Genesis 19 (BOKSSV)

1 هەردوو فریشتەکە کاتی ئێوارە گەیشتنە سەدۆم، لوتیش لە دەروازەکەی سەدۆم دانیشتبوو. کاتێک لوت ئەوانی بینی، هەستا بۆ پێشوازییان و کڕنۆشی برد و سەری خستە سەر زەوی. 2 ئینجا گوتی: «گەورەکانم، تکایە لابدەنە ماڵی خزمەتکاری خۆتان. شەو بەسەربەرن و پێتان بشۆن، سەر لە بەیانیش بە ڕێی خۆتاندا بڕۆن.»فەرموویان: «نا، بەڵکو لە گۆڕەپانەکە شەو دەبەینەسەر.» 3 بەڵام ئەم زۆری لێکردن. ئیتر لایاندایە لای و چوونە ماڵەکەی. ئەویش خوان و نانی فەتیرەی بۆ ئامادە کردن و خواردیان. 4 پێش ئەوەی بخەون، هەموو پیاوانی شاری سەدۆم لە هەموو لایەکەوە، لە گەنجیانەوە هەتا پیرییان، دەوری ماڵەکەیان دا. 5 ئینجا لوتیان بانگکرد و لێیان پرسی: «کوا ئەو دوو پیاوەی ئەمشەو هاتنە لات؟ بیانهێنە دەرەوە بۆمان تاکو لاقەیان بکەین.» 6 لوت هاتە دەرەوە بۆ لایان و دەرگاکەی لە پشت خۆیەوە داخست. 7 گوتی: «نا، براکانم. خراپەی وا مەکەن. 8 من دوو کچم هەیە کە دەستی پیاویان بەرنەکەوتووە. بۆتان دەهێنمە دەرەوە، ئەوەی پێتان باشە پێیانی بکەن. بەڵام هیچ لەم دوو پیاوە مەکەن، چونکە ئەوان هاتوونەتە ماڵی من.» 9 ئەوانیش گوتیان: «وەرە ئەم لاوە!» ئینجا گوتیان: «ئەم پیاوە خۆی وەک بێگانەیەک هاتووەتە نێومانەوە، کەچی دەیەوێت ببێتە دادوەر بەسەرمانەوە. ئێستاش لەوان خراپترت بەسەردەهێنین.» ئیتر فشاریان بۆ لوت هێنا و هاتنە پێشەوە تاکو دەرگاکە بشکێنن. 10 بەڵام دوو پیاوەکە دەستیان درێژکرد و لوتیان ڕاکێشایە لای خۆیان بۆ ناو ماڵەکە و دەرگاکەشیان داخست. 11 ئەو پیاوانەشیان کوێر کرد کە لە بەردەرگای ماڵەکەدا بوون، لە بچووکیانەوە هەتا گەورەیان، ئیتر پەکیان کەوت و نەیانتوانی دەرگاکە بدۆزنەوە. 12 ئینجا دوو پیاوەکە بە لوتیان فەرموو: «کێی دیکەت لێرە هەیە؟ زاواکانت و کوڕەکانت و کچەکانت و هەرکەسێکی دیکەت لەم شارەدا هەیە، بیانبە دەرەوە، 13 چونکە ئێمە ئەم شوێنە وێران دەکەین. لەبەر ئەوەی لەبەردەم یەزدان هاوار لە دژی خەڵکەکەی گەیشتووەتە ئەوپەڕی خۆی، بۆیە ئێمەی ناردووە تاکو وێرانی بکەین.» 14 ئیتر لوت چووە دەرەوە و قسەی لەگەڵ دەستگیرانی کچەکانی کرد و گوتی: «هەستن و لەم شوێنە بڕۆنە دەرەوە، چونکە هێندەی نەماوە یەزدان شارەکە وێران بکات.» بەڵام وەک گاڵتەچی هاتە بەرچاوی دەستگیرانی کچەکانی. 15 لە بەرەبەیان، هەردوو فریشتەکە پەلەیان لە لوت کرد و پێیان فەرموو: «خێرا بکە! ژنەکەت و هەردوو کچەکەت کە لێرەن بیانبە، نەوەک تۆش بە گوناهی شارەکە لەناوبچیت.» 16 بەڵام ئەو خەم ساردی لێکرد، جا هەردوو پیاوەکە لەبەر بەزەیی یەزدان لەسەریان، دەستی خۆی و ژنەکەی و هەردوو کچەکەی ئەویان گرت و لە دەرەوەی شارەکە دایاننان. 17 هەرکە هێنایاننە دەرەوەی شارەکە، یەکێکیان فەرمووی: «فریای خۆت بکەوە! ئاوڕ لە دواوەت مەدەوە و لەم دەوروبەرە ڕانەوەستیت. ڕابکە بۆ چیاکە بۆ ئەوەی لەناونەچیت!» 18 بەڵام لوت پێی گوتن: «نا، گەورەم! 19 خزمەتکارەکەت وا ڕەزامەندی لە چاوەکانت بەدی کردووە، خۆشەویستییەکەت گەورەیە کە بەرامبەرم کردووتە، بە هێشتنەوەی گیانم بە زیندووێتی. بەڵام من ناتوانم ڕابکەم بۆ چیاکە. نەوەک ئەم بەڵایە پێم بگات و بمرم. 20 تەماشای ئەو شارۆچکە نزیکە بکە، بچووکە، با بۆ ئەوێ هەڵبێم. مەگەر بچووک نییە؟ ئیتر گیانم بە زیندووێتی دەمێنێتەوە.» 21 ئەویش پێی فەرموو: «باشە، لەم شتەش نائومێدت ناکەم، ئەو شارۆچکەیەی باست کرد سەرەوژێری ناکەم. 22 بەڵام بە پەلە بەرەو ئەوێ ڕابکە، چونکە هەتا تۆ نەگەیتە ئەوێ، من ناتوانم هیچ شتێک بکەم.» لەبەر ئەوەشە کە شارۆچکەکە ناونرا بە زۆعەر. 23 کاتێک خۆر بەسەر زەویدا هەڵهات، لوت گەیشتە ناو زۆعەر. 24 ئینجا یەزدان لە ئاسمانەوە گۆگرد و ئاگری بەسەر سەدۆم و عەمۆرادا باراند. 25 هەموو ئەو شارانە، دەوروبەرەکەیان و هەموو دانیشتووانی شارۆچکەکان و ڕووەکی زەوییەکەشی لەگەڵدا سەرەوژێر کرد. 26 بەڵام ژنی لوت سەیری دواوەی کرد، جا بووە ستوونێکی خوێ. 27 بۆ سبەی ئیبراهیم بەیانی زوو لە خەو هەستا و گەڕایەوە بۆ ئەو شوێنەی کە تێیدا لەبەردەم یەزدان وەستابوو. 28 تەماشای سەدۆم و عەمۆرا و هەموو دەشتەکەی دەوروبەری کرد و بینی وا دووکەڵی زەوییەکە وەک دووکەڵی کوورە بەرز دەبێتەوە. 29 کاتێک خودا شارۆچکەکانی دەشتەکەی وێران کرد، ئیبراهیمی هاتەوە یاد و لوتی لەو کارەساتە هێنایە دەرەوە کە بەسەر ئەو شارانەدا هێنای کە ئەوی تێدا دەژیا. 30 ئینجا لوت و هەردوو کچەکەی زۆعەریان بەجێهێشت و لە چیا نیشتەجێ بوون، چونکە ترسا لە زۆعەر دانیشێت. خۆی و هەردوو کچەکەی لە ئەشکەوت نیشتەجێ بوون. 31 کچە گەورەکەی لوت بە بچووکەکەی گوت: «باوکمان پیر بووە و هیچ پیاوێکیش لەم ناوەدا نییە کە لەگەڵیدا هاوسەرگیری بکەین و منداڵمان ببێت، وەک چۆن دابونەریتی هەموو زەوییە، 32 بۆیە وەرە با شەراب دەرخواردی باوکمان بدەین و سەرجێیی لەگەڵ بکەین، لە باوکمانەوە وەچە بخەینەوە.» 33 ئەو شەوە شەرابیان دەرخواردی باوکیان دا، ئینجا کچە گەورەکە چووە ژوورەوە و لەگەڵ باوکی ڕاکشا. ئەویش نە بە ڕاکشانەکەی زانی و نە بە هەستانەوەکەی. 34 بۆ ڕۆژی دواتر کچە گەورەکە بە بچووکەکەی گوت: «دوێنێ من شەو لەگەڵ باوکم سەرجێییم کرد. ئەمشەویش شەرابی دەرخوارد دەدەین، ئینجا تۆ بڕۆ ژوورەوە و سەرجێیی لەگەڵ بکە. جا لە باوکی خۆمانەوە وەچە دەخەینەوە.» 35 ئەو شەوەش شەرابیان دەرخواردی باوکیان دا، ئینجا کچە بچووکەکە هەستا و سەرجێیی لەگەڵ کرد. ئەویش نە بە سەرجێییەکەی زانی و نە بە هەستانەوەکەی. 36 ئیتر هەردوو کچەکەی لوت سکیان لە باوکیان پڕ بوو. 37 گەورەکەیان کوڕێکی بوو ناوی لێنا مۆئاب. ئەو باوکی هەموو مۆئابییەکانە هەتا ئەمڕۆ. 38 هەروەها بچووکەکەشیان کوڕێکی بوو ناوی لێنا بەن‌عەمی. ئەویش باوکی نەوەی عەمۆنە هەتا ئەمڕۆ.

In Other Versions

Genesis 19 in the ANGEFD

Genesis 19 in the ANTPNG2D

Genesis 19 in the AS21

Genesis 19 in the BAGH

Genesis 19 in the BBPNG

Genesis 19 in the BBT1E

Genesis 19 in the BDS

Genesis 19 in the BEV

Genesis 19 in the BHAD

Genesis 19 in the BIB

Genesis 19 in the BLPT

Genesis 19 in the BNT

Genesis 19 in the BNTABOOT

Genesis 19 in the BNTLV

Genesis 19 in the BOATCB

Genesis 19 in the BOATCB2

Genesis 19 in the BOBCV

Genesis 19 in the BOCNT

Genesis 19 in the BOECS

Genesis 19 in the BOGWICC

Genesis 19 in the BOHCB

Genesis 19 in the BOHCV

Genesis 19 in the BOHLNT

Genesis 19 in the BOHNTLTAL

Genesis 19 in the BOICB

Genesis 19 in the BOILNTAP

Genesis 19 in the BOITCV

Genesis 19 in the BOKCV

Genesis 19 in the BOKCV2

Genesis 19 in the BOKHWOG

Genesis 19 in the BOLCB

Genesis 19 in the BOLCB2

Genesis 19 in the BOMCV

Genesis 19 in the BONAV

Genesis 19 in the BONCB

Genesis 19 in the BONLT

Genesis 19 in the BONUT2

Genesis 19 in the BOPLNT

Genesis 19 in the BOSCB

Genesis 19 in the BOSNC

Genesis 19 in the BOTLNT

Genesis 19 in the BOVCB

Genesis 19 in the BOYCB

Genesis 19 in the BPBB

Genesis 19 in the BPH

Genesis 19 in the BSB

Genesis 19 in the CCB

Genesis 19 in the CUV

Genesis 19 in the CUVS

Genesis 19 in the DBT

Genesis 19 in the DGDNT

Genesis 19 in the DHNT

Genesis 19 in the DNT

Genesis 19 in the ELBE

Genesis 19 in the EMTV

Genesis 19 in the ESV

Genesis 19 in the FBV

Genesis 19 in the FEB

Genesis 19 in the GGMNT

Genesis 19 in the GNT

Genesis 19 in the HARY

Genesis 19 in the HNT

Genesis 19 in the IRVA

Genesis 19 in the IRVB

Genesis 19 in the IRVG

Genesis 19 in the IRVH

Genesis 19 in the IRVK

Genesis 19 in the IRVM

Genesis 19 in the IRVM2

Genesis 19 in the IRVO

Genesis 19 in the IRVP

Genesis 19 in the IRVT

Genesis 19 in the IRVT2

Genesis 19 in the IRVU

Genesis 19 in the ISVN

Genesis 19 in the JSNT

Genesis 19 in the KAPI

Genesis 19 in the KBT1ETNIK

Genesis 19 in the KBV

Genesis 19 in the KJV

Genesis 19 in the KNFD

Genesis 19 in the LBA

Genesis 19 in the LBLA

Genesis 19 in the LNT

Genesis 19 in the LSV

Genesis 19 in the MAAL

Genesis 19 in the MBV

Genesis 19 in the MBV2

Genesis 19 in the MHNT

Genesis 19 in the MKNFD

Genesis 19 in the MNG

Genesis 19 in the MNT

Genesis 19 in the MNT2

Genesis 19 in the MRS1T

Genesis 19 in the NAA

Genesis 19 in the NASB

Genesis 19 in the NBLA

Genesis 19 in the NBS

Genesis 19 in the NBVTP

Genesis 19 in the NET2

Genesis 19 in the NIV11

Genesis 19 in the NNT

Genesis 19 in the NNT2

Genesis 19 in the NNT3

Genesis 19 in the PDDPT

Genesis 19 in the PFNT

Genesis 19 in the RMNT

Genesis 19 in the SBIAS

Genesis 19 in the SBIBS

Genesis 19 in the SBIBS2

Genesis 19 in the SBICS

Genesis 19 in the SBIDS

Genesis 19 in the SBIGS

Genesis 19 in the SBIHS

Genesis 19 in the SBIIS

Genesis 19 in the SBIIS2

Genesis 19 in the SBIIS3

Genesis 19 in the SBIKS

Genesis 19 in the SBIKS2

Genesis 19 in the SBIMS

Genesis 19 in the SBIOS

Genesis 19 in the SBIPS

Genesis 19 in the SBISS

Genesis 19 in the SBITS

Genesis 19 in the SBITS2

Genesis 19 in the SBITS3

Genesis 19 in the SBITS4

Genesis 19 in the SBIUS

Genesis 19 in the SBIVS

Genesis 19 in the SBT

Genesis 19 in the SBT1E

Genesis 19 in the SCHL

Genesis 19 in the SNT

Genesis 19 in the SUSU

Genesis 19 in the SUSU2

Genesis 19 in the SYNO

Genesis 19 in the TBIAOTANT

Genesis 19 in the TBT1E

Genesis 19 in the TBT1E2

Genesis 19 in the TFTIP

Genesis 19 in the TFTU

Genesis 19 in the TGNTATF3T

Genesis 19 in the THAI

Genesis 19 in the TNFD

Genesis 19 in the TNT

Genesis 19 in the TNTIK

Genesis 19 in the TNTIL

Genesis 19 in the TNTIN

Genesis 19 in the TNTIP

Genesis 19 in the TNTIZ

Genesis 19 in the TOMA

Genesis 19 in the TTENT

Genesis 19 in the UBG

Genesis 19 in the UGV

Genesis 19 in the UGV2

Genesis 19 in the UGV3

Genesis 19 in the VBL

Genesis 19 in the VDCC

Genesis 19 in the YALU

Genesis 19 in the YAPE

Genesis 19 in the YBVTP

Genesis 19 in the ZBP