێک ڕۆژانی هەرزەکاری بەبیر هاتەوە کە تێیدا لە خاکی میسر لەشی خۆی فرۆشت لەشفرۆشی خۆی زیاتر کرد. 20 هەوەسی چووە سەر هەوەسبازەکانیان، ئەوانەی ئەندامی نێرینەیان وەک هی نێرەکەرە و پەڕینیان وەک پەڕینی ئەسپە. 21 بیری بەدڕەوشتی سەردەمی هەرزەکاریت کرد کە میسرییەکان دەستبازییان بە گۆی مەمکت دەکرد لەبەر مەمکی هەرزەکاریت. 22 «ئەی ئۆهۆلیڤا، لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من دۆستەکانی خۆت لێ هاندەدەم، ئەوانەی پشتت لێکردن، لە هەموو لایەکەوە دەیانهێنمە سەرت، 23 نەوەکانی بابل و هەموو کلدانییەکان، پەقۆد و شوەع و قوەع، هەموو نەوەی ئاشوریش لەگەڵیان، گەنجە هەوەسدارەکان، هەموویان فەرمانڕەوا و پارێزگارن، فەرماندە و پاڵەوانن، هەموو ئەسپ سوارن. 24 جا بە کۆمەڵی نەتەوەکانەوە دێنە سەرت، بە چەک و گالیسکە و عەرەبانەوە، بە قەڵغانی گەورە و بچووک و بە کڵاوی ئاسنینەوە دەورەت دەگرن. منیش سزاکەت دەدەمە دەست ئەوان و بە حوکمەکانی خۆیان سزات دەدەن. 25 ئیرەییەکەم لە دژی تۆ دەبێت، بە تووڕەییەوە هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکەن، لووت و گوێت دەبڕن و پاشماوەکەت بە شمشێر دەکوژرێت. کوڕ و کچەکانت دەبەن و پاشماوەکەت بە ئاگر هەڵدەلووشرێت. 26 هەروەها جلت لەبەر دادەماڵن و کەرەستەی ڕازاندنەوەکەت دەبەن. 27 کۆتایی بە بەدڕەوشتی و لەشفرۆشییەکەت دەهێنم کە لە خاکی میسرەوە دەستت پێکرد. ئینجا چاوت بەرز ناکەیتەوە بۆیان و ئیتر میسرت لەبیر نابێت. 28 «یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئۆهۆلیڤا من خەریکم دەتدەمە دەست ئەوانەی ڕقت لێیان بووەوە، بە دەست ئەوانەی پشتت لێکردن، 29 جا بە قینەوە هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکەن، هەموو بەری ڕەنجت دەبەن و بە ڕووتوقووتی بەجێت دەهێڵن، بێ شەرمی لەشفرۆشیت و بەدڕەوشتی و هەوەسبازییەکەت ئاشکرا دەکرێت. 30 ئەمەیان بەسەرت هێناوە، چونکە بەدوای نەتەوەکانەوە هەوەسبازیت کرد و بە بتەکانیان خۆتت گڵاوکرد. 31 ڕێگای خوشکت گرتەبەر، لەبەر ئەوە جامەکەی ئەو دەدەمە دەستی تۆ. 32 «یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«تۆ لە جامی خوشکت دەخۆیتەوە،کە قووڵ و بەرینە،جامەکەش دەبێتە مایەی گاڵتەجاڕی و سووکایەتی پێکردن،چونکە زۆر دەگرێت. 33 پڕ دەبیت لە مەستی و خەم،چونکە جامی سامیرەی خوشکتە،جامی واقوڕمان و وێرانییە. 34 جا دەیخۆیتەوە هەتا چۆڕبڕی دەکەیت،پاشان پارچەپارچەی دەکەیت ومەمکی خۆت لەتوکوت دەکەیت،چونکە من قسەم کرد، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 35 «لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: چونکە منت لەبیر کرد و پشت گوێت خستم، لەبەر ئەوە بەرگەی بەدڕەوشتی و لەشفرۆشییەکەت بگرە.» 36 هەروەها یەزدان پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئایا حوکم بەسەر ئۆهۆلا و ئۆهۆلیڤا دەدەیت؟ بەڵکو ڕووبەڕووی نەریتە قێزەونەکانی خۆیان بکەرەوە، 37 چونکە لەشی خۆیان فرۆشت و دەستیان بە خوێنە، لەگەڵ بتەکانیان داوێنپیسییان کرد، هەروەها ئەو کوڕانەی کە بۆ منیان بوو وەک خۆراک بۆ بتەکانیان بە ئاگر سووتاندیانن. 38 هەروەها ئەمەشیان بە من کرد: لەو ڕۆژەدا پیرۆزگاکەی منیان گڵاوکرد و شەممەکانی منیان پیس کرد. 39 کە ڕۆڵەکانی خۆیان بۆ بتەکانیان سەربڕی، ئەو ڕۆژە بۆ پیرۆزگاکەم هاتن تاوەکو گڵاوی بکەن. لەوێ لەناوەڕاستی ماڵەکەمدا ئەوەیان ئەنجام دا. 40 «تەنانەت نێردراویان نارد بۆ ئەوەی چەند پیاوێک لە دوورەوە بێن، کاتێک هاتن، ئۆهۆلیڤا، تۆ خۆتت بۆیان شوشت و کلت لە چاوان کرد و بە خشڵ خۆتت ڕازاندەوە. 41 لەسەر سەکۆیەکی نایاب لەبەردەم مێزێکی ئامادەکراو دادەنیشتیت و بخوور و زەیتی منت لەسەر دادەنا. 42 «دەنگی کۆمەڵێک بیسترا کە لە دەوروبەری ڕایاندەبوارد، لەگەڵ زۆروبۆری خەڵک. سەبئییەکان لە چۆڵەوانییەوە هێنرابوون، ئەوانەی بازنیان کردە دەستی ئەو دووانە و تاجی جوانیان خستە سەر سەریان. 43 ئینجا سەبارەت بەوەی لە داوێنپیسی ماندوو بوو، فەرمووم: ”ئێستا با بۆ لەشفرۆشی بەکاریبهێنن، چونکە ئەو تەنها لەشفرۆشێکە.“ 44 جا لەگەڵی جووت بوون، وەک ئەوەی لەگەڵ لەشفرۆشێک جووت ببن. ئاوا لەگەڵی جووت بوون، لەگەڵ ئۆهۆلا و ئۆهۆلیڤا، دوو ژنە لەشفرۆشەکە. 45 لەبەر ئەوەی داوێنپیسن و دەست بە خوێنن، دادوەرانی ڕاستودروست حوکمیان دەدەن، حوکمی داوێنپیس و حوکمی خوێنڕێژ، چونکە داوێنپیسن و دەست بە خوێنن. 46 «یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: چەتە دەهێنمە سەریان و دەیاندەمە دەست تۆقین و تاڵان. 47 چەتەکان بەردبارانیان دەکەن، بە شمشێرەکانیان لەتوپەتیان دەکەن، کوڕ و کچەکانیان سەردەبڕن، خانووەکانیان بە ئاگر دەسووتێنن. 48 «جا کۆتایی بە بەدڕەوشتی دەهێنم لە خاکەکە، هەموو ژنان پەندی لێ وەردەگرن و وەک بەدڕەوشتییەکەی ئێوە ناکەن. 49 بەدڕەوشتییەکەی خۆتان بەسەر خۆتان دەگێڕنەوە، گوناهی بتەکانتان هەڵدەگرن. ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.»

In Other Versions

Ezekiel 23 in the ANGEFD

Ezekiel 23 in the ANTPNG2D

Ezekiel 23 in the AS21

Ezekiel 23 in the BAGH

Ezekiel 23 in the BBPNG

Ezekiel 23 in the BBT1E

Ezekiel 23 in the BDS

Ezekiel 23 in the BEV

Ezekiel 23 in the BHAD

Ezekiel 23 in the BIB

Ezekiel 23 in the BLPT

Ezekiel 23 in the BNT

Ezekiel 23 in the BNTABOOT

Ezekiel 23 in the BNTLV

Ezekiel 23 in the BOATCB

Ezekiel 23 in the BOATCB2

Ezekiel 23 in the BOBCV

Ezekiel 23 in the BOCNT

Ezekiel 23 in the BOECS

Ezekiel 23 in the BOGWICC

Ezekiel 23 in the BOHCB

Ezekiel 23 in the BOHCV

Ezekiel 23 in the BOHLNT

Ezekiel 23 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 23 in the BOICB

Ezekiel 23 in the BOILNTAP

Ezekiel 23 in the BOITCV

Ezekiel 23 in the BOKCV

Ezekiel 23 in the BOKCV2

Ezekiel 23 in the BOKHWOG

Ezekiel 23 in the BOLCB

Ezekiel 23 in the BOLCB2

Ezekiel 23 in the BOMCV

Ezekiel 23 in the BONAV

Ezekiel 23 in the BONCB

Ezekiel 23 in the BONLT

Ezekiel 23 in the BONUT2

Ezekiel 23 in the BOPLNT

Ezekiel 23 in the BOSCB

Ezekiel 23 in the BOSNC

Ezekiel 23 in the BOTLNT

Ezekiel 23 in the BOVCB

Ezekiel 23 in the BOYCB

Ezekiel 23 in the BPBB

Ezekiel 23 in the BPH

Ezekiel 23 in the BSB

Ezekiel 23 in the CCB

Ezekiel 23 in the CUV

Ezekiel 23 in the CUVS

Ezekiel 23 in the DBT

Ezekiel 23 in the DGDNT

Ezekiel 23 in the DHNT

Ezekiel 23 in the DNT

Ezekiel 23 in the ELBE

Ezekiel 23 in the EMTV

Ezekiel 23 in the ESV

Ezekiel 23 in the FBV

Ezekiel 23 in the FEB

Ezekiel 23 in the GGMNT

Ezekiel 23 in the GNT

Ezekiel 23 in the HARY

Ezekiel 23 in the HNT

Ezekiel 23 in the IRVA

Ezekiel 23 in the IRVB

Ezekiel 23 in the IRVG

Ezekiel 23 in the IRVH

Ezekiel 23 in the IRVK

Ezekiel 23 in the IRVM

Ezekiel 23 in the IRVM2

Ezekiel 23 in the IRVO

Ezekiel 23 in the IRVP

Ezekiel 23 in the IRVT

Ezekiel 23 in the IRVT2

Ezekiel 23 in the IRVU

Ezekiel 23 in the ISVN

Ezekiel 23 in the JSNT

Ezekiel 23 in the KAPI

Ezekiel 23 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 23 in the KBV

Ezekiel 23 in the KJV

Ezekiel 23 in the KNFD

Ezekiel 23 in the LBA

Ezekiel 23 in the LBLA

Ezekiel 23 in the LNT

Ezekiel 23 in the LSV

Ezekiel 23 in the MAAL

Ezekiel 23 in the MBV

Ezekiel 23 in the MBV2

Ezekiel 23 in the MHNT

Ezekiel 23 in the MKNFD

Ezekiel 23 in the MNG

Ezekiel 23 in the MNT

Ezekiel 23 in the MNT2

Ezekiel 23 in the MRS1T

Ezekiel 23 in the NAA

Ezekiel 23 in the NASB

Ezekiel 23 in the NBLA

Ezekiel 23 in the NBS

Ezekiel 23 in the NBVTP

Ezekiel 23 in the NET2

Ezekiel 23 in the NIV11

Ezekiel 23 in the NNT

Ezekiel 23 in the NNT2

Ezekiel 23 in the NNT3

Ezekiel 23 in the PDDPT

Ezekiel 23 in the PFNT

Ezekiel 23 in the RMNT

Ezekiel 23 in the SBIAS

Ezekiel 23 in the SBIBS

Ezekiel 23 in the SBIBS2

Ezekiel 23 in the SBICS

Ezekiel 23 in the SBIDS

Ezekiel 23 in the SBIGS

Ezekiel 23 in the SBIHS

Ezekiel 23 in the SBIIS

Ezekiel 23 in the SBIIS2

Ezekiel 23 in the SBIIS3

Ezekiel 23 in the SBIKS

Ezekiel 23 in the SBIKS2

Ezekiel 23 in the SBIMS

Ezekiel 23 in the SBIOS

Ezekiel 23 in the SBIPS

Ezekiel 23 in the SBISS

Ezekiel 23 in the SBITS

Ezekiel 23 in the SBITS2

Ezekiel 23 in the SBITS3

Ezekiel 23 in the SBITS4

Ezekiel 23 in the SBIUS

Ezekiel 23 in the SBIVS

Ezekiel 23 in the SBT

Ezekiel 23 in the SBT1E

Ezekiel 23 in the SCHL

Ezekiel 23 in the SNT

Ezekiel 23 in the SUSU

Ezekiel 23 in the SUSU2

Ezekiel 23 in the SYNO

Ezekiel 23 in the TBIAOTANT

Ezekiel 23 in the TBT1E

Ezekiel 23 in the TBT1E2

Ezekiel 23 in the TFTIP

Ezekiel 23 in the TFTU

Ezekiel 23 in the TGNTATF3T

Ezekiel 23 in the THAI

Ezekiel 23 in the TNFD

Ezekiel 23 in the TNT

Ezekiel 23 in the TNTIK

Ezekiel 23 in the TNTIL

Ezekiel 23 in the TNTIN

Ezekiel 23 in the TNTIP

Ezekiel 23 in the TNTIZ

Ezekiel 23 in the TOMA

Ezekiel 23 in the TTENT

Ezekiel 23 in the UBG

Ezekiel 23 in the UGV

Ezekiel 23 in the UGV2

Ezekiel 23 in the UGV3

Ezekiel 23 in the VBL

Ezekiel 23 in the VDCC

Ezekiel 23 in the YALU

Ezekiel 23 in the YAPE

Ezekiel 23 in the YBVTP

Ezekiel 23 in the ZBP