Ezekiel 28 (BOKSSV)
1 فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2 «ئەی کوڕی مرۆڤ، بە سەرۆکی سور بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«”لەبەر لەخۆباییبوونەکەت گوتت:’من خوداوەندێکم،لەسەر تەختی خوداوەندیێتی دادەنیشملەناو جەرگەی دەریاکان.‘بەڵام تۆ مرۆڤیت نەک خوداوەند،هەرچەندە وا بزانیت وەک خوداوەندێک دانایت. 3 ئایا تۆ لە دانیال داناتری؟هیچ نهێنییەک لێت ناشاردرێتەوە؟ 4 بە دانایی و تێگەیشتنت سامانت بۆ خۆت دەست کەوت،زێڕ و زیوت لە گەنجینەکانت کۆکردەوە. 5 بەهۆی شارەزایی زۆرت لە بازرگانیسامانەکەتت زیاد کرد،جا لەبەر دەوڵەمەندییەکەتلەخۆبایی بوویت. 6 «”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«”وا دەزانیت کە دانایت،کە دانایی خوداوەندت هەیە، 7 هەر لەبەر ئەوەش من بێگانە دەهێنمە سەرت،دڕندەترینی نەتەوەکان،شمشێرەکانیان هەڵدەکێشنە سەر جوانی و داناییەکەت،شکۆ درەوشاوەکەت دەبڕن. 8 لەناو جەرگەی دەریاکانبە مردنی خوێناوی دەمریت،شۆڕت دەکەنەوە ناو جیهانی مردووان. 9 ئایا لەبەردەم بکوژەکانتدەڵێیت: ’من خوداوەندم‘؟نەخێر، بەڵکو تۆ لەناو دەستی ئەوانە دایت کە دەتدەنە بەر شمشێر،تەنها مرۆڤیت، نەک خوداوەند. 10 بە مردنی خەتەنە نەکراوان دەمریت،بە دەستی بێگانان.من بەڵێنم دا، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“» 11 فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 12 «ئەی کوڕی مرۆڤ، بۆ پاشای سور بلاوێنەوە و پێی بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«”تۆ نموونەی تەواوەتی بوویت،پڕ لە دانایی و جوانی تەواو بوویت. 13 لە عەدەنی بەهەشتی خودا بوویت،هەموو بەردێکی گرانبەها تۆی دەڕازاندەوە:یاقووت، یاقووتی زەرد، زمروود،زەبەرجەد، بەردی عاشقبەند، یەشب،یاقووتی شین، بەردە پیرۆزە و زمروودی سەوز.چواردەوری بەردە گرانبەهاکەت بە زێڕ نەخشێنرا بوو،لە ڕۆژی بەدیهێنانت ئامادە کران. 14 تۆ کەڕوبی دەستنیشانکراو بوویت بۆ پاسەوانی،ئەم ئەرکەم بە تۆ سپاردبوو.تۆ لەسەر کێوی پیرۆزی خودا بوویت،بەناو بەردە ئاگرینەکاندا هاتوچۆت دەکرد. 15 تۆ لە کردەوەکانت تەواو بوویت،لە ڕۆژی بەدیهێنانتەوەهەتا ئەو ڕۆژەی خراپەت تێدا بەدیکرا. 16 بەهۆی فراوانبوونی بازرگانییەکەت،پڕ بوویت لە ستەم وگوناهت کرد.لەبەر ئەوە ئەی کەڕوبی پاسەوان،وەک گڵاوییەک لە کێوی خوداوە فڕێمدایت،لەناو بەردە ئاگرینەکاندا دەرمکردیت. 17 لەبەر جوانییەکەت لەخۆبایی بوویت،لە پێناوی شکۆی خۆت داناییەکەتت بە گەندەڵی بەکارهێنا.لەبەر ئەوە فڕێمدایتە سەر زەوی،تۆم کرد بە دیمەنێک بۆ ئەوەی پاشایان تەماشات بکەن. 18 لەبەر زۆری تاوانەکانت و ناپاکیت لە بازرگانییەکەتپیرۆزگاکانی خۆتت گڵاوکرد.لەبەر ئەوە ئاگرێکم داگیرساند لە تۆوە دەرچوو،تۆی هەڵلووشی،دەتکەمە خۆڵەمێش لەسەر زەوی،لەبەرچاوی هەموو ئەوانەی سەیریان دەکردیت. 19 هەموو ئەوانەی لەنێو گەلان تۆیان ناسیواقیان لێت وڕدەمێنێت،چونکە بوویتە پەند وئیتر بۆ هەتاهەتایە نامێنیت.“» 20 فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 21 «ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووی خۆت لە سەیدا بکە و پێشبینی لەسەر بکە، 22 بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«”ئەی سەیدا، من لە دژی تۆم ولەناوەڕاستی تۆدا شکۆمەندی خۆم دەردەخەم.کاتێک سزای ئەو دەدەم وپیرۆزی خۆم دەردەخەم،ئەو کاتە دەزانن کە من یەزدانم. 23 دەرد دەنێرمە سەری وخوێن بەناو کۆڵانەکانیدا دەڕوات.لە هەموو لایەکەوە شمشێر دێتە سەری و لەناوەڕاستیدا کوژراوەکان دەکەون،کە لە هەموو لایەکەوە دێتە سەری،ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم. 24 «”لەمەودوا ئەو گەلانەی کە لە دەوروبەری بنەماڵەی ئیسرائیلن، ئەوانەی سووکایەتییان پێ دەکەن بۆیان نابنە چقڵی چەقیو و دڕکی بە ئازار. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم. 25 «”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: کاتێک بنەماڵەی ئیسرائیل کۆدەکەمەوە، لەنێو ئەو گەلانەی کە بۆ ناویان پەرتەوازە بوون، لەبەرچاوی نەتەوەکان پیرۆزی خۆم لەنێویاندا دەردەخەم. ئیتر لە خاکەکەی خۆیاندا نیشتەجێ دەبن، ئەوەی دام بە یاقوبی بەندەی خۆم. 26 ئینجا بە ئاسوودەیی تێیدا نیشتەجێ دەبن و خانوو بنیاد دەنێن و ڕەز دەچێنن. کاتێک سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە لە دەوروبەریان سووکایەتییان پێ کردن، بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبن. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، خودای ئەوانم.“»
In Other Versions
Ezekiel 28 in the ANGEFD
Ezekiel 28 in the ANTPNG2D
Ezekiel 28 in the AS21
Ezekiel 28 in the BAGH
Ezekiel 28 in the BBPNG
Ezekiel 28 in the BBT1E
Ezekiel 28 in the BDS
Ezekiel 28 in the BEV
Ezekiel 28 in the BHAD
Ezekiel 28 in the BIB
Ezekiel 28 in the BLPT
Ezekiel 28 in the BNT
Ezekiel 28 in the BNTABOOT
Ezekiel 28 in the BNTLV
Ezekiel 28 in the BOATCB
Ezekiel 28 in the BOATCB2
Ezekiel 28 in the BOBCV
Ezekiel 28 in the BOCNT
Ezekiel 28 in the BOECS
Ezekiel 28 in the BOGWICC
Ezekiel 28 in the BOHCB
Ezekiel 28 in the BOHCV
Ezekiel 28 in the BOHLNT
Ezekiel 28 in the BOHNTLTAL
Ezekiel 28 in the BOICB
Ezekiel 28 in the BOILNTAP
Ezekiel 28 in the BOITCV
Ezekiel 28 in the BOKCV
Ezekiel 28 in the BOKCV2
Ezekiel 28 in the BOKHWOG
Ezekiel 28 in the BOLCB
Ezekiel 28 in the BOLCB2
Ezekiel 28 in the BOMCV
Ezekiel 28 in the BONAV
Ezekiel 28 in the BONCB
Ezekiel 28 in the BONLT
Ezekiel 28 in the BONUT2
Ezekiel 28 in the BOPLNT
Ezekiel 28 in the BOSCB
Ezekiel 28 in the BOSNC
Ezekiel 28 in the BOTLNT
Ezekiel 28 in the BOVCB
Ezekiel 28 in the BOYCB
Ezekiel 28 in the BPBB
Ezekiel 28 in the BPH
Ezekiel 28 in the BSB
Ezekiel 28 in the CCB
Ezekiel 28 in the CUV
Ezekiel 28 in the CUVS
Ezekiel 28 in the DBT
Ezekiel 28 in the DGDNT
Ezekiel 28 in the DHNT
Ezekiel 28 in the DNT
Ezekiel 28 in the ELBE
Ezekiel 28 in the EMTV
Ezekiel 28 in the ESV
Ezekiel 28 in the FBV
Ezekiel 28 in the FEB
Ezekiel 28 in the GGMNT
Ezekiel 28 in the GNT
Ezekiel 28 in the HARY
Ezekiel 28 in the HNT
Ezekiel 28 in the IRVA
Ezekiel 28 in the IRVB
Ezekiel 28 in the IRVG
Ezekiel 28 in the IRVH
Ezekiel 28 in the IRVK
Ezekiel 28 in the IRVM
Ezekiel 28 in the IRVM2
Ezekiel 28 in the IRVO
Ezekiel 28 in the IRVP
Ezekiel 28 in the IRVT
Ezekiel 28 in the IRVT2
Ezekiel 28 in the IRVU
Ezekiel 28 in the ISVN
Ezekiel 28 in the JSNT
Ezekiel 28 in the KAPI
Ezekiel 28 in the KBT1ETNIK
Ezekiel 28 in the KBV
Ezekiel 28 in the KJV
Ezekiel 28 in the KNFD
Ezekiel 28 in the LBA
Ezekiel 28 in the LBLA
Ezekiel 28 in the LNT
Ezekiel 28 in the LSV
Ezekiel 28 in the MAAL
Ezekiel 28 in the MBV
Ezekiel 28 in the MBV2
Ezekiel 28 in the MHNT
Ezekiel 28 in the MKNFD
Ezekiel 28 in the MNG
Ezekiel 28 in the MNT
Ezekiel 28 in the MNT2
Ezekiel 28 in the MRS1T
Ezekiel 28 in the NAA
Ezekiel 28 in the NASB
Ezekiel 28 in the NBLA
Ezekiel 28 in the NBS
Ezekiel 28 in the NBVTP
Ezekiel 28 in the NET2
Ezekiel 28 in the NIV11
Ezekiel 28 in the NNT
Ezekiel 28 in the NNT2
Ezekiel 28 in the NNT3
Ezekiel 28 in the PDDPT
Ezekiel 28 in the PFNT
Ezekiel 28 in the RMNT
Ezekiel 28 in the SBIAS
Ezekiel 28 in the SBIBS
Ezekiel 28 in the SBIBS2
Ezekiel 28 in the SBICS
Ezekiel 28 in the SBIDS
Ezekiel 28 in the SBIGS
Ezekiel 28 in the SBIHS
Ezekiel 28 in the SBIIS
Ezekiel 28 in the SBIIS2
Ezekiel 28 in the SBIIS3
Ezekiel 28 in the SBIKS
Ezekiel 28 in the SBIKS2
Ezekiel 28 in the SBIMS
Ezekiel 28 in the SBIOS
Ezekiel 28 in the SBIPS
Ezekiel 28 in the SBISS
Ezekiel 28 in the SBITS
Ezekiel 28 in the SBITS2
Ezekiel 28 in the SBITS3
Ezekiel 28 in the SBITS4
Ezekiel 28 in the SBIUS
Ezekiel 28 in the SBIVS
Ezekiel 28 in the SBT
Ezekiel 28 in the SBT1E
Ezekiel 28 in the SCHL
Ezekiel 28 in the SNT
Ezekiel 28 in the SUSU
Ezekiel 28 in the SUSU2
Ezekiel 28 in the SYNO
Ezekiel 28 in the TBIAOTANT
Ezekiel 28 in the TBT1E
Ezekiel 28 in the TBT1E2
Ezekiel 28 in the TFTIP
Ezekiel 28 in the TFTU
Ezekiel 28 in the TGNTATF3T
Ezekiel 28 in the THAI
Ezekiel 28 in the TNFD
Ezekiel 28 in the TNT
Ezekiel 28 in the TNTIK
Ezekiel 28 in the TNTIL
Ezekiel 28 in the TNTIN
Ezekiel 28 in the TNTIP
Ezekiel 28 in the TNTIZ
Ezekiel 28 in the TOMA
Ezekiel 28 in the TTENT
Ezekiel 28 in the UBG
Ezekiel 28 in the UGV
Ezekiel 28 in the UGV2
Ezekiel 28 in the UGV3
Ezekiel 28 in the VBL
Ezekiel 28 in the VDCC
Ezekiel 28 in the YALU
Ezekiel 28 in the YAPE
Ezekiel 28 in the YBVTP
Ezekiel 28 in the ZBP