Ezekiel 46 (BOKSSV)

1 «”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: دەروازەکەی ڕووەو ڕۆژهەڵات لە حەوشەکەی ناوەوە شەش ڕۆژی کارکردن داخراو دەبێت، تەنها لە ڕۆژی شەممە و لە سەرەمانگ دەکرێتەوە. 2 میر لە ڕێگای هەیوانی دەروازەکە لە دەرەوە دێتە ژوورەوە و لەلای نیرگەی دەروازەکە دەوەستێت و کاهینەکان قوربانی سووتاندنەکە و قوربانییەکانی هاوبەشی دەکەن، ئەویش لەلای بەردەرگاکە کڕنۆش دەبات و پاشان دەچێتە دەرەوە، بەڵام دەروازەکە هەتا ئێوارە داناخرێت. 3 گەلی خاکەکەش لە ڕۆژانی شەممە و لە سەرەمانگەکان لەبەر دەرکی ئەم دەروازەیە لەبەردەم یەزدان کڕنۆش دەبەن. 4 ئەو قوربانی سووتاندنەی میر بۆ یەزدانی پێشکەش دەکات لە ڕۆژی شەممەدا شەش بەرخی نێری ساغ و بەرانێکی ساغە، 5 پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەشی یەک ئێفەیە بۆ بەرانەکە و بۆ بەرخەکانیش پێشکەشکراوی دانەوێڵە ئەوەندەی بەخشینی دەستی و یەک هەین زەیتیش بۆ ئێفەیەک. 6 لە سەرەمانگانیشدا، جوانەگایەکی ساغ و شەش بەرخ و بەرانێکی ساغ پێشکەش دەکات. 7 میر پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەش ئێفەیەک بۆ جوانەگاکە دابین دەکات، لەگەڵ ئێفەیەک بۆ بەرانەکە، بۆ بەرخەکانیش بەگوێرەی ئەوەی لە دەستی دێت، بۆ هەر ئێفەیەکیش یەک هەین زەیت دابین دەکات. 8 کاتێک میر دێتە ژوورەوە، لە ڕێگای هەیوانی دەروازەکەوە دێتە ناوەوە، هەروەها لە هەمان ڕێگاشەوە دەچێتە دەرەوە. 9 «”کاتێک لە جەژنەکان گەلی خاکەکە دێنە ژوورەوە بۆ بەردەم یەزدان، ئەوەی لە ڕێگای دەروازەی باکوورەوە بۆ کڕنۆش بردن دێتە ژوورەوە، لە ڕێگای دەروازەی باشوورەوە دەچێتە دەرەوە؛ ئەوەی لە ڕێگای دەروازەی باشوورەوە دێتە ژوورەوە لە ڕێگای دەروازەی باکوورەوە دەچێتە دەرەوە. کەس بەو ڕێگایەدا ناگەڕێتەوە کە پێدا هاتە ژوورەوە، بەڵکو لە ڕێگاکەی بەرامبەرییەوە دەچێتە دەرەوە. 10 گەل بە یاوەری میر دێنە ژوورەوە و هەروەها دەچنە دەرەوە. 11 لە جەژن و جەژنە دیاریکراوەکان پێشکەشکراوی دانەوێڵە ئێفەیەک بۆ جوانەگا و ئێفەیەک بۆ بەران دەبێت، بۆ بەرخەکانیش هەرکەسێک بەگوێرەی توانای خۆی و بۆ هەر ئێفەیەکیش یەک هەین زەیت. 12 «”ئەگەر میر بە خواستی خۆی لە پێناوی خودا بەخشینێکی ئازادی دا، قوربانی سووتاندن یان قوربانی هاوبەشی بێت، ئەوا ئەو دەروازەیەی ڕووەو ڕۆژهەڵاتە بۆی دەکرێتەوە. وەک ئەوەی لە ڕۆژانی شەممەدا دەیکات، میر قوربانی سووتاندنەکەی یان قوربانییە هاوبەشییەکانی دەکات، پاشان دەچێتە دەرەوە و لەدوای چوونەدەرەوەکەی دەروازەکە دادەخرێت. 13 «”هەموو ڕۆژێک سەر لە بەیانی بەرخێکی یەک ساڵەی ساغ دەکەیتە قوربانی سووتاندن. 14 هەموو بەیانییەک لەگەڵ بەرخەکە پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بۆ دەکەیت، شەش یەکی ئێفەیەک و زەیتەکەشی سێ یەکی هەینێک بۆ تەڕکردنی ئاردە سفرەکە، قوربانی خۆراکە بۆ یەزدان، فەرزێکی هەتاهەتایی بەردەوامە. 15 هەموو بەیانییەک بە بەردەوامی بەرخەکە و پێشکەشکراوی دانەوێڵەکە و زەیتەکە دەکەنە قوربانی سووتاندن. 16 «”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەگەر میر دیارییەکی دایە یەکێک لە کوڕەکانی، ئەوا وەک میرات بۆ نەوەکانی دەمێنێتەوە، موڵکی خۆیانە بە میرات. 17 بەڵام ئەگەر دیارییەکی دایە یەکێک لە کۆیلەکانی خۆی، ئەوا هەتا ساڵی ئازادکردنی بۆ کۆیلەکەی دەبێت، پاشان بۆ میرەکە دەگەڕێتەوە، بەڵام میراتەکەی خۆی تەنها بۆ کوڕەکانی دەبێت. 18 میر لە میراتی گەل نابات، بەوەی لە موڵکی خۆیان دەریانبکات. لە موڵکی خۆی میرات بە کوڕەکانی دەدات، بۆ ئەوەی گەلەکەم کەس لە موڵکی خۆی بێبەش نەبێت.“» 19 ئینجا لەو دەرگایەی لەتەنیشت دەروازەکە بوو منی هێنایە ئەو ژوورە تەرخانکراوانەی ڕووەو باکوور کە هی کاهینەکان بوون. شوێنێکی نیشاندام لە کۆتایی ڕۆژئاوای ژوورەکان. 20 پێی فەرمووم: «ئەمە ئەو شوێنەیە کە کاهینەکان تێیدا قوربانی تاوان و قوربانی گوناه دەکوڵێنن و لێرە پێشکەشکراوی دانەوێڵە دەکەن بە نان، نەوەک بیبەنە خانەکانی دەرەوە و گەل پیرۆز بکەن.» 21 ئینجا بردمییە خانەکانی دەرەوە و بەسەر هەر چوار گۆشەکەی حەوشەکەدا و بینیم لە هەر گۆشەیەک چێشتخانەیەک هەبوو. 22 لە هەر چوار گۆشەکەی خانەکانی دەرەوە چێشتخانە هەبوون، هەر یەکێکیان درێژییەکەی چل باڵ و پانییەکەی سی باڵ بوو. هەر چوار چێشتخانەکە لە ئەندازەدا یەکسان بوون. 23 بە چواردەوری هەر چێشتخانەیەکدا لێوارێکی بەردینی هەبوو، لە دامێنی لێوارەکەش ئاگردان بوو. 24 پێی فەرمووم: «ئەمانە چێشتخانەن کە خزمەتکارەکانی پەرستگا قوربانییەکانی گەلی تێدا لێدەنێن.»

In Other Versions

Ezekiel 46 in the ANGEFD

Ezekiel 46 in the ANTPNG2D

Ezekiel 46 in the AS21

Ezekiel 46 in the BAGH

Ezekiel 46 in the BBPNG

Ezekiel 46 in the BBT1E

Ezekiel 46 in the BDS

Ezekiel 46 in the BEV

Ezekiel 46 in the BHAD

Ezekiel 46 in the BIB

Ezekiel 46 in the BLPT

Ezekiel 46 in the BNT

Ezekiel 46 in the BNTABOOT

Ezekiel 46 in the BNTLV

Ezekiel 46 in the BOATCB

Ezekiel 46 in the BOATCB2

Ezekiel 46 in the BOBCV

Ezekiel 46 in the BOCNT

Ezekiel 46 in the BOECS

Ezekiel 46 in the BOGWICC

Ezekiel 46 in the BOHCB

Ezekiel 46 in the BOHCV

Ezekiel 46 in the BOHLNT

Ezekiel 46 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 46 in the BOICB

Ezekiel 46 in the BOILNTAP

Ezekiel 46 in the BOITCV

Ezekiel 46 in the BOKCV

Ezekiel 46 in the BOKCV2

Ezekiel 46 in the BOKHWOG

Ezekiel 46 in the BOLCB

Ezekiel 46 in the BOLCB2

Ezekiel 46 in the BOMCV

Ezekiel 46 in the BONAV

Ezekiel 46 in the BONCB

Ezekiel 46 in the BONLT

Ezekiel 46 in the BONUT2

Ezekiel 46 in the BOPLNT

Ezekiel 46 in the BOSCB

Ezekiel 46 in the BOSNC

Ezekiel 46 in the BOTLNT

Ezekiel 46 in the BOVCB

Ezekiel 46 in the BOYCB

Ezekiel 46 in the BPBB

Ezekiel 46 in the BPH

Ezekiel 46 in the BSB

Ezekiel 46 in the CCB

Ezekiel 46 in the CUV

Ezekiel 46 in the CUVS

Ezekiel 46 in the DBT

Ezekiel 46 in the DGDNT

Ezekiel 46 in the DHNT

Ezekiel 46 in the DNT

Ezekiel 46 in the ELBE

Ezekiel 46 in the EMTV

Ezekiel 46 in the ESV

Ezekiel 46 in the FBV

Ezekiel 46 in the FEB

Ezekiel 46 in the GGMNT

Ezekiel 46 in the GNT

Ezekiel 46 in the HARY

Ezekiel 46 in the HNT

Ezekiel 46 in the IRVA

Ezekiel 46 in the IRVB

Ezekiel 46 in the IRVG

Ezekiel 46 in the IRVH

Ezekiel 46 in the IRVK

Ezekiel 46 in the IRVM

Ezekiel 46 in the IRVM2

Ezekiel 46 in the IRVO

Ezekiel 46 in the IRVP

Ezekiel 46 in the IRVT

Ezekiel 46 in the IRVT2

Ezekiel 46 in the IRVU

Ezekiel 46 in the ISVN

Ezekiel 46 in the JSNT

Ezekiel 46 in the KAPI

Ezekiel 46 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 46 in the KBV

Ezekiel 46 in the KJV

Ezekiel 46 in the KNFD

Ezekiel 46 in the LBA

Ezekiel 46 in the LBLA

Ezekiel 46 in the LNT

Ezekiel 46 in the LSV

Ezekiel 46 in the MAAL

Ezekiel 46 in the MBV

Ezekiel 46 in the MBV2

Ezekiel 46 in the MHNT

Ezekiel 46 in the MKNFD

Ezekiel 46 in the MNG

Ezekiel 46 in the MNT

Ezekiel 46 in the MNT2

Ezekiel 46 in the MRS1T

Ezekiel 46 in the NAA

Ezekiel 46 in the NASB

Ezekiel 46 in the NBLA

Ezekiel 46 in the NBS

Ezekiel 46 in the NBVTP

Ezekiel 46 in the NET2

Ezekiel 46 in the NIV11

Ezekiel 46 in the NNT

Ezekiel 46 in the NNT2

Ezekiel 46 in the NNT3

Ezekiel 46 in the PDDPT

Ezekiel 46 in the PFNT

Ezekiel 46 in the RMNT

Ezekiel 46 in the SBIAS

Ezekiel 46 in the SBIBS

Ezekiel 46 in the SBIBS2

Ezekiel 46 in the SBICS

Ezekiel 46 in the SBIDS

Ezekiel 46 in the SBIGS

Ezekiel 46 in the SBIHS

Ezekiel 46 in the SBIIS

Ezekiel 46 in the SBIIS2

Ezekiel 46 in the SBIIS3

Ezekiel 46 in the SBIKS

Ezekiel 46 in the SBIKS2

Ezekiel 46 in the SBIMS

Ezekiel 46 in the SBIOS

Ezekiel 46 in the SBIPS

Ezekiel 46 in the SBISS

Ezekiel 46 in the SBITS

Ezekiel 46 in the SBITS2

Ezekiel 46 in the SBITS3

Ezekiel 46 in the SBITS4

Ezekiel 46 in the SBIUS

Ezekiel 46 in the SBIVS

Ezekiel 46 in the SBT

Ezekiel 46 in the SBT1E

Ezekiel 46 in the SCHL

Ezekiel 46 in the SNT

Ezekiel 46 in the SUSU

Ezekiel 46 in the SUSU2

Ezekiel 46 in the SYNO

Ezekiel 46 in the TBIAOTANT

Ezekiel 46 in the TBT1E

Ezekiel 46 in the TBT1E2

Ezekiel 46 in the TFTIP

Ezekiel 46 in the TFTU

Ezekiel 46 in the TGNTATF3T

Ezekiel 46 in the THAI

Ezekiel 46 in the TNFD

Ezekiel 46 in the TNT

Ezekiel 46 in the TNTIK

Ezekiel 46 in the TNTIL

Ezekiel 46 in the TNTIN

Ezekiel 46 in the TNTIP

Ezekiel 46 in the TNTIZ

Ezekiel 46 in the TOMA

Ezekiel 46 in the TTENT

Ezekiel 46 in the UBG

Ezekiel 46 in the UGV

Ezekiel 46 in the UGV2

Ezekiel 46 in the UGV3

Ezekiel 46 in the VBL

Ezekiel 46 in the VDCC

Ezekiel 46 in the YALU

Ezekiel 46 in the YAPE

Ezekiel 46 in the YBVTP

Ezekiel 46 in the ZBP